Al-MukhtasarYa-Sin · 36:1–61

Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)

يس

Ya-Sin

Ya Sin · Meccan · 83 ayahs

36:1Page 440

يسٓ ١

Yā, Seen.1

﴿يسٓ﴾ پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه.

36:2Page 440

وَٱلۡقُرۡءَانِ ٱلۡحَكِيمِ ٢

By the wise1 Qur’ān,

اللە تەعالا سوێند بەو قورئانە دەخوات کە ئایەتەکانی توند و تۆڵ و بتەون ، مانا و مەبەستەکانی ڕوون و ئاشکران، کە ھیچ کاتێک بەتاڵی و پڕوپوچی و بێ ھوودەیی لەبەردەمی و لەپشتیەوە ڕووی تێ ناکات و تێیدا نابینرێت.

36:3Page 440

إِنَّكَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ٣

Indeed you, [O Muḥammad], are from among the messengers,

- ئەی پێغەمبەر- بێگومان تۆ یەکێکی لەو پێغەمبەر و نێرراوانەی کە اللە تەعالا ڕەوانەی لای بەندەکانی خۆی کردن، تاوەکو فەرمانیان پێ بکات بەتاک و تەنھایی ھەر ئەو بپەرستن.

36:4Page 440

عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ ٤

On a straight path.

لەسەر پەیڕەو و ڕێگایەکی ڕاست و شەرعێکی دروست، ئەو پەیڕەو و ڕێگا ڕاست و شەرعە دروستە لەلایەن پەروەردگاری زاڵی باڵادەستەوە کە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا دابەزیووە، ئەو پەروەردگارە زۆر بە بەزەیی و میھرەبانە لەگەڵ بەندە باوەڕدارەکانیدا.

36:5Page 440

تَنزِيلَ ٱلۡعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ ٥

[This is] a revelation of the Exalted in Might, the Merciful,

لەسەر پەیڕەو وڕێگایەکی ڕاست وشەرعێکی دروست، ئەو پەیڕەو وڕێگا ڕاست وشەرعە دروستە لەلایەن پەروەردگاری زاڵی باڵادەستتەوە کە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا دابەزیووە، ئەو پەروەردگارە زۆر بەبەزەیی ومیھرەبانە لەگەڵ بەندە باوەڕدارەکانیدا.

36:6Page 440

لِتُنذِرَ قَوۡمٗا مَّآ أُنذِرَ ءَابَآؤُهُمۡ فَهُمۡ غَٰفِلُونَ ٦

That you may warn a people whose forefathers were not warned, so they are unaware.

ئەو پەیامە ڕاست و دروستەمان بۆ ناردیتە خوارەوە تاوەکو گەلێکی پێ بترسێنێت کە گەلی عەرەبە تا ئێستا پێغەمبەرێکیان بۆ نەھاتووە بیانترسێنێت لە سزای اللە تەعالا، ئەوانە گەلێکی بێ ئاگان لە باوەڕ و یەکخواپەرستی، بێگومان حاڵی ھەر گەلێک دابڕابن لەبیرخستنەوە و ترساندن، پێویستیان بە پێغەمبەر و نێرراوێک ھەیە ئەوەیان بیر بخاتەوە و بیانترسێنێت بەسزای اللە تەعالا.

36:7Page 440

لَقَدۡ حَقَّ ٱلۡقَوۡلُ عَلَىٰٓ أَكۡثَرِهِمۡ فَهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ ٧

Already the word [i.e., decree] has come into effect upon most of them, so they do not believe.

بەدڵنیاییەوە سزای اللە تەعالا پێویست کرا لەسەر زۆربەی ئەوانە، دوای ئەوەی لەلایەن اللە تەعالاوە ھەق و ڕاستیان پێ گەیشت لەسەر زمانی پێغەمبەرەکەی کەچی باوەڕیان پێ نەکرد و ئیمانیان نەھێنا و لەسەر کوفر و بێباوەڕی خۆیان مانەوە، ئەوانە باوەڕ ناھێنن بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی، وە کار و کردەوەیش بەو پەیامە ھەق و ڕاستە ناکەن بۆیان ھاتبوو.

36:8Page 440

إِنَّا جَعَلۡنَا فِيٓ أَعۡنَٰقِهِمۡ أَغۡلَٰلٗا فَهِيَ إِلَى ٱلۡأَذۡقَانِ فَهُم مُّقۡمَحُونَ ٨

Indeed, We have put shackles on their necks, and they are to their chins, so they are with heads [kept] aloft.

نموونەی ئەوانە لەمەدا وەک نموونەی ئەو کەسانە وایە کە کۆت و بەند کراوەتە گەردنیانەوە و دەست و گەردنیان لەژێر چەناکەیاندا کۆکرابێتەوە، جا ناچاربن سەریان بۆ ئاسمان بەرز بکەنەوە، ئەو کاتە نەتوانن سەریان دابنەوێنن، ئەوانە بەستراونەتەوە لە باوەڕھێنان بە اللە تەعالا بۆیە ناتوانن ملکەچ و گەردنکەچی بن، وە لەبەر ڕەزامەندی ئەویش سەریان بۆ نەوی ناکەن و سوژدەی بۆ نابەن.

36:9Page 440

وَجَعَلۡنَا مِنۢ بَيۡنِ أَيۡدِيهِمۡ سَدّٗا وَمِنۡ خَلۡفِهِمۡ سَدّٗا فَأَغۡشَيۡنَٰهُمۡ فَهُمۡ لَا يُبۡصِرُونَ ٩

And We have put before them a barrier and behind them a barrier and covered them, so they do not see.

لەبەردەم بێباوەڕانەوە بەربەستێکمان داناوە کە ھەق و ڕاستیان لێوە دیار نییە، وە لە پشتیشیانەوە بەربەستمان داناوە، وە پەردەمان داوە بەسەر چاویاندا ھەق نەبینن، ئەوان ھەق نابینن بەشێوەیەک سوودی لێ ببینن، ئەمەیان بەسەردا ھات دوای ئەوەی نکۆڵیان کرد لەھەق و سوور بوون لەسەر کوفر و بێباوەڕی.

36:10Page 440

وَسَوَآءٌ عَلَيۡهِمۡ ءَأَنذَرۡتَهُمۡ أَمۡ لَمۡ تُنذِرۡهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ ١٠

And it is all the same for them whether you warn them or do not warn them - they will not believe.

- ئەی موحەممەد- یەکسانە بەلای ئەو بێباوەڕە سەرسەخت و نکۆڵیکەرانەوە لەھەق تۆ بیانترسێنێت یان نەیانترسێنیت، ئەوان باوەڕ ناھێنن بەو پەیامەی لەلایەن اللە تەعالاوە بۆت ھێناون.

36:11Page 440

إِنَّمَا تُنذِرُ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلذِّكۡرَ وَخَشِيَ ٱلرَّحۡمَٰنَ بِٱلۡغَيۡبِۖ فَبَشِّرۡهُ بِمَغۡفِرَةٖ وَأَجۡرٖ كَرِيمٍ ١١

You can only warn one who follows the message and fears the Most Merciful unseen. So give him good tidings of forgiveness and noble reward.

بێگومان ئەوەی بەھەق سوود وەردەگرێت لەترساندنی تۆ ئەو کەسانەن کە باوەڕ دەکەن بەو قورئانە و شوێن ئەو پەیامە دەکەون تێیدا ھاتووە، وە لە تەنھا و خەڵوەتیشدا لە پەروەردگاری دەترسێت، کاتێک جگە ئەو کەسی تر نایبینێت، - ئەی موحەممەد- موژدە بدە بەو کەسانەی ئەوە سیفەت و ئاکار و ڕەوشتیانە، اللە تەعالا گوناھەکانیان دەسڕێتەوە و لێیان خۆش دەبێت، وە موژدەی پاداشتی گەورە و مەزنیشیان بدەرێ لە دواڕۆژدا کە بریتیە لە چوونە بەھەشتی ھەتا ھەتایی و نەبڕاوە.

36:12Page 440

إِنَّا نَحۡنُ نُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَنَكۡتُبُ مَا قَدَّمُواْ وَءَاثَٰرَهُمۡۚ وَكُلَّ شَيۡءٍ أَحۡصَيۡنَٰهُ فِيٓ إِمَامٖ مُّبِينٖ ١٢

Indeed, it is We who bring the dead to life and record what they have put forth and what they left behind, and all things We have enumerated in a clear register.

بێگومان ئێمە مردووان زیندوو دەکەینەوە بۆ حساب و لێپرسنەوەی ڕۆژی قیامەت، وە ھەرچیش لەژیانی دونیادا پێش خۆیان خستووە لەکار و کردەوەی چاک و خراپیش ھەر ھەمووی دەنوسین، وە ئەوەیشی لەدوای مردنی خۆیان لەکار و کردەوەی چاکەی وەک خێر وخێراتێک بەردەوام پێیان دەگات، یان لە شوێنەواری خراپە لەدوای خۆیان ھەموویان لەسەر دەنوسین، بەدڵناییەوە ھەموو شتێکمان لەپەڕاوێکی ڕوون و ئاشکرادا ژماردووە و نوسیوە، ئەویش (لوح المحفوظ) ە.

36:13Page 441

وَٱضۡرِبۡ لَهُم مَّثَلًا أَصۡحَٰبَ ٱلۡقَرۡيَةِ إِذۡ جَآءَهَا ٱلۡمُرۡسَلُونَ ١٣

And present to them an example: the people of the city, when the messengers came to it -

-ئەی پێغەمبەر - نموونە بۆ ئەو بێباوەڕ و نکۆڵیکەر و سەرسەختانە بھێنەرەوە، نموونەیەک ببێتە پەند و ئامۆژگاری، ئەویش چیرۆک و بەسەرھاتی ئەو گوندە بوو کاتێک پێغەمبەرەکانیان بۆ ھات.

36:14Page 441

إِذۡ أَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡهِمُ ٱثۡنَيۡنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزۡنَا بِثَالِثٖ فَقَالُوٓاْ إِنَّآ إِلَيۡكُم مُّرۡسَلُونَ ١٤

When We sent to them two but they denied them, so We strengthened [them] with a third, and they said, "Indeed, we are messengers to you."

کاتێک سەرەتا دوو پێغەمبەرمان بۆ ناردن بۆ ئەوەی بانگیان بکەن بۆ یەکخواپەرستی و عیبادەتی ئەو، کەچی ئەوان ھەردوو پێغەمبەرەکەیان بەدرۆدانا و باوەڕیان پێنەکردن، بۆیە ئێمەیش بەناردنی پێغەمبەری سێھەم کە لە گەڵیان بێت بەھێزمان کردن و پشتگیریمان کردن، ھەر سێ پێغەمبەرەکە بەخەڵکی گوندەکەیان وت: بێگومان ئێمە ھەرسێکمان بۆ لای ئێوە نێرراوین، تاوەکو بانگتان بکەین بۆ یەکخواپەرستی و شوێنکەوتنی شەریعەتەکەی.

36:15Page 441

قَالُواْ مَآ أَنتُمۡ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُنَا وَمَآ أَنزَلَ ٱلرَّحۡمَٰنُ مِن شَيۡءٍ إِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا تَكۡذِبُونَ ١٥

They said, "You are not but human beings like us, and the Most Merciful has not revealed a thing. You are only telling lies."

خەڵکی گوندەکە بە پێغەمبەرانیان وت : ئێوەش وەک ئێمە مرۆڤن، ھیچ تایبەتمەندیەکتان نییە بەسەر ئێمەدا، وە خوای میھرەبان ھیچ وەحی و نیگایەکی بۆ نەناردوون، وە ئێوە درۆ دەکەن لەوەی بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکەن.

36:16Page 441

قَالُواْ رَبُّنَا يَعۡلَمُ إِنَّآ إِلَيۡكُمۡ لَمُرۡسَلُونَ ١٦

They said, "Our Lord knows that we are messengers to you,

ھەرسێ پێغەمبەرەکە لە وەڵامی باوەڕ نەکرد و بەدرۆدانانی ئەوان وتیان: ئەی خەڵکی گوند ، پەروەردگارمان دەزانێت ئێمە لەلایەن ئەوەوە بۆ لای ئێوە ڕەوانەکراوین، ئەوەش بەسە بەڵگە بێت بەدەستمانەوە.

36:17Page 441

وَمَا عَلَيۡنَآ إِلَّا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ ١٧

And we are not responsible except for clear notification."

وە ئەوەیشی لەسەر ئێمەیە تەنھا گەیاندنی ڕوون و ئاشکرای ئەو پەیامەیە کە فەرمانمان پێکراوە بەگەیاندنی، وە ئێمە ناتوانین ھیدایەتتان بدەین.

36:18Page 441

قَالُوٓاْ إِنَّا تَطَيَّرۡنَا بِكُمۡۖ لَئِن لَّمۡ تَنتَهُواْ لَنَرۡجُمَنَّكُمۡ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٞ ١٨

They said, "Indeed, we consider you a bad omen. If you do not desist, we will surely stone you, and there will surely touch you, from us, a painful punishment."

خەڵکی گوندەکە بە پێغەمبەرەکانیان وت: بێگومان ئێمە بە ھۆی ئێوەوە دووچاری شومی و بەدبەختی بووین، ئەگەر بێتو دەستھەڵنەگرن لە بانگەواز کردنمان بۆ یەکخواپەرستی بە بەردبارانکردن سزاتان دەدەین تاوەکو دەمرن، وە لایەن ئێمەوە تووشی سزایەکی پڕ ئێش و ئازار دەبن.

36:19Page 441

قَالُواْ طَٰٓئِرُكُم مَّعَكُمۡ أَئِن ذُكِّرۡتُمۚ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٞ مُّسۡرِفُونَ ١٩

They said, "Your omen [i.e., fate] is with yourselves. Is it1 because you were reminded? Rather, you are a transgressing people."

پێغەمبەرەکانیش لە وەڵامیاندا وتیان: شومی و بەدبەخەتی ئێوە بەخۆتانەوەیە بەھۆی بێباوەڕی و پشتھەڵکردنتان لە شوێنکەوتنی پەیامی اللە تەعالا، ئایا ڕەشبینن بەوەی اللە تەعالاتان بیر بخەینەوە؟ نەخێر وانییە بەڵکو ئێوە گەلێکی لەسنوور دەرچوون لە بێباوەڕی و تاوان و گوناھکردندا.

36:20Page 441

وَجَآءَ مِنۡ أَقۡصَا ٱلۡمَدِينَةِ رَجُلٞ يَسۡعَىٰ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱتَّبِعُواْ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ٢٠

And there came from the farthest end of the city a man, running. He said, "O my people, follow the messengers.

لەو پەڕی گوند و شارەوە بەھەڵەداوان و ڕاکردن پیاوێک ھات، لەترسی ئەوەی گەلەکەی پێغەمبەرەکانیان بەدرۆداناوە و ھەڕەشەی کوشتن و ئەزیەت و ئازاردانیان لێکردووە، بەگەل و خزمەکانی وت: ئەی گەل و خزمانم شوێن ئەو پەیامە بکەون ئەو پێغەمبەرانە ھێناویانە.

36:21Page 441

ٱتَّبِعُواْ مَن لَّا يَسۡـَٔلُكُمۡ أَجۡرٗا وَهُم مُّهۡتَدُونَ ٢١

Follow those who do not ask of you [any] payment, and they are [rightly] guided.

- ئەی گەل و خزمانم - : شوێن ئەوانە بکەون لەبەرامبەر گەیاندنی پەیامەکەیاندا داوای ھیچ پاداشت و کرێیەکتان لێ ناکەن، ئەوان ڕێنموونی کراون لەوەی لە اللە تەعالاوە ئەوەی پێیان سپێرراوە بیگەیەنن، ھەرکەسێک بەو شێوەیە بێت بەڕاستی شایانی ئەوەیە شوێنی بکەویت.

36:22Page 441

وَمَالِيَ لَآ أَعۡبُدُ ٱلَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ ٢٢

And why should I not worship He who created me and to whom you will be returned?

ئەم پیاوە ئامۆژگاریکەرە وتی: چی ڕێگری لەمن دەکات اللە تەعالا نەپەرستم کە ئەو منی بەدیھێناوە؟! وە چی شتێکیش ڕێگری لە ئێوە دەکات پەروەردگارتان نەپەرستن، ئەو پەروەردگارەی ئێوەی بەدیھێناوە، وە تەنھا ھەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێنەوە کاتێک زیندوو دەکرێنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەوەی پاداشتی کار وکردەوەکانتان بداتەوە ؟!

36:23Page 441

ءَأَتَّخِذُ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةً إِن يُرِدۡنِ ٱلرَّحۡمَٰنُ بِضُرّٖ لَّا تُغۡنِ عَنِّي شَفَٰعَتُهُمۡ شَيۡـٔٗا وَلَا يُنقِذُونِ ٢٣

Should I take other than Him [false] deities [while], if the Most Merciful intends for me some adversity, their intercession will not avail me at all, nor can they save me?

ئایا جگە لە اللە تەعالا پەرستراوێکی تر بۆ خۆم دابنێم کە ئەو منی بەھەق بەدیھێناوە؟ ئەگەر ھاتوو خوای میھرەبان زیانی بۆ من ویست تکا و شەفاعەتی ئەو پەرستراوانەی تر ھیچ سودێک بەمن ناگەیەنێت، ناتوانن زیان یان قازانجم پێ بگەیەنن، وە ناتوانن ڕزگارم بکەن لەزیانێک ئەگەر اللە تەعالا ویستی لەسەر بێت بۆم ئەگەر ھاتوو لەسەر کوفر و بێباوەڕی مردم.

36:24Page 441

إِنِّيٓ إِذٗا لَّفِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٍ ٢٤

Indeed, I would then be in manifest error.

ئەگەر من جگە لە اللە تەعالا پەرستراوانێکی تر بۆ خۆم دابنێم ئەوە من لە ھەڵە گومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرادام، چونکە من شتێکم پەرستووە شایانی پەرستن نییە، وە وازم لەپەرستنی زاتێکیش ھێناوە کە شایانی پەرستنە.

36:25Page 441

إِنِّيٓ ءَامَنتُ بِرَبِّكُمۡ فَٱسۡمَعُونِ ٢٥

Indeed, I have believed in your Lord, so listen to me."

- ئەی گەلەکەم - بێگومان من باوەڕم ھێنا بە پەروەردگارم و پەروەردگاری ئێوە ھەمووشتان، وە گوێتان لێ بێت، من ھیچ باکم بەوە نییە ھەڕەشەی کوشتنم لێدەکەن، ئەوە بوو گەلەکەی کوشتیان، اللە تەعالایش خستیە بەھەشتەوە.

36:26Page 441

قِيلَ ٱدۡخُلِ ٱلۡجَنَّةَۖ قَالَ يَٰلَيۡتَ قَوۡمِي يَعۡلَمُونَ ٢٦

It was said, "Enter Paradise."1 He said, "I wish my people could know

دوای شەھیدكردنی وەک ڕێزێک پێی وترا: بڕۆ بەھەشتەوە، جا کاتێک ڕۆیشتە بەھەشتەوە و ئەو ھەمووە ناز و نیعمەت وبەخششەی بینی، ئاواتی خواست و وتی: خۆزگە گەلەکەم - ئەوانەی منیان بەدرۆدانا و کووشتمیان- ئێستا دەیانزانی پەروەردگارم چۆن لەگوناھەکانم خۆش بووە و ڕێزی لێناوم، تاوەکو ئەوانیش وەک من باوەڕیان دەھێنا و وەک منیش پاداشتی لەم شێوەیەیان بەدەست دەھێنا.

36:27Page 441

بِمَا غَفَرَ لِي رَبِّي وَجَعَلَنِي مِنَ ٱلۡمُكۡرَمِينَ ٢٧

Of how my Lord has forgiven me and placed me among the honored."

دوای شەھید بوونی وەک ڕێزێک پێی ووترا: بڕۆ بەھەشتەوە، جا کاتێک ڕۆیشتە بەھەشتەوە وئەو ھەمووە ناز ونیعمەت وبەخششەی بینی، ئاواتی خواست ووتی: خۆزگە گەلەکەم ئەوانەی منیان بەدرۆدانا وکووشتمیان ئێستا دەیانزانی پەروەردگارم چۆن لەگوناھەکانم خۆش بووە، وڕێزی لێناوم، تاوەکو ئەوانیش وەک من باوەڕیان دەھێنا، و وەک منیش پاداشتی لەم شێوەیەیان بەدەست دەھێنا.

36:28Page 442

۞ وَمَآ أَنزَلۡنَا عَلَىٰ قَوۡمِهِۦ مِنۢ بَعۡدِهِۦ مِن جُندٖ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ ٢٨

And We did not send down upon his people after him any soldiers from the heaven, nor would We have done so.

لەدوای ئەویش کە بەدرۆیان دانا و کوشتیان بۆ لەناوبردنی گەلەکەی لەشکرێک لە فریشتەمان لە ئاسمانەوە دانەبەزاند، وە بۆ لە ناوبردنی ئوممەتەكان فریشتەمان دانەبەزاندووە، چارەسەکردنی ئەوانە لای ئێمە زۆر لەوە ئاسانترە، بێگومان لەناوبردنی ئەوانەمان بەشریخە و دەنگێکی بەرز دیاری کردووە، نەک بە دابەزاندنی فریشتەی سزادان.

36:29Page 442

إِن كَانَتۡ إِلَّا صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ فَإِذَا هُمۡ خَٰمِدُونَ ٢٩

It was not but one shout,1 and immediately they were extinguished.

چیرۆکی لەناوبردنی گەلەکەی بە شریخە و دەنگێکی بەرز بوو کە ناردمانە سەریان، جا کتوپڕ ئەوانە شێت بوون و لەناوچوون و ھیچیان نەما، نموونەیان وەک ئاگرێکی ھەڵگیرساو وایە و کوژابێتەوە و ھیچ شوێنەوارێکی نەمابێت.

36:30Page 442

يَٰحَسۡرَةً عَلَى ٱلۡعِبَادِۚ مَا يَأۡتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ ٣٠

How regretful for the servants. There did not come to them any messenger except that they used to ridicule him.

پەشیمانی و داخی سەخت و ھاوار لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەم بەندە بێباوەڕانە کاتێک سزای سەخت دەبینن، لەبەر ئەوەی ئەوانە لە دونیادا ھەر پێغەمبەرێکیان بۆ بھاتایە گاڵتەیان پێدەکرد و پێیان ڕادەبوارد، بۆیە سەرەنجامیان لە ڕۆژی قیامەتدا پەشیمانی و داخ و خەفەت و حەسرەتە لەوەی لە دەستیان چوو لە گوێڕایەڵی و بەندایەتی اللە تەعالا.

36:31Page 442

أَلَمۡ يَرَوۡاْ كَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّنَ ٱلۡقُرُونِ أَنَّهُمۡ إِلَيۡهِمۡ لَا يَرۡجِعُونَ ٣١

Have they not considered how many generations We destroyed before them - that they to them1 will not return?

ئایا ئەو بێباوەڕانەی گاڵتەیان بە پێغەمبەرەکان دەکرد بۆچی تەماشا ناکەن و نابینن لە پێش ئەوان چەند لەگەلانی ترمان لەناو بردن، ئایا بۆ پەندو ئامۆژگاریان لێ وەرنەگرتن؟ ئەوان نەمان و مردن و کۆتاییان ھات ، جارێکی تر ناگەڕێنەوە بۆ دونیا، بەڵکو گەیشتن بەوەی پێش خۆیان خستبوو لەکار و کردەوە، وە اللە تەعالا پاداشتی ھەمووشیان دەداتەوە.

36:32Page 442

وَإِن كُلّٞ لَّمَّا جَمِيعٞ لَّدَيۡنَا مُحۡضَرُونَ ٣٢

And indeed, all of them will yet be brought present before Us.

ھەموو گەلانی سەر زەوی بێ جیاکردنەوە دوای زیندووکردنەوەیان لە ڕۆژی قیامەتدا ئامادە دەكرێن بۆ لێپرسینەوە و وەرگرتنی پاداشتی کار و کردەوەیان.

36:33Page 442

وَءَايَةٞ لَّهُمُ ٱلۡأَرۡضُ ٱلۡمَيۡتَةُ أَحۡيَيۡنَٰهَا وَأَخۡرَجۡنَا مِنۡهَا حَبّٗا فَمِنۡهُ يَأۡكُلُونَ ٣٣

And a sign for them is the dead earth. We have brought it to life and brought forth from it grain, and from it they eat.

وە یەکێک لە نیشانە و بەڵگەی زیندووبونەوە بۆ ئەو بێباوەڕانە کە زیندووبونەوە ھەق و ڕاستە ئەوەیە: ئەم زەوییە وشک و مردووە لە ئاسمانەوە باران دەبارێنینە سەری، جۆرەھا ڕووەکی پێ سەوز دەکەین، وە جۆرەھا دانەوێڵەی لە زەوی پێ دەردەکەین بۆ ئەوەی خەڵکی لێی بخۆن، ئەو زاتەی ئەم زەوییە مردووەی بەباران زیندوو کردەوە و ڕووەک و دانەوێڵەی لێ دەرھێنا دەسەڵاتی ئەوەیشی ھەیە مردووان زیندوو بکاتەوە و لە گۆڕەکانیان دەریان بھێنێتەوە.

36:34Page 442

وَجَعَلۡنَا فِيهَا جَنَّٰتٖ مِّن نَّخِيلٖ وَأَعۡنَٰبٖ وَفَجَّرۡنَا فِيهَا مِنَ ٱلۡعُيُونِ ٣٤

And We placed therein gardens of palm trees and grapevines and caused to burst forth therefrom some springs -

لەو زەوییەی کە بارانمان باراندە سەری چەندەھا باخ و باخاتی خورما و ترێمان تێدا ژیاندەوە، وە چەندەھا کانیاومان تێیدا ھەڵقوڵاند کە ئاوی ئەو باخاتەی پێ بدرێت.

36:35Page 442

لِيَأۡكُلُواْ مِن ثَمَرِهِۦ وَمَا عَمِلَتۡهُ أَيۡدِيهِمۡۚ أَفَلَا يَشۡكُرُونَ ٣٥

That they may eat of His fruit.1 And their hands have not produced it,2 so will they not be grateful?

بۆ ئەوەی خەڵکی لەبەروبوومی ئەو باخ و باخاتانە بخۆن کە اللە تەعالا لە ناز و نیعمەتی خۆی بەسەریدا ڕشتوون، کە ھەوڵ و کۆششی خۆیانی ھیچ تێدا نەبووە، دەی ئایا ئیتر شوکر و سوپاسی اللە تەعالا ناکەن لەسەر ئەو نیعمەتانە بە تەنھا پەرستنی ئەو و باوەڕھێنان بە پێغەمبەرەکانی؟

36:36Page 442

سُبۡحَٰنَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلۡأَزۡوَٰجَ كُلَّهَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلۡأَرۡضُ وَمِنۡ أَنفُسِهِمۡ وَمِمَّا لَا يَعۡلَمُونَ ٣٦

Exalted is He who created all pairs1 - from what the earth grows and from themselves and from that which they do not know.

پاکوبێگەردی بۆ اللە تەعالا کە لەھەموو جۆرە دار و درەخت ڕووەکێک جووتێکی بەدیھێناوە، وە لە خەڵکی خۆشیان نێر و مێی بەدیھێناوە، وە لە چەندەھا شتی تریش لە بەدیھێنراو و مەخلوقاتەکانی اللە تەعالا لە وشکانی و ناو دەریا کە خەڵکی نایزانن و بێ ئاگان لێی.

36:37Page 442

وَءَايَةٞ لَّهُمُ ٱلَّيۡلُ نَسۡلَخُ مِنۡهُ ٱلنَّهَارَ فَإِذَا هُم مُّظۡلِمُونَ ٣٧

And a sign for them is the night. We remove1 from it the [light of] day, so they are [left] in darkness.

وە نیشانە و بەڵگەیەکی تریش لەسەر تاک و تەنھایی اللە تەعالا ئەوەیە بێگومان ئێمە ڕووناکی ڕۆژ بە ئاوابوونی خۆر و ھاتنی شەو ئەکوژێنینەوە کاتێک ڕۆژی لێی دادەبڕین، وە دوای نەھێشتنی ڕووناکی ڕۆژ تاریکی شەو دەھێنین، کاتێک دەبینیت تاریکی ھەموو خەڵک دەگرێتەوە.

36:38Page 442

وَٱلشَّمۡسُ تَجۡرِي لِمُسۡتَقَرّٖ لَّهَاۚ ذَٰلِكَ تَقۡدِيرُ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡعَلِيمِ ٣٨

And the sun runs [on course] toward its stopping point. That is the determination of the Exalted in Might, the Knowing.

وە نیشانە و بەڵگەیەكی تریش لەسەر تاک و تەنھایی اللە تەعالا ئەو خۆرەیە كه ئەڕوات بەرەو ئەو جێگا و خولگەیەی کە (اللە) بۆی دیاریکردووە و لێی لانادات، ئەو دیاریکردن و ئەندازەگیرییە کاری زاتێکی بەدەسەڵاتی زاڵ و بێ وێنەیە کە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆر زانا و ئاگادارە، ھیچ شتێکی لەکاروباری بەدیھێنراوەکان لێ وون نابێت.

36:39Page 442

وَٱلۡقَمَرَ قَدَّرۡنَٰهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَٱلۡعُرۡجُونِ ٱلۡقَدِيمِ ٣٩

And the moon - We have determined for it phases, until it returns [appearing] like the old date stalk.

وە بەڵگە و نیشانەیەکی تر لەسەر یەکخواپەرستی و تاک و تەنھایی زاتی ھەق تەعالای اللە، ئەم مانگەیە کە ھەموو شەوێک جێگا و ڕێگایمان دیاریکردووە، بە بچوکی دەست پێدەکات و پاشان وردە وردە گەورە دەبێت و دواتر وردە وردە جارێکی تر بچوک دەبێتەوە، تا دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی وەک پەلی دارخورمای کۆنی لێ دێت، زەرد و باریک ھەڵدەگەڕێت.

36:40Page 442

لَا ٱلشَّمۡسُ يَنۢبَغِي لَهَآ أَن تُدۡرِكَ ٱلۡقَمَرَ وَلَا ٱلَّيۡلُ سَابِقُ ٱلنَّهَارِۚ وَكُلّٞ فِي فَلَكٖ يَسۡبَحُونَ ٤٠

It is not allowable [i.e., possible] for the sun to reach the moon, nor does the night overtake the day, but each, in an orbit, is swimming.

بەڵگە و نیشانەکانی خۆر و مانگ و شەو و ڕۆژ، بە ئەندازەیەکی ورد اللە تەعالا دیاریکردووە، بۆیان نییە لەوەی ئەو زاتە بەرز و پیرۆزە بۆی دیاری کردوون لێی لابدەن، نە خۆر بۆی ھەیە بگات بە مانگ تاوەکو خولگەکەی بگۆڕێت و ڕووناکییەکەی نەھێڵێت، وە نە شەویش بۆی ھەیە پێش ڕۆژ بکەوێت، بڕواتە سەری پێش کۆتایی ھاتنی کاتەکەی، وە ھەموو ئەم مەخلوقات و بەدیھێنراوە ڕامھێنراوانە، وە شتانی تریش لەھەسارە و گەلە ئەستێرەکان ھەموویان خولگەی تایبەتی خۆیان ھەیە کە اللە تەعالا بۆی دیاری کردون و ھەر خۆیشی دەیانپارێزێت.

36:41Page 443

وَءَايَةٞ لَّهُمۡ أَنَّا حَمَلۡنَا ذُرِّيَّتَهُمۡ فِي ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ ٤١

And a sign for them is that We carried their forefathers1 in a laden ship.

وە نیشانە و بەڵگەیەكی تر لەسەر تاک و تەنھایی اللە تەعالا و ناز و نیعمەت و بەخششەکانی لەسەر بەندەکانی ئەوەی ڕزگاری بوو لە تۆفانەکە لە نەوەکانی ئادەمی سەردەمی نوح، لەو کەشتییەی پڕ بوو لە مەخلوقات و بەدیھێنراوی اللە تەعالا، ئەوە بوو اللە تەعالا لەھەموو جۆرە گیاندارێک نێر و مێیەکمان لەناو ئەو کەشتیەدا ھەڵگرت، وە ڕزگارمان کردن لە تیاچوون.

36:42Page 443

وَخَلَقۡنَا لَهُم مِّن مِّثۡلِهِۦ مَا يَرۡكَبُونَ ٤٢

And We created for them from the likes of it that which they ride.

وە نیشانە و بەڵگەیەكی تریش لەسەر تاک و تەنھایی اللە تەعالا و ناز و نیعمەت و بەخششەکانی لەسەر بەندەکانی، بێگومان بە وێنە و ھاوشێوەی کەشتیش شتانێکی ترمان بۆ بەدیھێناون کەسواری بن.

36:43Page 443

وَإِن نَّشَأۡ نُغۡرِقۡهُمۡ فَلَا صَرِيخَ لَهُمۡ وَلَا هُمۡ يُنقَذُونَ ٤٣

And if We should will, We could drown them; then no one responding to a cry would there be for them, nor would they be saved

ئەگەر بمانوویستایە نوقمیان بکەین نوقمی ناو ئاوی تۆفانەکەمان دەکرد، جا ھیچ کەسیش نەدەھات بەھاواریانەوە، وە کەسیش نەبوو ڕزگاریان بکات، ئەگەر بھاتایە بەفەرمان و بڕیاری ئێمە نوقم ببوونایە.

36:44Page 443

إِلَّا رَحۡمَةٗ مِّنَّا وَمَتَٰعًا إِلَىٰ حِينٖ ٤٤

Except as a mercy from Us and provision for a time.

مەگەر خۆمان بەزەییمان پێیاندا بھاتایەتەوە و ڕزگارمان بکردنایە لە نوقم بوون و بمانگەڕاندنایەتەوە بۆ ئەوەی تاماوەیەکی تری دیاریکراو لەسەر زەوی بژیانایە، بەڵکو پەندیان وەربگرتایە لەوەو باوەڕیان بھێنایە و بگەڕانایەتەوە بۆ لای اللە تەعالا.

36:45Page 443

وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّقُواْ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيكُمۡ وَمَا خَلۡفَكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تُرۡحَمُونَ ٤٥

But when it is said to them, "Beware of what is before you and what is behind you;1 perhaps you will receive mercy..."2

ئەگەر بەو بتپەرست و موشریکە پشتھەڵکەرانە لە ئیمان و باوەڕ بوترێت: بترسن لە ڕۆژی دوایی و ناخۆشییەکانی، وە ئاگاداری دونیابن کە دەڕوات و نامێنێت، بە ئومێدی ئەوەی اللە تەعالا بەڕەحمەت و میھرەبانی خۆی منەتتان بکات بەسەردا و بەزەیی پێتاندا بێتەوە، بەڵام گوێڕایەڵی ئەمە نەبوون، بەڵکو پشتیان تێکرد و ھیچ گوێیشیان پێ نەدا.

36:46Page 443

وَمَا تَأۡتِيهِم مِّنۡ ءَايَةٖ مِّنۡ ءَايَٰتِ رَبِّهِمۡ إِلَّا كَانُواْ عَنۡهَا مُعۡرِضِينَ ٤٦

And no sign comes to them from the signs of their Lord except that they are from it turning away.

ھەر بەڵگە و ئایەت و نیشانەیەک لە لایەن اللە تەعالاوە بۆ ئەو بتپەرست و موشریک و سەرسەختانە بێت لەسەر یەکخواپەرستی و تاک و تەنھا کردنەوەی لە تەواوی عیبادەت و پەرستنەکاندا، ئەوان ھەر ڕوویان وەردەگێڕا و پشتیان ھەڵدەکرد، وە ھیچ پەند و ئامۆژگاریان لێ وەرنەدەگرت.

36:47Page 443

وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ أَنفِقُواْ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَنُطۡعِمُ مَن لَّوۡ يَشَآءُ ٱللَّهُ أَطۡعَمَهُۥٓ إِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ ٤٧

And when it is said to them, "Spend from that which Allāh has provided for you," those who disbelieve say to those who believe, "Should we feed one whom, if Allāh had willed, He would have fed? You are not but in clear error."

ئەگەر بەو نکۆڵیکەر و سەرسەرختانە بوترێت: لەو ماڵ و سەروەت و سامانەی اللە تەعالا پێی بەخشیوون یارمەتی ھەژاران و نەدارانی پێ بدەن و لە پێناو زاتی ھەق تەعالای اللە بیبەخشن، نکۆڵی لەوە دەکەن و بە باوەڕداران دەڵێن: ئایا خواردن بدەین بەکەسێک ئەگەر اللە خۆی بیویستایە خواردنی پێ دەدا؟! ئێمەیش سەرپێچی ویستی ئەو ناکەین، - ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە- ئێوە لە ھەڵە و گومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرادان.

36:48Page 443

وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلۡوَعۡدُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ ٤٨

And they say, "When is this promise, if you should be truthful?"

ئەو کافرانەی نکۆڵی زیندووبونەوە دەکەن و باوەڕی پێ ناکەن و بەدووری دەزانن جارێکی تر زیندووبکرێنەوە دەڵێن: کەی قیامەت و کاتی زیندووبونەوە دێت ئەگەر ئێوە باوەڕداران ڕاست دەکەن لەو بانگەشەیەی دەیکەن گوایە پاش مردن جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە ؟!

36:49Page 443

مَا يَنظُرُونَ إِلَّا صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ تَأۡخُذُهُمۡ وَهُمۡ يَخِصِّمُونَ ٤٩

They do not await except one blast1 which will seize them while they are disputing.

ئەو بێباوەڕانەی نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن و بە دووری دەزانن و پەلە دەکەن، تەنھا چاوەڕێی فووی یەکەم دەکەن کاتێک فوو بکرێت بە کەڕەنادا، لەناکاودا ئەم شریخە و ناڵە گەورەیە دەیانگرێت لە کاتێکدا ئەوان سەرگەرمی ژیانی دونیان، لە کڕین و فرۆشتن و کشتوکاڵ و ئاژەڵ لەوەڕاندن و شتی تر لە سەرقاڵیەکانی دونیا.

36:50Page 443

فَلَا يَسۡتَطِيعُونَ تَوۡصِيَةٗ وَلَآ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِمۡ يَرۡجِعُونَ ٥٠

And they will not be able [to give] any instruction, nor to their people can they return.

کاتێک ئەم شەریخە و دەنگە بەرزە دەبیستن لەپڕ دەیبیستن ناتوانن وەسیەت بۆ یەکتر بکەن، وە ناشتوانن بگەڕێنەوە ناو ماڵ و کەسوکاریان، بەڵکو لەو کاتەی سەرقاڵی ئیش و کارن گیانیان دەردەچێت و دەمرن.

36:51Page 443

وَنُفِخَ فِي ٱلصُّورِ فَإِذَا هُم مِّنَ ٱلۡأَجۡدَاثِ إِلَىٰ رَبِّهِمۡ يَنسِلُونَ ٥١

And the Horn will be blown;1 and at once from the graves to their Lord they will hasten.

وە جارێکی تر فووی دووەم دەکرێت بەکەڕەنادا بۆ زیندووبوونەوە ، ئیتر ھەمویان کتوپڕ لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە و بە پەلە دەکەونە ڕێ بۆ لای پەروەردگاریان بۆ لێپرسینەوە و وەرگرتنی پاداشت و تۆڵەی کارەکانیان.

36:52Page 443

قَالُواْ يَٰوَيۡلَنَا مَنۢ بَعَثَنَا مِن مَّرۡقَدِنَاۜۗ هَٰذَا مَا وَعَدَ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَصَدَقَ ٱلۡمُرۡسَلُونَ ٥٢

They will say, "O woe to us! Who has raised us up from our sleeping place?" [The reply will be], "This is what the Most Merciful had promised, and the messengers told the truth."

ئەوانەی کافرن و باوەڕیان بە زیندوووبونەوە نەبوو بەداخ و حەسرەت و پەشیمانییەوە دەڵێن: تیاچوون بۆ ئێمە کێ زیندووی کردینەوە لە گۆڕەکانمان؟! وەڵامی پرسیارەکەیان دەدرێتەوە: ئەمە ئەو بەڵێنەیە اللە تەعالا پێیداین، بێگومان ھەر دەبێت بێتەدی، وە پێغەمبەرانیش ڕاستیان کرد لەوەی لە پەروەردگاریانەوە گەیاندیان بەخەڵکی کە وتیان زیندووبونەوە و لێپرسینەوە ھەق و ڕاستە.

36:53Page 443

إِن كَانَتۡ إِلَّا صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ فَإِذَا هُمۡ جَمِيعٞ لَّدَيۡنَا مُحۡضَرُونَ ٥٣

It will not be but one blast, and at once they are all brought present before Us.

ئەم زیندووبونەوەیە لە گۆڕەکان تەنھا شوێنەواری فووی دووەمی ئیسرافیل بوو بەکەڕەنادا، ئیتر کتوپڕ ھەر ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان لە ڕۆژی قیامەتدا لامان ئامادە دەبن بۆ لێپرسینەوە.

36:54Page 443

فَٱلۡيَوۡمَ لَا تُظۡلَمُ نَفۡسٞ شَيۡـٔٗا وَلَا تُجۡزَوۡنَ إِلَّا مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٥٤

So today [i.e., the Day of Judgement] no soul will be wronged at all, and you will not be recompensed except for what you used to do.

لەو ڕۆژەدا حوکم و بڕیاردان بە دادپەروەرانە دەدرێت، زوڵم و ستەم لەھیچ کەس ناکرێت، خراپە و تاوان و گوناھەکانتان زیاد ناکرێت، وە پاداشتی کاروکردەوە چاکەکانیشتان کەم ناکرێتەوە، بەڵکو بە تەواوی پاداشتی ئەو کاروکردەوانەی لە دونیا ئەنجامتان دابوو وەردەگرنەوە.

36:55Page 444

إِنَّ أَصۡحَٰبَ ٱلۡجَنَّةِ ٱلۡيَوۡمَ فِي شُغُلٖ فَٰكِهُونَ ٥٥

Indeed the companions of Paradise, that Day, will be amused in [joyful] occupation -

بێگومان بەھەشتییەکان لە ڕۆژی قیامەتدا سەرقاڵن لەوەی بیری کەسی تریان ھەبێت، کاتێک ئەو ھەمووە ناز و نیعمەت و خۆشییە بێ بڕانەوە و سەرکەوتنە گەورە دەبینن، ئەوان لە خۆشی و شادیدا سەرقاڵن.

36:56Page 444

هُمۡ وَأَزۡوَٰجُهُمۡ فِي ظِلَٰلٍ عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِ مُتَّكِـُٔونَ ٥٦

They and their spouses - in shade, reclining on adorned couches.

خۆیان و ھاوسەرەکانیان لەژێر سێبەری نەبڕاوە و درێژ لەسەر تەختی فراوان دانیشتون و سەرقاڵی کەیف و خۆشی خۆیانن

36:57Page 444

لَهُمۡ فِيهَا فَٰكِهَةٞ وَلَهُم مَّا يَدَّعُونَ ٥٧

For them therein is fruit, and for them is whatever they request [or wish]

لەو بەھەشتەدا ھەموو جۆرە میوەیەکی پاکوخاوێنیان بۆ ھەیە، لەتری و ھەنجیر و ھەنار، وە ھەرچی خۆشی و ناز و نیعمەتێک داوا بکەن بۆیان دەھێنرێت و ئامادە دەکرێت.

36:58Page 444

سَلَٰمٞ قَوۡلٗا مِّن رَّبّٖ رَّحِيمٖ ٥٨

[And] "Peace," a word from a Merciful Lord.

لەسەر ئەم ھەمووە ناز و نیعمەتەوە سەلامیان لێ دەکرێت بە وتەیەک لەلایەن پەروەردگاری بە بەزەییانەوە، کاتێک سەلامیان لێدەکات لە ھەموو ڕوویەکەوە سەلامەت دەبن، وە بەخێرھاتنێکیان دەکات ھیچ بەخێرھاتنێک لەو بەخێرھاتنە بەرزتر نییە.

36:59Page 444

وَٱمۡتَٰزُواْ ٱلۡيَوۡمَ أَيُّهَا ٱلۡمُجۡرِمُونَ ٥٩

[Then He will say], "But stand apart today, you criminals.1

لە ڕۆژی قیامەتدا بە بتپەرست و موشریکەکان دەوترێت: لە باوەڕداران جیاببنەوە، چونکە شایستە نییە بەپلە و پایەی ئەوان لەگەڵ ئێوەدابن، چونکە پاداشت و سیفاتی ئێوە و پاداشت و سیفاتی ئەوان زۆر جیاوازە.

36:60Page 444

۞ أَلَمۡ أَعۡهَدۡ إِلَيۡكُمۡ يَٰبَنِيٓ ءَادَمَ أَن لَّا تَعۡبُدُواْ ٱلشَّيۡطَٰنَۖ إِنَّهُۥ لَكُمۡ عَدُوّٞ مُّبِينٞ ٦٠

Did I not enjoin upon you, O children of Adam, that you not worship Satan - [for] indeed, he is to you a clear enemy -

ئایا لەسەر زمانی پێغەمبەرەکانمەوە وەسیەتم بۆ نەکردن و فەرمانم پێ نەکردن، وە پێم نەوتن: ئەی نەوەکانی ئادەم بەئەنجامدانی جۆرەھا کوفر و بێباوەری و گوناھ و تاوان گوێرایەڵی شەیتان مەکەن، چونکە شەیتان دوژمنێکی ڕوون و ئاشکرای ئێوەیە، ئیتر کەسی ژیر چۆن گوێڕایەڵی ئەو دوژمنەی دەکات کە دوژمنایەتی خۆی بۆ ئاشکرا کردووە ؟!

36:61Page 444

وَأَنِ ٱعۡبُدُونِيۚ هَٰذَا صِرَٰطٞ مُّسۡتَقِيمٞ ٦١

And that you worship [only] Me? This is a straight path.

وە فەرمانم پێکردن - ئەی نەوەکانی ئادەم - بەتاک و تەنھا من بپەرستن، وە ھیچ شەریک و ھاوەڵێکم بۆ بڕیار مەدەن، پەرستنی من بەتەنھا و گوێڕایەڵی من ڕێگای ڕاستە، مرۆڤ دەگەیەنێتە ڕەزامەندی من و چوونە بەھەشتەوە، بەڵام ئەوەی من وەسیەت و فەرمانم پێکرد ئێوە جێبەجێتان نەکرد و گوێڕایەڵی نەبوون.

Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences

Contents

Ayat al-Kursi36Al-Kahfpage 42juz 15Bukhari 1Muslim 2999

Style

Theme
Text size
Layout

Читать на русском