Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
As-Saffat 37:80–163
بێگومان ھەر بەھەمان پاداشتی نوح (علیە السلام) پاداشتی ئەو بەندە چاکانە دەدەینەوە کە گوێڕاڵی اللە تەعالا دەکەن.
بێگومان نوح لەبەندە باوەڕدارەکانی ئێمەیە و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی اللە تەعالایە.
پاشان ئەوانی ترمان نوقمی ناو ئەو تۆفانە کرد کە ناردمانە سەریان و ھیچ کەسێکیان لێ ڕزگار نەبوو (جگە نوح و باوەڕدارانی شوێنکەوتووی نەبێت).
بێگومان ئیبراھیم لەسەر ئاین و پەیڕەو وڕێبازی نوح بوو لەبانگەواز کردن بۆ یەکخواپەرستی.
باسی ئەوە بکە کاتێک ئیبراھیم بەدڵێکی ساغ و سەلیمی دوور لە شیرک و بتپەرستییەوە بەرەو لای پەروەردگاری ھات، لەبەر ڕەزامەندی اللە تەعالا ئامۆژگاری خەڵکی دەکرد.
37:85Page 449
إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَاذَا تَعۡبُدُونَ ٨٥
[And] when he said to his father and his people, "What do you worship?
کاتێک بەسەر زەنشت و لۆمە کردنەوە بەباوک و گەلە بتپەرست و موشریکەکەی وت: لەبری اللە تەعالا چی دەپەرستن؟
37:86Page 449
أَئِفۡكًا ءَالِهَةٗ دُونَ ٱللَّهِ تُرِيدُونَ ٨٦
Is it falsehood [as] gods other than Allāh you desire?
ئایا لەبری اللە تەعالا خواگەلێک دەپەرستن کە بەدرۆ و دەلەسە بۆ خۆتان داناوە؟
37:87Page 449
فَمَا ظَنُّكُم بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٨٧
Then what is your thought about the Lord of the worlds?"
- ئەی گەلەكەم - ئایا ئێوە گومانتان چۆنە بەرامبەر بە پەروەردگاری جیھانیان، کاتێک دەگەنەوە پێی لە كاتێكدا ئێوە جگە لەو شتی ترتان پەرستووە؟! وە چاوەڕوانن چیتان لەگەڵدا بکات؟!
ئیبراھیم تەماشایەکی ئەستێرەکانی کرد، خەریکی ڕێکخستنی فێڵێک بوو تاوەکو ڕزگاری ببێت لەوەی لەگەڵ گەلەکەی بچێتە دەرەوە.
بڕو بیانوویەکی ھێنایەوە لەوەی لەگەڵیان بچێتە دەرەوە بۆ جەژنەکەیان، وتی: بێگومان من نەخۆشم (ناتوانم لەگەڵتان بێمە دەرەوە).
ئەوە بوو وازیان لە ئیبراھیم ھێنا و لەدوای خۆیان بەجێیان ھێشت و ڕۆیشتنە دەرەوە.
37:91Page 449
فَرَاغَ إِلَىٰٓ ءَالِهَتِهِمۡ فَقَالَ أَلَا تَأۡكُلُونَ ٩١
Then he turned to their gods and said, "Do you not eat?1
ئیبراھیم چووە لای ئەو خواگەلەی کە لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن و لای کردەوە بەلایاندا و بەگاڵتە کردنەوە پێی وتن: ئەوە بۆ ئەو خواردنانە ناخۆن كە بتپەرست و موشریکەکان بۆیان داناون؟!
ئەوە بۆچی قسە ناکەن، بۆ وەڵامی ئەو كەسە نادەنەوە پرسیارتان لێ دەکات؟! ئایا خوایەک ئاوا بێت شایانی ئەوەیە لەبری اللە تەعالا بپەرسترێت؟!
37:93Page 449
فَرَاغَ عَلَيۡهِمۡ ضَرۡبَۢا بِٱلۡيَمِينِ ٩٣
And he turned upon them a blow with [his] right hand.
ئیبراھیم لای کردەوە بەلایاندا بەدەستی ڕاستی دەستی کرد بەلێدانیان تاوەکو بیانشکێنێت.
37:94Page 449
فَأَقۡبَلُوٓاْ إِلَيۡهِ يَزِفُّونَ ٩٤
Then they [i.e., the people] came toward him, hastening.
دوای ئەوەی گەلە بتپەرستەکەی زانیان چی ڕوویداوە بەپەلە گەڕانەوە.
37:95Page 449
قَالَ أَتَعۡبُدُونَ مَا تَنۡحِتُونَ ٩٥
He said, "Do you worship that which you [yourselves] carve,
ئیبراھیمیش بەدامەزراوی لەسەر باوەڕەکەی ڕووبەڕوویان بوویەوە، وە بەسەرزەنشت لۆمەکردنەوە پێی وتن: ئایا لەبری اللە تەعالا خواگەلێک دەپەرستن بەدەستی خۆتان تاشیوتانن ؟!
37:96Page 449
وَٱللَّهُ خَلَقَكُمۡ وَمَا تَعۡمَلُونَ ٩٦
While Allāh created you and that which you do?"
لەکاتێکدا اللە (سبحانە وتعالی) خۆتان و کاروکردەوەتانی بەدیھێناوە، وە یەکێک لەکارەکانتان تاشینی ئەم بتانەیە، تەنھا زاتی ھەق تەعالای اللە یە شایانی ئەوەیە بەتاکو تەنھایی بپەرسترێت و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ بڕیار نەدرێت.
37:97Page 449
قَالُواْ ٱبۡنُواْ لَهُۥ بُنۡيَٰنٗا فَأَلۡقُوهُ فِي ٱلۡجَحِيمِ ٩٧
They said, "Construct for him a structure [i.e., furnace] and throw him into the burning fire."
جا کاتێک دەسەوسان بوون لەوەی بەبەڵگە ڕووبەڕووی ئیبراھیم ببنەوە پەنایان بردە بەر ھێز، لەنێو یەکدا پرس و ڕایان کرد کەچی پێ بکەن، لە کۆتاییدا وتیان: بینایەکی بۆ دروست بکەن و پڕی بکەن لەدار و گڕی تێ بەربدەن و دواتر ئیبراھیمی تێ فڕێ بدەن.
37:98Page 449
فَأَرَادُواْ بِهِۦ كَيۡدٗا فَجَعَلۡنَٰهُمُ ٱلۡأَسۡفَلِينَ ٩٨
And they intended for him a plan [i.e., harm], but We made them the most debased.
گەلەکەی ئیبراھیم ویستیان خراپ بەسەر ئیبراھیم بھێنن، بەوەی لەناوی بەرن و ئیسراحەت بکەن لەدەستی، بەڵام ئێمە ئەوانمان خەسارۆمەند کرد کاتێک ئاگرەکەمان سارد و سەلامەت کرد لەسەر ئیبراھیم.
37:99Page 449
وَقَالَ إِنِّي ذَاهِبٌ إِلَىٰ رَبِّي سَيَهۡدِينِ ٩٩
And [then] he said, "Indeed, I will go to [where I am ordered by] my Lord; He will guide me.
ئییراھیم پێی وتن: بێگومان من دەمەوێت کۆچ بکەم بۆ لای پەروەردگارم و خاک و وڵاتی گەلەکەم بەجێ بھێڵم، تاوەکو بتوانم زاتی بەرز و پیرۆزی ئەو بپەرستم، پەروەردگارم ڕێنوماییم دەکات بۆ ھەر کارێک خێر و چاکەی دونیا و دواڕۆژمی تێدا بێت.
37:100Page 449
رَبِّ هَبۡ لِي مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ ١٠٠
My Lord, grant me [a child] from among the righteous."
ئەی پەروەردگارم مناڵێکی صاڵحم پێ ببەخشە تاوەکو یارمەتیم بدات و جێگای گەلەکەیشم بۆ بگرێتەوە لە غەریبایەتیدا.
اللە تەعالا دەفەرموێت: ئێمەیش نزاکەیمان گیرا کرد، وە موژدەی مناڵێکی لەسەرخۆ و ھێمنمان پێدا، ئەو مناڵەیش ئیسماعیل بوو ( علیە السلام).
37:102Page 449
فَلَمَّا بَلَغَ مَعَهُ ٱلسَّعۡيَ قَالَ يَٰبُنَيَّ إِنِّيٓ أَرَىٰ فِي ٱلۡمَنَامِ أَنِّيٓ أَذۡبَحُكَ فَٱنظُرۡ مَاذَا تَرَىٰۚ قَالَ يَٰٓأَبَتِ ٱفۡعَلۡ مَا تُؤۡمَرُۖ سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰبِرِينَ ١٠٢
And when he reached with him [the age of] exertion,1 he said, "O my son, indeed I have seen in a dream that I [must] sacrifice you, so see what you think." He said, "O my father, do as you are commanded. You will find me, if Allāh wills, of the steadfast."
جا کاتێک ئیسماعیل بوو بەگەنجێکی جوان و پێگەیشتوو، وە بتوانێت لەگەڵ باوکیدا بڕواتە دەرەوە، ئیبراهیمی باوکی خەوێکی بینی، وە خەوی پێغەمبەرانیش وەحی و نیگایە لە لای اللە تەعالاوە، ئیبراھیم ناوەڕۆکی خەوەکەی بۆ ئیسماعیل گێرایەوە و پێی وت: ئەی کوڕە شیرینەکەم بێگومان من لەخەودا بینیم تۆم سەردەبڕی، جا سەرنج بدە و ڕات چییە لەم بارەیەوە، ئیسماعیلیش وەڵامی باوکی دایەوە و پێی وت: ئەی باوکی شیرینم، ئەوەی اللە تەعالا فەرمانی پێکردویت بە سەربڕینم جێ بەجێی بکە، دڵنیابە بە ویستی اللە تەعالا دەمبینی لە ئارامگران دەبم، وە لەوانە دەبم ڕازین بە حوکم و بڕیاری زاتی پیرۆزی اللە.
37:103Page 450
فَلَمَّآ أَسۡلَمَا وَتَلَّهُۥ لِلۡجَبِينِ ١٠٣
And when they had both submitted1 and he put him down upon his forehead,
کاتێک ھەردووکیان ملکەچی فەرمانی اللە تەعالا بوون، ئیبراھیم کوڕەکەی بەڕوودا خستە سەر زەوی، تاوەکو فەرمانی سەربڕینەکە جێ بەجێ بکات کە پێی کرابوو.
بانگی ئیبراھیممان کرد لە كاتێكدا دەیویست فەرمانەکەی اللە تەعالا بە سەربڕینی کوڕەکەی جێ بەجێ بکات: بانگمان کرد: ئەی ئیبراھیم.
37:105Page 450
قَدۡ صَدَّقۡتَ ٱلرُّءۡيَآۚ إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ ١٠٥
You have fulfilled the vision." Indeed, We thus reward the doers of good.
بەدڵنیاییەوە ئەو خەونەی بینیت جێ بەجێتکرد، بەوەی خۆت یەکلایی کردەوە بۆ سەربڕینی کوڕەکەت، بێگومان ئێمە - چۆن پاداشتمان دایتەوە بەوەی رزگارمان کردیت لەم ناڕەحەتیە گەورەیە- ھەر بەو شێوەیەش پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە، بەوەی لەناڕەحەتی و ناخۆشیەکان ڕزگاریان دەکەین.
بێگومان ئەمە تاقیکردنەوەیەکی ڕوون و ئاشکرا بوو، بەدڵنیاییەوە ئیبراھیم لێی دەرچوو بە سەركەوتوویی.
بەرانێکی گەورەمان کردە قوربانی ئیسماعیل، تا لەبری ئەو سەر ببڕرێت.
37:108Page 450
وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ ١٠٨
And We left for him [favorable mention] among later generations:
مەدح و سەنای ئیبراھیممان لەناو ئوممەت و گەلانی داھاتوودا بەچاکی و پاکی ھێشتەوە.
درود و سەلامی نەبڕاوەی اللە تەعالا بۆ ئیبراھیم، وە نزا و دوعای سەلامەت بوون بۆی لە ھەموو زەرەر و زیان و ئافاتێک.
ھەروەکو چۆن ئەم پاداشتەی ئیبراھیممان دایەوە، پاداشتی ھەموو چاکەکارێکیش دەدەینەوە لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵی بۆ اللە تەعالا.
بێگومان ئیبراھیم لەبەندە باوەڕدارەکانمان بوو، لەو بەندانەی کە وەفایان ھەیە بۆ ھەموو ئەو مانا و مەبەستانەی بەندایەتی و عبودیەت دەیگەیەنێت.
37:112Page 450
وَبَشَّرۡنَٰهُ بِإِسۡحَٰقَ نَبِيّٗا مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ ١١٢
And We gave him good tidings of Isaac, a prophet from among the righteous.1
مژدەی کوڕێکی ترمان بە ئیبراھیمدا، کە دەبێت بە یەکێک لە پێغەمبەران و بەندە صاڵح و چاکەکان، ئەویش ئیسحاقە، وەک پاداشتێک بۆ ئەو گوێڕایەڵییە تەواوەی بۆ اللە تەعالای ھەبوو، کاتێک ویستی ئیسماعیل سەر ببڕێت کە تاکە کوڕی بوو.
37:113Page 450
وَبَٰرَكۡنَا عَلَيۡهِ وَعَلَىٰٓ إِسۡحَٰقَۚ وَمِن ذُرِّيَّتِهِمَا مُحۡسِنٞ وَظَالِمٞ لِّنَفۡسِهِۦ مُبِينٞ ١١٣
And We blessed him and Isaac. But among their descendants is the doer of good and the clearly unjust to himself [i.e., sinner].
فەڕ و بەرەکەتمان ڕشت بەسەر ئیبراھیم و ئیسحاقدا، وە ناز و نیعمەتەکانمان بۆ زیاد کردن، وەک زیاد کردنی کوڕ و نەوەکانیان، جا لەگەڵ ئەوەشدا لە نێو نەوەکانیاندا خەڵکانێک ھەیە گوێڕایەڵی پەروەردگاریەتی و بۆ خۆی چاکەکارە، وە ھەشیانە ستەمی ڕوون و ئاشکرای لەخۆی کردووە بە کوفڕ و بێباوەڕی و سەرپێچی کردنی پەروەردگاری.
37:114Page 450
وَلَقَدۡ مَنَنَّا عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ ١١٤
And We did certainly confer favor upon Moses and Aaron.
بەدڵنیاییەوە منەتمان نا بەسەر موسا و ھاروندا بە پێغەمبەرایەتی، ھەردووکمان کردن بە پێغەمبەر.
37:115Page 450
وَنَجَّيۡنَٰهُمَا وَقَوۡمَهُمَا مِنَ ٱلۡكَرۡبِ ٱلۡعَظِيمِ ١١٥
And We saved them and their people from the great affliction,
خۆیان و گەلەکەیمان، گەلی بەنو ئیسرائیلمان لەتەنگانە گەورەکە ڕزگار کرد، ڕزگارمان کردن لەکۆیلایەتی فیرعەون و نوقم بوون لەناو دەریادا.
37:116Page 450
وَنَصَرۡنَٰهُمۡ فَكَانُواْ هُمُ ٱلۡغَٰلِبِينَ ١١٦
And We supported them so it was they who overcame.
سەرمان خستن بەسەر فیرعەون و سەربازەکانیدا، وە زاڵ بوون و سەرکەوتن بەسەر دوژمنەکانیاندا.
37:117Page 450
وَءَاتَيۡنَٰهُمَا ٱلۡكِتَٰبَ ٱلۡمُسۡتَبِينَ ١١٧
And We gave them the explicit Scripture [i.e., the Torah],
تەورات کە پەرتووکێکی ڕوون و ئاشکرا بوو لەلایەن اللە تەعالاوە کەھیچ ناڕوونییەکی تێدا نەبوو بەخشیمانە موسا و ھارون.
37:118Page 450
وَهَدَيۡنَٰهُمَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ ١١٨
And We guided them on the straight path.
وە ڕێنوماییمان کردن بۆ سەر ڕێگای ڕاست، ڕێگایەک ھیچ خوار و خێچییەکی تێدا نییە، ئەویش ڕێگای ئاینی ئیسلامە، کە مرۆڤ دەگەیەنێت بەڕەزامەندی پەروەردگاری بەدیھێنەر.
37:119Page 450
وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِمَا فِي ٱلۡأٓخِرِينَ ١١٩
And We left for them [favorable mention] among later generations:
مەدح و سەنای موسا و ھارونمان لەناو ئوممەت و گەلانی داھاتوودا بەچاکی و پاکی ھێشتەوە.
درود و سەلامی نەبڕاوەی پاکوخاوێنی اللە تەعالا بۆ ھەردووکیان، وە نزا و دوعای سەلامەت بوون بۆیان لەھەموو ناخۆشی و خراپەیەک.
بێگومان ھەروەکو ئەم پاداشتە چاکەی موسا و ھارونمان دایەوە، پاداشتی ھەموو چاکەکارێکیش بە تاعەت و گوێڕایەڵی بۆ پەروەردگاریان دەدەینەوە.
37:122Page 450
إِنَّهُمَا مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ١٢٢
Indeed, they were of Our believing servants.
بێگومان موسا و ھارون لەبەندە باوەڕدارە چاکەکانی ئێمەن، ئەو بەندانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا ھەیە و کار بە شەریعەتەکەی ئەو دەکەن.
37:123Page 450
وَإِنَّ إِلۡيَاسَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ١٢٣
And indeed, Elias was from among the messengers,
وە بێگومان ئیلیاسیش یەکێک بوو لە پێغەمبەران، پەروەردگار کردبووی بە پێغەمبەر، اللە تەعالا نیعمەت و بەخششی خۆی بە پێغەمبەرایەتی و پەیامەکەی بەسەردا ڕشتبوو.
37:124Page 450
إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِۦٓ أَلَا تَتَّقُونَ ١٢٤
When he said to his people, "Will you not fear Allāh?
کاتێک وتی بە گەلەکەی، ئەوانەی کە نێررابوو بۆ لایان لە بەنو ئیسرائیل: ئەی گەلەکەم ئایا لە اللە تەعالا ناترسن؟ بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن، وەک بەجێھێنانی فەرمانی تەوحید و یەکخواپەرستی، وە دوور بکەنەوە لەرێگریەکانی، وەک دوور کەتنەوە لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا ؟!
37:125Page 450
أَتَدۡعُونَ بَعۡلٗا وَتَذَرُونَ أَحۡسَنَ ٱلۡخَٰلِقِينَ ١٢٥
Do you call upon Baʿl1 and leave the best of creators -
ئایا لەبری اللە تەعالا بتەکەتان (بەعل) دەپەرستن، وە واز دەھێنن لە پەرستنی باشترین و چاکترینی بەدیھێنەرەکان (کە اللە تەعالایە) ؟!
37:126Page 450
ٱللَّهَ رَبَّكُمۡ وَرَبَّ ءَابَآئِكُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ ١٢٦
Allāh, your Lord and the Lord of your first forefathers?"
اللە ئەو پەروەردگارەیە بەدیھێناون، وە پەروەردگاری باوپایرانیشتانە کە پێشتر ئەوانیشی بەدیھێناوە، ھەر ئەو شایانی پەرستنە، نەک ئەو بتانەی کە ھیچ سوود و زیانێک بەکەس ناگەیەنن.
37:127Page 451
فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمۡ لَمُحۡضَرُونَ ١٢٧
And they denied him, so indeed, they will be brought [for punishment],
گەلەکەی ئیلیاسیان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێ نەکرد، وە بەو ھۆیەشەوە ئامادە دەکرێن لەسزای دۆزەخدا.
جگە لە کەسانی باوەڕداری موخلیس و دڵسۆز لەپەرستنی ناو گەلەکەی نەبێت، ئەوان ڕزگاریان دەبێت لەوەی بھێنێنرێن بۆ ناو سزای دۆزەخ.
37:129Page 451
وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ ١٢٩
And We left for him [favorable mention] among later generations:
مەدح و سەنای ئیلیاسمان لەناو ئوممەت و گەلانی داھاتوودا بەچاکی و پاکی ھێشتەوە.
درود و سەلامی نەبڕاوەی پاکوخاوێنی اللە تەعالا بۆ ئیلیاس، وە نزا و دوعای سەلامەت بوون بۆی لەھەموو ناخۆشی و خراپەیەک.
بێگومان ھەروەکو ئەم پاداشتە چاکەی ئیلیاسمان دایەوە، پاداشتی ھەموو چاکەکارانی ناو بەندە باوەڕدارەکانمان دەدەینەوە.
بێگومان ئیلیاس لەبەندە باوەڕدارە ڕاست و دروست و ڕاستگۆکانی ئێمە بوو، ئەو بەندانەی راستگۆ بوون لە باوەڕەکەیان لەگەڵ پەروەردگاریان.
وە بێگومان لوط یەکێک بوو لە پێغەمبەرانی خوا، ئەوانەی اللە تەعالا ڕەوانەی کردن بۆ لای گەلەکانیان کە موژدەدەر و ترسێنەر بن بۆیان.
37:134Page 451
إِذۡ نَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ ١٣٤
[So mention] when We saved him and his family, all,
ئەی موحەممەد باسی ئەوە بۆ گەلەکەت بکە، کاتێک لوط خۆی و کەسوکار و خێزانەکەیمان ڕزگار کرد لەو سزایەی نێررایە سەر گەلەکەی.
37:135Page 451
إِلَّا عَجُوزٗا فِي ٱلۡغَٰبِرِينَ ١٣٥
Except an old woman [i.e., his wife] among those who remained [with the evildoers].
جگە لە پیرەژنێک نەبێت (مەبەست پێی ژنەکەی لوط خۆیەتی)، ئەو سزایەی دابەزییە سەر گەلەکەی ژنەکەیشی گرتەوە، چونک وەک ئەوان بێباوەڕ بوو.
پاشان ئەوانی ترمان لە گەلەکەی لەناوبرد، ئەوانەی بە درۆیان دانا و باوەڕیان نەکرد بەو پەیام و بانگەوازەی ھێنابووی.
37:137Page 451
وَإِنَّكُمۡ لَتَمُرُّونَ عَلَيۡهِم مُّصۡبِحِينَ ١٣٧
And indeed, you pass by them in the morning
- ئەی خەڵکی مەککە - ئێوەیش لەکاتی سەفەر کردنتان بۆ شام لەدەمەو بەیانیدا تێدەپەڕن بەلای شوێنەواری ماڵ و خانووە ڕوخاوەکانیاندا.
ھەروەھا شەویش تێدەپەڕن بەلایاندا، دەی ئیتر بۆ ژیر نابن، وە پەند وەرناگرن لەو سەرەنجامەی بەھۆی بێباوەڕی و داوێن پیسییانەوە پێی گەیشتن ، کە لەناو گەلانی تری پێشیندا وێنەی نەبووە ؟!
وە بێگومان یونس یەکێک بوو لە پێغەمبەرانی خوا، ئەوانەی اللە تەعالا ڕەوانەی کردن بۆ لای گەلەکانیان کە مژدەدەر و ترسێنەر بن بۆیان.
37:140Page 451
إِذۡ أَبَقَ إِلَى ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ ١٤٠
[Mention] when he ran away to the laden ship.
کاتێک بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە اللە تەعالا لە گەلەکەی ڕایکرد و سواری کەشتییەکی پڕ لەسەرنشین و کەلوپەل بوو.
لەبەر پڕی و بارگرانی نزیک بوو کەشتییەکە نوقمی ناو دەریا بێت، سەرنشینەکان لەناو خۆیاندا تیرووپشکیان کرد تاوەکو ھەندێکیان بخەنە ناو دەریاوە لەترسی ئەوەی لەبەر زۆری سەرنشینەکانی نوقمی ناو دەریا نەبێت، ئەوە بوو یونس لەوانە بوو کە ناویان لەتیروپشکەکەدا دەرچوو کە بخرێتە ناو دەریاوە، سەرەنجام یونسیان خستە ناو دەریاوه.
37:142Page 451
فَٱلۡتَقَمَهُ ٱلۡحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٞ ١٤٢
Then the fish swallowed him, while he was blameworthy.1
جا کاتێک خستیانە ناو دەریاکەوە ماسییەکی گەورە (نەھەنگێک) یونسی قوتدا، وە شایانی لۆمە و سەرزەنشت بوو، چونکە بەبێ مۆڵەتی پەروەردگاری گەلەکەی بەجێھێشت و ڕووی کردە دەریا.
37:143Page 451
فَلَوۡلَآ أَنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلۡمُسَبِّحِينَ ١٤٣
And had he not been of those who exalt Allāh,
بەڕاستی ئەگەر یونس لەو کەسانە نەبوایە کە زۆر یادی اللە تەعالایان دەکرد پێش ئەوەی ئەمەی بەسەر بێت، وە ھەروەھا ئەگەر تەسبیحات کردنی ناو سکی نەھەنگەكە نەبوایە.
37:144Page 451
لَلَبِثَ فِي بَطۡنِهِۦٓ إِلَىٰ يَوۡمِ يُبۡعَثُونَ ١٤٤
He would have remained inside its belly until the Day they are resurrected.1
ئەوا تا ڕۆژی قیامەت لەناو سکی ئەو نەھەنگەدا دەمایەوە و دەبوو بە گۆڕی ئەو.
37:145Page 451
۞ فَنَبَذۡنَٰهُ بِٱلۡعَرَآءِ وَهُوَ سَقِيمٞ ١٤٥
But We threw him onto the open shore while he was ill.
لەناو سکی نەھەنگەکە فڕێماندایە دەرەوە بۆ زەوییەکی ڕووتی بێ دار و درەخت و ئاوەدانی، ئەو لەبەر ئەوەی ھێندە لەسکی نەھەنگەکەدا مابوویەوە جەستە و لاشەی لاواز بوو بوو.
37:146Page 451
وَأَنۢبَتۡنَا عَلَيۡهِ شَجَرَةٗ مِّن يَقۡطِينٖ ١٤٦
And We caused to grow over him a gourd vine.1
لەو زەوییە وشک و چۆڵەوانییە کە فڕێ درایە سەری ڕووەکی کولەکەمان بۆ ڕواند، تاوەکو لە سێبەرەکەیدا دانیشێ و لەبەرەکەیشی بخوات.
37:147Page 451
وَأَرۡسَلۡنَٰهُ إِلَىٰ مِاْئَةِ أَلۡفٍ أَوۡ يَزِيدُونَ ١٤٧
And We sent him1 to [his people of] a hundred thousand or more.
ئەمجا بە پێغەمبەرێتی ناردمان بۆ لای گەلەکەی کەسەد ھەزار کەس بەڵکو زیاتریش دەبوون.
37:148Page 451
فَـَٔامَنُواْ فَمَتَّعۡنَٰهُمۡ إِلَىٰ حِينٖ ١٤٨
And they believed, so We gave them enjoyment [of life] for a time.
گەلەکەی باوەڕیان پێھێنا و پەیامەکەیان بەڕاست زانی، اللە تەعالایش بەھرەمەندی کردن لەخۆشی و نیعمەتەکانی دونیا تاماوەیەک، تا ئەو کاتەی کاتی دیاریکراویان لەسەر زەوی کۆتایی ھات و مردن.
37:149Page 451
فَٱسۡتَفۡتِهِمۡ أَلِرَبِّكَ ٱلۡبَنَاتُ وَلَهُمُ ٱلۡبَنُونَ ١٤٩
So inquire of them, [O Muḥammad], "Does your Lord have daughters while they have sons?1
- ئەی موحەممەد - پرسیار لەو بتپەرست و موشریکانە بکە، پرسیاری نکۆڵی کردن، وە پێیان بڵێ: ئایا کچتان بۆ اللە تەعالا داناوە کەخۆتان حەزی پێ ناکەن، وە کوڕتان بۆ خۆتان داناوە کە پێتان خۆشە؟! ئەمە چی بەش کردنێکە بەشتان کردووە؟!
37:150Page 451
أَمۡ خَلَقۡنَا ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ إِنَٰثٗا وَهُمۡ شَٰهِدُونَ ١٥٠
Or did We create the angels as females while they were witnesses?"
چۆن بڕوایان وابوو کە فریشتەکان مێن، لە کاتێکدا ئەوان بەدیارەوە نەبوون و بەچاوی خۆیان نەیانبینی کە ئێمە فریشتەکانمان بەدیھێنا.
37:151Page 451
أَلَآ إِنَّهُم مِّنۡ إِفۡكِهِمۡ لَيَقُولُونَ ١٥١
Unquestionably, it is out of their [invented] falsehood that they say,
موشریکەکان لە درۆکردنیان بەناوى الله تەعالاوە و هەڵەبەستنی درۆ بۆ ئەو زاتە پیرۆزە دەڵێن منداڵی بووە و ئەوان درۆ دەکەن لەم بانگەشەیاندا.
37:152Page 451
وَلَدَ ٱللَّهُ وَإِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ ١٥٢
"Allāh has begotten," and indeed, they are liars.
موشریکەکان لە درۆکردنیان بەناوى الله تەعالاوە و هەڵبەستنی درۆ بۆ ئەو زاتە پیرۆزە دەڵێن منداڵی بووە و ئەوان درۆ دەکەن لەم بانگەشەیاندا.
ئایا اللە تەعالا کچی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە کە ئێوە ڕقتان لێی دەبێتەوە و حەزی پێ ناکەن، ھەڵیبژاردووە بەسەر کوڕاندا کە ئێوە پێتان خۆشە؟! نەخێر ھیچی وانیە، اللە تەعالا نە کوڕی ھەیە و نە کچ، لەکەس نەبووە و کەسیشی لێ نابێت.
ئەوە چیتانە ئەی بتپەرست و موشریکینە چۆن بڕیارێکی ستەمکارانەی وا دەدەن، کچان بۆ اللە تەعالا دادەنێین و کوڕانیش بۆ خۆتان؟!
ئایا بیرتان لە بەتاڵی ئەو بیروباوەڕە خراپ و فاسیدە نەکردوەتەوە ئێوەی لەسەرن؟! ئەگەر بیرتان بکردایەتەوە قسەیەکی لەو شێوەیەتان نەدەکرد.
یان بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکراتان لە پەرتووک یان لە پێغەمبەرێکەوە پێیە ؟!
37:157Page 452
فَأۡتُواْ بِكِتَٰبِكُمۡ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ ١٥٧
Then produce your scripture, if you should be truthful.
دەی ئەو کتێبەتان بھێنن بەڵگەکانی ئێوەی تێدایە لەسەر ئەو بیروباوەڕە خراپ و فاسیدە، ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن.
37:158Page 452
وَجَعَلُواْ بَيۡنَهُۥ وَبَيۡنَ ٱلۡجِنَّةِ نَسَبٗاۚ وَلَقَدۡ عَلِمَتِ ٱلۡجِنَّةُ إِنَّهُمۡ لَمُحۡضَرُونَ ١٥٨
And they have made [i.e., claimed] between Him and the jinn a lineage, but the jinn have already known that they [who made such claims] will be brought [to punishment].
بتپەرست و موشریکەکان لە نێوان اللە تەعالا و فریشتە نادیارەکان لێیان نەسەب و خزمایەتیان دانابوو، کاتێک وایانزانی کە فریشتەکان کچانی اللە تەعالان، بەدڵنیاییەوە فریشتەکان باش زانیان ئەوانەی ئەو قسانە دەکەن لەبتپەرست و موشریکەکان ئامادەی حساب و لێپرسینەوە دەکرێن لە ڕۆژی دواییدا.
پاکوبێگەردی بۆ اللە تەعالا لەوەی بتپەرست و موشریکەکان وەسفی ئەوی پێدەکەن بەشتانێک شایانی ئەو نییە لە مناڵ و شەریک و ھاوەڵ و شتانێکی تریش.
37:160Page 452
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ ١٦٠
Except the chosen servants of Allāh [who do not share in that sin].
جگە لەبەندە موخلیس و دڵسوزەکانی اللە تەعالا نەبێت، ئەوان وەسفی ئەو زاتە پیرۆزە ناکەن بەشتانێک شایانی ئەو نەبێت، لە سیفاتی بەرز و بڵندی و کەمال و تەواوی.
37:161Page 452
فَإِنَّكُمۡ وَمَا تَعۡبُدُونَ ١٦١
So indeed, you [disbelievers] and whatever you worship,
- ئەی بتپەرست وموشریکینە - بێگومان ئێوە و ئەو بتانەیش جگە لە اللە تەعالا دەیانپەرستن.
ئەوە نین بتوانن کەس لە ئاینی ھەق و ڕاستی گومڕا و سەرلێشێواو بکەن.
37:163Page 452
إِلَّا مَنۡ هُوَ صَالِ ٱلۡجَحِيمِ ١٦٣
Except he who is to [enter and] burn in the Hellfire.1
جگە کەسێک اللە تەعالا بڕیاری لەسەردابێت کە دۆزەخییە، بێگومان اللە ئەوەی لەسەر جێ بەجێ دەکات کە بڕیاری بۆ داوە و کافر و بێباوەڕ دەبێت و دەچێتە دۆزەخەوە، بەڵام ئێوە و خواکانتان کە دەیانپەرستن دەسەڵاتی ئەوەتان نییە.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences