Al-MukhtasarGhafir · 40:1–50

Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)

غافر

Ghafir

The Forgiver · Meccan · 85 ayahs

40:1Page 467

حمٓ ١

Ḥā, Meem.1

(حم) پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه.

40:2Page 467

تَنزِيلُ ٱلۡكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡعَلِيمِ ٢

The revelation of the Book [i.e., the Qur’ān] is from Allāh, the Exalted in Might, the Knowing,

دابەزاندنی قورئان لەلایەن اللە ی شکۆدارەوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەى موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- ئەو زاتە -سبحانه وتعالى- کە هیچ یەکێک ناتوانێت بەرەنگاری بێتەوە و زاڵ بێت بەرامبەری و زانایە بە بەرژەوەندییەکانى بەندەکانى.

40:3Page 467

غَافِرِ ٱلذَّنۢبِ وَقَابِلِ ٱلتَّوۡبِ شَدِيدِ ٱلۡعِقَابِ ذِي ٱلطَّوۡلِۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ إِلَيۡهِ ٱلۡمَصِيرُ ٣

The forgiver of sin, acceptor of repentance, severe in punishment, owner of abundance. There is no deity except Him; to Him is the destination.

ئەو پەروەردگارە لێخۆش بووی تاوانی بەندەکانیەتی، وە گیراکەری تەوبەی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، لەھەمان کاتدا سزای توندە بۆ ئەوانەی گوناھبارن و تەوبە ناکەن و ناگەڕێنەوە بۆ لای، وە خاوەنی بەخشش و فەزڵ و چاکەیە، جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە، لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەموو بەندەکانی ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە، وە پاداشتی چاکەکارانیان دەداتەوە و تۆڵەیش دەسێنێت لەگوناھبارانیان.

40:4Page 467

مَا يُجَٰدِلُ فِيٓ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَلَا يَغۡرُرۡكَ تَقَلُّبُهُمۡ فِي ٱلۡبِلَٰدِ ٤

No one disputes concerning the signs of Allāh except those who disbelieve, so be not deceived by their [uninhibited] movement throughout the land.

ھیچ کەس مشتومڕ و دەمەقاڵێ ناکات سەبارەت بە ئایەتەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەن لەسەر تەوحید و یەکخواپەرستی زاتی پیرۆزی ئەو، وە ڕاستگۆیی پێغەمبەرەکانی کەسانێک نەبێت لەبەر خراپی عەقڵ و بیرکردنەوەیان بێباوەڕ بوون بە پەروەردگاریان، جا کەوابێت ئەی پێغەمبەر خەفەت مەخۆ بۆیان ، وە گەڕان و ھاتوچۆیان لە وڵات و زۆری ڕزق و ڕۆزی و ناز و نیعمەت بەسەریانەوە فریوت نەدات، مۆڵەت دان و پشتگوێ خستنیان تەنھا بۆ ئەوەیە زیاتر پەلکێشیان بکات و پیلانیان لەدژ بگێڕێت.

40:5Page 467

كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ وَٱلۡأَحۡزَابُ مِنۢ بَعۡدِهِمۡۖ وَهَمَّتۡ كُلُّ أُمَّةِۭ بِرَسُولِهِمۡ لِيَأۡخُذُوهُۖ وَجَٰدَلُواْ بِٱلۡبَٰطِلِ لِيُدۡحِضُواْ بِهِ ٱلۡحَقَّ فَأَخَذۡتُهُمۡۖ فَكَيۡفَ كَانَ عِقَابِ ٥

The people of Noah denied before them and the [disbelieving] factions after them, and every nation intended [a plot] for their messenger to seize him, and they disputed by [using] falsehood to [attempt to] invalidate thereby the truth. So I seized them, and how [terrible] was My penalty.

پێش ئەوان گەلی نوح بێباوەڕ بوون و پێغەمبەرەکەیان بەدرۆ دانا، وە پێش گەلی نوحیش گەلی عاد و سەمود و گەلی لوط و خەڵکی مەدیەن و فیرعەونیش ھەر ھەموویان بێباوەڕ بوون و شوێن بانگەوازی پێغەمبەرەکانیان نەکەوتن، ھەموو گەل و ئوممەتێک لەو ئوممەتانە ویستیان پێغەمبەرەکانیان بگرن و بیانکوژن، وە بەناھەق و بیروباوەڕی پوچەڵەوە مشتومڕ و دەمەقاڵێیان لەگەڵ پێغەمبەرەکانیان کرد، تا بەگومانی خۆیان بەو بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵەیان ھەق و ڕاستی لەناوبەرن، ئەوە بوو اللە تەعالا گرتنی و لەناوی بردن، جا بیربکەرەوە و تێڕامێنە چۆن سزامدان و لەناوم بردن، بەڕاستی سزایەکی سەخت بوو.

40:6Page 467

وَكَذَٰلِكَ حَقَّتۡ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَنَّهُمۡ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِ ٦

And thus has the word [i.e., decree] of your Lord come into effect upon those who disbelieved that they are companions of the Fire.

ھەروەک اللە تەعالا حوکم و بڕیاریدا بەسەر ئەو گەل و ئوممەتانەی کە باوەڕیان بەو نەھێنا و پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا، ئەوا بەھەمان شێوە ئەی پێغەمبەر بڕیاری پەروەردگارت پێویست بوو لەسەر ئەوانەی بێباوەڕ بوون کە ئەوان لەھاوەڵانی ئاگری دۆزەخن.

40:7Page 467

ٱلَّذِينَ يَحۡمِلُونَ ٱلۡعَرۡشَ وَمَنۡ حَوۡلَهُۥ يُسَبِّحُونَ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡ وَيُؤۡمِنُونَ بِهِۦ وَيَسۡتَغۡفِرُونَ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْۖ رَبَّنَا وَسِعۡتَ كُلَّ شَيۡءٖ رَّحۡمَةٗ وَعِلۡمٗا فَٱغۡفِرۡ لِلَّذِينَ تَابُواْ وَٱتَّبَعُواْ سَبِيلَكَ وَقِهِمۡ عَذَابَ ٱلۡجَحِيمِ ٧

Those [angels] who carry the Throne and those around it exalt [Allāh] with praise of their Lord and believe in Him and ask forgiveness for those who have believed, [saying], "Our Lord, You have encompassed all things in mercy and knowledge, so forgive those who have repented and followed Your way and protect them from the punishment of Hellfire.

- ئەی پێغەمبەر- ئەو فریشتانەی عەرشی پەروەردگارتیان ھەڵگرتووە، لەگەڵ ئەو فریشتانەیش لە دەوری عەرشن، اللە تەعالا بەپاکو بێگەرد ڕادەگرن لەھەموو کەم و کورتی و شتێک کە شایستەی ئەو نەبێت، وە باوەڕیان پێیەتی، وە داوای لێخۆشبوون بۆ باوەڕداران دەکەن، وە لەنزاکانیاندا لە اللە تەعالا دەپارێنەوە و دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان زانست و زانیاری و ڕەحمەت و بەزەیی تۆ ھەموو شتێکی گرتوەتەوە، دەی کەوایە لەوانە خۆشبە کە تەوبەیان کردووە لە گوناھەکانیان و گەڕاونەتەوە بۆلای تۆ، وە شوێن ئاینەکەی تۆ کەوتوون، ھەروەھا بیان پارێزە لەسزای ئاگری دۆزەخ.

40:8Page 468

رَبَّنَا وَأَدۡخِلۡهُمۡ جَنَّٰتِ عَدۡنٍ ٱلَّتِي وَعَدتَّهُمۡ وَمَن صَلَحَ مِنۡ ءَابَآئِهِمۡ وَأَزۡوَٰجِهِمۡ وَذُرِّيَّٰتِهِمۡۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ٨

Our Lord, and admit them to gardens of perpetual residence which You have promised them and whoever was righteous among their forefathers, their spouses and their offspring. Indeed, it is You who is the Exalted in Might, the Wise.

فریشتەکان دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان باوەڕداران بخە ناو ئەو بەھەشتە ھەتا ھەتاییەی کە بەڵێنت پێدابوون کە بەھەمیشەیی تێیدابن، ھەروەھا باب و باپیران و ھاوسەران و نەوەکانیشان ئەوانەیان کە صاڵح و چاکن لەگەڵ ئەواندا بخەرە بەھەشتەوە، بێگومان تۆ زۆر بەدەسەڵاتی ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەرتدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیت لەئەندازەگیری و بەڕێوەبردندا.

40:9Page 468

وَقِهِمُ ٱلسَّيِّـَٔاتِۚ وَمَن تَقِ ٱلسَّيِّـَٔاتِ يَوۡمَئِذٖ فَقَدۡ رَحِمۡتَهُۥۚ وَذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ ٩

And protect them from the evil consequences [of their deeds]. And he whom You protect from evil consequences that Day - You will have given him mercy. And that is the great attainment."

وە بیانپارێزە لە سزای گوناھ و تاوان و خراپەکانیان، ھەر کەسێک لە ڕۆژی قیامەتدا تۆ بیپارێزیت لەسزای تاوان و خراپەکانی ئەوە بەدڵنیاییەوە بەزەییت پێیدا ھاتووەتەوە و ڕەحمت پێکردووە، ئەوەش پاراستنە لە سزای دۆزەخ و بەزەیی پێداھاتنەوەیە بەچوونە بەھەشت، بەڕاستی ئا ئەوە سەرکەوتن و بردنەوەیە، ھیچ سەرکەوتن و بردنەوەیەک ھاوتاو ھاوشێوەی ئەو نییە.

40:10Page 468

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يُنَادَوۡنَ لَمَقۡتُ ٱللَّهِ أَكۡبَرُ مِن مَّقۡتِكُمۡ أَنفُسَكُمۡ إِذۡ تُدۡعَوۡنَ إِلَى ٱلۡإِيمَٰنِ فَتَكۡفُرُونَ ١٠

Indeed, those who disbelieve will be addressed, "The hatred of Allāh for you was [even] greater than your hatred of yourselves [this Day in Hell] when you were invited to faith, but you disbelieved [i.e., refused]."

بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی لە ڕۆژی قیامەتدا کاتێک دەچنە ناو ئاگری دۆزەخ و ڕقیان لەخۆیان ھەڵدەستێ و نەفرین لەخۆیان دەکەن بانگ دەکرێن و پێیان دەوترێت: ڕق و خەشم و قینی اللە تەعالا زۆر زیاترە لە ڕق و خەشم و قینتان لەیەکتری، کاتێک لەدونیا بانگکران بۆ باوەڕھێنان بە اللە تەعالا کەچی باوەڕتان نەھێنا و کافر بوون پێی، وە لەگەڵ ئەودا چەند خوایەکی ترتان بۆ خۆتان دانا.

40:11Page 468

قَالُواْ رَبَّنَآ أَمَتَّنَا ٱثۡنَتَيۡنِ وَأَحۡيَيۡتَنَا ٱثۡنَتَيۡنِ فَٱعۡتَرَفۡنَا بِذُنُوبِنَا فَهَلۡ إِلَىٰ خُرُوجٖ مِّن سَبِيلٖ ١١

They will say, "Our Lord, You made us lifeless twice and gave us life twice, and we have confessed our sins. So is there to an exit any way?"

کاتێک دان نان بەگوناھ و تاوان و تەوبەکردن ھیچ سوودێکی نییە، بێباوەڕان دان بە گوناھ و تاوانەکانی خۆیاندا دەنێن و دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان دووجار ئێمەت مراند، مردنی یەکەم کاتێک لەنەبوونەوە ئێمەت ھێنایە بوون، مردنی دووەمیش کاتێک بوو ئێمەت بەدیھێنا و پاشان مراندتین، وە دوو جاریش زیندووت کردوینەتەوە جارێک لەنەبوونەوە گیانت بەبەرماندا کرد و ژیانت پێ بەخشین، جارێکی تریش لەناو گۆڕەکانمان زیندووت کردینەوە بۆ حساب و لێپرسینەوە لەگەڵ کردن، ئەی پەروەردگار دانمان نا بەو گوناھ و تاوانانەی کردومانن، ئایا ڕێگایەک ھەیە بیگرینەبەر تاوەکو ڕزگارمان ببێت لە ئاگری دۆزەخ، وە جارێکی تر بگەڕێینەوە بۆ ژیانی دونیا تاوەکو کار و کردەوەی چاک بکەین؛ وە تۆمان لێ ڕازی بێت؟!

40:12Page 468

ذَٰلِكُم بِأَنَّهُۥٓ إِذَا دُعِيَ ٱللَّهُ وَحۡدَهُۥ كَفَرۡتُمۡ وَإِن يُشۡرَكۡ بِهِۦ تُؤۡمِنُواْۚ فَٱلۡحُكۡمُ لِلَّهِ ٱلۡعَلِيِّ ٱلۡكَبِيرِ ١٢

[They will be told], "That is because, when Allāh was called upon alone, you disbelieved; but if others were associated with Him, you believed. So the judgement is with Allāh, the Most High, the Grand."

ئەو سزایەی دەدرێن بەھۆی ئەوەوەیە ئێوە لە دونیادا ئەگەر بانگ بکرانایە بۆ ئەوەی اللە تەعالا بەتاک و تەنھایی بپەرستن و دوور بکەونەوە لە شیرک ھاوەڵ بڕیاردان بۆی، ئەوا باوەڕتان پێی نەدەکرد و ھاوەڵتان بۆ دادەنا، ئەگەر ھاوەڵ و شەریکیشی بۆ دابنرایە ئەوا ئێوە باوەڕتان دەکرد، ئێستاش حوکم و بڕیاردان تەنھا بۆ ئەوە، ئەو بەرز و پیرۆزە بەزات و ڕێز و قەدر و دەسەڵاتی، لە ھەموو شتێک گەورەترە، ھەموو شتێکیش لەو بچوکترە.

40:13Page 468

هُوَ ٱلَّذِي يُرِيكُمۡ ءَايَٰتِهِۦ وَيُنَزِّلُ لَكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ رِزۡقٗاۚ وَمَا يَتَذَكَّرُ إِلَّا مَن يُنِيبُ ١٣

It is He who shows you His signs and sends down to you from the sky, provision. But none will remember except he who turns back [in repentance].

اللە تەعالا ئەو خوایەیە بەڵگە و نیشانە و توانا و دەسەڵاتی خۆیتان لە گەردون و دەروونی خۆتان پیشان دەدا، بۆ ئەوەی ڕێنومایتان بکات بۆ قودرەت و دەسەڵات و تاک و تەنھایی خۆی، وە لە ئاسمانەوە بارانتان بۆ دەبارێنێت کە بەھۆیەوە ڕزق و ڕۆزی و بژێویتان دابین دەکرێت لە ڕووەک و گژ و گیا و کشتوکاڵ و شتی تریش، جا کەسێک بیر لەم بەڵگە و نیشانانە دەکاتەوە کە بەدڵسۆزی گەڕابێتەوە بۆ لای پەروەردگاری.

40:14Page 468

فَٱدۡعُواْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡكَٰفِرُونَ ١٤

So invoke Allāh, [being] sincere to Him in religion, although the disbelievers dislike it.

- ئەی باوەڕداران - بەوپەڕی دڵسۆزی و ئیخلاص و نیازپاکییەوە گوێڕایەڵی پەروەردگاربن و لێی بپاڕێنەوە، وە ھیچ شتێکیش مەکەن بەشەریک و ھاوەڵی، ئەگەرچی بێباوەڕان ئەمەیان پێ ناخۆش بێت و تووڕەشیان بکات.

40:15Page 468

رَفِيعُ ٱلدَّرَجَٰتِ ذُو ٱلۡعَرۡشِ يُلۡقِي ٱلرُّوحَ مِنۡ أَمۡرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦ لِيُنذِرَ يَوۡمَ ٱلتَّلَاقِ ١٥

[He is] the Exalted above [all] degrees, Owner of the Throne; He places the inspiration of His command [i.e., revelation] upon whom He wills of His servants to warn of the Day of Meeting.

ئەو شایانی ئەوەیە بە دڵسۆزی و نیازپاکییەوە لێی بپاڕرێتەوە و گوێڕایەڵی بکرێت، زاتی پیرۆزی ئەو زۆر بەرز و بڵندە، جیاواز و جودایە لەتەواوی مەخلوقات و بەدێھێنراوەکانی، خاوەنی پەروەردگاری عەرشی گەورەیە، وە بەفەرمانی خۆی وەحی و نیگا دادەبەزێنێت بۆ ھەرکەسێک لەبەندەکانی کە ویستی لێ بێت، تاوەکو بەو وەحی و نیگایە خۆیان و غەیری خۆشیان زیندوو ببنەوە، وە بەندەکانی خوا لە ڕۆژی قیامەت بترسێنن، ئەو ڕۆژەی کە ھەموو خەڵکی سەرەتا و کۆتایی زەوی تێدا بەیەک دەگەن.

40:16Page 468

يَوۡمَ هُم بَٰرِزُونَۖ لَا يَخۡفَىٰ عَلَى ٱللَّهِ مِنۡهُمۡ شَيۡءٞۚ لِّمَنِ ٱلۡمُلۡكُ ٱلۡيَوۡمَۖ لِلَّهِ ٱلۡوَٰحِدِ ٱلۡقَهَّارِ ١٦

The Day they come forth nothing concerning them will be concealed from Allāh. To whom belongs [all] sovereignty this Day? To Allāh, the One, the Prevailing.1

لەو ڕۆژەدا خەڵکی لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە و ھەموویان دەردەکەون، وە لە زەوییەکی تەختدا کۆدەکرێنەوە، لەو ڕۆژەدا نەخۆیان و نە کاروکردەوە و نە پاداشتیان، ھیچ شتێک لە اللە تەعالا نھێنی و شاراوە نابێت، پرسیار دەکرێت و دەوترێت: ئەمڕۆ مولک و دەسەڵات بۆ کێیە؟! ھیچ کەس نییە وەڵامم بداتەوە، تەنھا وەڵامێک ھەبێت ئەوەیە: موڵک و دەسەڵات تەنھا بۆ زاتی اللە تەعالایە، تاک و تەنھایە لەزات و سیفات و کرداریدا، زۆر بەدەسەڵات و بەتوانایە ھەموو بەدیھێنراوەکانی گەردنکەچ کردووە بۆ حوکم و بڕیارەکانی خۆی.

40:17Page 469

ٱلۡيَوۡمَ تُجۡزَىٰ كُلُّ نَفۡسِۭ بِمَا كَسَبَتۡۚ لَا ظُلۡمَ ٱلۡيَوۡمَۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ ١٧

This Day every soul will be recompensed for what it earned. No injustice today! Indeed, Allāh is swift in account.

ئەمڕۆ کە ڕۆژی قیامەتە ھەموو کەسێک پاداشتی کار و کردەوەکانی دەدرێتەوە و وەریان دەگرێتەوە، ئەگەر چاکی کردبێت پاداشتی باش و چاک وەردەگرێت، خۆ ئەگەر خراپیشی کردبێت ئەوا سزای خراپەکانی وەردەگرێتەوە، ئەمڕۆ زوڵم و ستەم لەکەس ناکرێت،؛ چونکە ئەوەی حاکمە و بڕیار دەدات زاتی اللەی دادگەرە، بێگومان اللە تەعالا زۆر بەخێرایی حساب و لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات، چونکە ئاگاداری کار و کردەوەکانیانە.

40:18Page 469

وَأَنذِرۡهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡأٓزِفَةِ إِذِ ٱلۡقُلُوبُ لَدَى ٱلۡحَنَاجِرِ كَٰظِمِينَۚ مَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنۡ حَمِيمٖ وَلَا شَفِيعٖ يُطَاعُ ١٨

And warn them, [O Muḥammad], of the Approaching Day, when hearts are at the throats, filled [with distress]. For the wrongdoers there will be no devoted friend and no intercessor [who is] obeyed.

- ئەی پێغەمبەر - لە ڕۆژی قیامەت بیانترسێنە، ئەو قیامەتەی کە نزیک بووەتەوە و ھەر دێت، ئەوەیشی بێت بێگومان نزیکە، لەتاو ترس و ناڕەحەتی ئەو ڕۆژە دڵی بەندەکان بەرز دەبێتەوە تا بەگەرویانەوە دەنوسێت، لەو ڕۆژەدا ھەمووان بێدەنگن و ھیچ کەسێک بەبێ ئیزن و مۆڵەتی پەروەردگار ناتوانێت قسە بکات و زاری بجوڵێنێت، ستەمکاران ئەوانەی بە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان ستەمیان لەخۆیان کردووە لەو ڕۆژەدا نەھاوڕێ و خزمێکی دڵسۆزیان ھەیە، نە تکاکارێکیش لای پەروەردگار تکایان بۆ بکات کە وەڵامی تکاکردنەکەی بدرێتەوە.

40:19Page 469

يَعۡلَمُ خَآئِنَةَ ٱلۡأَعۡيُنِ وَمَا تُخۡفِي ٱلصُّدُورُ ١٩

He knows that which deceives the eyes and what the breasts conceal.

اللە تەعالا ئەو زاتەیە ئاگاداری ناپاکی تەماشاکردنی نھێنی چاوەکانە ، وە ئاگادارە ئەوەیش لە دڵەکاندا شاراوەتەوە، ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە.

40:20Page 469

وَٱللَّهُ يَقۡضِي بِٱلۡحَقِّۖ وَٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا يَقۡضُونَ بِشَيۡءٍۗ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ ٢٠

And Allāh judges with truth, while those they invoke1 besides Him judge not with anything. Indeed, Allāh - He is the Hearing, the Seeing.

اللە تەعالا بەدادگەری و عەدل حوکم و بڕیارەکانی دەدات، ھیچ کەسێک زوڵم و ستەمی لێ ناکرێت چاکە و حەسەناتی لێ کەم بکرێتەوە، یان گوناھ و تاوانەکانی بۆ زیاد بکرێت، ئەو بت و خوا درۆینانەیش بتپەرست و موشریکەکان دەیانپەرستن ھیچ حوکم و بڕیار نادەن؛ چونکە خاوەنی ھیچ نین و ھیچیان لەتوانادا نییە، بێگومان اللە تەعالا بیسەری قسە و گوفتاری بەندەکانیەتی، وە بینەر و ئاگاداری نیەتی کار و کردەوەکانیانە، وە پاداشتی ھەمووشیان دەداتەوە.

40:21Page 469

۞ أَوَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ كَانُواْ مِن قَبۡلِهِمۡۚ كَانُواْ هُمۡ أَشَدَّ مِنۡهُمۡ قُوَّةٗ وَءَاثَارٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ بِذُنُوبِهِمۡ وَمَا كَانَ لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن وَاقٖ ٢١

Have they not traveled through the land and observed how was the end of those who were before them? They were greater than them in strength and in impression on the land, but Allāh seized them for their sins. And they had not from Allāh any protector.

ئایا ئەو بتپەرست و موشریکانە نەگەڕاون بەسەر زەویدا، وە تەماشای سەرەنجامی ئەو گەل و ئوممەتانەی پێش خۆیان نەکردووە کە بێباوەڕ بوون و پێغەمبەرەکانیان بە درۆ زانی، بەڕاستی سەرەنجامێکی خراپیان ھەبوو، بێگومان ئەو ئوممەتانەی پێشووتر بەھێزتر بوون لەمان، سەر زەوییان ئاوەدان کردبووە بەشورا و قەڵا و کۆشکی بەرز و بەھێز کە ئەمان توانای ئەوەیان نییە، کەچی اللە تەعالا بەھۆی گوناھ و تاوانیانەوە لەناوی بردن، وە ھیچ کەسێکیش نەبوو بیان پارێزێت لەتۆڵە و سزای اللە تەعالا.

40:22Page 469

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ كَانَت تَّأۡتِيهِمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَكَفَرُواْ فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُۚ إِنَّهُۥ قَوِيّٞ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ ٢٢

That was because their messengers were coming to them with clear proofs, but they disbelieved, so Allāh seized them. Indeed, He is Powerful and severe in punishment.

ئەوان دووچاری ئەو سزایە بوونەوە، چونکە پێغەمبەرەکان بە بەڵگەی ڕوون و ئاشکراوە ھاتن بۆ لایان، کەچی بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا، لەگەڵ ئەو ھەمووە ھێز و توانایەشیان اللە تەعالا سزای دان و لەناوی بردن، بێگومان زاتی پیرۆزی ئەو زۆر بەھێزە و سزایشی زۆر توندە بۆ بێباوەڕان و ئەوانەی پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا.

40:23Page 469

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَا وَسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٍ ٢٣

And We did certainly send Moses with Our signs and a clear authority1

بێگومان ئێمە موسامان بە بەڵگە و نیشانە و موعجیزەی ڕوون و ئاشکراوە ڕەوانە کرد.

40:24Page 469

إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَهَٰمَٰنَ وَقَٰرُونَ فَقَالُواْ سَٰحِرٞ كَذَّابٞ ٢٤

To Pharaoh, Hāmān and Qārūn, but they said, "[He is] a magician and a liar."

ڕەوانەمان کرد بۆ لای فیرعەون و ھامانی وەزیری، وە قارونی خاوەن ماڵ و سامانی دونیا، کاتێک موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) ھات بۆ لایان، ئەوان وتیان: موسا جادوگەرێکی درۆزنە لەوەی بانگەشەی دەکات گوایە پێغەمبەری خوا بێت.

40:25Page 469

فَلَمَّا جَآءَهُم بِٱلۡحَقِّ مِنۡ عِندِنَا قَالُواْ ٱقۡتُلُوٓاْ أَبۡنَآءَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ وَٱسۡتَحۡيُواْ نِسَآءَهُمۡۚ وَمَا كَيۡدُ ٱلۡكَٰفِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَٰلٖ ٢٥

And when he brought them the truth from Us, they said, "Kill the sons of those who have believed with him and keep their women alive." But the plan of the disbelievers is not except in error.

کاتێک موسا بە بەڵگە ڕوون و ئاشکراکانەوە ھات بۆ لایان، ئەو بەڵگانەی کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستگۆیی خۆی و پەیامەکەی، فیرعەون پێی وت: کوڕی ئەوانە بکوژن کە لەگەڵ ئەودا باوەڕیان ھێناوە، وەک ئیھانە و سوکایەتی پێکردنیش ئافرەتەکانیان بھێڵنەوە، وە نەخشە و پیلانی بێباوەڕان بەکوشتن و کەمکردنەوەی ژمارە باوەڕداران تەنھا لە وێڵی و گومڕایی و تیاچووندایە.

40:26Page 470

وَقَالَ فِرۡعَوۡنُ ذَرُونِيٓ أَقۡتُلۡ مُوسَىٰ وَلۡيَدۡعُ رَبَّهُۥٓۖ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُبَدِّلَ دِينَكُمۡ أَوۡ أَن يُظۡهِرَ فِي ٱلۡأَرۡضِ ٱلۡفَسَادَ ٢٦

And Pharaoh said, "Let me kill Moses and let him call upon his Lord. Indeed, I fear that he will change your religion or that he will cause corruption1 in the land."

فیرعەون وتی: وازم لێ بھێنن باسزای موسا بدەم و بیکوژم، ئەوسا با ئەو داوا لە خواکەی بکات و نەھێڵێت بیکوژم، من باکم نییە لەوەی ھاوار لە خواکەی بکات، با بێت بەھانایەوە و ڕزگاری کات لە دەستم، بێگومان من دەترسم لەوەی ئەم کابرایە ئاینەکەتان بگۆڕێت کە لەسەرین ، یان بەکوشتن و وێرانکردن فەساد و خراپەکاری لەسەر زەویدا بڵاو بکاتەوە.

40:27Page 470

وَقَالَ مُوسَىٰٓ إِنِّي عُذۡتُ بِرَبِّي وَرَبِّكُم مِّن كُلِّ مُتَكَبِّرٖ لَّا يُؤۡمِنُ بِيَوۡمِ ٱلۡحِسَابِ ٢٧

But Moses said, "Indeed, I have sought refuge in my Lord and your Lord from every arrogant one who does not believe in the Day of Account."

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) کاتێک زانی فیرعەون ھەڕەشەی لێدەکات وتی: بێگومان من پەنا دەگرم بە پەروەردگاری خۆم و ئێوە و داوای لێدەکەم بمپارێزێت لە ھەموو خۆبەزل گرێکی لوت بەرز لەئاست ھەق و ڕاستی و باوەڕ و ئیمان، بمانپارێزێت لەکەسێک باوەڕی نییە بە ڕۆژی قیامەت و زیندووبونەوە و حیساب و لێپرسینەوە و پاداشت و سزا.

40:28Page 470

وَقَالَ رَجُلٞ مُّؤۡمِنٞ مِّنۡ ءَالِ فِرۡعَوۡنَ يَكۡتُمُ إِيمَٰنَهُۥٓ أَتَقۡتُلُونَ رَجُلًا أَن يَقُولَ رَبِّيَ ٱللَّهُ وَقَدۡ جَآءَكُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ مِن رَّبِّكُمۡۖ وَإِن يَكُ كَٰذِبٗا فَعَلَيۡهِ كَذِبُهُۥۖ وَإِن يَكُ صَادِقٗا يُصِبۡكُم بَعۡضُ ٱلَّذِي يَعِدُكُمۡۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي مَنۡ هُوَ مُسۡرِفٞ كَذَّابٞ ٢٨

And a believing man from the family of Pharaoh who concealed his faith said, "Do you kill a man [merely] because he says, 'My Lord is Allāh' while he has brought you clear proofs from your Lord? And if he should be lying, then upon him is [the consequence of] his lie; but if he should be truthful, there will strike you some of what he promises you. Indeed, Allāh does not guide one who is a transgressor and a liar.

پیاوێکی باوەڕدار لە خزم و نزیکان و دەست و پێوەندەکەی فیرعەون کە باوەڕی بە اللە تەعالا ھێنابوو، بەڵام تا ئەو کاتە باوەڕەکەی شاردبوەوە لەگەلەکەی، وەک ڕێگریەک لە کوشتنی موسا کاتێک زانی یەکلایی بوونەتەوە بۆ کوشتنی، پێی وتن: ئایا پیاوێک بێ تاوان دەکوژن، تاوانەکەی تەنھا ئەوەیە دەڵێت: اللە پەروەردگاری منە، لە کاتێکدا ئەو بەڵگەی ڕوون و ئاشکرای بۆ ھێناون لەسەر ڕاستگۆیی پەیامەکەی کە لەلایەن پەروەردگاریەوە ڕەوانە کراوە بۆ لای ئێوە؟! گریمان ئەگەر درۆی کرد و پێغەمبەر نەبوو، ئەوا زەرەر و زیانی درۆکەی بۆ خۆیەتی، خۆ ھیچ زیانێک لە ئێوە نادات، خۆ ئەگەر ڕاستگۆ بوو لەوەی بانگتان دەکات بۆی، ئەوا ھەر لەدونیادا ھەندێک لەو سزایەتان دووچار دەبێت کە ھەڕەشەتان پێ دەکات لێی، بێگومان اللە تەعالا کەسێک موەفەق و سەرکەتوو ناکات بۆ ھەق و ڕاستی کە سنوور ببەزێنێت و درۆ بە ناو خوا و پێغەمبەرەکەیەوە بکات.

40:29Page 470

يَٰقَوۡمِ لَكُمُ ٱلۡمُلۡكُ ٱلۡيَوۡمَ ظَٰهِرِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَمَن يَنصُرُنَا مِنۢ بَأۡسِ ٱللَّهِ إِن جَآءَنَاۚ قَالَ فِرۡعَوۡنُ مَآ أُرِيكُمۡ إِلَّا مَآ أَرَىٰ وَمَآ أَهۡدِيكُمۡ إِلَّا سَبِيلَ ٱلرَّشَادِ ٢٩

O my people, sovereignty is yours today, [your being] dominant in the land. But who would protect us from the punishment of Allāh if it came to us?" Pharaoh said, "I do not show you except what I see, and I do not guide you except to the way of right conduct."

ئەی گەلەکەم ئەمڕۆ لەسەر زەوی میسردا موڵک و دەسەڵاتتان ھەیە و زاڵن بەسەر ژێردەستەکانتاندا، کێ ھەیە سەرمان بخات و ڕزگارمان کات لەسزای اللە تەعالا ئەگەر بەھۆی کوشتنی موساوە دووچارمان بوو؟! فیرعەون وتی: قسە ھەر قسەی منە، وە حوکم و بڕیار ھەر ئەوەیە من دەیدەم، بەدڵنیاییەوە من وای دەبینم کە موسا بکوژم تاوەکو لەشەڕ و خراپەی ڕزگارمان ببێت، وە من ڕێنوماییتان ناکەم تەنھا بۆ ڕێگای ھەق و ڕاستی نەبێت.

40:30Page 470

وَقَالَ ٱلَّذِيٓ ءَامَنَ يَٰقَوۡمِ إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُم مِّثۡلَ يَوۡمِ ٱلۡأَحۡزَابِ ٣٠

And he who believed said, "O my people, indeed I fear for you [a fate] like the day of the companies1 -

ئەو کەسەی باوەڕی ھێنابوو جارێکی تر ئامۆژگاری گەلەکەی دەکات و دەڵێت: بێگومان من دەترسم ئەگەر ھاتوو بە زوڵم و ستەم و دەست درێژی موساتان کوشت، دەترسێم دووچاری سزای کۆمەڵەکان ببنەوە، ئەوانەی لە ئوممەتانی پێشوو لە دژی پێغەمبەرەکانیان کۆبوونەوە بۆ ئەوەی بیانکوژن، بەڵام اللە تەعالا سزای دان و لەناوی بردن.

40:31Page 470

مِثۡلَ دَأۡبِ قَوۡمِ نُوحٖ وَعَادٖ وَثَمُودَ وَٱلَّذِينَ مِنۢ بَعۡدِهِمۡۚ وَمَا ٱللَّهُ يُرِيدُ ظُلۡمٗا لِّلۡعِبَادِ ٣١

Like the custom of the people of Noah and of ʿAad and Thamūd and those after them. And Allāh wants no injustice for [His] servants.

وەک دابوونەریتی ئەوانەی پێغەمبەرەکانیان بە درۆزانی و باوەڕیان نەھێنا، وەک گەلی نوح و گەلی عاد و گەلی سەمود و ئەوانەیش بەدوای ئەواندا ھاتن، بەدڵنیاییەوە اللە تەعالا بەھۆی بێباوەڕی و بەدرۆ زانینی پێغەمبەرەکانیانەوە لەناوی بردن و سزای خۆی بەسەردا ڕشتن، وە اللە تەعالا زوڵم و ستەمی بۆ بەندەکانی ناوێت، بەڵکو وەک تۆڵە و سزای شیاو بەھۆی گوناھ و تاوانی خۆیانەوە سزایان دەدات و لەناویان دەبات.

40:32Page 470

وَيَٰقَوۡمِ إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ يَوۡمَ ٱلتَّنَادِ ٣٢

And O my people, indeed I fear for you the Day of Calling1 -

ئەی گەلەکەم بێگومان من دەترسم لەوەی دووچاری سزای ڕۆژی قیامەت ببن، سزای ئەو ڕۆژەی خەڵکی لەتاو ناڕەحەتی و ناخۆشی دیمەنەکان، ئەوانەی خزم و کەسی یەکترن یەکتری بانگ دەکەن، وادەزانن بانگ کردن سوودێکیان پێ دەگەیەنێت و ڕزگاریان دەکات لەو دیمەنە ترسناک و ناخۆشە.

40:33Page 470

يَوۡمَ تُوَلُّونَ مُدۡبِرِينَ مَا لَكُم مِّنَ ٱللَّهِ مِنۡ عَاصِمٖۗ وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنۡ هَادٖ ٣٣

The Day you will turn your backs fleeing; there is not for you from Allāh any protector. And whoever Allāh sends astray - there is not for him any guide.

ئەو ڕۆژەی ھەموو کەس لەترسی ئاگری دۆزەخ پشت ھەڵدەکات و ڕادەکات، ھیچ کەسێک نییە ڕزگارتان بکات لەسزای اللە تەعالا و بەرگریتان بکات لێی، وە بزانن ھەر کەسێک اللە تەعالا ڕیسوای بکات و موەفەق و سەرکەوتووی نەکات بۆ باوەڕھێنان ئەوا ھیچ کەسێک نییە ڕێنومایی بکات و ھیدایەتی بدات، چونکە بەڕاستی ھیدایەتی تەوفیق تەنھا بەدەستی اللە تەعالا.

40:34Page 471

وَلَقَدۡ جَآءَكُمۡ يُوسُفُ مِن قَبۡلُ بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَمَا زِلۡتُمۡ فِي شَكّٖ مِّمَّا جَآءَكُم بِهِۦۖ حَتَّىٰٓ إِذَا هَلَكَ قُلۡتُمۡ لَن يَبۡعَثَ ٱللَّهُ مِنۢ بَعۡدِهِۦ رَسُولٗاۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ مَنۡ هُوَ مُسۡرِفٞ مُّرۡتَابٌ ٣٤

And Joseph had already come to you before with clear proofs, but you remained in doubt of that which he brought to you, until when he died, you said, 'Never will Allāh send a messenger after him.' Thus does Allāh leave astray he who is a transgressor and skeptic."

بێگومان پێش موسا، یوسفی کوڕی یەعقوب بەچەندین بەڵگەی ڕوون و ئاشکراوە لەسەر یەکخواپەرستی ھات بۆ لاتان، کەچی ئێوە بەردەوام لە گوماندا بوون لەو بەڵگانەی بۆی ھێنابوون و باوەڕتان پێی نەھێنا، تا کاتێک وەفاتی کرد دوای ئەوەی گومان و دوو دڵییەکەتان زیادی کرد و وتتان: اللە تەعالا لەدوای یوسف ھەرگیز پێغەمبەرێکی تر نانێرێت، بەم شێوەیە گومڕاییەی ئێوە کە لەھەق و ڕاستی لاتانداوە و اللە تەعالا کەسانێک گومڕا دەکات کە زیادە ڕۆیی دەکەن لە بەزاندنی سنوورەکانی ئەو و گومانیان ھەیە لە یەکخواپەرستیدا.

40:35Page 471

ٱلَّذِينَ يُجَٰدِلُونَ فِيٓ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ بِغَيۡرِ سُلۡطَٰنٍ أَتَىٰهُمۡۖ كَبُرَ مَقۡتًا عِندَ ٱللَّهِ وَعِندَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْۚ كَذَٰلِكَ يَطۡبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ قَلۡبِ مُتَكَبِّرٖ جَبَّارٖ ٣٥

Those who dispute concerning the signs of Allāh without an authority1 having come to them - great is hatred [of them] in the sight of Allāh and in the sight of those who have believed. Thus does Allāh seal over every heart [belonging to] an arrogant tyrant.

ئەوانەی بەردەوام مشت و مڕ و دەمەقاڵێ دەکەن لە ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا؛ تاوەکو بێ ئەوەی ھیچ بەڵگە و بورھانێکیان بۆ ھاتبێت بەتاڵی بکەنەوە، ئەم مشت ومڕ و دەمەقاڵێیانە ھۆی تووڕەیی و خەشمی گەورەیە لای اللە تەعالا و لای ئەوانەیش باوەڕیان ھێناوە بەو و پێغەمبەرەکەی ھێناوە، ھەروەکو چۆن اللە تەعالا لە دونیا مۆری ناوە بەسەر دڵی ئەو دەمەقاڵێکەرانەدا بۆ ئەوەی ھەرچی گومانیان ھەیە بەتاڵی بکاتەوە مۆریش دەنێت بەسەر دڵی ھەموو کەسێکی لوت بەرزی خۆبەزلزانی ستەمکار، ھیدایەتی نادات بۆ چاکە و ڕێنومایی ناکات بۆ خێر.

40:36Page 471

وَقَالَ فِرۡعَوۡنُ يَٰهَٰمَٰنُ ٱبۡنِ لِي صَرۡحٗا لَّعَلِّيٓ أَبۡلُغُ ٱلۡأَسۡبَٰبَ ٣٦

And Pharaoh said, "O Hāmān, construct for me a tower that I might reach the ways1 -

فیرعەون بە ھامانی وەزیری وت: ئەی ھامان کۆشک و باڵەخانەیەکی بەرزم بۆ دروست بکە، بۆ ئەوەی بگەم بە چەند ڕێگا و ھۆکارێک.

40:37Page 471

أَسۡبَٰبَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ فَأَطَّلِعَ إِلَىٰٓ إِلَٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّي لَأَظُنُّهُۥ كَٰذِبٗاۚ وَكَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِفِرۡعَوۡنَ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ وَصُدَّ عَنِ ٱلسَّبِيلِۚ وَمَا كَيۡدُ فِرۡعَوۡنَ إِلَّا فِي تَبَابٖ ٣٧

The ways into the heavens - so that I may look at the deity of Moses; but indeed, I think he is a liar." And thus was made attractive to Pharaoh the evil of his deed, and he was averted from the [right] way. And the plan of Pharaoh was not except in ruin.

بەڵکو بگەم بەڕێگا و دەرگاکانی ئاسمان و سەرکەوم پێیدا، تاوەکو تەماشای ئەو پەرستراو و خوایەی موسا بکەم لێوەی، کە وادەزانێت ھەر ئەو بەتەنھا شایانی پەرستنە، وە گومانیشم وایە موسا درۆزنە لەوەی بانگەشەی بۆ دەکات، بەو شێوەیە فیرعەون کردەوە ناشیرینەکانی بۆ جوان و ڕازاوە کرا کاتێک ئەو داوایەی لە ھامانی وەزیری کرد، وە لەڕێگای ھەق و ڕاستی لایدا و گومڕا بوو، بێگومان ئەو فڕت و فێڵەی فیرعەون کردی بۆ ئەوەی واپیشانی خەڵکی بدات کەخۆی لەسەر ھەق و ڕاستییە و موسایش لەسەر باتڵ و ناھەقییە ھەر لە زیان و تیاچوندایە، چونکە سەرەنجامی ڕەنجەڕۆیی و ماندووبون و بەدبەختی ھەتا ھەتاییە.

40:38Page 471

وَقَالَ ٱلَّذِيٓ ءَامَنَ يَٰقَوۡمِ ٱتَّبِعُونِ أَهۡدِكُمۡ سَبِيلَ ٱلرَّشَادِ ٣٨

And he who believed said, "O my people, follow me; I will guide you to the way of right conduct.

جارێکی تر ئەو پیاوەی کە لەدەست و پێوەندەکەی فیرعەون باوەڕی ھێنابوو ئامۆژگاری گەلەکەی کردەوە و ڕێنومایی کردن بۆ ھەق و ڕاستی و پێی وتن: ئەی گەلەکەم شوێنم بکەون تاوەکو ڕێگای ھەق و ڕاستیتان نیشان بدەم و ڕێنوماییتان بکەم بۆی.

40:39Page 471

يَٰقَوۡمِ إِنَّمَا هَٰذِهِ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا مَتَٰعٞ وَإِنَّ ٱلۡأٓخِرَةَ هِيَ دَارُ ٱلۡقَرَارِ ٣٩

O my people, this worldly life is only [temporary] enjoyment, and indeed, the Hereafter - that is the home of [permanent] settlement.

ئەی گەلەکەم، بێگومان ژیانی ئەم دونیایە ژیانێکە خەڵکی کەمێک لەزەت لە خۆشییەکانی دەبینن و ڕادەبوێرن تێیدا و کۆتایی دێت، وریابن ئەو خۆشییە کاتییە ھەڵتان نەخەڵەتێنێت، چونکە بەڕاستی ژیانی دواڕۆژ بەناز و نیعمەت و خۆشییەکانیەوە ژیانی ھەقیقی و نەبڕاوە و جێگای حەسانەوە و جێگیر بوونە نەک ژیانی ئەم دونیایە، کەوابوو بە تاعەت و گوێڕایەڵی پەروەردگارتان کاری بۆ بکەن و خۆتانی بۆ ئامادە بکەن، وریا بن ژیانی دونیا سەرقاڵتان نەکات و ژیانی دواڕۆژتان لەبیر باتەوە.

40:40Page 471

مَنۡ عَمِلَ سَيِّئَةٗ فَلَا يُجۡزَىٰٓ إِلَّا مِثۡلَهَاۖ وَمَنۡ عَمِلَ صَٰلِحٗا مِّن ذَكَرٍ أَوۡ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَأُوْلَٰٓئِكَ يَدۡخُلُونَ ٱلۡجَنَّةَ يُرۡزَقُونَ فِيهَا بِغَيۡرِ حِسَابٖ ٤٠

Whoever does an evil deed will not be recompensed except by the like thereof; but whoever does righteousness, whether male or female, while he is a believer - those will enter Paradise, being given provision therein without account.

ھەر کەسێک لە دونیا کارێکی خراپ بکات، ئەوا تەنھا سزا و تۆڵەی ئەو خراپەیەی لێ دەسێنریتەوە و ھیچی بۆ زیاد ناکرێت، وە ھەر کەسێکیش باوەڕی ھەبێت بە اللە و پێغەمبەرەکەی، پیاو بێت یان ئافرەت و کارێکی چاک بکات لەبەر ڕەزامەندی ئەو، ئەو کەسانە لە ڕۆژی قیامەتدا دەچنە بەھەشتەوە، وە بەبێ شومار اللە تەعالا لەبەروبووم و ناز و نیعمەت و خۆشییە نەبڕاوەکانی بەھەشتیان دەداتێ.

40:41Page 472

۞ وَيَٰقَوۡمِ مَا لِيٓ أَدۡعُوكُمۡ إِلَى ٱلنَّجَوٰةِ وَتَدۡعُونَنِيٓ إِلَى ٱلنَّارِ ٤١

And O my people, how is it that I invite you to salvation while you invite me to the Fire?

ئەی گەلەکەم ئەوە چییە من بانگی ئێوە دەکەم بۆ ڕزگار بوون لەخەسارۆمەندی ژیانی دونیا و ژیانی دواڕۆژ، بەوەی باوەڕ بھێنن بە اللە تەعالا و کاروکردەوەی چاک ئەنجام بدەن، کەچی ئێوە من بانگ دەکەن بۆ ئاگری دۆزەخ، بەوەی بێباوەڕبم بە اللە تەعالا و سەرپێچی فەرمانەکانی بکەم ؟!

40:42Page 472

تَدۡعُونَنِي لِأَكۡفُرَ بِٱللَّهِ وَأُشۡرِكَ بِهِۦ مَا لَيۡسَ لِي بِهِۦ عِلۡمٞ وَأَنَا۠ أَدۡعُوكُمۡ إِلَى ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡغَفَّٰرِ ٤٢

You invite me to disbelieve in Allāh and associate with Him that of which I have no knowledge, and I invite you to the Exalted in Might, the Perpetual Forgiver.1

بانگم دەکەن بۆ بیروباوەڕە پووچ و بەتاڵەکەتان، بە ئومێدی ئەوەی بێباوەڕبم بە اللە تەعالا و ھاوەڵی بۆ بڕیاربدەم، وە بەنەزانی و بێ بەڵگە لەگەڵ ئەودا شتێکی تر بپەرستم، لەکاتێکدا من ئێوە بانگ دەکەم بۆ باوەڕھێنان بە اللە، کە خوایەکی زاڵ و بەدەسەڵاتە و ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆر لێبووردەی گوناھی بەندەکانیەتی.

40:43Page 472

لَا جَرَمَ أَنَّمَا تَدۡعُونَنِيٓ إِلَيۡهِ لَيۡسَ لَهُۥ دَعۡوَةٞ فِي ٱلدُّنۡيَا وَلَا فِي ٱلۡأٓخِرَةِ وَأَنَّ مَرَدَّنَآ إِلَى ٱللَّهِ وَأَنَّ ٱلۡمُسۡرِفِينَ هُمۡ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِ ٤٣

Assuredly, that to which you invite me has no [response to a] supplication in this world or in the Hereafter; and indeed, our return is to Allāh, and indeed, the transgressors will be companions of the Fire.

بێگومان ئەوەی ئێوە منی بۆ بانگ دەکەن تاوەکو باوەڕی پێ بھێنم و گوێڕایەڵی بم، بەڕاستی شایستەی ئەوە نییە نە لەدونیا و نە لە دواڕۆژدا خەڵکی بۆ بانگ بکرێت، وە ناتوانێت وەڵامی بانگی کەسیش بداتەوە، وە بێگومان ھەر ھەموویشمان ھەر بۆ لای اللە تەعالا دەگەڕێینەوە، وە ئەوانەییش زیادەڕۆییان کردووە لەبێباوەڕی و گوناھ و تاوان و سەرپێچی پەروەردگاردا، ھەر ئەوانەن ھاوەڵانی دۆزەخ کە لە ڕۆژی قیامەتدا بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە.

40:44Page 472

فَسَتَذۡكُرُونَ مَآ أَقُولُ لَكُمۡۚ وَأُفَوِّضُ أَمۡرِيٓ إِلَى ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ بَصِيرُۢ بِٱلۡعِبَادِ ٤٤

And you will remember what I [now] say to you, and I entrust my affair to Allāh. Indeed, Allāh is Seeing of [His] servants."

ئەوە بوو ئامۆژگارییەکانی ئەم پیاوە باوەڕدارەیان وەرنەگرت، ئەویش پێی وتن: دوای بیر دەکەنەوە من چ ئامۆژگاریەکی بەسوودم کردوون، بەڵام ئێوە پێی ڕازی نەبوون، پاشان پەشیمان دەبنەوە بەڵام پەشیمانی ھیچ دادتان نادات، ئیتر من ھەموو کارەکانی خۆم تەنھا دەسپێرم بە اللە تەعالا، بێگومان ئەو ھیچ کار و کردەوەیەکی بەندەکانی لانھێنی و شاراوە نییە.

40:45Page 472

فَوَقَىٰهُ ٱللَّهُ سَيِّـَٔاتِ مَا مَكَرُواْۖ وَحَاقَ بِـَٔالِ فِرۡعَوۡنَ سُوٓءُ ٱلۡعَذَابِ ٤٥

So Allāh protected him from the evils they plotted, and the people of Pharaoh were enveloped by the worst of punishment -

ئەوە بوو اللە تەعالا ئەم پیاوەی پاراست لە فڕوفێڵیان کاتێک ویستیان لەناوی ببەن و بیکوژن، وە دەست و پێوەندەکەی فیرعەونیش سزای سەختیان تووش بوو، اللە تەعالا لە دونیا فیرعەون و سەربازەکانی نوقمی ناو دەریا کرد.

40:46Page 472

ٱلنَّارُ يُعۡرَضُونَ عَلَيۡهَا غُدُوّٗا وَعَشِيّٗاۚ وَيَوۡمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ أَدۡخِلُوٓاْ ءَالَ فِرۡعَوۡنَ أَشَدَّ ٱلۡعَذَابِ ٤٦

The Fire; they are exposed to it morning and evening.1 And the Day the Hour appears [it will be said], "Make the people of Pharaoh enter the severest punishment."

لەدوای مردنیشیان فیرعەون و دەست و پێوەندەکەی ھەموو بەیانی و ئێوارانێک لەناو گۆڕەکانیاندا بەئاگر سزا دەدرێن، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا دەوترێت: فیرعەون و دەست و پێوەندەکەی بخەنە ناو سەخترین و گەورەترین سزای دۆزەخەوە، لەبەرامبەر ئەو کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان و ڕێگرییەی کردیان لە رێبازی اللە تەعالا.

40:47Page 472

وَإِذۡ يَتَحَآجُّونَ فِي ٱلنَّارِ فَيَقُولُ ٱلضُّعَفَٰٓؤُاْ لِلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُوٓاْ إِنَّا كُنَّا لَكُمۡ تَبَعٗا فَهَلۡ أَنتُم مُّغۡنُونَ عَنَّا نَصِيبٗا مِّنَ ٱلنَّارِ ٤٧

And [mention] when they will argue within the Fire, and the weak will say to those who had been arrogant, "Indeed, we were [only] your followers, so will you relieve us of a share of the Fire?"

- ئەی پێغەمبەر - بیریان بخەرەوە کاتێک ھاوەڵانی دۆزەخ لەو خەڵکەی شوێن تاغوتەکان کەوتوون، وە ئەو تاغوتانەیش خەڵکی شوێنیان کەوتوون لەناو ئاگردا دەبێتە مشتومڕ و دەمەقاڵێیان، خەڵکە داماوە لاوازە شوێنکەوتەکە بەتاغوت و ملھوڕە شوێنکەوتووەکان دەڵێن: بێگومان ئێمە لەدونیا شوێن گومڕایی ئێوە کەوتین، ئایا دەتوانن کەمێک لەو سزایەی بەسەرمانەوەیە کەمی بکەنەوە و لەبری ئێمە ھەڵی بگرن؟!

40:48Page 472

قَالَ ٱلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُوٓاْ إِنَّا كُلّٞ فِيهَآ إِنَّ ٱللَّهَ قَدۡ حَكَمَ بَيۡنَ ٱلۡعِبَادِ ٤٨

Those who had been arrogant will say, "Indeed, all [of us] are in it. Indeed, Allāh has judged between the servants."

تاغوت و شوێنکەتووە ملھوڕەکانیش لە وەڵامیاندا دەڵێن: بێگومان ئێمە و ئێوە ھەموومان لەناو ئاگرداین و گیرمان خواردووە، ھیچ کەسێکمان ناتوانێت سزای ئەوی ترمان ھەڵگرێت، بێگومان اللە تەعالا لە نێوان بەندەکانی بڕیاری خۆیدا و بڕاندیەوە، ھەر کەسێک ئەوەی شایستەی بوو لەسزا بەسەریدا سەپاندی.

40:49Page 472

وَقَالَ ٱلَّذِينَ فِي ٱلنَّارِ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ٱدۡعُواْ رَبَّكُمۡ يُخَفِّفۡ عَنَّا يَوۡمٗا مِّنَ ٱلۡعَذَابِ ٤٩

And those in the Fire will say to the keepers of Hell, "Supplicate your Lord to lighten for us a day from the punishment."

سزا دراوانی دۆزەخ لە شوێنکەوتە و لە شوێنکەوتووەکان، کاتێک نائومێد بوون لە ڕزگار بوونی دۆزەخ و گەڕانەوە بۆ ژیانی دونیا، ھەموو پێکەوە ھاوار دەکەن و دەپاڕێنەوە لە فریشتەی بەرپرسانی دۆزەخ و دەڵێن: داوا لەپەروەردگارتان بکەن تەنھا ڕۆژێک ئەم سزا و ئازارە ھەمیشەییەمان لەسەر کەم بکاتەوە.

40:50Page 473

قَالُوٓاْ أَوَلَمۡ تَكُ تَأۡتِيكُمۡ رُسُلُكُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِۖ قَالُواْ بَلَىٰۚ قَالُواْ فَٱدۡعُواْۗ وَمَا دُعَٰٓؤُاْ ٱلۡكَٰفِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَٰلٍ ٥٠

They will say, "Did there not come to you your messengers with clear proofs?" They will say, "Yes." They will reply, "Then supplicate [yourselves], but the supplication of the disbelievers is not except in error [i.e., futility]."

فریشتەی بەرپرسانی دۆزەخیش لە وەڵامیاندا دەڵێن: ئایا پێغەمبەرەکانتان بە بەڵگەی ڕوون و ئاشکراوە نەھاتن بۆ لاتان؟! بێباوەڕانیش دەڵێن: بەڵێ بەبەڵگەی ڕوون و ئاشکراوە ھاتن بۆ لامان، فریشتەکانیش بەسوکایەتی پێکردنەوە دەڵێن: ئێوە خۆتان بپاڕێنەوە ئێمە تکا بۆ بێباوەڕان ناکەین، وە نزا و پاڕانەوەی بێباوەڕانیش پووچ و بەتاڵ و بێ سوودە، چونکە بەھۆی کوفر و بێباوەڕیانەوە لێیان وەرناگیررێت.

Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences

Contents

Ayat al-Kursi36Al-Kahfpage 42juz 15Bukhari 1Muslim 2999

Style

Theme
Text size
Layout

Читать на русском