Al-MukhtasarAl‑An'am · 6:91–129

Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)

Al-An'am 6:91–129

6:91Page 139

وَمَا قَدَرُواْ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِۦٓ إِذۡ قَالُواْ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَىٰ بَشَرٖ مِّن شَيۡءٖۗ قُلۡ مَنۡ أَنزَلَ ٱلۡكِتَٰبَ ٱلَّذِي جَآءَ بِهِۦ مُوسَىٰ نُورٗا وَهُدٗى لِّلنَّاسِۖ تَجۡعَلُونَهُۥ قَرَاطِيسَ تُبۡدُونَهَا وَتُخۡفُونَ كَثِيرٗاۖ وَعُلِّمۡتُم مَّا لَمۡ تَعۡلَمُوٓاْ أَنتُمۡ وَلَآ ءَابَآؤُكُمۡۖ قُلِ ٱللَّهُۖ ثُمَّ ذَرۡهُمۡ فِي خَوۡضِهِمۡ يَلۡعَبُونَ ٩١

And they did not appraise Allāh with true appraisal1 when they said, "Allāh did not reveal to a human being anything." Say, "Who revealed the Scripture that Moses brought as light and guidance to the people? You [Jews] make it into pages, disclosing [some of] it and concealing much. And you2 were taught that which you knew not - neither you nor your fathers." Say, "Allāh [revealed it]." Then leave them in their [empty] discourse, amusing themselves.

بتپەرست و موشریکەکان وەک پێویست ڕێزیان لەخوا نەگرت و نەیانناسی کاتێک بە پێغەمبەرەکەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) وتیان: خوای گەورە ھیچ وەحی و نیگایەکی نەکردووە بۆ ھیچ مرۆڤێک، ئەی پێغەمبەر تۆیش پێیان بڵێ: ئەی کێ تەوراتی ناردە خوارەوە بۆ موسا کە بووە ھۆی نوور و ڕوناکی و ڕێنموێنی بۆ گەلەکەی؟ جولەکەکان دەیخەنە ناو دەفتەرەوە و ھەڵی دەگرن ئەوەی تەبا بێت لەگەڵ ھەوا و ئارەزوویاندا ئاشکرای دەکەن و ئەوەشی پێچەوانەی ئارەزوویان بێت دەیشارنەوە و بەکەسی ناڵێن، وەک ئەو سیفەتانەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کە لە تەوراتدا باسکراوە، وە ئەی عەرەب ئەوەی لەم قورئانەشەوە ئێوە فێری بوون لەو ھەواڵانەی کە تێدا ھاتووە کە نەخۆتان و نە باوباپیرانیشتان نەتاندەزانی، ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: خوای گەورە ناردویەتیە خوارەوە، پاشان وازیان لێ بھێنە با بەگومڕایی و سەرگەردانی خۆیانەوە بتلێنەوە و گاڵتە بكەن تا ئەو كاتەی یەقینیان بۆ دێت.

6:92Page 139

وَهَٰذَا كِتَٰبٌ أَنزَلۡنَٰهُ مُبَارَكٞ مُّصَدِّقُ ٱلَّذِي بَيۡنَ يَدَيۡهِ وَلِتُنذِرَ أُمَّ ٱلۡقُرَىٰ وَمَنۡ حَوۡلَهَاۚ وَٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ يُؤۡمِنُونَ بِهِۦۖ وَهُمۡ عَلَىٰ صَلَاتِهِمۡ يُحَافِظُونَ ٩٢

And this is a Book which We have sent down, blessed and confirming what was before it, that you may warn the Mother of Cities [i.e., Makkah] and those around it.1 Those who believe in the Hereafter believe in it, and they are maintaining their prayers.

ئەی پێغەمبەر ئەم قورئانەیش پەرتووکێکە بۆمان دابەزاندویت، پەرتوکێکی پیرۆز و تەواوی پەرتووک و نامە ئاسمانییەکانی تر پێش خۆی بەڕاست دادەنێت، ئەم قورئانەمان دابەزاند بۆت تاوەکو خەڵکی مەککە و تەواوی خەڵکانی تریشی لە ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا پێ بترسێنت و ڕێنموێنی بکرێن پێی، ئەوانەیشی کە باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی ھەیە باوەڕیان بەم قورئانە ھەیە و کاریشی پێدەکەن، وە پارێزگاری دەکەن لە نوێژەکانیان بەتەواوی پایە و فەرز و سوننەتەکانیەوە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەو شێوەیەی شەریعەتی ئیسلام باسی کردووە جێبەجێی دەکەن.

6:93Page 139

وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوۡ قَالَ أُوحِيَ إِلَيَّ وَلَمۡ يُوحَ إِلَيۡهِ شَيۡءٞ وَمَن قَالَ سَأُنزِلُ مِثۡلَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُۗ وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلظَّٰلِمُونَ فِي غَمَرَٰتِ ٱلۡمَوۡتِ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ بَاسِطُوٓاْ أَيۡدِيهِمۡ أَخۡرِجُوٓاْ أَنفُسَكُمُۖ ٱلۡيَوۡمَ تُجۡزَوۡنَ عَذَابَ ٱلۡهُونِ بِمَا كُنتُمۡ تَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ غَيۡرَ ٱلۡحَقِّ وَكُنتُمۡ عَنۡ ءَايَٰتِهِۦ تَسۡتَكۡبِرُونَ ٩٣

And who is more unjust than one who invents a lie about Allāh or says, "It has been inspired to me," while nothing has been inspired to him, and one who says, "I will reveal [something] like what Allāh revealed." And if you could but see when the wrongdoers are in the overwhelming pangs of death while the angels extend their hands,1 [saying], "Discharge your souls! Today you will be awarded the punishment of [extreme] humiliation for what you used to say against Allāh other than the truth and [that] you were, toward His verses, being arrogant."

کێ لەو کەسە ستەمکارتە کە درۆ بەدەم خوای گەورەوە ھەڵدەبەستێت، بەوەی بڵێ: خوای گەورە ھیچی بۆ سەر مرۆڤەکان دانەبەزاندووە، یان بڵێ: خوای گەورە وەحی بۆ من ناردووە، واللەی خوا ھیچ وەحیەکی بۆ نەناردووە، یان بڵێ: منیش دەتوانم وەک قورئانەکەی اللە دابەزێنم، جا ئەی پێغەمبەر ئەگەر ئەو ستەمکارانەت لەکاتی سەرەمەرگدا بینی، وە فریشتەکانیش دەستیان بۆ درێژ دەکەن بۆ لێدان وسزادانیان، ئەو کاتە بەرقێکەوە پێیان دەڵێن: دە گیانی خۆتان لەجەستەتان دەربھێنن، وە ئێمە دەری دەھێنن ودەیکێشین، وە پێیشان دەڵێن: وا ئەمڕۆش بەوپەڕی سەرشۆڕی وڕیسواییەوە سزا دەدرێن بەھۆی ئەو درۆ ودەلەسانەی کە بەدەم خواتانەوە دەتانکردن، بەوەی بانگەشەی پێغەمبەرێتی وھاتنی وەحی وھاوشێوەی ئەوەی خوا نادرویەتی بۆ پێغەمبەرەکانی ئەو بانگەشەیەتان دەکرد، وە بەھۆی ئەوەش کە خۆتان بەگەورەتر لەوە دەزانی کە باوەڕ بەئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی خوا بکەن، جا ئەگەر ئەوە ببینیت ئەی پێغەمبەر ئەوا بەڕاستی کارێکی نەشیاویان لێ دەبینیت.

6:94Page 139

وَلَقَدۡ جِئۡتُمُونَا فُرَٰدَىٰ كَمَا خَلَقۡنَٰكُمۡ أَوَّلَ مَرَّةٖ وَتَرَكۡتُم مَّا خَوَّلۡنَٰكُمۡ وَرَآءَ ظُهُورِكُمۡۖ وَمَا نَرَىٰ مَعَكُمۡ شُفَعَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ زَعَمۡتُمۡ أَنَّهُمۡ فِيكُمۡ شُرَكَٰٓؤُاْۚ لَقَد تَّقَطَّعَ بَيۡنَكُمۡ وَضَلَّ عَنكُم مَّا كُنتُمۡ تَزۡعُمُونَ ٩٤

[It will be said to them], "And you have certainly come to Us alone [i.e., individually] as We created you the first time, and you have left whatever We bestowed upon you behind you. And We do not see with you your 'intercessors' which you claimed that they were among you associates [of Allāh]. It has [all] been severed between you,1 and lost from you is what you used to claim."

وە لەڕۆژی دواییدا پێیان دەوترێت: ئەوا ئەمڕۆ بەتاک وتەنھا گەڕانەوە لامان، نەماڵ وسەروەت وسامان، ونە پلە وپایە وکورسی ودەسەڵات لەگەڵتان نەھاتن، گەڕانەوە لامان ھەروەک ئەو رۆژەی کەدروستمانکردن بەڕووت وقوتی وخەتەنە نەکراوی، بێ ماڵ وسەروەت وسامان، وە ئەوەشی کە پێمان دابوون لە ماڵ وسامانی دونیا ھەموویتان بەناچاری بەجێھێشت، وە ئەمرۆ ئەو بتانەی کە کردبووتانن بە بەنێوەندگیر وتکاکار ھیچیان نابینین لەگەڵتان بن! ئەو بتانەی کە کردبووتانن بەھاوەڵ وھاوبەشی خوا لەپەرستن وعیبادەتدا، بێگومان ھەموو پەیوەندیەک بچڕا لەنێوانتاندا، وە ئەو شتانەیش کە بەخەیاڵ کردبووتانن بەتکاکاری خۆتان وھاوبەشی خوا ھەموو تیاچوون و نەمان.

6:95Page 140

۞ إِنَّ ٱللَّهَ فَالِقُ ٱلۡحَبِّ وَٱلنَّوَىٰۖ يُخۡرِجُ ٱلۡحَيَّ مِنَ ٱلۡمَيِّتِ وَمُخۡرِجُ ٱلۡمَيِّتِ مِنَ ٱلۡحَيِّۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُۖ فَأَنَّىٰ تُؤۡفَكُونَ ٩٥

Indeed, Allāh is the cleaver of grain and date seeds.1 He brings the living out of the dead and brings the dead out of the living. That is Allāh; so how are you deluded?

بێگومان ھەر خوای گەورەیە ناوکی دانەوێڵە لەپاش ڕوواندنی لە زەویدا دەقڵیشێنێت و ڕووەک و کشتوکاڵی لێ دەڕوێنێت، وە ناوکەكان دەقڵیشێنێت و دار خورما و ترێ و جگە لەوانی لێ دەردەھێنێت، زیندوو لە مردوو دەردەھێنێت، مرۆڤ و تەواوی گیاندارانی لە دڵۆپێک ئاو دەرھێناوە و دروستی کردوون، وە مردوویش لە زیندوو دەردەھێنێت، دڵۆپە ئاوێک لە مرۆڤ و ھێلکەیەک لە مریشکێک دەردەھێنێت، ئەوەی ئەمانە دروست دەکات زاتی ئەو خوایەیە کە ئێوەشی دروست کردووە، دەی ئیتر ئەی بتپەرستینە چۆن لەو ھەق و ڕاستییە لادەدەن کە بەچاوی خۆتان جوانی دروستکراوەکانی دەستی پەروەردگار دەبینن.

6:96Page 140

فَالِقُ ٱلۡإِصۡبَاحِ وَجَعَلَ ٱلَّيۡلَ سَكَنٗا وَٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَ حُسۡبَانٗاۚ ذَٰلِكَ تَقۡدِيرُ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡعَلِيمِ ٩٦

[He is] the cleaver of daybreak and has made the night for rest and the sun and moon for calculation.1 That is the determination of the Exalted in Might, the Knowing.

ئەو خوایەی کەبەڕوناکی وگزنگی بەرەبەیان تاریکی شەوگار لەت دەکات، ئەو خوایەی کەشەوی گێڕاوە بەمایەی ئارامی بۆ خەڵکی تاوەکو پشووی تێدا بدەن پاش ماندوو بوون وھەوڵ وتێکۆشانیان لەڕزق وڕۆزی پەیدا کردن لەڕۆژدا، ئەو خوایەی کە خۆر ومانگی بەحسابێکی وورد ڕاگرتووە، ئەوەی باسکرا ھەمووی دەستکردی جوانی خوایە کە ئەندازەگیری خاوەن دەسەڵاتە کەھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە دەستکردی خوای زانایە کە ئاگاداری تەواوی دروستکراوەکانییەتی وە چیش بۆیان ساز وگونجاوە.

6:97Page 140

وَهُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلنُّجُومَ لِتَهۡتَدُواْ بِهَا فِي ظُلُمَٰتِ ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِۗ قَدۡ فَصَّلۡنَا ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ ٩٧

And it is He who placed for you the stars that you may be guided by them through the darknesses of the land and sea. We have detailed the signs for a people who know.

ئەی نەوەکانی ئادەم ھەر زاتی اللەیە کەئەستێرەکانی بۆ دروستکردون تاوەکو بەھۆیەوە لە گەشت وسەفەرەکانتاندا ڕێگایان پێ بدۆزنەوە ئەگەر ھاتوو لەوشکانی ودەریادا ڕێگاتان لێ تێکچوو، بێگومان ھەموو بەڵگە ونیشانەکانمان ڕوون کردەوە کە بەڵگەن لەسەر دەسەڵات وقودرەتمان بۆ ئەوانەی کە تێرادەمێنن وبیردەکەنەوە لەو بەڵگە ونیشانانە وسوودیان لێ دەبینن.

6:98Page 140

وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَنشَأَكُم مِّن نَّفۡسٖ وَٰحِدَةٖ فَمُسۡتَقَرّٞ وَمُسۡتَوۡدَعٞۗ قَدۡ فَصَّلۡنَا ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَفۡقَهُونَ ٩٨

And it is He who produced you from one soul and [gave you] a place of dwelling and of storage.1 We have detailed the signs for a people who understand.

ھەر ئەویشە کەھەمووتانی لەتەنھا کەسێک کە باوکە ئادەمە دروست کردووە، بێگومان دروستکردنی ئێوە بەدروستکردنی باوکتان لە گڵ دەستی پێکرد، پاشان ئێوەی لەئەو دروستکرد، پاشان لەمناڵدانی دایکتان وپشتی باوکتانا مەحکەم دایمەزراندن، بێگومان ئێمە بەڵگە ونیشانەکانی خۆمان ڕوون دەکەینەوە بۆ ئەوانەی لە کەلام وگوفتاری خوا تێدەگەن.

6:99Page 140

وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَخۡرَجۡنَا بِهِۦ نَبَاتَ كُلِّ شَيۡءٖ فَأَخۡرَجۡنَا مِنۡهُ خَضِرٗا نُّخۡرِجُ مِنۡهُ حَبّٗا مُّتَرَاكِبٗا وَمِنَ ٱلنَّخۡلِ مِن طَلۡعِهَا قِنۡوَانٞ دَانِيَةٞ وَجَنَّٰتٖ مِّنۡ أَعۡنَابٖ وَٱلزَّيۡتُونَ وَٱلرُّمَّانَ مُشۡتَبِهٗا وَغَيۡرَ مُتَشَٰبِهٍۗ ٱنظُرُوٓاْ إِلَىٰ ثَمَرِهِۦٓ إِذَآ أَثۡمَرَ وَيَنۡعِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكُمۡ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ ٩٩

And it is He who sends down rain from the sky, and We produce thereby the growth of all things. We produce from it greenery from which We produce grains arranged in layers. And from the palm trees - of its emerging fruit are clusters hanging low. And [We produce] gardens of grapevines and olives and pomegranates, similar yet varied. Look at [each of] its fruit when it yields and [at] its ripening. Indeed in that are signs for a people who believe.

ھەر زاتی اللەیە کە لەھەورەکانی ئاسمانەوە باران دەبارێنێت؛ وە ھەموو جۆرە ڕووەکێکی پێ دەڕوێنین، پاشان لەویشەوە سەوزە گیا وگوڵ وگوڵزار ودرەختەکانی لێ دەڕوێنین، لەویش چەندین دانەوێڵەی کەڵەک بوو لەسەر یەک لێ پەیدا دەکەین، وەک دانەی ناو گوڵە گەنمەکان، وە لەگوڵی دارخورمایشەوە ھێشووی چڕوپڕ وشۆڕەوە بوو دەڕوێنین، کە کەسانی دانیشتوو وڕاوەستاو دەتوانن دەستی پێ بگەیەنن، ھەروەھا چەندان باخی ڕەزە مێویان بۆ دەڕوێنین، لەگەڵ زەیتون وھەنار کە گەڵاکانیان ھاوشێوەی یەکترن، بەڵام بەروبوم وتام وچێژیان لەیەک جیاوازن، جا ئەی خەڵکینە جوان بڕوانن وتێڕامێنن لە بەروبومەکانیان لەسەرەتای دەرکەوتنیانەوە، تاکاتی پێگەیشتن ولێکردنەوەیان، بزانن کێ ئەم ھەمووە گۆڕانکاریانە دەخولقێنێت؟! بێگومان لەوانەی کە باسمانکردن گەلێک نیشانە وبەڵگەی ڕوون وئاشکرا ھەن لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە بۆ گەل وھۆزێک کەباوەڕیان بەخوا ھەیە، ئەوانە سوود لەم بەڵگە ونیشانانە وەردەگرن.

6:100Page 140

وَجَعَلُواْ لِلَّهِ شُرَكَآءَ ٱلۡجِنَّ وَخَلَقَهُمۡۖ وَخَرَقُواْ لَهُۥ بَنِينَ وَبَنَٰتِۭ بِغَيۡرِ عِلۡمٖۚ سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يَصِفُونَ ١٠٠

But they have attributed to Allāh partners - the jinn, while He has created them - and have fabricated for Him sons and daughters without knowledge. Exalted is He and high above what they describe.

بتپەرست و موشریکەکان جنۆکەکان دەکەنە ھاوەڵ و ھاوبەشی خوا لە پەرستندا، کاتێک باوەڕیان وابوو کە سوود و زیانیان دەگەیەنن، لەکاتێکدا خوای گەورە دروستی کردن، وە جگە لەوانی دروست نەکردبوو، وە ھەر ئەویش لەپێشتر بوو کە بیپەرستن، وە ھەر بەو نەزانین و درۆ و دەلەسەی خۆیانەوە کوڕیان بۆ خوا بڕیاردا وەک چۆن جولەکە و گاورەکان عوزەیر وعیسایان کردە کوڕی خوا، وە بتپەرست و موشریکەکان فریشتەکانیان کردە کچی خوا، پاکوبێگەردی بۆ خوای گەورە لەوەی کە خەڵکانی شوێنکەوتەى پوچەڵ و ناھەق وەسفی دەکەن.

6:101Page 140

بَدِيعُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُۥ وَلَدٞ وَلَمۡ تَكُن لَّهُۥ صَٰحِبَةٞۖ وَخَلَقَ كُلَّ شَيۡءٖۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ ١٠١

[He is] Originator of the heavens and the earth. How could He have a son when He does not have a companion [i.e., wife] and He created all things? And He is, of all things, Knowing.

اللە تەعالا بەدیھێنەری ئاسمانەکان وزەویە بەشێوەیەک کە ھاوشێوەی پێشتر نەبووە، باشە خوایەکی بەدەسەڵاتی لەو شێوەیە چۆن مناڵ بۆ خۆی بڕیار دەدات کە لەبنەڕەتدا ژن وھاوسەری نیە؟! ئەو ھەموو شتێکی دروستکردووە، وە زانا وئاگادارە بەھەموو شتێک، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە ونھێنی نیە.

6:102Page 141

ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمۡۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ خَٰلِقُ كُلِّ شَيۡءٖ فَٱعۡبُدُوهُۚ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ وَكِيلٞ ١٠٢

That is Allāh, your Lord; there is no deity except Him, the Creator of all things, so worship Him. And He is Disposer of all things.

ئەی خەڵکینە ئەو خوایە کەخاوەنی ئەو سیفەتە جوانانەیە پەروەردگاری ئێوەیە، جگە لەویش ھیچ پەروەردگارێکی ترتان نیە، وە ھیچ پەرستراوێکی بەھەقیشتان جگە لەو نیە، ھەر ئەویش خالق ودروستکەری ھەموو شتێکە، دەسا ئێوەیش ھەر ئەو بپەرستن، چونکە تەنھا ئەو شایستەی پەرستنە، وە ھەر ئەویش پارێزەری ھەموو شتێکە.

6:103Page 141

لَّا تُدۡرِكُهُ ٱلۡأَبۡصَٰرُ وَهُوَ يُدۡرِكُ ٱلۡأَبۡصَٰرَۖ وَهُوَ ٱللَّطِيفُ ٱلۡخَبِيرُ ١٠٣

Vision perceives Him not,1 but He perceives [all] vision; and He is the Subtle,2 the Aware.3

چاوەکان ناتوانن ئەو ببینن ودەرکی ئەو ناکەن، لەکاتێکدا ئەو ھەموو چاوەکان دەبینیت ودەرکیان پێدەکات وئاگاداری ھەموویانە، زاتی ئەو زۆر نەرم ونیانە بەرامبەر بەندە چاک وساڵحەکانی، وە زۆریش شارەزا وئاگادارە پێیان.

6:104Page 141

قَدۡ جَآءَكُم بَصَآئِرُ مِن رَّبِّكُمۡۖ فَمَنۡ أَبۡصَرَ فَلِنَفۡسِهِۦۖ وَمَنۡ عَمِيَ فَعَلَيۡهَاۚ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيۡكُم بِحَفِيظٖ ١٠٤

There has come to you enlightenment from your Lord. So whoever will see does so for [the benefit of] his soul, and whoever is blind [does harm] against it. And [say], "I am not a guardian over you."1

ئەی خەڵکینە لەلایەن پەروەردگارتانەوە بەڵگە ونیشانەی ڕوون ئاشکراتان بۆ ھاتووە، ھەرکەسێک لێی تێگەیشت وڕێێ پێدەرکرد وگوێڕایەڵی ئەوا بێگومان سوود وقازانجەکەی بۆ خۆی دەبێت، وە ھەرکەسیش لەئاستیدا کوێر بوو، وە دڵی نەداپێی ولێی تێنەکەیشت وگوێرایەڵی نەبوو، ئەوا زەرەر و زیانی تەنھا بۆ خۆی دەبێت وتاوانەکەی دەکەوێتە سەر خۆی، وە ئەی موحەممەد پێیان بڵێ کە من چاودێر نیم بەسەرتانەوە کە کاروکردەوەکانتان لەسەر بژمێرم وتۆماری بکەم لەسەرتان، بەڵکو من تەنھا پێغەمبەرێکم لەلایەن خواوە ڕەوانەکراوم، کە ئەو چاودێرە بەسەرتانەوە.

6:105Page 141

وَكَذَٰلِكَ نُصَرِّفُ ٱلۡأٓيَٰتِ وَلِيَقُولُواْ دَرَسۡتَ وَلِنُبَيِّنَهُۥ لِقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ ١٠٥

And thus do We diversify the verses so they [i.e., the disbelievers] will say, "You have studied,"1 and so We may make it [i.e., the Qur’ān] clear for a people who know.

ھەروەک بەڵگەکانمان جۆراو جۆر کردن لەسەر دەسەڵات وقودرەتی خوای گەورە ھەر بەو شێوەیە ئایەت ونیشانەکانیش جۆرا وجۆر دەکەین بۆ ھەڕەشە کردن وموژدەدان وئامۆژکاری بەندەکان، وە بتەپەرست وموشریکەکانیش دەڵێن: ئەم قورئانەی کەدەڵێیت: وەحی ونیگای خوایە ولەلایەن ئەوەوە بۆم ھاتووە وانیە، بەڵکو لای خاوەن کتێب وپەرتووكەکانی پێش خۆت خوێندووتە، وە دەشمانەوێت ھەق وڕاستی بۆ خەڵکی ڕوون بکەینەوە ئەویش بەوەی بەڵگە ونیشانەکان جۆرا وجۆر بکەین بۆ باوەڕدارانی ئومەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) چونکە ئەوان بەھەق وڕاستی ڕازین وشوێنی دەکەون.

6:106Page 141

ٱتَّبِعۡ مَآ أُوحِيَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ وَأَعۡرِضۡ عَنِ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ١٠٦

Follow, [O Muḥammad], what has been revealed to you from your Lord - there is no deity except Him - and turn away from those who associate others with Allāh.

ئەی پێغەمبەر شوێن ئەو ھەق وڕاستیە بکەوە کە پەورەردگارت نیگای بۆ کردویت وبەوەحی بۆی دابەزاندوویت، جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە، تۆیش خۆت سەرقاڵ مەکە بەسەرسەختی بێباوەڕان، چونکە لێپرسینەوەی ئەوان لای خوایە، وپشتیان لێ بکە وڕوو بکەرە پەروەردگارت.

6:107Page 141

وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَآ أَشۡرَكُواْۗ وَمَا جَعَلۡنَٰكَ عَلَيۡهِمۡ حَفِيظٗاۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيۡهِم بِوَكِيلٖ ١٠٧

But if Allāh had willed, they would not have associated. And We have not appointed you over them as a guardian, nor are you a manager over them.1

ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە کە ھیچ کەس ھاوبەشی بۆ دانەنایە، ئەوا ھیچ کەس ھاوبەشی بۆ دانەدەنا ونەیاندەتوانی ھاوبەشی بۆدابنێن، بەڵکو ھەموویان ڕێگای ڕاستیان دەەگرتەبەر، ئەوەش بزانە ئەی پێغەمبەر کەئێمە تۆمان نەکردووە بەچاودێر بەسەریانەوە کە کاروکردەوەیان بژمێريت وتۆماری بکەیت لەسەریان، وە پارێزەر وبریکاری کاروباریشیان نیە، بەڵکو تۆ تەنھا پێغەمبەر ونێردراوی خوایت، وە تەنھا ئەوەشت لەسەرە ئەوەی خوای گەورەش پێی ڕاگەیاندوویت بەوانی ڕابگەیەنیت.

6:108Page 141

وَلَا تَسُبُّواْ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَسُبُّواْ ٱللَّهَ عَدۡوَۢا بِغَيۡرِ عِلۡمٖۗ كَذَٰلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمۡ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِم مَّرۡجِعُهُمۡ فَيُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ١٠٨

And do not insult those they invoke other than Allāh, lest they insult Allāh in enmity without knowledge. Thus We have made pleasing to every community their deeds. Then to their Lord is their return, and He will inform them about what they used to do.

ئەی باوەڕداران جنێو مەدەن بەو بتانەی کە ئەو موشریک وبتپەرستانە لەگەڵ خوا دەیانپەرستن، ئەگەرچی ئەو بتانە ڕسواترین شتن وھەر شایانی تانە وتەشەر وجنێو پێدانن، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەوانیش بە جەھل ونەفامی خۆیان جنێو نەدەن بەخوای گەورە وسنوور نەبەزێنن لەبەرامبەریدا ئێوە جنێو مەدەن بەخواکانیان، ھەروەک چۆن گومڕایی وسەرلێشێواویەکانیانمان بۆ ڕازاندونەتەوە، ھەر بەو شێوەیە بۆ ھەموو گەل ونەتەوەیەکیش کاروکردەوەکانیانمان لەچاکە وخراپە بۆ ڕازاندونەتەوە، ئەوانیش ھەر ئەوەی بۆیان ڕازێنرابوویەوە کاریان پێکرد وجێ بەجێیان کرد، لەپاشانیش لەڕۆژی دواییدا ھەر بۆلای خوای گەورە دەگەڕێنەوە، ئەویش لەھەموو کاروکردەوەیەک کەلە دونیادا کردوویانە ئاگاداریان دەکاتەوە، وە پاداشت وسزاشیان لەسەر دەداتەوە.

6:109Page 141

وَأَقۡسَمُواْ بِٱللَّهِ جَهۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡ لَئِن جَآءَتۡهُمۡ ءَايَةٞ لَّيُؤۡمِنُنَّ بِهَاۚ قُلۡ إِنَّمَا ٱلۡأٓيَٰتُ عِندَ ٱللَّهِۖ وَمَا يُشۡعِرُكُمۡ أَنَّهَآ إِذَا جَآءَتۡ لَا يُؤۡمِنُونَ ١٠٩

And they swear by Allāh their strongest oaths that if a sign came to them, they would surely believe in it. Say, "The signs are only with [i.e., from] Allāh." And what will make you perceive that even if it [i.e., a sign] came, they would not believe.

موشریک وبتەپەرستەکان سوێندی قورسیان بەخوا خوارد ووتیان: ئەگەر ھاتوو موحەممەد ئەو بەڵگە ونیشانانەی بۆ ھێنان کە داوایان کردبوو ئەوا باوەڕی پێدەھێنن، جا تۆیش ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: بەڵگە ونیشانەکان لای من نیه تاوەکو بۆتان دابەزێنم بەڵکو لەلای خوای گەورەن ئەو ھەرکاتێک وویستی دایان دەبەزێنێت، ئەی باوەڕداران ئایا ئێوە دەزانن ئەو بتپەرستانە ئەگەر ئەو بەڵگە ونیشانە وموعجیزانەشیان بۆ بێت کە داوایان کردبوو ئایا باوەڕ ناھێنن؟ نەخێر ھەرگیز باوەڕ ناھێنن وبەردەوام دەبن لەسەر سەرسەختی وملھوڕی خۆیان، چونکە ئەوان نایانەوێت باوەڕ بھێنن وشوێن ھیدایەت وھەق وڕاستی بکەون.

6:110Page 141

وَنُقَلِّبُ أَفۡـِٔدَتَهُمۡ وَأَبۡصَٰرَهُمۡ كَمَا لَمۡ يُؤۡمِنُواْ بِهِۦٓ أَوَّلَ مَرَّةٖ وَنَذَرُهُمۡ فِي طُغۡيَٰنِهِمۡ يَعۡمَهُونَ ١١٠

And We will turn away their hearts and their eyes just as they refused to believe in it [i.e., the revelation] the first time. And We will leave them in their transgression, wandering blindly.

ئیتر ئێمە چاو ودڵیان لەئاست ھەق وڕاستیدا وەردەگێڕین، ھەروەک چۆن بەھۆی سەرسەختی وملھوریانەوە لەسەرەتاوە ڕوومان وەرگێران لەھیدایەت وباوەڕھێنان بەخوای گەورە، کەوابوو ھەر بەڵگە ونیشانە وموعجیزەیەکی تریشیان بۆبێت باوەڕناھێنن، بۆیە لەبەرامبەر ئەو کارەیاندا ئێمەیش لەسەرگەرادنی وسەرکەشی وگومڕایی خۆیاندا دەیانھێلینەوە تاوەکو لەگێژاوی بێباوەڕیدا ھەر بتلێنەوە.

6:111Page 142

۞ وَلَوۡ أَنَّنَا نَزَّلۡنَآ إِلَيۡهِمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ وَكَلَّمَهُمُ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَحَشَرۡنَا عَلَيۡهِمۡ كُلَّ شَيۡءٖ قُبُلٗا مَّا كَانُواْ لِيُؤۡمِنُوٓاْ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ يَجۡهَلُونَ ١١١

And even if We had sent down to them the angels [with the message] and the dead spoke to them [of it] and We gathered together every [created] thing in front of them, they would not believe unless Allāh should will. But most of them, [of that], are ignorant.

ئەگەر بێتو ئەوەی پێشنیاریان کردبوو وەڵامیانمان بدایەتەوه و بۆمان بھێنایه و فریشتەمان بۆ دابەزاندایەتە خوارەوە و بەچاوی خۆیان بیانبینایە، وە مردووەکانیش لەگەڵیاندا قسەیان بکردایە و ھەواڵی راستی ئەوەیان بدانایەتێ کە تۆ ھێناوتە بۆیان ، وە ھەرچیەکیش ئەوان پێشنیاریان کردبوو ھەر ھەموویمان بۆ کۆ بکردنایەتەوە و بەدووچاوی سەری خۆیان بیانبینایە، ئەوا ھەر باوەڕیان نەدەھێنا بەو ئاینەی کە تۆ بۆت ھێناون، جگە لەوانە نەبێت کە خوای گەورە ویستی بێت کە ھیدایەت بدرێن و ڕێنوێنی بکرێن، بەڵام زۆربەیان بێ ئاگان لەوە، ئەوان پەنا نابەنە بەر خوای گەورە تاوەکو تەوفیقیان بدات بۆ ھیدایەت و ڕێنوێنی.

6:112Page 142

وَكَذَٰلِكَ جَعَلۡنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوّٗا شَيَٰطِينَ ٱلۡإِنسِ وَٱلۡجِنِّ يُوحِي بَعۡضُهُمۡ إِلَىٰ بَعۡضٖ زُخۡرُفَ ٱلۡقَوۡلِ غُرُورٗاۚ وَلَوۡ شَآءَ رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُۖ فَذَرۡهُمۡ وَمَا يَفۡتَرُونَ ١١٢

And thus We have made for every prophet an enemy - devils from mankind and jinn, inspiring to one another decorative speech in delusion. But if your Lord had willed, they would not have done it, so leave them and that which they invent.

ھەروەک چۆن تۆمان دووچاری تاقیکردنەوە کردووە بەوەی ئەو بتپەرست وموشریکانە دوژمنایەتیت دەکەن وباوەڕت پێ ناھێنن، بەھەمان شێوە هەموو پێغەمبەرانی پێش تۆیشمان تووشی تاقیکردنەوە کردووه ، بۆ ھەر یەكێك لەو پێغەمبەرانە دوژمنانێك لە مرۆڤی سەركەش و دەرچوو له گوێڕایەڵی خوای گەوره و لە جنۆکەی سەركەشمان بۆ داناون ، کە ھەندێکیان وەسوەسە دەخەنە دڵی ھەندێکی تریانەوە و خراپە و ناھەقییان بۆ جوان دەکەنەوە و دەیڕازێننەوە بۆیان بۆ ئەوەی لەخشتەیان ببەن و فێڵیان لێ بکەن، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە کە ئەو کارە نەکەن ئەوا نەیاندەکرد، بەڵام خوای گەوره ئەو تاقیكردنەوەی ویستووه بۆیان ، کەواتە تۆیش ئەی پێغەمبەر واز لەخۆیان و لەو درۆ ودەلەسەیەی ئەوان له بێباوەڕی وکاری بەتاڵیان بھێنە وخۆتیان پێوە ماندوو مەکه.

6:113Page 142

وَلِتَصۡغَىٰٓ إِلَيۡهِ أَفۡـِٔدَةُ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ وَلِيَرۡضَوۡهُ وَلِيَقۡتَرِفُواْ مَا هُم مُّقۡتَرِفُونَ ١١٣

And [it is] so the hearts of those who disbelieve in the Hereafter will incline toward it [i.e., deceptive speech] and that they will be satisfied with it and that they will commit that which they are committing.

با ئەوانەیش کە باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی نیە دڵی خۆیان بدەنه ئەو وەسوەسەی بۆ یەكتر دەیكەن و گوێی بۆ ڕابگرن، وە بۆ نەفس و ناخی خۆیان پێی قایل بن و ڕازی بن پێی، وە ھەر تاوان وگوناهێکیش دەکەن بابیکەن.

6:114Page 142

أَفَغَيۡرَ ٱللَّهِ أَبۡتَغِي حَكَمٗا وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ إِلَيۡكُمُ ٱلۡكِتَٰبَ مُفَصَّلٗاۚ وَٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ يَعۡلَمُونَ أَنَّهُۥ مُنَزَّلٞ مِّن رَّبِّكَ بِٱلۡحَقِّۖ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُمۡتَرِينَ ١١٤

[Say], "Then is it other than Allāh I should seek as judge while it is He who has revealed to you the Book [i.e., the Qur’ān] explained in detail?" And those to whom We [previously] gave the Scripture know that it is sent down from your Lord in truth, so never be among the doubters.

ئەی پێغەمبەر بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ کە لەگەڵ خوای گەورەدا جگە لە ئەو دەپەرستن، ئایا ماقووڵە و دەكرێ كەوا ڕازیبم بەوەی جگە لە خوای گەورە کەسێکی تر بکەمە دادوەری نێوان من و ئێوە ؟ کە ھەر ئەو خوایەیە ئەم قورئانەی دابەزاندووەتە سەرتان کە ھەموو شتێکی ڕوون کردووەتەوە و بە جوانی باسی كردووە ، وە ئەو جولەکانەی کە تەوراتمان پێدان، وە ئەو گاورانەیش کە ئینجیلمان پێدان ، چاک دەزانن ئەم قورئانەی كە دابەزێندراوەتە سەر تۆ ھەموو ھەق و ڕاستیەکی لە خۆ گرتووە ، چونکە لە ئەو دوو کتێبەی ئەواندا بەڵگەی ڕوون و ئاشکرایان تێدا بە دی كردووە لەسەر ئەوە ، کەوابوو ئیتر تۆ ھیچ گومان ودوو دڵیەکت نەبێت لەسەر ئەوەی وەحیمان بۆ كردووی .

6:115Page 142

وَتَمَّتۡ كَلِمَتُ رَبِّكَ صِدۡقٗا وَعَدۡلٗاۚ لَّا مُبَدِّلَ لِكَلِمَٰتِهِۦۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ ١١٥

And the word of your Lord has been fulfilled in truth and in justice. None can alter His words, and He is the Hearing, the Knowing.

قورئانی پیرۆز گەیشتووەتە ئەوپەڕی ڕاستگۆیی لەگوفتار وھەواڵەکانیدا، کەس ناتوانێت دەستکاری وشەكانی بکات بیانگۆڕێت، هەر خوای گەورەیە بیسەری ووتار وگوفتاری بەندەکانیەتی و زانا وئاگاداریشە پێیان و ھیچ شتێکیشی لا نھێنی وشاراوە نیە، وە سزای سەختی ئەوانەیش دەدات کە دەیانەوێت گوفتار وکەلامی بگۆڕن.

6:116Page 142

وَإِن تُطِعۡ أَكۡثَرَ مَن فِي ٱلۡأَرۡضِ يُضِلُّوكَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنۡ هُمۡ إِلَّا يَخۡرُصُونَ ١١٦

And if you obey most of those upon the earth, they will mislead you from the way of Allāh. They follow not except assumption, and they are not but misjudging.1

ئەی پێغەمبەر ئەگەر تەقدیر وا بوایە کە گوێڕایەڵی زۆربەی خەڵکی سەر زەویت بکردایە ئەوا لەسەر ڕێگای دینی خوای گەورە لایان دەدایت وگومڕایان دەکردیت ، بەڵام سوننەتی خوای گەورە وایە کە ھەق و ڕاستی لەگەڵ کەمینەدایە، چونکە زۆربەی خەڵکی تەنھا شوێنی ئەو گومان ودوو دڵییە دەکەون کەھیچ بەڵگە و پاڵپشتیەکی نییە، ئەوان وایان گومان دەبرد کە پەرستراوەکانیان لەخوایان نزیک دەکەنەوە، کەچی ئەوان لەوەدا درۆ دەكەن.

6:117Page 142

إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ مَن يَضِلُّ عَن سَبِيلِهِۦۖ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِينَ ١١٧

Indeed, your Lord is most knowing of who strays from His way, and He is most knowing of the [rightly] guided.

ئەی پێغەمبەر پەروەردگارت زاناترە و زۆر باشتر ئاگاداری حاڵی ئەو کەسانەیە کە گومڕا بوون و لەسەر ڕێگاکەی ئەو لایانداوە، وە زاناترین كەسە بە ئەو کەسانەی ھیدایەتیان وەرگرتووە وڕێنوێنی کراون، وە ھیچ شتێکی لەوانە لا شاراوە و نھێنی نییە.

6:118Page 142

فَكُلُواْ مِمَّا ذُكِرَ ٱسۡمُ ٱللَّهِ عَلَيۡهِ إِن كُنتُم بِـَٔايَٰتِهِۦ مُؤۡمِنِينَ ١١٨

So eat of that [meat] upon which the name of Allāh has been mentioned,1 if you are believers in His verses [i.e., revealed law].

دەسا ئەی خەڵکینە ئێوە لەو ئاژەڵ وگیاندارانە بخۆن کە لەکاتی سەربڕیندا ناوی خوایان لەسەر ھێنراوە، ئەگەر ئێوە بەڕاستی باوەڕتان ھەیە بە بەڵگە و نیشانە ڕوون وئاشکراکانی.

6:119Page 143

وَمَا لَكُمۡ أَلَّا تَأۡكُلُواْ مِمَّا ذُكِرَ ٱسۡمُ ٱللَّهِ عَلَيۡهِ وَقَدۡ فَصَّلَ لَكُم مَّا حَرَّمَ عَلَيۡكُمۡ إِلَّا مَا ٱضۡطُرِرۡتُمۡ إِلَيۡهِۗ وَإِنَّ كَثِيرٗا لَّيُضِلُّونَ بِأَهۡوَآئِهِم بِغَيۡرِ عِلۡمٍۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُعۡتَدِينَ ١١٩

And why should you not eat of that upon which the name of Allāh has been mentioned while He has explained in detail to you what He has forbidden you, excepting that to which you are compelled.1 And indeed do many lead [others] astray through their [own] inclinations without knowledge. Indeed, your Lord - He is most knowing of the transgressors.

ئەی باوەڕداران چی شتێک ڕێگریتان لێدەکات کە لەو ئاژەڵ و گیاندارانە بخۆن کە لەکاتی سەربڕیندا ناوی خوایان لەسەر ھێنراوە، لە كاتێكدا خوای گەورە ئەوەی کە حەرامی کردووە لەسەرتان بۆی ڕوونکردونەتەوە، بۆیە پێویستە لەسەرتان وازی لێ بھێنن، ئیللا مەگەر کاتێک نەبێت لەبەر ناچاری ھانای بۆ بەرن، چونکە ناچاری حەرامەکان حەڵاڵ دەكات و ڕێگای پێدەدات، وە بێگومان زۆرێک لە بتپەرست و موشریکەکان شوێنکەوتوانیان دوور دەخەنەوە لەھەق و ڕاستی بەھۆی ئەو ڕا و بۆچوونە خراپانەی كە هەر بەنەفامی خۆیان لەسەرین، لە كاتێكدا ئەوەی خوای گەورە حەرامی کردووە بۆیان ئەوان حەڵاڵی دەکەن لە گۆشتی مردارەوە بوو و جگە لەوەش، وە ئەوەشی خوای گەورە حەڵاڵی کردووە بۆیان حەرامی دەکەن، لە بەحیرە (بەحیرە: بریتییە لە ووشترێک پێنج جار زاوزێی کردبێت و پێنجەم جار بەچكەیەكی مێی بووبێت ئەو كات گوێیان لەت دەكرد و حەرامیان دەكرد لە سەر خۆیان) و وەصیلە ( وەصیلە: بریتیە لەو ئاژەڵەی ئەگەر مێی بوایە ئەوا بۆ خۆیان بوو وە ئەگەر نێرەی بوایە بۆ بتەكانیان سەریان دەبڕی، وە ئەگەر نێرە و مێی بوایە دەیانگوت: بە براكەیدا گەیشت ئەوا چیتر نێرەكانیان بۆ بتەكانیان سەر نەدەبڕی) وە حامی و جگە لەوانەش ( حامی: ئەگەر نێرەی ئاژەڵێك لە وەچی (پشتی) دە مێ بهاتایە ئیتر ئەیانوت: ئەمە پشتی پارێزراوەو نابێت هیچ كەسێك سواری بێت و هیچ لەوەرگایەكی لێ قەەغە نەدەكرا) ، بێگومان ئەی پێغەمبەر خوای گەورە زاناتر و شارەزاترە بەوانەی کە سنوورەکانی خوا دەبەزێنن، وە لەڕۆژی دواییشدا سزای ئەوانە دەدات کە سنورەکانیان بەزاندووە.

6:120Page 143

وَذَرُواْ ظَٰهِرَ ٱلۡإِثۡمِ وَبَاطِنَهُۥٓۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكۡسِبُونَ ٱلۡإِثۡمَ سَيُجۡزَوۡنَ بِمَا كَانُواْ يَقۡتَرِفُونَ ١٢٠

And leave [i.e., desist from] what is apparent of sin and what is concealed thereof. Indeed, those who earn [blame for] sin will be recompensed for that which they used to commit.

ئەی خەڵکینە واز بھێنن لە ئەنجامدانی سەرپێچی خوا لە ئاشكراو نھێنیدا، چونکە بێگومان ئەوانەی کە بەنھێنی یان بەئاشکرا سەرپێچی ئەنجام دەدەن ئەوا خوای گەورە سزای ئەو کارانەیان دەداتەوە لەڕۆژی دواییدا.

6:121Page 143

وَلَا تَأۡكُلُواْ مِمَّا لَمۡ يُذۡكَرِ ٱسۡمُ ٱللَّهِ عَلَيۡهِ وَإِنَّهُۥ لَفِسۡقٞۗ وَإِنَّ ٱلشَّيَٰطِينَ لَيُوحُونَ إِلَىٰٓ أَوۡلِيَآئِهِمۡ لِيُجَٰدِلُوكُمۡۖ وَإِنۡ أَطَعۡتُمُوهُمۡ إِنَّكُمۡ لَمُشۡرِكُونَ ١٢١

And do not eat of that upon which the name of Allāh has not been mentioned, for indeed, it is grave disobedience. And indeed do the devils inspire their allies [among men] to dispute with you. And if you were to obey them, indeed, you would be associators [of others with Him].1

ئەی موسڵمانان ئەو گیاندارانەی کە ناوی خوایان لەسەر نەھێنراوە لەکاتی سەربڕیندا لێیان مەخۆن، جا ئەگەر ناوی غەیری خوای لەسەر ھێنرا بێت یان نەیشھێنرابێت، (واتە:پێویست دەکات ئاژەڵ وگیاندار لەکاتی سەربڕیندا ناوی خوایان لەسەر بھێنرێت)، وە بزانن خواردنی گۆشتی ئەوانە دەرچوونە لە گوێڕایەڵی فەرمانی خوا بۆ سەرپێچیكردنی ، وە بێگومان شەیتانەکانیش وەسوەسە دروست دەکەن بۆ دۆست و پشتیوانەکانیان تاوەکو دەمەقاڵێت لەگەڵدا بکەن لەسەر خواردنی گۆشتی مردارەوە بوو، جا ئەی موسڵمانان ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵیان بکەن لەو گومانانە - حەڵاڵكردنی گۆشتی مردارەوە بوو - ئەوا ئێوە و ئەوان وەک یەکتان لێدێت لە ھاوەڵ بڕیارداندا بۆ خوای گەورە، واتا: ئێوەش دەبنە موشریک وبتپەرست.

6:122Page 143

أَوَمَن كَانَ مَيۡتٗا فَأَحۡيَيۡنَٰهُ وَجَعَلۡنَا لَهُۥ نُورٗا يَمۡشِي بِهِۦ فِي ٱلنَّاسِ كَمَن مَّثَلُهُۥ فِي ٱلظُّلُمَٰتِ لَيۡسَ بِخَارِجٖ مِّنۡهَاۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلۡكَٰفِرِينَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ١٢٢

And is one who was dead and We gave him life and made for him light by which to walk among the people like one who is in darkness, never to emerge therefrom? Thus it has been made pleasing to the disbelievers that which they were doing.

ئایا ئەو کەسەی کە پێش ھیدایەتی خوای گەورە بۆی کە وەک مردوو وابوو - لەو کوفر و بێباوەڕی و نەفامی و سەرپێچیەی لە سەری بوو- دواتر زیندوومان کردەوە بە ھیدایەتدانی بۆ ئیمان و زانست و گوێڕایەڵی خوای گەورە- ئایا یەکسانە لەگەڵ ئەو کەسەی کە لە تاریکی بێباوەڕی و نەفامی و سەرپێچی خوای گەورەدایە و ناتوانێت لێی دەربچێت، ئەو کەسە ڕێگای لێ تێکچووە و دەرگاکانی لێ تاریک بووە؟ ھەروەک چۆن شیرک و بتپەرستی و خواردنی مردارەوە بوو و دەمەقاڵێی بەناھەق ڕازێنراوەتەوە بۆ بتپەرست وموشریکەکان، ھەر بەو شێوەیە گوناھو تاوان ڕازێنراوەتەوە بۆ بێباوەڕان، تاوەکو خوای گەورە لە رۆژی دواییدا سزای ئەو کارانەیان بدات بەسزایەكی سەختی بەئێش وئازار.

6:123Page 143

وَكَذَٰلِكَ جَعَلۡنَا فِي كُلِّ قَرۡيَةٍ أَكَٰبِرَ مُجۡرِمِيهَا لِيَمۡكُرُواْ فِيهَاۖ وَمَا يَمۡكُرُونَ إِلَّا بِأَنفُسِهِمۡ وَمَا يَشۡعُرُونَ ١٢٣

And thus We have placed within every city the greatest of its criminals to conspire therein. But they conspire not except against themselves, and they perceive [it] not.

هەروەک چۆن گەورە پیاوانی موشریک و بتپەرستانی مەککە دەستیان دایە کاری خراپ و لەمپەر دروستکردن لەسەر ڕێگای خوای گەورە، ھەر ئاوایش لەھەموو گوندێکدا گەورە پیاوان و دەسەڵاتدارمان داناوە بە فڕوفێڵ خەریکی بانگەوازن بۆ لای ڕێگای شەیتان و دژایەتی كردنی پێغەمبەران وشوێنکەوتوانیان، لەڕاستیشدا فڕوفێڵ و تەڵەبازییەکەیان ھەر ھەمووی دەگەڕێتەوە بۆ خۆیان، بەڵام لەبەر نەفامی و شوێن کەوتنی ھەوا وئارەزووی خۆیان ھەست بەوە ناکەن.

6:124Page 143

وَإِذَا جَآءَتۡهُمۡ ءَايَةٞ قَالُواْ لَن نُّؤۡمِنَ حَتَّىٰ نُؤۡتَىٰ مِثۡلَ مَآ أُوتِيَ رُسُلُ ٱللَّهِۘ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ حَيۡثُ يَجۡعَلُ رِسَالَتَهُۥۗ سَيُصِيبُ ٱلَّذِينَ أَجۡرَمُواْ صَغَارٌ عِندَ ٱللَّهِ وَعَذَابٞ شَدِيدُۢ بِمَا كَانُواْ يَمۡكُرُونَ ١٢٤

And when a sign comes to them, they say, "Never will we believe until we are given like that which was given to the messengers of Allāh." Allāh is most knowing of where [i.e., with whom] He places His message. There will afflict those who committed crimes debasement before Allāh and severe punishment for what they used to conspire.

ئەگەر بەڵگە و نیشانەیەك كە خوای گەورە دایبەزاندووەتە سەر پێغەمبەرەكەی بۆ گەورە پیاوانی موشریک و بتەپەرستەکان بێت، ئەوا دەڵێن : باوەڕ ناھێنین تاوەکو ئەوەی خوای گەورە ناردویەتی بۆ پێغەمبەران لە پەیام و پێغەمبەرایەتی نەیدا بە ئێمەیش، خوای گەورەش وەڵامی دانەوە بەوەی کە ئەو زاناتر و شارەزاترە بەو کەسەی کە شایستەی پەیام و پێغەمبەرایەتیە و ئەو کارە قورس و گرانەی پێ ھەڵدەسورێت و دەیکات بە پێغەمبەر و ھەڵبژاردەی خۆی، دڵنیا بن ئەو لەخوا یاخی و لەسنوور دەرچوانە سووکی و سەرشۆڕیان لە لایەن خواوە تووش دەبێت لەبەر خۆگەورە زانینیان بەسەر حەقدا و وەرنەگرتنی و سزایەكی توندیان تووش دەبێت بەھۆی فڕوفێڵەكەیانەوە.

6:125Page 144

فَمَن يُرِدِ ٱللَّهُ أَن يَهۡدِيَهُۥ يَشۡرَحۡ صَدۡرَهُۥ لِلۡإِسۡلَٰمِۖ وَمَن يُرِدۡ أَن يُضِلَّهُۥ يَجۡعَلۡ صَدۡرَهُۥ ضَيِّقًا حَرَجٗا كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِي ٱلسَّمَآءِۚ كَذَٰلِكَ يَجۡعَلُ ٱللَّهُ ٱلرِّجۡسَ عَلَى ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ ١٢٥

So whoever Allāh wants to guide - He expands his breast to [contain] Islām; and whoever He wants to send astray1 - He makes his breast tight and constricted as though he were climbing into the sky. Thus does Allāh place defilement upon those who do not believe.

جا خوای گەورە ھەرکەسێکی بوێت سەرکەوتووی بکات و تەوفیقی بدات بۆ سەر ڕێگای ھیدایەت و ڕێنوێنی بۆ بوێت، ئەوا دڵ و سینگی فراوان دەکات و ئامادەی دەکات بۆ وەرگرتنی ئیسلام، وە ھەرکەسێکیشی بوێت کە سوک و ڕیسوای بکات و سەرکەوتووی نەکات و تەوفیقی نەدات بۆ ھیدایەت و ڕێنوێنی ئەوا دڵ و سنگی تەواو تەنگ و تەسک دەکات لە وەرگرتن و رازی بوون بەھەق، بەشێوەیەک ڕێگری دەکات لە چوونە ناوەوەی ھەق و ڕاستی بۆ ناو دڵی، وەک چۆن ناتوانێت خۆی بۆ خۆی بەرز بێتەوە بۆ ئاسمان، جا ھەروەک چۆن حاڵی کەسانی گومڕا و سەرلێشێواو بەم حاڵی دڵ و سنگ تەنگیە دەبێت ئاواش سزای سەخت دەدات بەسەر ئەو كەسانەی باوەڕدار نین.

6:126Page 144

وَهَٰذَا صِرَٰطُ رَبِّكَ مُسۡتَقِيمٗاۗ قَدۡ فَصَّلۡنَا ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَذَّكَّرُونَ ١٢٦

And this is the path of your Lord, [leading] straight. We have detailed the verses for a people who remember.

ئەی پێغەمبەر ئەو ئاینەی کە کردومانە بە شەریعەت بۆت ڕێگای ڕاستی پەروەردگارتە کە ھیچ خوار و خێچیەکی تێدا نیە، بێگومان ئایەت و نیشانەکانمان ڕوون کردوەتەوە بۆ ئەوانەی کە ھەست و تێگەیشتنیان ھەیە و پێی تێدەگەن لە گەورەیی زاتی اللە.

6:127Page 144

۞ لَهُمۡ دَارُ ٱلسَّلَٰمِ عِندَ رَبِّهِمۡۖ وَهُوَ وَلِيُّهُم بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ١٢٧

For them will be the Home of Peace [i.e., Paradise] with their Lord. And He will be their protecting friend because of what they used to do.

ئەوانە ماڵ و جێگایەکی پر لە ئاشتی و ئارامیان بۆ ھەیە کە سەلامەت دەبن لەھەموو شتێکی ناخۆش کە بەھەشتە، وە خوای گەورە پشتیوان و سەرخەری ئەوانە لەپاداشتی ئەو کارو کردەوە چاکانەی کە ئەنجامیانداوە.

6:128Page 144

وَيَوۡمَ يَحۡشُرُهُمۡ جَمِيعٗا يَٰمَعۡشَرَ ٱلۡجِنِّ قَدِ ٱسۡتَكۡثَرۡتُم مِّنَ ٱلۡإِنسِۖ وَقَالَ أَوۡلِيَآؤُهُم مِّنَ ٱلۡإِنسِ رَبَّنَا ٱسۡتَمۡتَعَ بَعۡضُنَا بِبَعۡضٖ وَبَلَغۡنَآ أَجَلَنَا ٱلَّذِيٓ أَجَّلۡتَ لَنَاۚ قَالَ ٱلنَّارُ مَثۡوَىٰكُمۡ خَٰلِدِينَ فِيهَآ إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُۚ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٞ ١٢٨

And [mention, O Muḥammad], the Day when He will gather them together [and say], "O company of jinn, you have [misled] many of mankind." And their allies among mankind will say, "Our Lord, some of us made use of others, and we have [now] reached our term which You appointed for us." He will say, "The Fire is your residence, wherein you will abide eternally, except for what Allāh wills. Indeed, your Lord is Wise and Knowing."

ئەی پێغەمبەر ئەو ڕۆژە بھێنەرە یادی خۆت کە خوای گەورە ھەرچی مرۆڤەکان و جنۆکە ھەیە کۆ دەکاتەوە، پاشان خوای گەورە پێیان دەڵێ: ئەی گرۆی جنۆکە زۆرێک لەمرۆڤەکانتان گومڕا وسەرلێشێواو کرد وڕێگریتان لێکردن لەباوەڕھێنان و ڕێگای خوا، شوێنکەوتوانیان لە مرۆڤەکان وەڵامی پەروەردگاریان دەدەنەوە و دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ڕاستە ھەرکەسێک لەئێمە تام ولەزەتی برد لەگەڵ ھاوڕێکەیدا، جنۆکە تام و لەزەتی برد بە گوێڕایەڵی کردنی مرۆڤەکان بۆی، وە مرۆڤەکانیش تام و لەزەتیان برد بە بەدەستھێنانی خۆشی و شەھوەتەکانیان، تا ئەوەی گەیشتین بەو ئەجەل و کاتەی کە تۆ دیاریت کردبوو بۆمان، ئا ئەمە ڕۆژی دواییە وگێرۆدەی کار و کردەوەی خۆمان بووین، خوای گەورەش دەفەرموێت: لە تۆڵەی ئەوەدا ئاگری دۆزەخ شوێنی مانەوەی ھەتا ھەتایی ئێوەیە، مەگەر خوای گەورە مەیل و ویستی خۆی هەبێت کە ماوەیەک لە نێوان زیندوو بوونەوەیان لە گۆڕەکانیان تاوەکو سەرەنجامیان بەرەو دۆزەخ بێ سزا بن، خوای گەورە ئەو ماوەی جیا کردوەتەوە کە بەھەمیشەیی نەبن لەناو ئاگری دۆزەخدا، بێگومان پەروەردگارت -ئەی پێغەمبەر- زۆر دانا و کار بەجێیە لە ئەندازەگیری دروستکراوەکانی و بەڕێوەبردنیان، وە زۆریش زانا و بە ئاگایە بەبەندەکانی، کە کامیان شایستەی سزای دۆزەخە.

6:129Page 144

وَكَذَٰلِكَ نُوَلِّي بَعۡضَ ٱلظَّٰلِمِينَ بَعۡضَۢا بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ ١٢٩

And thus will We make some of the wrongdoers allies of others for what they used to earn.1

ھەروەک جنۆکە سەركەش و خراپەکارەکانمان کردە سەرپەشتیار بەسەر ھەندێک لەمرۆڤەکان و زاڵمان کردن بەسەر ھەندێکیاندا تاوەکو گومڕایان بکەن و سەریان لی بشێوێنن، ھەر بەو شێوەیەش ھەموو ستەمکارێک زاڵ دەکەین بەسەر ستەمکارێکی تردا، کە ھانی بدات لەسەر خراپەکاری و دووری بخاتەوە لە کاری خێر و چاکە و لێی بێ نیاز بێت ، ئەوەش وەک سزایەک لە بەرامبەر ئەو تاوان و گوناھ و خراپەکاریانەی کە ئەنجامی دەدەن.

Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences

Contents

Ayat al-Kursi36Al-Kahfpage 42juz 15Bukhari 1Muslim 2999

Style

Theme
Text size
Layout

Читать на русском