Al-MukhtasarSaba · 34:47–54

Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)

Saba 34:47–54

34:47Page 433

قُلۡ مَا سَأَلۡتُكُم مِّنۡ أَجۡرٖ فَهُوَ لَكُمۡۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٞ ٤٧

Say, "Whatever payment I might have asked of you - it is yours. My payment is only from Allāh, and He is, over all things, Witness."

- ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانە بڵێ: من داوای ھیچ پاداشت و کرێیەکم نەکردووە لێتان لەبەرامبەر ئەو ھیدایەت و ڕێنموونی و خێر و چاکەی بۆم ھێناون، - وا دابنێین ئەگەر پاداشت و کرێی لەسەر وەربگیرێت- ئەوە بۆ خۆتان و من داوای لەو شێوەیەم نەکردووە، پاداشتی من تەنھا لای اللە تەعالایە، ئەو زاتە پیرۆزە بەسەر ھەموو شتێکدا ئاگادارە، ئەو ئاگادارە من پەیامەکەم پێ گەیاندوون، وە ئاگادارە بەھەموو کار و کردەوەتان، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە.

34:48Page 433

قُلۡ إِنَّ رَبِّي يَقۡذِفُ بِٱلۡحَقِّ عَلَّٰمُ ٱلۡغُيُوبِ ٤٨

Say, "Indeed, my Lord projects the truth, Knower of the unseen."

ئەی پێغەمبەر بڵێ: بێگومان پەروەردگارم ھەق و ڕاستی زاڵ دەکات بەسەر باتڵ و ناھەقیدا و بەتاڵی دەکاتەوە، وە ئەو زانایە بەنھێنی و شاراوەکان، ھیچ شتێکی لە ئاسمانەکان و زەویدا لا نھێنی و شاراوە نییە، وە کار و کردەوەی بەندەکانیشی لا شاراوە نییە.

34:49Page 434

قُلۡ جَآءَ ٱلۡحَقُّ وَمَا يُبۡدِئُ ٱلۡبَٰطِلُ وَمَا يُعِيدُ ٤٩

Say, "The truth has come, and falsehood can neither begin [anything] nor repeat [it]."1

- ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانە بڵێ: ھەق ھات، کە ئیسلامە، وە باتڵ و ناھەقیش پووچ بوویەوە و ھیچ کاریگەرییەک یان ھێزێکی دیار نییە، وە دووبارە ناگەڕێتەوە بۆ ھێز و دەسەڵاتی خۆی.

34:50Page 434

قُلۡ إِن ضَلَلۡتُ فَإِنَّمَآ أَضِلُّ عَلَىٰ نَفۡسِيۖ وَإِنِ ٱهۡتَدَيۡتُ فَبِمَا يُوحِيٓ إِلَيَّ رَبِّيٓۚ إِنَّهُۥ سَمِيعٞ قَرِيبٞ ٥٠

Say, "If I should err, I would only err against myself. But if I am guided, it is by what my Lord reveals to me. Indeed, He is Hearing and near."

- ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانە بڵێ: ئەگەر من گومڕابم لەو ھەق و ڕاستییەی پێم ڕاگەیاندوون، ئەوە زەرەر و زیانی ئەو گومڕابوونە تەنھا بۆ خۆمە و ھیچ کاریگەری نابێت لەسەر ئێوە، وە ئەگەر لەسەر ھیدایەت و ڕێنموونیش بم ئەوە بەھۆی ئەو وەحی و نیگایەوەیە کە پەروەردگارم بۆی کردووم، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە بیسەری گوفتاری بەندەکانیەتی، وە زۆر نزیکە ھیچ شتێک ڕێگر نابێت لە بیستنی ئەوەی دەیڵێم.

34:51Page 434

وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذۡ فَزِعُواْ فَلَا فَوۡتَ وَأُخِذُواْ مِن مَّكَانٖ قَرِيبٖ ٥١

And if you could see1 when they are terrified but there is no escape, and they will be seized from a place nearby.

- ئەی پێغەمبەر- ئەگەر ترس و لەرزی ئەو بێباوەڕانە دەبینی لە ڕۆژی قیامەتدا کاتێک سزای سەختی دۆزەخ دەبینن، ئەمجا بەھیچ جۆرێک ناتوانن قوتار بن لێی، وە ھیچ پەناگایەکیش شک نابەن پەنای بۆ ببەن، وە لەیەکەم ھەنگاوە لەشوێنێکی نزیک و ئاسانەوە دەبرێن بۆ ناوی، ئەگەر ئەوەت دەبینی ئەوا دیمەنێکی زۆر سەیرت دەبینی.

34:52Page 434

وَقَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِهِۦ وَأَنَّىٰ لَهُمُ ٱلتَّنَاوُشُ مِن مَّكَانِۭ بَعِيدٖ ٥٢

And they will [then] say, "We believe in it!" But how for them will be the taking1 [of faith] from a place far away?2

کاتێک سەرەنجام و پاشەڕۆژی خۆیان دەبینن دەڵێن: باوەڕمان ھێنا بە ڕۆژی قیامەت، بەڵام چۆن باوەڕ و ئیمانیان پێ دەدرێت و لێ وەردەگیرێت، لە کاتێکدا ئەوان شوێن و جێگای وەرگرتنی باوەڕ و ئیمانیان لێ دوور کەوتوەتەوە، بەدەرچوونیان لەژیانی دونیا کە ماڵ و جێگای کار و کردەوەیە نەک ماڵی پاداشت دانەوە، وە گەڕاونەتەوە بۆ ژیانی دواڕۆژ کە ماڵ و جێگای پاداشت وەرگرتنەوەیە نەک ماڵ و جێگای کارکردن ؟!

34:53Page 434

وَقَدۡ كَفَرُواْ بِهِۦ مِن قَبۡلُۖ وَيَقۡذِفُونَ بِٱلۡغَيۡبِ مِن مَّكَانِۭ بَعِيدٖ ٥٣

And they had already disbelieved in it before and would assault1 the unseen from a place far away.2

چۆن باوەڕ و ئیمان بەدەست دەھێنن و لێیان وەردەگیرێت، لە کاتێکدا ئەوان لە ژیانی دونیا بێباوەڕ بوون کە دەرفەتی باوەڕھێنانیان ھەبوو، ھەر لە دوورەوە گومانیان ھەیە ھەق و ڕاستی بپێکن، وە لە بارەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) وە دەڵێن: ئەم پێغەمبەرە جادووگەر و کاھین و شاعیرە.

34:54Page 434

وَحِيلَ بَيۡنَهُمۡ وَبَيۡنَ مَا يَشۡتَهُونَ كَمَا فُعِلَ بِأَشۡيَاعِهِم مِّن قَبۡلُۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ فِي شَكّٖ مُّرِيبِۭ ٥٤

And prevention will be placed between them and what they desire,1 as was done with their kind before. Indeed, they were in disquieting doubt [i.e., denial].

ڕێگری دەکرێت لەو بێباوەڕانە لەوەی حەزی لێدەکەن لە لەزەت و خۆشییەکانی دونیا بەدەستی بھێنن، وە ڕێگری دەکرێن لەوەی تەوبە بکەن و ڕزگاریان ببێت لە ئاگری دۆزەخ، وە ڕێگەیان پێ نادرێت بگەڕێنەوە بۆ ژیانی دونیا، ھەروەک چۆن ھاوشێوەکانیان لە گەلانی پێشوو بەو دەردە چوون، بێگومان ئەوان لەگومان و دوو دڵیدا بوون لەبەرامبەر ئەوەی پێغەمبەران ھێنابوویان لە یەکخواپەرستی و باوەڕ بەزیندووبونەوە، گومان و دوو دڵییەک بوو بەمایەی کافری و بێباوەڕییان.

Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences

Contents

Ayat al-Kursi36Al-Kahfpage 42juz 15Bukhari 1Muslim 2999

Style

Theme
Text size
Layout

Читать на русском