Al-MukhtasarAs‑Saffat · 37:1–79

Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)

الصافات

As-Saffat

Those who set the Ranks · Meccan · 182 ayahs

37:1Page 446

وَٱلصَّٰٓفَّٰتِ صَفّٗا ١

By those [angels] lined up in rows

سوێند بێت بەو فریشتانەی بەڕێکوپێکی ڕیز دەبەستن لە پەرستنەکانیاندا.

37:2Page 446

فَٱلزَّٰجِرَٰتِ زَجۡرٗا ٢

And those who drive [the clouds]

وە سوێند بێت بەو فریشتانەی دەخوڕن بەسەر ھەورەکاندا، وە دەیانبەن بەرەو ئەو شوێن و جێگایەی کە اللە تەعالا دەیەوێت بارانیان لێ ببارێنێت.

37:3Page 446

فَٱلتَّٰلِيَٰتِ ذِكۡرًا ٣

And those who recite the message,1

وە سوێند بیت بەو فریشتانەی کەلامی اللە تەعالا دەخوێننەوە بەسەر پێغەمبەرەکاندا.

37:4Page 446

إِنَّ إِلَٰهَكُمۡ لَوَٰحِدٞ ٤

Indeed, your God is One,

- ئەی خەڵکینە - بێگومان پەرستراوی بەھەقی ئێوە تاکو تەنھایە، ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی نییە، ئەویش زاتی اللە تەعالایە.

37:5Page 446

رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا وَرَبُّ ٱلۡمَشَٰرِقِ ٥

Lord of the heavens and the earth and that between them and Lord of the sunrises.1

پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لە نێوان ئاسمان و زەویدایە، وە پەروەردگاری جێھەڵھاتنەکانی خۆر و جێ ئاوابونەکانیەتی، بەدرێژای ساڵ.

37:6Page 446

إِنَّا زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنۡيَا بِزِينَةٍ ٱلۡكَوَاكِبِ ٦

Indeed, We have adorned the nearest heaven with an adornment of stars

بێگومان ئێمە نزیکترین ئاسمانمان لە زەوییەوە بەجوانی ئەستێرەکان ڕازاندوەتەوە، لە تەماشاکردندا وەک گەوھەری درەوشاوە وايه.

37:7Page 446

وَحِفۡظٗا مِّن كُلِّ شَيۡطَٰنٖ مَّارِدٖ ٧

And as protection against every rebellious devil

وە ئاسمانی دونیامان بە ئەستێرەکان پاراستووە لە ھەموو شەیتانێکی سەرکەشی دەرچوو لە تاعەت و گوێرایەڵی اللە تەعالا، لەو ئەستێرانەوە چڵۆسکێکی ئاگرینیان تێ دەگیررێت.

37:8Page 446

لَّا يَسَّمَّعُونَ إِلَى ٱلۡمَلَإِ ٱلۡأَعۡلَىٰ وَيُقۡذَفُونَ مِن كُلِّ جَانِبٖ ٨

[So] they may not listen to the exalted assembly [of angels] and are pelted from every side,1

ئەو شەیتانانە ناتوانن گوێ بگرن لە فریشتەکانی ئاسمان و ھیچیان لێ ببیستن، کاتێک قسە دەکەن لەسەر ئەوەی پەروەردگاریان وەحی بۆ کردوون لەشەرع و قەدەری خۆی، وە کاتێکیش شەیتانەکان ھەوڵدەدەن لێیانەوە شتێک ببیستن لە ھەموو لایەکەوە بەچڵۆسکی گڕین ئاگر باران دەکرێن.

37:9Page 446

دُحُورٗاۖ وَلَهُمۡ عَذَابٞ وَاصِبٌ ٩

Repelled; and for them is a constant punishment,

بۆ دەرکردن و دوورخستنەوەیان لە گوێگرتن، وە لە ڕۆژی دواییشدا سزای بەئازاری ھەمیشەیی بێ بڕانەوەیان بۆ ھەیە.

37:10Page 446

إِلَّا مَنۡ خَطِفَ ٱلۡخَطۡفَةَ فَأَتۡبَعَهُۥ شِهَابٞ ثَاقِبٞ ١٠

Except one who snatches [some words] by theft, but they are pursued by a burning flame, piercing [in brightness].

مەگەر یەکێک لەو شەیتانانە وشەیەک لە قسەی فریشتەکان بدزێت، ئەو وشەیەی کە فریشتەکان لە نێوان خۆیاندا لەسەری ڕێک دەکەون و گفتوگۆی لەسەر دەکەن کە ھێشتا ئەو زانیارییە نەگەیشتووە بە خەڵکی سەر زەوی، لەو کاتەدا دەستەبەجێ پزیسکی گڕدار و سوتێنەری شوێن دەکەوێت، پێدەچێت وشەی ئەو فریشتانە بگاتە گوێی شەیتانەکان پێش ئەوەی ئەو پزیسکانە پێیان بکەوێت و بیانسوتێنێت، لەوانیشەوە بگاتە لای کاھین و فاڵچی و نوشتەنووسەکان، لەگەڵ ئەو وشانەدا سەدی درۆی خۆشیانی پێوە بنێن.

37:11Page 446

فَٱسۡتَفۡتِهِمۡ أَهُمۡ أَشَدُّ خَلۡقًا أَم مَّنۡ خَلَقۡنَآۚ إِنَّا خَلَقۡنَٰهُم مِّن طِينٖ لَّازِبِۭ ١١

Then inquire of them, [O Muḥammad], "Are they a stronger [or more difficult] creation or those [others] We have created?" Indeed, We created them [i.e., men] from sticky clay.

- ئەی موحەممەد - بپرسە لەو بێباوەڕانەی نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن: ئایا بەدیھێنانی ئەوان گەورەتر و بەھێزتر و مەزنترە، یان بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی و فریشتەکان؟ بێگومان ئێمە ئەوانمان بەدیھێناوە لە قوڕێکی لینج، ئیتر چۆن نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن، لە کاتێکدا ئەوان بەدیھێنراون لە بەدیھێنراوێکی لاواز ئەویش قوڕێکی لینجە؟

37:12Page 446

بَلۡ عَجِبۡتَ وَيَسۡخَرُونَ ١٢

But you wonder, while they mock,

- ئەی موحەممەد - ئایا تۆ سەرت سوڕدەمێنێت لە توانا و دەسەڵاتی اللە تەعالا و ڕێکخستنی کاروباری بەدیھێنراوەکانی، وە سەرت سوڕدەمێنێت لە نکۆڵی کردنی بتپەرست و موشریکەکان بۆ زیندووبونەوە، ئەو بتپەرست و موشریکانە لە توندی نکۆڵی کردنیان بۆ زیندووبونەوە گاڵتەیان لێ دێت بەوەی تۆ لەبارەی زیندووبونەوەوە دەیڵێت.

37:13Page 446

وَإِذَا ذُكِّرُواْ لَا يَذۡكُرُونَ ١٣

And when they are reminded, they remember not.

ئەگەر بەھەر جۆرێک ئامۆژگاری ئەو بتپەرست و موشریکانە بکرێت، لەبەر دڵ ڕەقییان ھیچ پەندی لێوەرناگرن و سودیشی لێ نابینن.

37:14Page 446

وَإِذَا رَأَوۡاْ ءَايَةٗ يَسۡتَسۡخِرُونَ ١٤

And when they see a sign, they ridicule.

وە ئەگەر بەڵگە و ئایەتێك ببینن لەسەر ڕاستی و ڕاستگۆیی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ئەوا دەستدەکەن بە گاڵتە و لاقرتێ کردن و سەریان سوڕ دەمێنێت.

37:15Page 446

وَقَالُوٓاْ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ مُّبِينٌ ١٥

And say, "This is not but obvious magic.

وە دەڵێن: ئەوەی موحەممەد ھێناویەتی جادوویەکی ڕوون و ئاشکرایە.

37:16Page 446

أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبۡعُوثُونَ ١٦

When we have died and become dust and bones, are we indeed to be resurrected?

ئایا کە مردین و بوینەوە بە گڵ و ئێسکی ڕزیو و پارچە پارچە بوو، جارێکی تر دوای ئەمە زیندوو دەکرێینەوە؟ بێگومان ئەمە کارێکی دوورە.

37:17Page 446

أَوَءَابَآؤُنَا ٱلۡأَوَّلُونَ ١٧

And our forefathers [as well]?"

ئایا باوباپیرانی پێشوومان کە لە پێش ئێمە مردوون ئەوانیش زیندوو دەکرێنەوە؟

37:18Page 446

قُلۡ نَعَمۡ وَأَنتُمۡ دَٰخِرُونَ ١٨

Say, "Yes, and you will be [rendered] contemptible."

- ئەی موحەممەد - لە وەڵامی ئەوانەدا بڵێ: بەڵێ دوای ئەوەی بوون بە گڵ و ئێسکی ڕزیوو جارێکی تر خۆتان و باوباپیرانی پێشووتریشتان ھەمووتان زیندوو دەکرێنەوە، بە زەلیلی و زەبونی و ڕیسوایی.

37:19Page 446

فَإِنَّمَا هِيَ زَجۡرَةٞ وَٰحِدَةٞ فَإِذَا هُمۡ يَنظُرُونَ ١٩

It will be only one shout, and at once they will be observing.

بە دڵنیاییەوە ئەوەش تەنھا یەک فووکردنە بە کەڕەنادا، (مەبەست پێی فووکردنی دووەمە) ، لەپڕ دەبینی ھەموو خەڵک تەماشای مەترسی و ناڕەحەتییەکانی ڕۆژی قیامەت دەکەن، چاودێری ئەوە دەکەن بزانن اللە تەعالا چیان پێ دەکات.

37:20Page 446

وَقَالُواْ يَٰوَيۡلَنَا هَٰذَا يَوۡمُ ٱلدِّينِ ٢٠

They will say, "O woe to us! This is the Day of Recompense."

ئەو بتپەرست و موشریکانەی باوەڕیان بە زیندووبوونەوە نەبوو دەڵێن: ئای تیاچوون بۆ خۆمان ئەمە ڕۆژی پاداشتە، ئەو ڕۆژەیە اللە تەعالا پاداشتی بەندەکانی دەداتەوە لەسەر ئەو کاروکردەوانەی پێش خۆیانیان خستبوو لە ژیانی دونیادا.

37:21Page 446

هَٰذَا يَوۡمُ ٱلۡفَصۡلِ ٱلَّذِي كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ ٢١

[They will be told], "This is the Day of Judgement which you used to deny."

پێیان دەوترێت: ئەمە ڕۆژی بڕیاردان و جیاکردنەوەی نێوان بەندەکانە، ئەو ڕۆژەیە کە ئێوە لە دونیادا نکۆڵیتان لێ دەکرد و باوەڕتان پێی نەبوو.

37:22Page 446

۞ ٱحۡشُرُواْ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ وَأَزۡوَٰجَهُمۡ وَمَا كَانُواْ يَعۡبُدُونَ ٢٢

[The angels will be ordered], "Gather those who committed wrong, their kinds,1 and what they used to worship

لەو ڕۆژەدا بە فریشتەکان دەوترێت: ھەموو ئەو بتپەرست و موشریکە ستەمکارانە کۆبکەنەوە کە ھاوەڵیان بڕیار دابوو بۆ اللە تەعالا، ئەوان و ھاوشێوەکانیان کە ھاوەڵیان بڕیاردابوو، وە زیندووبونەوە و ھاتنی ڕۆژی دواییان بە درۆ دەزانی، لەگەڵ ئەو بتانەیش کە جگە لە اللە تەعالا دەیانپەرستن، ڕێگای چوونە ناو ئاگریان پێ بناسێنن و پیشانیان بدەن، وە ڕاپێچی ناو ئاگریان بکەن، بێگومان ئەوە سەرەنجام و جێگا و شوێنی ئەوانە.

37:23Page 446

مِن دُونِ ٱللَّهِ فَٱهۡدُوهُمۡ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلۡجَحِيمِ ٢٣

Other than Allāh, and guide them to the path of Hellfire

لەو ڕۆژەدا بەفریشتەکان دەوترێت: ھەموو ئەو بتپەرست و موشریکە ستەمکارانە کۆبکەنەوە کە ھاوەڵیان بڕیار دابوو بۆ اللە تەعالا، ئەوان و ھاوشێوەکانیان کە ھاوەڵیان بڕیاردابوو، وە زیندووبونەوە و ھاتنی ڕۆژی دواییان بەدرۆ دەزانی، لەگەڵ ئەو بتانەیش کە جگە لە اللە تەعالا دەیانپەرستن، ڕێگای چوونە ناو ئاگریان پێ بناسێنن و پیشانیان بدەن و ڕاپێچی ناو ئاگریان بکەن، بێگومان ئەوە سەرەنجام و جێگا و شوێنی ئەوانە.

37:24Page 446

وَقِفُوهُمۡۖ إِنَّهُم مَّسۡـُٔولُونَ ٢٤

And stop them; indeed, they are to be questioned."

وە پێش چوونە ناو ئاگر ڕایان بگرن بۆ حساب و لێپرسینەوە، چونکە ئەوانە لێپرسراون، پاشان دوای ئەوە ڕاپێچی ناو ئاگریان بکەن.

37:25Page 447

مَا لَكُمۡ لَا تَنَاصَرُونَ ٢٥

[They will be asked], "What is [wrong] with you? Why do you not help each other?"

بەسەرزەنشتەوە پێیان دەوترێت: ئەوە بۆچی ھەندێکتان نایەن بەدەم ھەندێکتانەوە و یارمەتی یەکتر نادەن ھەروەک چۆن لە دونیا یارمەتی یەکترتان دەدا، وە واتان دەزانی بتەکانتان دێن بەدەمتانەوە یارمەتیتان دەدەن؟!

37:26Page 447

بَلۡ هُمُ ٱلۡيَوۡمَ مُسۡتَسۡلِمُونَ ٢٦

But they, that Day, are in surrender.

نەخێر، بەڵکو ئەمڕۆ کە ڕۆژی دواییە ملکەچ و زەلیلی فەرمانی اللە تەعالان، ناتوانن یارمەتی یەکتر بدەن، لەبەر دەسەوسانی و کەم فڕفێڵیان.

37:27Page 447

وَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ يَتَسَآءَلُونَ ٢٧

And they will approach one another asking [i.e., blaming] each other.

بەلۆمە و سەرزەنشت کردنەوە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، وە ناکۆکی دەکەوێتە نێوانیانەوە، لەو ڕۆژەدا ئیتر لۆمە و سەرزەنشت و ناکۆکی کردن ھیچ سوودێکی نییە.

37:28Page 447

قَالُوٓاْ إِنَّكُمۡ كُنتُمۡ تَأۡتُونَنَا عَنِ ٱلۡيَمِينِ ٢٨

They will say, "Indeed, you used to come at us from the right."1

شوێنکەوتە و گومڕاکراوەکان بەو کەسانە دەڵێن شوێنیان کەوتوون و گومڕایان کردوون: - ئەی گەورە و سەردارەکانمان- بەڕاستی ئێوە بوون لە لای ڕاستە و بەناوی دین و ئاینی ھەقەوە دەھاتنە لامان کوفر و بێباوەڕی و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا و گوناھ و تاوانتان دەڕازاندەوە بۆمان، وە ڕاوتان دەناین لەو ھەق و ڕاستییەی پێغەمبەران لەلای اللە تەعالاوە بۆیان ھێنابوین.

37:29Page 447

قَالُواْ بَل لَّمۡ تَكُونُواْ مُؤۡمِنِينَ ٢٩

They [i.e., the oppressors] will say, "Rather, you [yourselves] were not believers,

گومراکەرەکان و ئەوانەی خەڵکی شوێنیان کەوتبوون بەوانە دەڵێن کە شوێنیان کەوتبوون: نەخێر وانییە و ڕاست ناکەن، بەڵکو ئێوە خۆتان لەسەر کوفر و بێباوەڕی بوون و باوەڕتان نەھێنا، وە نکۆڵیتان لە ھەق و ڕاستی کرد.

37:30Page 447

وَمَا كَانَ لَنَا عَلَيۡكُم مِّن سُلۡطَٰنِۭۖ بَلۡ كُنتُمۡ قَوۡمٗا طَٰغِينَ ٣٠

And we had over you no authority, but you were a transgressing people.

ئێمە ھیچ دەسەڵات و ھێزێکمان نەبوو بەسەرتاندا، تا بتانخەینە ناو کوفر و بێباوەڕی و ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوانەوە، بەڵکو ئێوە خۆتان گەلێکی یاخی و سەرکەش و گومڕا و بێباوەڕ بوون.

37:31Page 447

فَحَقَّ عَلَيۡنَا قَوۡلُ رَبِّنَآۖ إِنَّا لَذَآئِقُونَ ٣١

So the word [i.e., decree] of our Lord has come into effect upon us; indeed, we will taste [punishment].

ئەو بڕیار و ھەڕەشەیەی پەروەردگارمان لێی کردین سەپا بەسەرماندا، وەک بەشەیتانی فەرموو: (لأَمْلأَنَّ جَهَنَّمَ مِنْكَ وَمِمَّنْ تَبِعَكَ مِنْهُمْ أَجْمَعِينَ= دۆزەخ لەتۆ و شوێنکەوتوانت پڕ دەکەم) {ص: ٨٥}، وە پاشان ئەوەی پەروەردگارمان ھەڕەشەی پێ لێکردوین ھەر دەبێت بیچێژین و ھیچ شتێک نییە بیگێڕێتەوە.

37:32Page 447

فَأَغۡوَيۡنَٰكُمۡ إِنَّا كُنَّا غَٰوِينَ ٣٢

And we led you to deviation; indeed, we were deviators."

بانگمان کردن بۆ گومڕایی و کوفر و بێباوەڕی، بێگومان ئێمە خۆیشمان گومڕابووین و ڕێگای ھیدایەت و ھەق و ڕاستیمان لێ ون بوو.

37:33Page 447

فَإِنَّهُمۡ يَوۡمَئِذٖ فِي ٱلۡعَذَابِ مُشۡتَرِكُونَ ٣٣

So indeed they, that Day, will be sharing in the punishment.

بەدڵنیاییەوە ھەردوولایان گومڕاکراوەکان و گومڕاکەرەکان لە ڕۆژی قیامەتدا لە سزادا ھاوبەشن.

37:34Page 447

إِنَّا كَذَٰلِكَ نَفۡعَلُ بِٱلۡمُجۡرِمِينَ ٣٤

Indeed, that is how We deal with the criminals.

بێگومان ھەرچۆنێکمان بەسەر ئەوانە ھێنا و سزامان پێ چەشتن، تاوانبارانیش بەو جۆرە لێدەکەین.

37:35Page 447

إِنَّهُمۡ كَانُوٓاْ إِذَا قِيلَ لَهُمۡ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ يَسۡتَكۡبِرُونَ ٣٥

Indeed they, when it was said to them, "There is no deity but Allāh," were arrogant

ئەو بتپەرست و موشریکانە لە دونیا کاتێک پێیان بوترایە: لا الە الا اللە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لە اللە، کار بەمانا و مەبەستەکەی بکەن و واز بھێنن لە دژەکەی، لەبەر لوت بەرزی و خۆبەزلزانینیان نەدەھاتن بەدەم بانگەوازەکەوە و ملکەچ نەدەبوون بۆی.

37:36Page 447

وَيَقُولُونَ أَئِنَّا لَتَارِكُوٓاْ ءَالِهَتِنَا لِشَاعِرٖ مَّجۡنُونِۭ ٣٦

And were saying, "Are we to leave our gods for a mad poet?"

دژی دەوەستانەوە و زیاتر سوور دەبوون لەسەر کوفر و بێباوەڕیان و دەیانوت: ئایا لەبەر قسەی کەسێکی شاعیر و شێت وازبھێنن لە پەرستنی خواکانمان؟! مەبەستیان لەم وتەیەیان ڕەسوڵ اللە (صلی اللە علیە وسلم) بوو.

37:37Page 447

بَلۡ جَآءَ بِٱلۡحَقِّ وَصَدَّقَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ٣٧

Rather, he [i.e., the Prophet (ﷺ)] has come with the truth and confirmed the [previous] messengers.

بوھتانێکی گەورەیان کرد، ڕەسول اللە (صلی اللە علیە وسلم) شێت و شاعیر نیيه، بەڵکو ئەو پێغەمبەرە قورئانی پیرۆزی ھێناوە، بانگەوازی خەڵکی دەکات بۆ لای یەکخواپەرستی و شوێنکەوتنی پێغەمبەرەکەی، وە باوەڕی بە سەرجەم پێغەمبەرانی پێشوویش ھەیە لەوەی ھێناویانە لەلایەن اللە تەعالاوە، لە یەکخواپەرستی و سەلماندنی زیندووبونەوە و گەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا لە ڕۆژی دواییدا، وە لە ھیچ شتێکیدا سەرپێچی و پێچەوانەی ئەوانی نەکردووە.

37:38Page 447

إِنَّكُمۡ لَذَآئِقُواْ ٱلۡعَذَابِ ٱلۡأَلِيمِ ٣٨

Indeed, you [disbelievers] will be tasters of the painful punishment,

- ئەی بتپەرست و موشریکینە - بەھۆی کوفر و بێباوەڕیتان و بەدرۆدانانی پێغەمبەرانەوە بێگومان لە ڕۆژی قیامەتدا سزای سەختی بە ئازار دەچێژن.

37:39Page 447

وَمَا تُجۡزَوۡنَ إِلَّا مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٣٩

And you will not be recompensed except for what you used to do -

- ئەی بتپەرست و موشریکینە - ئێوە تەنھا تۆڵە و سزای ئەو بێباوەڕی و گوناھ و تاوانەتان لێ دەسێنرێت کە لە دونیادا ئەتانکرد.

37:40Page 447

إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ ٤٠

But not the chosen servants of Allāh.

بەڵام بەندە پاک و دڵسۆز و ھەڵبژاردەکانی اللە تەعالا، ئەوانەی اللە خۆی ھەڵیبژاردوون بۆ پەرستنی خۆی ڕزگاریان دەبێت لە سزای ڕۆژی دوایی.

37:41Page 447

أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ رِزۡقٞ مَّعۡلُومٞ ٤١

Those will have a provision determined -

ئەو بەندە دڵسۆز و ھەڵبژێرراوانە لەلایەن اللە تەعالاوە ڕزق و ڕۆزییەکی بەردەوام و زانراویان بۆ ھەیە ھەرگیز نابڕێتەوە.

37:42Page 447

فَوَٰكِهُ وَهُم مُّكۡرَمُونَ ٤٢

Fruits;1 and they will be honored

لەو ڕزق و ڕۆزیانەیش کە پێیان دەدرێت، لەپاکوخاوێنترین ئەو میوانەیان پێ دەدرێت کە ئارەزووی دەکەن و حەزیان لێیەتی، ئەوان لەسەر ئەمەشەوە ڕێزلێگیراون بە بەرزکردنەوەی پلە و پایەکانیان، وە بەتەماشاکردنی ڕووی پیرۆزی اللە تەعالا.

37:43Page 447

فِي جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ ٤٣

In gardens of pleasure

ھەموو ئەمانە لەبەھەشتی پڕ ناز و نیعمەت و نەبڕاوەدا بەدەست دەھێنن، کە جێگیر و چەسپاوە و نابڕێتەوە و لەناو ناچێت.

37:44Page 447

عَلَىٰ سُرُرٖ مُّتَقَٰبِلِينَ ٤٤

On thrones facing one another.

لەسەر تەخت و قەنەفە ڕازاوەکانی بەھەشت بەرامبەر یەکتر دانیشتوون و ھەندێکیان تەماشای ھەندێکی تریان دەکەن.

37:45Page 447

يُطَافُ عَلَيۡهِم بِكَأۡسٖ مِّن مَّعِينِۭ ٤٥

There will be circulated among them a cup [of wine] from a flowing spring,

خزمەتکارەکان بە پەرداخی پڕ لەمەی و شەرابەوە بەسەریاندا دەسوڕێنەوە, ئەو شەرابە لە پاڵفتە و بێ خەوشیدا وەک ئاوی ڕەوان و ڕۆشتوو وان.

37:46Page 447

بَيۡضَآءَ لَذَّةٖ لِّلشَّٰرِبِينَ ٤٦

White and delicious to the drinkers;

سپیە لە ڕەنگدا زۆر بەلەزەتە بۆ ئەوانەی دەیخۆنەوە.

37:47Page 447

لَا فِيهَا غَوۡلٞ وَلَا هُمۡ عَنۡهَا يُنزَفُونَ ٤٧

No bad effect is there in it, nor from it will they be intoxicated.

وەک مەی و شەرابی دونیا نییە مرۆڤ سەرخۆش و بێ عەقل بکات، ئەوەیشی دەیخواتەوە سەری پێی نایەشێت، جەستە و ژیری ئەوەی دەیخواتەوە پارێزراوە.

37:48Page 447

وَعِندَهُمۡ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرۡفِ عِينٞ ٤٨

And with them will be women limiting [their] glances,1 with large, [beautiful] eyes,

لە بەھەشتدا ئافرەتانی پاکیزە و چاو گەورەی چاو جوانیان لایە، تەنھا تەماشای پیاوەکانی خۆیان دەکەن و چاویان بڕیوە تێیان.

37:49Page 447

كَأَنَّهُنَّ بَيۡضٞ مَّكۡنُونٞ ٤٩

As if they were [delicate] eggs, well-protected.

لە سپیەتی ڕەنگیاندا وەک ھێلکەی ناو ھێلانەوان، کەس دەستی بۆ نەبردبن.

37:50Page 447

فَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ يَتَسَآءَلُونَ ٥٠

And they will approach one another, inquiring of each other.

پاشان بەھەشتیەکانیش ڕوو لەیەکتری دەکەن، ھەندێکیان پرسیاری ژیانی دونیا و ڕووداوەکانی لە ھەندێکی تریان دەکەن.

37:51Page 447

قَالَ قَآئِلٞ مِّنۡهُمۡ إِنِّي كَانَ لِي قَرِينٞ ٥١

A speaker among them will say, "Indeed, I had a companion [on earth].

یەکێک لەو باوەڕداره بەهەشتيانە دەڵێ: بەڕاستی من لە دونیادا ھاوڕێیەکم ھەبوو باوەڕی بەزیندووبونەوە و قیامەت نەبوو، وە نکۆڵی دەکرد لە بوونیان.

37:52Page 448

يَقُولُ أَءِنَّكَ لَمِنَ ٱلۡمُصَدِّقِينَ ٥٢

Who would say, 'Are you indeed of those who believe

ئەو ھاوڕێیەم لە دونیادا بەگاڵتە پێکردن و نکۆڵی کردنەوە پێی دەووتم: - ئەی ھاوڕێ- ئایا تۆ باوەڕت بەزیندووبونەوە ھەیە؟

37:53Page 448

أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَدِينُونَ ٥٣

That when we have died and become dust and bones, we will indeed be recompensed?'"

ئایا کە مردین و بووین بە گڵ و ئێسکی ڕزیوو، ئایا جارێکی تر ئێمە زیندوو دەکرێینەوە، وە پاداشتی ئەو کار و کردەوانەی دەدرێینەوە لە دونیا کردبوومان؟

37:54Page 448

قَالَ هَلۡ أَنتُم مُّطَّلِعُونَ ٥٤

He will say,1 "Would you [care to] look?"

ھاوڕێ باوەڕدارەکەی بە ھاوڕێ بەھەشتییەکانی دەڵێت: لەگەڵمدا تەماشا بکەن تاوەکو سەرەنجامی ئەو ھاوڕییە ببینین کە پێشتر باوەڕی بە زیندووبونەوە نەبوو، وە نکۆڵی دەکرد؟

37:55Page 448

فَٱطَّلَعَ فَرَءَاهُ فِي سَوَآءِ ٱلۡجَحِيمِ ٥٥

And he will look and see him1 in the midst of the Hellfire.

ئەو کەسە تەماشای کرد و سەرنجیدا ھاوڕێیەکی لەناوەڕاستی دۆزەخدا بینیەوە.

37:56Page 448

قَالَ تَٱللَّهِ إِن كِدتَّ لَتُرۡدِينِ ٥٦

He will say, "By Allāh, you almost ruined me.

ئەمجا وتی : ئەی ھاوڕێ سوێند بە اللە نزیک بوو بە بانگەواز کردنت بۆ بێباوەڕی و نکۆڵی کردن لە زیندووبونەوە لەناوم ببەیت و خەسارۆمەند بم و منیش بچمە ناو دۆزەخەوە.

37:57Page 448

وَلَوۡلَا نِعۡمَةُ رَبِّي لَكُنتُ مِنَ ٱلۡمُحۡضَرِينَ ٥٧

If not for the favor of my Lord, I would have been of those brought in [to Hell].

ئەگەر نیعمەت و بەخششی اللە تەعالا نەبوایە کە ھیدایەتی دام و موەفەقی کردم بۆ ئیمان و باوەڕ، ئەوا ئێستا منیش وەک تۆ ئامادەی سزای ناو ئاگر دەبووم.

37:58Page 448

أَفَمَا نَحۡنُ بِمَيِّتِينَ ٥٨

Then, are we not to die

ئیتر - ئێمەی بەھەشتی- ھەرگیز نامرین.

37:59Page 448

إِلَّا مَوۡتَتَنَا ٱلۡأُولَىٰ وَمَا نَحۡنُ بِمُعَذَّبِينَ ٥٩

Except for our first death, and we will not be punished?"

جگە مردنی یەکەمجارمان لە ژیانی دونیا، بەڵکو ئیتر ئێمە بە ھەتاھەتایی لە بەھەشتداین، وە سزا نادرێین وەک ئەوەی بێباوەڕان سزا دەدرێن.

37:60Page 448

إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ ٦٠

Indeed, this is the great attainment.

بێگومان ئەو پاداشتەی پەروەردگارمان داینیەوە - لە چوونە بەھەشت و مانەوە تێیدا بەھەمیشەیی و سەلامەت بوون لە سزای ئاگری دۆزەخ - سەرکەوتنێکی گەورەیە کە ھیچ سەرکەوتنێکی تر ھاوشێوەی ئەو نییە.

37:61Page 448

لِمِثۡلِ هَٰذَا فَلۡيَعۡمَلِ ٱلۡعَٰمِلُونَ ٦١

For the like of this let the workers [on earth] work.

ئەوانەی کار و کردەوەی چاک ئەکەن پێویستە بۆ ئەم پاداشتە گەورە و مەزنە کار بکەن، بێگومان ئەوە بازرگانی قازانجکەرە.

37:62Page 448

أَذَٰلِكَ خَيۡرٞ نُّزُلًا أَمۡ شَجَرَةُ ٱلزَّقُّومِ ٦٢

Is that [i.e., Paradise] a better accommodation or the tree of zaqqūm?

ئایا ئەو ناز و نیعمەت و بەخششەی بەھەشت کە باسکرا، وە اللە تەعالا ئامادەی کردووە بۆ بەندە دڵسۆز و یەکلایی بووەکانی بۆ پەرستن و گوێڕایەڵی خۆی، باشتر و چاکترین شوێن و پلە و پایەیە، یان خواردنی درەختی ژەقنەمووتە، کە لە قورئاندا نەفرینی لێکراوە و خواردنی بێباوەڕانە، خواردنی ئەم ژەقنەمووتە مرۆڤ قەڵەو ناکات و برسێتیشی لانابات؟!

37:63Page 448

إِنَّا جَعَلۡنَٰهَا فِتۡنَةٗ لِّلظَّٰلِمِينَ ٦٣

Indeed, We have made it a torment for the wrongdoers.

بێگومان ئێمە ئەم درەختەمان کردووە بەمایەی تاقیکردنەوە بۆ ستەمکاران، بە کوفر کردن و تاوان و گوناە ئەنجامدان، ئەیانووت: ئاگر درەخت ئەسوتێنێت و لە ناوی دەبات، ناکرێت لەناو ئاگردا درەختێکی لەو شێوەیە بڕوێت.

37:64Page 448

إِنَّهَا شَجَرَةٞ تَخۡرُجُ فِيٓ أَصۡلِ ٱلۡجَحِيمِ ٦٤

Indeed, it is a tree issuing from the bottom of the Hellfire,

بێگومان درەختی ژەقنەمووت لە شوێن و جێگایەکی پیس و پۆخڵدا دەڕوێت، درەختێکە لە بێخ و بنی بنەوەی دۆزەخ دەردەچێت.

37:65Page 448

طَلۡعُهَا كَأَنَّهُۥ رُءُوسُ ٱلشَّيَٰطِينِ ٦٥

Its emerging fruit as if it was heads of the devils.

بەروبومەکەی دیمەنێکی ناشرین و نابووتی ھەیە، وەک سەری شەیتانەکانە، نابووتی دیمەنیش بەڵگەیە لەسەر نابووتی ئەوەی باسکراوە، ئەمەش مانای ئەوەیە بەروبومەکەیشی تامی ناخۆشە.

37:66Page 448

فَإِنَّهُمۡ لَأٓكِلُونَ مِنۡهَا فَمَالِـُٔونَ مِنۡهَا ٱلۡبُطُونَ ٦٦

And indeed, they will eat from it and fill with it their bellies.

بێگومان بێباوەڕان لەو بەروبومە تاڵە نابووتە دەخۆن ، وە سکی بەتاڵیانی لێ پڕ دەکەن.

37:67Page 448

ثُمَّ إِنَّ لَهُمۡ عَلَيۡهَا لَشَوۡبٗا مِّنۡ حَمِيمٖ ٦٧

Then indeed, they will have after it a mixture of scalding water.

پاشان دوای خواردنی ئەو ژەقنەمووتە، ئاوێکی لێڵی زۆر گەرمی بەسەردا دەخۆنەوە.

37:68Page 448

ثُمَّ إِنَّ مَرۡجِعَهُمۡ لَإِلَى ٱلۡجَحِيمِ ٦٨

Then indeed, their return will be to the Hellfire.

بێگومان دواتر گەڕانەوەیان بۆ دۆزەخە، ئەوان لە سزایەکەوە دەگوێزرێنەوە بۆ سزایەکی تر.

37:69Page 448

إِنَّهُمۡ أَلۡفَوۡاْ ءَابَآءَهُمۡ ضَآلِّينَ ٦٩

Indeed they found their fathers astray.

بەڕاستی ئەو بێباوەڕانە باوباپیرانی خۆیانیان بە گومڕایی بینی، گومڕا بووبون و لە ڕێگای ھیدایەت لایاندابوو، ئەمانیش شوێن ئەوان کەوتن و بەبێ بەڵگە لاسایی ئەوانیان کردەوە.

37:70Page 448

فَهُمۡ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمۡ يُهۡرَعُونَ ٧٠

So they hastened [to follow] in their footsteps.

ئەوان لەو گومڕاییەدا بە خێرای شوێن باوباپیرانیان کەوتن.

37:71Page 448

وَلَقَدۡ ضَلَّ قَبۡلَهُمۡ أَكۡثَرُ ٱلۡأَوَّلِينَ ٧١

And there had already strayed before them most of the former peoples,

بێگومان پێش ئەمانیش زۆربەی گەلانی پێشووتریش گومڕابوون و لە ھەق و ڕاستی لایاندا، - ئەی پێغەمبەر - گەل و ھۆزەکەت یەکەم گەل و ھۆز نین کە گومڕابووبن.

37:72Page 448

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا فِيهِم مُّنذِرِينَ ٧٢

And We had already sent among them warners.

بەدڵنیاییەوە لەناو ئەو گەل و نەتەوانەی پێشووتر پێغەمبەرانمان نارد، بۆ ئەوەی بیانترسێنێت لەسزای اللە تەعالا، کەچی باوەڕیان پێ نەکردن و کافر بوون.

37:73Page 448

فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُنذَرِينَ ٧٣

Then look how was the end of those who were warned -

- ئەی پێغەمبەر - تەماشا بکە و سەرنج بدە بزانە کۆتایی و سەرەنجامی ئەو گەل و نەتەوانە چۆن بوو کە پێغەمبەرەکانیان ترساندنیان، کەچی وەڵامی بانگەوازەکەیانیان نەدانەوە، بێگومان کۆتایی و سەرەنجامیان چوونە دۆزەخی ھەتاھەتاییە، ئەویش بەھۆی بێباوەڕیان و بەدرۆدانانی پێغەمبەرەکانیانەوە بوو.

37:74Page 448

إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ ٧٤

But not the chosen servants of Allāh.

جگە لەو بەندە دڵسۆز و موخلیسانەی اللە تەعالا نەبێت کە بە دڵسۆزی باوەڕیان پێھێنا، بێگومان ئەوان ڕزگاریان دەبێت لەو سزایەی کە سەرەنجامی ئەو بێباوەڕانەیە پێغەمبەرەکانیان بە درۆ دانا.

37:75Page 448

وَلَقَدۡ نَادَىٰنَا نُوحٞ فَلَنِعۡمَ ٱلۡمُجِيبُونَ ٧٥

And Noah had certainly called Us, and [We are] the best of responders.

بەدڵنیاییەوە نوحی پێغەمبەرمان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بانگی لە ئێمە کرد، کاتێک نزای کرد لە گەلەکەی دوای ئەوەی نۆ سەد و پەنجا ساڵ بانگی کردن بۆ یەکخواپەرستی کەچی ئەوان نەھاتن بەدەم بانگەوازەکەیەوە و باوەڕیان پێ نەکرد، ئێمەش زۆر چاک وەڵامی ھاوار و نزاکەی ئەومان دایەوە، بێگومان خێرا ھاتین بەدەم ھاوار و نزاکەیەوە.

37:76Page 448

وَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥ مِنَ ٱلۡكَرۡبِ ٱلۡعَظِيمِ ٧٦

And We saved him and his family from the great affliction.

بێگومان خۆی و کەسوکارەکەی و ئەو باوەڕدارانەی لەگەڵیدا بوون ڕزگارمان کردن لەو ناڕەحەتی و ئەزیت و تەنگانەیەی دووچاری گەلەکەی بوو، لە نوقم بوون بە تۆفانە مەزنەکە کە اللە تەعالا ناردییە سەر بێباوەڕانی گەلەکەی.

37:77Page 449

وَجَعَلۡنَا ذُرِّيَّتَهُۥ هُمُ ٱلۡبَاقِينَ ٧٧

And We made his descendants those remaining [on the earth]

کەسوکارەکەی و باوەڕدارانی شوێنکەوتوویمان بەتەنھا لەنوقم بوون ڕزگار کرد، بێگومان جگە لەوان ھەموو گەلە بێباوەڕەکەیمان نوقمی ناو ئاو کردن.

37:78Page 449

وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ ٧٨

And left for him [favorable mention] among later generations:

وە ناو و ناوبانگی باشی ئەوانمان لەناو گەلانی دواتردا ھێشتەوە، وەسف و سەنای باشیان دەکردن.

37:79Page 449

سَلَٰمٌ عَلَىٰ نُوحٖ فِي ٱلۡعَٰلَمِينَ ٧٩

"Peace upon Noah among the worlds."

دڵنیایی و سەلامەتی بۆ نوح لەوەی بەخراپە باس بکرێت لەلایەن ئەو گەل و ئوممەتانەی بەشوێنیاندا دێن، بەڵکو نەوەکانی دوای ئەوان وەسف و سەنای باشیان دەکەن.

Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences

Contents

Ayat al-Kursi36Al-Kahfpage 42juz 15Bukhari 1Muslim 2999

Style

Theme
Text size
Layout

Читать на русском