Al-MukhtasarAl‑An'am · 6:47–90

Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)

Al-An'am 6:47–90

6:47Page 133

قُلۡ أَرَءَيۡتَكُمۡ إِنۡ أَتَىٰكُمۡ عَذَابُ ٱللَّهِ بَغۡتَةً أَوۡ جَهۡرَةً هَلۡ يُهۡلَكُ إِلَّا ٱلۡقَوۡمُ ٱلظَّٰلِمُونَ ٤٧

Say, "Have you considered: if the punishment of Allāh should come to you unexpectedly or manifestly,1 will any be destroyed but the wrongdoing people?"

ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: پێم بڵێن ئەگەر کتوپڕ سزای خواتان بۆ ھات بەبێ ئەوەی ھەستی پێ بکەن، یان بەئاشکرا بۆتان ھات وبەچاوی خۆتان بینیتان، جگە لەستەمکاران دەبێت کێ لەناو بەرێت، ئەو ستەمکارانەی کە باوەڕیان نەبوو بەخوا وپێغەمبەرەکانیان بەدرۆ زانی وباوەڕیان پێیان نەکرد.

6:48Page 133

وَمَا نُرۡسِلُ ٱلۡمُرۡسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَۖ فَمَنۡ ءَامَنَ وَأَصۡلَحَ فَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ ٤٨

And We send not the messengers except as bringers of good tidings and warners. So whoever believes and reforms - there will be no fear concerning them, nor will they grieve.

ھیچ پێغەمبەرێکمان ڕەوانە نەکردوە بۆ ئەوە نەبێت کە موژدە بدەن بە باوەڕداران وئەوانەی گوێڕایەڵی فەرمانەکانی ئەون موژدەیان بدەنێ بەناز ونیعمەتی ھەمیشەیی بەھەشت کە نابڕێتەوە و کۆتایی نایەت، وەبێباوەڕان وتاوانبارانیش بترسێنن بەسزای سەختی دۆزەخ، ھەرکەسێک باوەڕ بھێنێت بە پێغەمبەران، وکاروکردەوەی باش بکات، ئیتر نە لەھیچ شتێک ترسیان دەبێت بۆ پاشەڕۆژیان، وەنە خەفەتباریش دەبن بۆ ئەوەی لەدونیا لەدەستیان داوە.

6:49Page 133

وَٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا يَمَسُّهُمُ ٱلۡعَذَابُ بِمَا كَانُواْ يَفۡسُقُونَ ٤٩

But those who deny Our verses - the punishment will touch1 them for their defiant disobedience.

ئەوانەی کە بەڵگە ونیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆزانی، بەھۆی دەرچوونیان لەتاعەت وگوێڕایەڵی خوای گەورە دووچاری سزا دەبنەوە.

6:50Page 133

قُل لَّآ أَقُولُ لَكُمۡ عِندِي خَزَآئِنُ ٱللَّهِ وَلَآ أَعۡلَمُ ٱلۡغَيۡبَ وَلَآ أَقُولُ لَكُمۡ إِنِّي مَلَكٌۖ إِنۡ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَيَّۚ قُلۡ هَلۡ يَسۡتَوِي ٱلۡأَعۡمَىٰ وَٱلۡبَصِيرُۚ أَفَلَا تَتَفَكَّرُونَ ٥٠

Say, [O Muḥammad], "I do not tell you that I have the depositories [containing the provision] of Allāh or that I know the unseen, nor do I tell you that I am an angel. I only follow what is revealed to me." Say, "Is the blind equivalent to the seeing? Then will you not give thought?"

ئەی پێغەمبەر بەو موشریک وبتپەرستانە بڵێ: من پێتان ناڵێم خەزێنەکانی ڕزق وڕۆزی خوا لای منە وبەئارەزووی خۆم ھەڵسوکەوتی پێوە دەکەم، وە پێتان ناڵێم کە من غەیب دەزانم وئاگاداری شتە نھێنیەکانم، جگە لەوە نەبێت کە خوای گەورە بەوەحی ونیگا ئاگادارم دەکاتەوە لێی، وە پێتان ناڵێم من فریشتەیەکم لە فریشتەکان، بەڵکو تەنھا پێغەمبەر ونێردراوی خوام، شوێن ھیچ شتێک ناکەوم ئەوە نەبێت کە خوای گەورە وەحیم بۆ دەکات، وە بانگەشەی شتێکی ناکەم کە لام نەبێت، ئەی پێغەمبەر پێیان بلێ: ئایا ئەو بێباوەڕەی کە چاوی کوێر بووە لەبینینی ھەق وڕاستی، یەکسانە بەو باوەڕدارەی کە ھەق وڕاستی دەبینێت وباوەڕیشی پێ ھێناوە؟ ئایا ئەی موشریک وبتپەرستان بۆچی بەژیری وعەقڵی خۆتان بیر ناکەنەوە وتێرامێنن لەو بەڵگە ونیشانانەی کە لەدەوروبەرتانن؟

6:51Page 133

وَأَنذِرۡ بِهِ ٱلَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحۡشَرُوٓاْ إِلَىٰ رَبِّهِمۡ لَيۡسَ لَهُم مِّن دُونِهِۦ وَلِيّٞ وَلَا شَفِيعٞ لَّعَلَّهُمۡ يَتَّقُونَ ٥١

And warn by it [i.e., the Qur’ān] those who fear that they will be gathered before their Lord - for them besides Him will be no protector and no intercessor - that they might become righteous.

ئەی پێغەمبەر تۆ بەم قورئانە ئەوانە بترسێنە کە دەترسێن ڕۆژێک پێش بێت لای پەروەردگاریان لەڕۆژی دوایی کۆبکرێنەوە، ئەوانە جگە خوای گەورە ھیچ کەسێک پشت وپەنایان نیە تاوەکو سوودیان پێ بگەیەنێت، وە کەسیش تکاکاریان نیە کە زیانیان لێ دوور بخاتەوە، بەڵکو ئەوانە لەم دونیایەدا لەخوا بترسن بەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، ئەوانە ئەوانەن کە سوود لەقورئان وەردەگرن ولەمانا ومەبەستەکانی ڕادەمێنن.

6:52Page 133

وَلَا تَطۡرُدِ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ رَبَّهُم بِٱلۡغَدَوٰةِ وَٱلۡعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجۡهَهُۥۖ مَا عَلَيۡكَ مِنۡ حِسَابِهِم مِّن شَيۡءٖ وَمَا مِنۡ حِسَابِكَ عَلَيۡهِم مِّن شَيۡءٖ فَتَطۡرُدَهُمۡ فَتَكُونَ مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ ٥٢

And do not send away those who call upon their Lord morning and afternoon, seeking His face [i.e., favor]. Not upon you is anything of their account and not upon them is anything of your account.1 So were you to send them away, you would [then] be of the wrongdoers.

ئەی پێغەمبەر ھەژاران ونەداران لە کۆڕ وکۆبونەوەکانت دوور مەخەرەوە، ئەوانەی کە ھەمیشە سەرگەرمی خواپەرستنن لەسەرەتا وکۆتایی ڕۆژەوە، وە دڵسۆز وموخلیسن بۆی لە عیبادەتەکاندا، دووریان مەخەرەوە بۆ ئەوەی گەورە موشریک وبتپەرستەکان لەخۆ نزیک بکەیتەوە، چونکە تۆ ھیچ کارت بەکاری ئەو ھەژارانەوە نیە، بەڵکو حیسابی ئەوان لای خوایە، وە ئەوانیش ھیچ کاریان بەکاری تۆوە نیە، بێگومان ئەگەر تۆ ئەوان لەکۆڕ وکۆبونەوەکانی خۆت دوور بخەیتەوە ئەوا ئیتر تۆ لەوانە دەبیت کە سنورەکانی خوات بەزاندووە ودەچیتە ڕیزی ستەمکارانەوە.

6:53Page 134

وَكَذَٰلِكَ فَتَنَّا بَعۡضَهُم بِبَعۡضٖ لِّيَقُولُوٓاْ أَهَٰٓؤُلَآءِ مَنَّ ٱللَّهُ عَلَيۡهِم مِّنۢ بَيۡنِنَآۗ أَلَيۡسَ ٱللَّهُ بِأَعۡلَمَ بِٱلشَّٰكِرِينَ ٥٣

And thus We have tried some of them through others that they [i.e., the disbelievers] might say, "Is it these whom Allāh has favored among us?" Is not Allāh most knowing of those who are grateful?1

ھەر بەو شێوەیە فەزڵی ھەندێکیانمان داوە بەسەر ھەندێکی تردا، بەشێوەیەکمان لێکردوون کە لەبەدەست ھێنانی بەش ونسیبیان لە ژیانی دونیا جیاوازبن، ھەندێکیانمان دەوڵەمەند کردووە وھەندێکی تریشیان ھەژار، بەو شێوەیە تاقیان دەکەینەوە تاوەکو ئەوانەی بێباوەڕە دەوڵەمەندەکان بە باوەڕدارە ھەژارەکانیان دەووت: ئایا خوای گەورە فەزڵی ئەو ھەژارە باوەڕدارانەی داوە بەسەر ئێمەدا بەباوەڕەکەیان، ئەگەر بھاتبایە ئەو باوەڕ بەخوا خێری تێدا بووایە ئەوان لەبەدەستھێنانی پێش ئێمە نەدەکەوتن، چونکە ئێمە شایستەتر بووین پێی، ئایا خوای گەورە زاناتر نیە بەوانەی کە سوپاس وشوکری ناز ونیعمەتەکانی دەکەن؟! خوای گەورە سەرکەوتویان دەکات لە باوەڕ وئیمان ھێنان، وە بێگومان ھەر ئەو زاتە زاناتر وشارەزاترە لەبێباوەڕان کە سووک وڕیسوایان دەکات وباوەڕ ناھێنن؟ بەڵێ بێگومان خوای گەورە لەوان زاناتر وشارەزاترە.

6:54Page 134

وَإِذَا جَآءَكَ ٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ بِـَٔايَٰتِنَا فَقُلۡ سَلَٰمٌ عَلَيۡكُمۡۖ كَتَبَ رَبُّكُمۡ عَلَىٰ نَفۡسِهِ ٱلرَّحۡمَةَ أَنَّهُۥ مَنۡ عَمِلَ مِنكُمۡ سُوٓءَۢا بِجَهَٰلَةٖ ثُمَّ تَابَ مِنۢ بَعۡدِهِۦ وَأَصۡلَحَ فَأَنَّهُۥ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ٥٤

And when those come to you who believe in Our verses, say, "Peace be upon you. Your Lord has decreed upon Himself mercy: that any of you who does wrong out of ignorance and then repents after that and corrects himself - indeed, He is Forgiving and Merciful."

ئەوانە ھاتن بۆلات ئەوا لەبەر ڕیز وشکۆیان وەڵامی سەلامەکەیان بدەرەوە، وە موژدەی فراوانی ڕەحمەتی خوایان بدەرێ، چونکە خوای گەورە لەسەر خۆی پێویست کردووە پێویستیەک کە سەرچاوەکەی لەفەزڵی خۆیەوەیەتی نەک واجب بێت لەسەری، ھەرکەسێک لەئێوە بە گێلی ونەزانی گوناھێک بکات وە پاشان تەوبە بکات وبگەرێتەوە بۆلای خوای گەورە، وە کاروکردەوەکانی چاک بکات، بێگومان خوای گەورە لەو گوناھە خۆش دەبێت کە ئەنجامی داوە، وە خوای گەورە لێبوردەیە لەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای، وە مھیرەبانە بەرامبەریان.

6:55Page 134

وَكَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ وَلِتَسۡتَبِينَ سَبِيلُ ٱلۡمُجۡرِمِينَ ٥٥

And thus do We detail the verses, and [thus] the way of the criminals will become evident.

ھەروەک باسکرا وە بۆمان ڕوون کردیتەوە، ھەر بەو شێوەیەش بەڵگەکانمان لەسەر کەسانی ناھەق وئەھلی باتڵ بۆ ڕوون دەکەینەوە، تاوەکو ڕێچکە وڕێبازی تاوانباران بۆ خەڵکی ڕوون بێتەوە لەبەر ئەوەی لێی دوور بکەونەوە وھۆشیاری بن نەوەک پێی ھەڵخەلەتێن.

6:56Page 134

قُلۡ إِنِّي نُهِيتُ أَنۡ أَعۡبُدَ ٱلَّذِينَ تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِۚ قُل لَّآ أَتَّبِعُ أَهۡوَآءَكُمۡ قَدۡ ضَلَلۡتُ إِذٗا وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُهۡتَدِينَ ٥٦

Say, "Indeed, I have been forbidden to worship those you invoke besides Allāh." Say, "I will not follow your desires, for I would then have gone astray, and I would not be of the [rightly] guided."

ئەی پێغەمبەر بڵێ: بێگومان من خوای گەورە قەدەغەی کردووم کە ھیچ شتێک لە غەیری خودا بپەرستم، وە پێیان بڵێ: من بەھیچ شێوەیەک شوێن ھەواو وئارەزوی ئێوە ناکەوم لەپەرستنی شتانێک غەیری خوا، من ئەگەر لەوەدا شوێن ھەواو ئارەزووی ئێوە کەوتم بێگومان من گومڕا بووم ولەڕێگای ھەق لامداوە وڕێنوێنی نەکراوم، ئەمەش درەنجامی ھەر کەسێکە کە شوێن ھەواو ئارەزووی خۆی بکەوێت بەبێ بەڵگەی ڕوون وئاشکرا لەلایەن خوای گەورەوە.

6:57Page 134

قُلۡ إِنِّي عَلَىٰ بَيِّنَةٖ مِّن رَّبِّي وَكَذَّبۡتُم بِهِۦۚ مَا عِندِي مَا تَسۡتَعۡجِلُونَ بِهِۦٓۚ إِنِ ٱلۡحُكۡمُ إِلَّا لِلَّهِۖ يَقُصُّ ٱلۡحَقَّۖ وَهُوَ خَيۡرُ ٱلۡفَٰصِلِينَ ٥٧

Say, "Indeed, I am on clear evidence from my Lord, and you have denied it. I do not have that for which you are impatient.1 The decision is only for Allāh. He relates the truth, and He is the best of deciders."

ئەی پێغەمبەر بەو موشریک وبتپەرستانە بڵێ من لەسەر بەڵکەی ڕوون وئاشکرام کەلەلایەن پەروەردگارمەوەیە، نەک لە ھەواو ئارەزووەوە بێت، وە ئێوە ئەو بەڵگە ونیشانانەتان بەدرۆ دانا وباوەڕتان پێ نەھێنا، وە ئەو بەڵا وموسیبەت وبەڵگە ونیشانە نائاساییانەی کە ئێوە پەلەن بۆی وداوای دەکەن لای من نیە، بەڵکو بەدەست خوای گەورەیە، وە بزانن کە ھەموو حوکم وبڕیارێک لەنێویشیاندا ئەوەی داوای دەکەن ھەر تەنھا ھی خوایە، وە ھەر ئەویش ھەق وڕاستی دەڵێت وروونی دەکاتەوە وە پاکی وبێگەردی بۆ ئەو زاتە بەرز وبڵندە کە تەنھا ھەر ئەویشە بەباشترین شێوە ھەق وباتل ڕوون دەکاتەوە ولێکیان جودا دەکاتەوە.

6:58Page 134

قُل لَّوۡ أَنَّ عِندِي مَا تَسۡتَعۡجِلُونَ بِهِۦ لَقُضِيَ ٱلۡأَمۡرُ بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡۗ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِٱلظَّٰلِمِينَ ٥٨

Say, "If I had that for which you are impatient, the matter would have been decided between me and you, but Allāh is most knowing of the wrongdoers."

ئەی پێغەمبەر بەوانە بڵێ: ئەگەر ئەوەی ئێوە پەلە دەکەن لەھاتنی لە دابەزینی سزا بۆتان بەدەست من بوایە ئەوا بۆم دادەبەزاندن، ئیتر ئەو کاتە کاری من وئێوە یەکلایی دەبوویەەوە، وە خوای گەورەش لەھەموو کەس زانا وشارەزاترە بە ستەمکاران، کە چەندێک مۆڵەتیان دەدات وە کەیش تۆڵەیان لێ دەسێنێتەوە.

6:59Page 134

۞ وَعِندَهُۥ مَفَاتِحُ ٱلۡغَيۡبِ لَا يَعۡلَمُهَآ إِلَّا هُوَۚ وَيَعۡلَمُ مَا فِي ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِۚ وَمَا تَسۡقُطُ مِن وَرَقَةٍ إِلَّا يَعۡلَمُهَا وَلَا حَبَّةٖ فِي ظُلُمَٰتِ ٱلۡأَرۡضِ وَلَا رَطۡبٖ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِي كِتَٰبٖ مُّبِينٖ ٥٩

And with Him are the keys of the unseen; none knows them except Him. And He knows what is on the land and in the sea. Not a leaf falls but that He knows it. And no grain is there within the darknesses of the earth and no moist or dry [thing] but that it is [written] in a clear record.

کلیلی گشت خەزێنەی نھێنییەکان تەنھا لای خوای گەورەیە، ھیچ کەسێک غەیری ئەو نایانزانێت و ئاگاداریان نییە، وە ھەرچیش لە دروستکراوەکانە لە گیانداران و ڕووەک و بێ گیانەکانیش ئەوەی لە وشکانی و دەریاکاندا ھەیە ئەو ئاگاداریانە و پێیان دەزانێت، وە ھیچ گەڵایەکیش بەبێ ئاگاداری ئەو ناکەوێتە خوارەوە، وە ھەر دانەویڵە و تۆوێکیش ھەیە لە زەویدا بێت ھەرچی تەڕ و وشکیشە، گشتی ئەوانەی کە باسکران ھەر ھەمووی لە پەڕاو و پەرتووکە ئاشکراکەی (لوح المحفوظ) دا جێگیر کراوە.

6:60Page 135

وَهُوَ ٱلَّذِي يَتَوَفَّىٰكُم بِٱلَّيۡلِ وَيَعۡلَمُ مَا جَرَحۡتُم بِٱلنَّهَارِ ثُمَّ يَبۡعَثُكُمۡ فِيهِ لِيُقۡضَىٰٓ أَجَلٞ مُّسَمّٗىۖ ثُمَّ إِلَيۡهِ مَرۡجِعُكُمۡ ثُمَّ يُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٦٠

And it is He who takes your souls by night1 and knows what you have committed by day. Then He revives you therein [i.e., by day] that a specified term2 may be fulfilled. Then to Him will be your return; then He will inform you about what you used to do.

اللە تەعالا ھەر ئەو خوایەیە لەشەو ولەکاتی خەودا بەشێوەیەکی کاتی گیانتان دەکێشێت، وە ھەر ئەویشە دەزانێت لەڕۆژدا لەکاتی چوست وچالاکیتاندا چی کار وکردەوەیەک دەکەن، وە پاش گیان کێشانیشتان بەخەو لەشەودا جارێکی تر بەڕۆژ لەخەو بێدار وزیندووتان دەکاتەوە تاوەکو ھەستن بە ئەنجامدانی ئیش وکارەکانتان، تا ئەو کاتەی ئیتر ماوەی دیاریکراوی تەمەنی لای خوای گەورە کۆتایی دێت، پاشانیش دەتانمرێنێت وھەر بۆلای ئەویشە گەڕانەوەتان دوای زیندوو کردنەوەتان لەڕۆژی دواییدا، دواتریش ئاگادارتان دەکات لەوەی کردووتانە وئەنجامتانداوە لەژیانی دونیاتاندا، وە پاداشت وسزای کاروکردەوەکانیشتان دەداتەوە.

6:61Page 135

وَهُوَ ٱلۡقَاهِرُ فَوۡقَ عِبَادِهِۦۖ وَيُرۡسِلُ عَلَيۡكُمۡ حَفَظَةً حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَحَدَكُمُ ٱلۡمَوۡتُ تَوَفَّتۡهُ رُسُلُنَا وَهُمۡ لَا يُفَرِّطُونَ ٦١

And He is the subjugator over His servants, and He sends over you guardian-angels until, when death comes to one of you, Our messengers [i.e., angels of death] take him, and they do not fail [in their duties].

خوای گەورە ھەر خۆیەتی زاڵ ودەسەڵاتدار بەسەر بەندەکانیدا، وە ملکەچیان دەکات بۆ فەرمانەکانی، وە بەھەموو شێوەیەک بەرز وبڵندە بەسەریانەوە، وە ھەموو شت ملکەچی ئەون، بەرز وبڵندە بەسەر بەندەکانیەوە کە شایستەی زاتی پیرۆزی ئەو بێت، ئەی خەڵکینە خوای گەورە فریشتەی چاودێر وپارێزەرتان بەسەروە دادەنێت تاوەکو تەواوی کاروکردەوەتان سەرژمێر وحساب بکەن تا ئەو ڕۆژەی کە ژیانتان کۆتایی دێت کاتی دیاری کراوی خۆی دێت فریشتەی گیان کێشان وھاوکارەکانی دەتانمرێنن، ئەوان بەھیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی ناکەن لەڕاپەڕاندنی ئەو فەرمانانەی کە پێیان دەسپێررێت.

6:62Page 135

ثُمَّ رُدُّوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ مَوۡلَىٰهُمُ ٱلۡحَقِّۚ أَلَا لَهُ ٱلۡحُكۡمُ وَهُوَ أَسۡرَعُ ٱلۡحَٰسِبِينَ ٦٢

Then they [i.e., His servants] are returned to Allāh, their true Lord. Unquestionably, His is the judgement, and He is the swiftest of accountants.

لەپاشان دوای گیان کێشانتان وزیندوو بوونەوەتان ھەموو دەگەڕێنەوە بۆلای خوای گەورە کە خاوەنی ھەق وڕاستەقینەی ئەوانە بۆ ئەوەی پاداشت وسزای کاروکردەوەیان بداتەوە، کە ھەموو بڕیارەکانی جێ بەجی دەکرێن وە ھەموو حوکمێکی دادوەریش ھەر ھی ئەوە، بەخێراتر لەھەموو حسابکارێکیش حسابی ھەمووان دەکات.

6:63Page 135

قُلۡ مَن يُنَجِّيكُم مِّن ظُلُمَٰتِ ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِ تَدۡعُونَهُۥ تَضَرُّعٗا وَخُفۡيَةٗ لَّئِنۡ أَنجَىٰنَا مِنۡ هَٰذِهِۦ لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّٰكِرِينَ ٦٣

Say, "Who rescues you from the darknesses of the land and sea [when] you call upon Him imploring [aloud] and privately, 'If He should save us from this [crisis], we will surely be among the thankful.'"

ئەی پێغەمبەر بەو موشریک وبتپەرستانە بڵێ: ئایا کێ لە شەڕ وخراپە ونەھامەتی تاریکیەکانی ووشکانی ودەریا ڕزگارتان دەکات کاتێک دێتە ڕێتان؟ ئەو کاتەی کە گیردەخۆن زۆر بەملکەچی وزەلیلی، بەئاشکرا ونھێنی ھانا وھاواری بۆ دەبەن، ودەڵێن: ئەگەر پەروەردگارمان لەم نەھامەتی وبەڵا وموسیبەتە ڕزگارمان بکات بەڵێن بێت ئیتر سوپاسگوزار وشوکرانە بژێری ناز ونیعمەکانی بین، وە جگە ئەویش ھیچ کەسێکی تر نەپەرستین.

6:64Page 135

قُلِ ٱللَّهُ يُنَجِّيكُم مِّنۡهَا وَمِن كُلِّ كَرۡبٖ ثُمَّ أَنتُمۡ تُشۡرِكُونَ ٦٤

Say, "It is Allāh who saves you from it and from every distress; then you [still] associate others with Him."

ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە لەھەموو ناڕەحەتی ونەھامەتیەکاندا ڕزگارتان دەکات، وە لەھەموو تەنگ وچەڵەمەیەکیش سەلامەتان دەکات، کەچی دوای ئەوەی کە خوا ڕزگارتان دەکات ودەکەونە باری ئاسایی وخۆشگوزەرانی خۆتان ھاوەڵی بۆ بڕیار دەدەن، ئایا دەبێت چی ستەمێک لەسەروو ئەو ستەمەوە بێت کە ئیوە پێی ھەڵدەسن؟!

6:65Page 135

قُلۡ هُوَ ٱلۡقَادِرُ عَلَىٰٓ أَن يَبۡعَثَ عَلَيۡكُمۡ عَذَابٗا مِّن فَوۡقِكُمۡ أَوۡ مِن تَحۡتِ أَرۡجُلِكُمۡ أَوۡ يَلۡبِسَكُمۡ شِيَعٗا وَيُذِيقَ بَعۡضَكُم بَأۡسَ بَعۡضٍۗ ٱنظُرۡ كَيۡفَ نُصَرِّفُ ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّهُمۡ يَفۡقَهُونَ ٦٥

Say, "He is the [one] Able to send upon you affliction from above you or from beneath your feet or to confuse you [so you become] sects1 and make you taste the violence of one another." Look how We diversify the signs that they might understand.

ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: خوای گەورە بەدەسەڵاتە کە لەسەرووتانەوە بە بەردبارین وھەورە برووسکە ولافاو وتۆفان سزاتان بۆ بنێرێت، یان لەژێر پێتانەوە وەک بوومە لەرزە وڕۆچوون بەناخی زەویدا گیرۆدەی سزای خۆیتان بکات، یان بتانکاتە چەند دەستە وگروپێکی جیاواز ودڵەکانتان لێک دوور بخاتەوە، بەشێوەیەک ھەرکەسێکتان شوێن ھەواو وئارەزووی خۆی بکەون ودەست بکەن بەجەنگ وکوشتار لەگەڵ یەکتردا، جا ئەی پێغەمبەر سەرنج بدە وتێڕامێنە کە چۆن بەڵگە ونیشانەکانیان بۆ جۆراو جۆر دەکەین وبۆیان روون دەکەینەوە تاوەکو بەڵکو تێبگەن لەو پەیامەی کە تۆ بەھەق وڕاستی بۆت ھێناوون، وە ئەوەی ئەوان لەسەرینی ناھەق وباتڵ وپڕوپووچە.

6:66Page 135

وَكَذَّبَ بِهِۦ قَوۡمُكَ وَهُوَ ٱلۡحَقُّۚ قُل لَّسۡتُ عَلَيۡكُم بِوَكِيلٖ ٦٦

But your people have denied it while it is the truth. Say, "I am not over you a manager [i.e., authority]."

گەل وھۆزەکەت باوەڕیان بەم قورئانە نەکرد وبەدرۆیان دانا، لەکاتێکدا دیارە ئەو قورئانە ڕاست ودروستە وھیچ گومانێکی تێدا نیە کەلەلایەن خوای گەورەوە ھاتووە، ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: من بەرپرس وچاودێر نیم بەسەرتانەوە، بەڵکو من تەنھا ترسێنەری ئێوەم بەسزایەکی سەخت وقورسی ڕۆژی دوایی کە بێدارتان بکەمەوە لێی.

6:67Page 135

لِّكُلِّ نَبَإٖ مُّسۡتَقَرّٞۚ وَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ ٦٧

For every news [i.e., happening] is a finality;1 and you are going to know.

ھەموو ھەواڵێکیش لای خوای گەورە کاتێکی دیاریکراوی خۆی ھەیە تاوەکو جێگیر بێت تێیدا، وە کۆتاییەکیشی ھەیە تاوەکو دوایی بێت پێی، یەکێک لەو ھەواڵانەیش سەرەنجام وکۆتایی ئێوەیە، لەمەودوا وکاتێک خوای گەورە زیندووتان دەکاتەوە باش دەزانن ھەر بەو شێوەیە بوو کە خوای گەورە بۆی باسکردبوون.

6:68Page 135

وَإِذَا رَأَيۡتَ ٱلَّذِينَ يَخُوضُونَ فِيٓ ءَايَٰتِنَا فَأَعۡرِضۡ عَنۡهُمۡ حَتَّىٰ يَخُوضُواْ فِي حَدِيثٍ غَيۡرِهِۦۚ وَإِمَّا يُنسِيَنَّكَ ٱلشَّيۡطَٰنُ فَلَا تَقۡعُدۡ بَعۡدَ ٱلذِّكۡرَىٰ مَعَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ ٦٨

And when you see those who engage in [offensive] discourse1 concerning Our verses, then turn away from them until they enter into another conversation. And if Satan should cause you to forget, then do not remain after the reminder with the wrongdoing people.

ئەی پێغەمبەر کاتێک ئەو بتپەرست وموشریکانەت بینی کە خەریکن گاڵتە وگەپ بە ئایەتەکانی ئێمە دەکەن وخراپ لەبارەیانەوە دەدوێن، ئیتر تۆ لێیان دوور بکەوەرەوە ھەستە لایان چۆڵ بکە، تا ئەو کاتەی قسەکەیان دەگۆڕن وواز لە گاڵتە وگەپ کردن دەھێنن بە ئایەت ونیشانەکانمان، جا ئەگەر شەیتان لەبیری بردیتەوە ولەگەڵیان دانیشتیت، وە پاشان بیرتهاتەوه ئەوه مەجلیسیان به جێ بهیڵه و لەگەڵ کۆمەڵی ستەمکاران دامەنیشە.

6:69Page 136

وَمَا عَلَى ٱلَّذِينَ يَتَّقُونَ مِنۡ حِسَابِهِم مِّن شَيۡءٖ وَلَٰكِن ذِكۡرَىٰ لَعَلَّهُمۡ يَتَّقُونَ ٦٩

And those who fear Allāh are not held accountable for them [i.e., the disbelievers] at all, but [only for] a reminder - that perhaps they will fear Him.

ئەو کەسانەی لەخواترسن وتەقوای خوایان ھەیە، فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن ولە قەدەغەکراو وکاروگوفتارە یاساغەکانی دوور دەکەونەوە ھیچ حساب ولێپرسینەوەیەکی ئەو ستەمکارانەیان لەسەر نیە، بەڵکو ھەر ئەوەیان لەسەرە کە ڕێگری بکەن لە ئەنجامدانی کارە خراپە وگوناھەکان، بەڵکو بیر بکەنەوە ولەخوا بترسن، وفەرمانەکانی بەجێ بھێنن ودوور بکەونەوە لەو کارانەی کە ڕێگریان لێکراوە.

6:70Page 136

وَذَرِ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ دِينَهُمۡ لَعِبٗا وَلَهۡوٗا وَغَرَّتۡهُمُ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَاۚ وَذَكِّرۡ بِهِۦٓ أَن تُبۡسَلَ نَفۡسُۢ بِمَا كَسَبَتۡ لَيۡسَ لَهَا مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيّٞ وَلَا شَفِيعٞ وَإِن تَعۡدِلۡ كُلَّ عَدۡلٖ لَّا يُؤۡخَذۡ مِنۡهَآۗ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ أُبۡسِلُواْ بِمَا كَسَبُواْۖ لَهُمۡ شَرَابٞ مِّنۡ حَمِيمٖ وَعَذَابٌ أَلِيمُۢ بِمَا كَانُواْ يَكۡفُرُونَ ٧٠

And leave those who take their religion as amusement and diversion and whom the worldly life has deluded. But remind with it [i.e., the Qur’ān], lest a soul be given up to destruction for what it earned; it will have other than Allāh no protector and no intercessor. And if it should offer every compensation, it would not be taken from it [i.e., that soul]. Those are the ones who are given to destruction for what they have earned. For them will be a drink of scalding water and a painful punishment because they used to disbelieve.

ئەی پێغەمبەر واز لەو موشریک و بتپەرستانە بھێنە کە ئاینەکەیان کردووە بە یاری و گەمە و گەپ، ئەوانەی لاقرتێ و گاڵتەیان پێ دێت، وە ژیانی دونیا و تام و لەزەتەکانی فریوی داون، بۆیە ئەی پێغەمبەر بە قورئان ئامۆژگاری خەڵکی بکە تاوەکو بەھۆی کار و کردەوەی خراپەوە خۆیان دووچاری فەوتان و تیاچوون نەکەنەوە، چونکە جگە لەخوای گەورە ھیچ پشتیوانێکی تر نییە بتوانێت بێت بەھانایانەوە فریایان بکەوێت و سەریان بخات، وە ھیچ تکاکارێکیش نییە بتوانێت ڕێگری سزای خوایان لێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا ، تەنانەت ھەرچی ماڵ و سامانی دونیایش ھەیە بیدات لەبری ئەوەی سزای سەختی خوای لەسەر ھەڵبگیرێت لێی وەرناگیرێت، ئەوانەی کە جڵەوی خۆیان دایە دەست دەروونی خۆیان بەھۆی ئەنجامدانی تاوان و گوناھەوە لە ڕۆژی قیامەتدا ئاوی کوڵبەکوڵیان دەرخوارد دەدرێت، وە سزای بەئازاریان بۆ ھەیە بەھۆی بێباوەڕیەکەیانەوە.

6:71Page 136

قُلۡ أَنَدۡعُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُنَا وَلَا يَضُرُّنَا وَنُرَدُّ عَلَىٰٓ أَعۡقَابِنَا بَعۡدَ إِذۡ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ كَٱلَّذِي ٱسۡتَهۡوَتۡهُ ٱلشَّيَٰطِينُ فِي ٱلۡأَرۡضِ حَيۡرَانَ لَهُۥٓ أَصۡحَٰبٞ يَدۡعُونَهُۥٓ إِلَى ٱلۡهُدَى ٱئۡتِنَاۗ قُلۡ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُوَ ٱلۡهُدَىٰۖ وَأُمِرۡنَا لِنُسۡلِمَ لِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٧١

Say, "Shall we invoke1 instead of Allāh that which neither benefits us nor harms us and be turned back on our heels after Allāh has guided us? [We would then be] like one whom the devils enticed [to wander] upon the earth confused, [while] he has companions inviting him to guidance, [calling], 'Come to us.'"2 Say, "Indeed, the guidance of Allāh is the [only] guidance; and we have been commanded to submit to the Lord of the worlds.

ئەی پێغەمبەری خوا بەو موشریک وبتپەرستانە بڵێ: ئایا جگە خوا بتانێک بکەینە خوا وبیان پەرستین کەھیچ سودێکیان بەدەست نیە سودمان پێ بگەیەنن، وە ھیچ زیانێکیشیان بەدەست نیە بتوانن زیانمان پێ بگەیەنن، وە دوای ئەوەی خوای گەورە ھیدایەتی داین وڕێنوێنی کردین بۆلای باوەڕ وئاینی ئیسلام ئایا جارێکی تر لەدین ھەڵبگەڕێینەوە وپاشگەز بینەوە؟ ئەوسا وەک ئەوانەمان پێ بێت کە شەیتانەکان فریویاندان وگومڕایان کردن، وە بەسەرگەردانی بەجێیان ھێشتبن وە ڕێنوێیش نەکرێن بۆ ھیچ ڕێگایەک، ئەوجا ھەندێک لەھاوڕێ وھاوەڵانی خۆی کە ڕێگای ڕاستیان گرتووەتەبەر بانگی دەکەن بۆ ھەق وڕاستی کە لەگەڵ ئێمەبە، کەچی بەگوێیان نەکات ونەچێت بەدەم بانگەوازەکەیانەوە، بۆیە ئەی پێغەمبەر تۆیش پێیان بڵێ: بێگومان ڕێگای ڕاست ھەر ئەو ڕێگایەیە کە خوای گەورە دیاری کردووە، وە خوای گەورەش فەرمانی پێکردووین کەملکەچی بین، ئەویش بە پابەند بوون بە یەکخواپەرستی وپەرستنی بەتاک وتەنھایی دوور لە ھەموو شەریک وھاوەڵ بڕیاردانێک، ھەر ئەویشە پەروەردگاری جیھانیان.

6:72Page 136

وَأَنۡ أَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَٱتَّقُوهُۚ وَهُوَ ٱلَّذِيٓ إِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ ٧٢

And to establish prayer and fear Him." And it is He to whom you will be gathered.

فەرمانمان پێکراوە کە نوێژەکانمان بەجوانترین شێوە ئەنجام بدەین، وە فەرمانیشمان پێکراوە لەخوا بترسین بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنین ولە قەدەغەکراو ویاساغەکانی دوور بکەوینەوە، ھەر تەنھا ئەویشە کە تەواوی بەندەکانی لەڕۆژی دواییدا لەلای کۆ دەکرێنەوە تاوەکو ھەموویان پاداشت وسزای کاروکردەوەیان وەربگرنەوە.

6:73Page 136

وَهُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّۖ وَيَوۡمَ يَقُولُ كُن فَيَكُونُۚ قَوۡلُهُ ٱلۡحَقُّۚ وَلَهُ ٱلۡمُلۡكُ يَوۡمَ يُنفَخُ فِي ٱلصُّورِۚ عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِۚ وَهُوَ ٱلۡحَكِيمُ ٱلۡخَبِيرُ ٧٣

And it is He who created the heavens and earth in truth. And the day [i.e., whenever] He says, "Be," and it is, His word is the truth.1 And His is the dominion [on] the Day the Horn is blown. [He is] Knower of the unseen2 and the witnessed;3 and He is the Wise, the Aware.

وە ھەر ئەو خوایەیە کە ئاسمانەکان وزەوی بەھەق وڕاستی بەدیھێناوە، ئەو رۆژەی کە خوای گەورە بەھەر شتێک بڵێ: ببە خێرا ودەست بەجێ دەبێت، جا کاتێکیش فەرمانی کرد بە ڕۆژی دوایی ھەڵسێت وببێت دەستبەجێ دێت ودەبێت، خوایەکە ھەر فەرمان وگوفتاری ئەو ڕاست ودروستە، کە بێگومان ڕوو دەدات وھیچ مەحاڵێکیش تێدا نیە، لەڕۆژی دوایدا ھەموو موڵک دەسەڵات ھەر ھی خۆیەتی، بەتایبەتی ئەو ڕۆژەی کە فەرمان دەکات بە ئیسرافیل کە فووی دووەم بکات لە کەڕەناکەدا، گشت شتێکی نادیار ودیار دەزانێت وئاگاداریەتی، ئەو زاتە زۆر دانا وکاربەجێیە لە دروستکراوەکان وبەرێوەبردنی کارەکانیدا، وە زۆریش شارەزایە کەھیچ شتێکی لاشاراوە ونھێنی نیە، ناواخنی کارەکان لای ئەو وەک دیووی دەرەوە وڕواڵەتەکانی وان وھیچ جیاوازیەکیان نیە.

6:74Page 137

۞ وَإِذۡ قَالَ إِبۡرَٰهِيمُ لِأَبِيهِ ءَازَرَ أَتَتَّخِذُ أَصۡنَامًا ءَالِهَةً إِنِّيٓ أَرَىٰكَ وَقَوۡمَكَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ ٧٤

And [mention, O Muḥammad], when Abraham said to his father Āzar, "Do you take idols as deities? Indeed, I see you and your people to be in manifest error."

ئەی پێغەمبەر وەبیر خۆت بھێنەرەوە کاتێک ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) ووتی بە ئازەری باوکی کە بتپەرست وموشریک بوو: ئەی باوکە گیان ئایا تۆ ئەم بتانە دەکەیت بەخوا ولەبری ئەو دەیانپەرستیت؟ بێگومان من تۆ وھۆز وخزمەکانیشت کە بت دەپەرستن لە گومڕایەکی ڕووندا دەبینم، وە دەتانبینم کەسەرگەردان بوون ولەڕێگای ھەق وڕاستی لاتانداوە بەھۆی ئەوەی جگە لەخوا شتی تر دەپەرستن، کە زاتی ئەو پەرستراوی بەھەقە، وە جگە لەو ھەمووی پەرستراوی ناھەق وباتڵن.

6:75Page 137

وَكَذَٰلِكَ نُرِيٓ إِبۡرَٰهِيمَ مَلَكُوتَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَلِيَكُونَ مِنَ ٱلۡمُوقِنِينَ ٧٥

And thus did We show Abraham the realm of the heavens and the earth that he would be among the certain [in faith].

ھەروەک چۆن گومڕایی باوکی وگەل وھۆزو خزمەکانیمان پیشانی ئیبراھیمدا ھەرئاوا موڵک ودەسەڵاتی فراوانی خۆمان لەئاسمانەکان وەزەوی پیشانی ئیبراھیم دەدەین، تاوەکو بەڵگە بەو موڵکە فراوانە بھێنێتەوە لەسەر تاک وتەنھایی خوای گەورە کە تەنھا ھەر ئەو شایستەی پەرستنە، وە تاوەکو لەوانەیش بێت کە یەقین ودڵنیایی تەواویان ھەیە کە بەڕاستی خوای گەورە تاک وتەنھایە وھیچ شەریک وھاوەڵێکی نیە، وە ئە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا.

6:76Page 137

فَلَمَّا جَنَّ عَلَيۡهِ ٱلَّيۡلُ رَءَا كَوۡكَبٗاۖ قَالَ هَٰذَا رَبِّيۖ فَلَمَّآ أَفَلَ قَالَ لَآ أُحِبُّ ٱلۡأٓفِلِينَ ٧٦

So when the night covered him [with darkness], he saw a star. He said, "This is my lord."1 But when it set, he said, "I like not those that set [i.e., disappear]."

جا کاتێک تاریکی شەوداھات وسەیرێکی ئاسمانی کرد وئەستێرەیەکی بینی، ووتی: ئەمە پەروەردگاری منە، جا کاتێک ئەستێرەکە ئاوا بوو، لەچاو وون بوو، ووتی: من ئەوەی ئاوا بێت ولەچاوو وون بێت خۆشم ناوێت، چونکە پەرستراوی بەھەق ئەوەیە کە ھەمیشە ئامادەیە وئاوا نابێت و لەچاو وون نابێت.

6:77Page 137

فَلَمَّا رَءَا ٱلۡقَمَرَ بَازِغٗا قَالَ هَٰذَا رَبِّيۖ فَلَمَّآ أَفَلَ قَالَ لَئِن لَّمۡ يَهۡدِنِي رَبِّي لَأَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلضَّآلِّينَ ٧٧

And when he saw the moon rising, he said, "This is my lord." But when it set, he said, "Unless my Lord guides me, I will surely be among the people gone astray."

وە کاتێکیش کە مانگی بینی ھەڵھات ووتی: ئەمە پەروەردگاری منە، جا کاتێک ئەویش ئاوا بوو، ووتی: ئەگەر پەروەردگارم ڕێنوێنیم نەکات بۆ یەکخواپەرستی وپەرستنی خۆی بەتاک وتەنھایی ئەوا منیش لەو گەل وھۆز وخەڵکە گومڕا وسەرلێشێواوە دەبم، کە زۆر دوورن لە ئاینی ھەق وڕاستیەوە.

6:78Page 137

فَلَمَّا رَءَا ٱلشَّمۡسَ بَازِغَةٗ قَالَ هَٰذَا رَبِّي هَٰذَآ أَكۡبَرُۖ فَلَمَّآ أَفَلَتۡ قَالَ يَٰقَوۡمِ إِنِّي بَرِيٓءٞ مِّمَّا تُشۡرِكُونَ ٧٨

And when he saw the sun rising, he said, "This is my lord; this is greater." But when it set, he said, "O my people, indeed I am free from what you associate with Allāh.

جا کاتێکیش خۆری دی کە ھەڵھات ووتی: ئەوەی کە ھەڵھات پەروەردگاری منە، چونکە گەورەترە لە مانگ وئەستێرەکانی تر، وە کاتێکیش کە شەو داھات وخۆر ئاوا بوو، ووتی: ئەی گەل وھۆز وخزمینە، بەڕاستی من بەریم لەو شتانەی کە کردوتانن بەھاوەڵ وشەریکی خوای گەورە.

6:79Page 137

إِنِّي وَجَّهۡتُ وَجۡهِيَ لِلَّذِي فَطَرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ حَنِيفٗاۖ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ٧٩

Indeed, I have turned my face [i.e., self] toward He who created the heavens and the earth, inclining toward truth, and I am not of those who associate others with Allāh."

بێگومان من ئاینی خۆم پوختە کردووە وڕووم کردە ڕووی پیرۆزی ئەو زاتەی کە ئاسمانەکان وزەوی دورستکردووە، نەک وەك پەرستنی ئەوانەی پێشووتر، وە لەھەموو ھاوەڵدانان وبڕیاردانێکیش بۆ خوای گەورە لامداوە بەرەو یەکخواپەرستی پاڵفتە وبێ غەل وغەش ھەنگاوم ناوە، وە من لەو کەسانەش نیم کە ھاوبەشی بۆ دادەنێن ولەبری خوا شتی تر دەپەرستن.

6:80Page 137

وَحَآجَّهُۥ قَوۡمُهُۥۚ قَالَ أَتُحَٰٓجُّوٓنِّي فِي ٱللَّهِ وَقَدۡ هَدَىٰنِۚ وَلَآ أَخَافُ مَا تُشۡرِكُونَ بِهِۦٓ إِلَّآ أَن يَشَآءَ رَبِّي شَيۡـٔٗاۚ وَسِعَ رَبِّي كُلَّ شَيۡءٍ عِلۡمًاۚ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ ٨٠

And his people argued with him. He said, "Do you argue with me concerning Allāh while He has guided me? And I fear not what you associate with Him [and will not be harmed] unless my Lord should will something. My Lord encompasses all things in knowledge; then will you not remember?

جا کاتێک ئیبراھیم بەتەواوی لە بتەکان دوور کەوتەوە گەل وھۆزە بتپەرستەکەی کەوتنە دەمەقاڵی وناکۆکی لەگەڵیدا لەسەر یەکخواپەرستی، وە ترساندیان بەوەی کە بتەکانیان دووچاری زەرەروزیانیان دەکات، ئەویش پێی ووتن: ئایا ئێوە لەبارەی یەکخواپەرستی وتاک وتەنھایی ئەوەوە دەمەقاڵێم لەگەڵدا دەکەن وناکۆکن لەگەڵمدا؟ لەکاتێکدا پەروەردگارم یارمەتیداوم بۆ یەکخواپەرستی، وە دڵنیابن من لە بتەکانی ئێوەش ناترسم کە کردوتانن بەھاوەڵی خوا، چونکە ئەوانە ناتوانن ھیچ زەرەر وزیانێکم پێ بگەیەنن مەگەر خوای گەورە بیەوێت وحەز بکات تووشی ناڕەحەتیەکم بکات ئەگینا ئەوانە ناتوانن ھیچ زیانێکم پێ بگەیەنن، وە ھیچ شتێکیش لە ئاسمانەکان وزەوی لە عیلم وزانیاری خوای گەورە وون نابێت، دەی گەلی من ئیتر بۆ بیر ناکەنەوە لەو بێباوەڕی وھاوەڵ بڕیاردانەی لەسەرینی، بۆ وازی لێ ناھێنن وباوەڕ ناھێنن بەخوای تاک وتەنھا؟

6:81Page 137

وَكَيۡفَ أَخَافُ مَآ أَشۡرَكۡتُمۡ وَلَا تَخَافُونَ أَنَّكُمۡ أَشۡرَكۡتُم بِٱللَّهِ مَا لَمۡ يُنَزِّلۡ بِهِۦ عَلَيۡكُمۡ سُلۡطَٰنٗاۚ فَأَيُّ ٱلۡفَرِيقَيۡنِ أَحَقُّ بِٱلۡأَمۡنِۖ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ ٨١

And how should I fear what you associate while you do not fear that you have associated with Allāh that for which He has not sent down to you any authority? So which of the two parties has more right to security, if you should know?"

چۆن من لەو بتانە بترسم کە لەبری خوا دەیانپەرستن؟ بەڵام ئێوە ناترسن لەو لەسەرنجامی پەرستنی ئەو بتانەی کە کردوتانن بە شەریک وھاوەڵی خوا بەبێ بوونی ھیچ بەڵگە وبورھانێک لەسەر ئەوەی کە دەیکەن؟! ئاخوا ئیتر کام دەستە وکۆمەڵمان، دەستەی یەکخواپەرستان، یان دەستەی ھاوەڵ بڕیاردەران لەپێشترین بەئاسایش وئەمن وسەلامەتی؟ ئەگەر ئێوە دەزانن کامیان لە پێشترە دەی شوێنی ئەوەیان بکەون، بێگومان ئەوەیان لەپێشترە بۆ شوێن کەوتن دەستەی باوەڕداران ویەکخواپەرستانە.

6:82Page 138

ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَلَمۡ يَلۡبِسُوٓاْ إِيمَٰنَهُم بِظُلۡمٍ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلۡأَمۡنُ وَهُم مُّهۡتَدُونَ ٨٢

They who believe and do not mix their belief with injustice1 - those will have security, and they are [rightly] guided.

ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە، وە شوێن شەریعەتی ئیسلام کەوتوون، وە باوەڕەکەشیان تێکەڵاوی شیرک وبتپەرستی نەکردووە، ئاسایش ونەبوونی ترس لەسزای خوا ھەر بۆ ئەوانە وبۆ کەسی تر نیە، ئەوانە سەرکەوتون خوای گەورە سەرکەوتووی کردوون بۆ ڕێگای ھیدایەتی وڕێنوێنی بۆلای ھەق وڕاستی.

6:83Page 138

وَتِلۡكَ حُجَّتُنَآ ءَاتَيۡنَٰهَآ إِبۡرَٰهِيمَ عَلَىٰ قَوۡمِهِۦۚ نَرۡفَعُ دَرَجَٰتٖ مَّن نَّشَآءُۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٞ ٨٣

And that was Our [conclusive] argument which We gave Abraham against his people. We raise by degrees whom We will. Indeed, your Lord is Wise and Knowing.

ئەمانە چەند بەڵگەیەک بوون کە پێشتر لە ئایەتی: ﴿فَأَيُّ الْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِالأَمْنِ﴾ باسکران، کە ئیبراھیم بەو بەڵگانە سەرکەوت بەسەر گەڵ وھۆزەکەیدا تاوەکو ھەرچی بەڵگەیان ھەبوو ھەموویانی وەڵامدایەوە، ئائەوانە بەڵگەگەلێکی ئێمە بوون بەخشیمان بەئیبراھیم تا بەھۆیانەوە سەرکەوێت بەسەر بەڵگەی گەل وھۆزەکەیدا، جا ھەر کەسێکیشمان بوێت لەبەندەکانمان پلەوپایەیان لەدونیا ودواڕۆژدا بەرز دەکەینەوە، ئەی پێغەمبەر پەروەردگارت زۆر دانا وکاربەجێیە لەکار وباری دروستکراوەکانی وبەڕێوەبەردنیان، وە زۆریش زانا وشارەزایە بە بەندەکانی.

6:84Page 138

وَوَهَبۡنَا لَهُۥٓ إِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَۚ كُلًّا هَدَيۡنَاۚ وَنُوحًا هَدَيۡنَا مِن قَبۡلُۖ وَمِن ذُرِّيَّتِهِۦ دَاوُۥدَ وَسُلَيۡمَٰنَ وَأَيُّوبَ وَيُوسُفَ وَمُوسَىٰ وَهَٰرُونَۚ وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ ٨٤

And We gave to him [i.e., Abraham] Isaac and Jacob - all [of them] We guided. And Noah, We guided before; and among his descendants, David and Solomon and Job and Joseph and Moses and Aaron. Thus do We reward the doers of good.

دوای ئەوەی ئیبراھیم (سڵاوی خوای لێ بێت) بێھیوا بوو لەمناڵ بوونی خێزانی، خوای گەورە ئیسحاقی پێ بەخشی، وە یەعقوبیشی بەخشیە ئیسحاق، واتا کوڕ وکوڕەزای بەخشیە ئیبراھیم، وە ھەموویشیان ڕێنومایی کرد بۆ سەر ڕێگای ڕاست، وە پێش ئەوانیش نوحمان ڕێونمایی کرد، وە لەناو زوڕیەت ونەوەکانی نوحیشدا ھەریەک لە داود وسولەیمانی کوڕی وئەیوب ویوسف وموسی وھارونی برایمان (سەلامی خوایان لەسەر بێت) ڕێنومایی کرد بۆ سەر ڕێگای ھەق وڕاستی، وە ئێمە بەو شێوەیەی کە پاداشتی پێغەمبەرانمان دایەوە لەسەر چاکەکانیان، ھەر بەو شێوەیەش پاداشتی چاکەکارانی تریش دەدەینەوە لەسەر چاکەکانیان.

6:85Page 138

وَزَكَرِيَّا وَيَحۡيَىٰ وَعِيسَىٰ وَإِلۡيَاسَۖ كُلّٞ مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ ٨٥

And Zechariah and John and Jesus and Elias - and all were of the righteous.

وە ھەروەھا ھەریەک لەزەکەریا ویەحیی وعیسای کوڕی مەریەم وئیلیاسمان (سەلامی خوای لێ بێت) ڕێنومایی کرد بۆ سەر ڕێگای ھەق وڕاستی، وە گشت ئەو پێغەمبەرانە لەپیاوچاکانی خوا بوون، بۆیە خوای گەورەش ھەڵیبژاردن وکردنی بەپێغەمبەر.

6:86Page 138

وَإِسۡمَٰعِيلَ وَٱلۡيَسَعَ وَيُونُسَ وَلُوطٗاۚ وَكُلّٗا فَضَّلۡنَا عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ ٨٦

And Ishmael and Elisha and Jonah and Lot - and all [of them] We preferred over the worlds.

وە ھەروەھا ئیسماعیل وئەلیەسع ویونس ولوتیشمان ڕێنومایی کرد بۆ سەر ڕێگای ھەق وڕاستی، وە ھەریەک لەو پێغەمبەرانە ولەسەروو ھەمووشیانەوە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) فەزڵ وقەدریانماندان بەسەر گشت خەڵکی سەر زەویدا.

6:87Page 138

وَمِنۡ ءَابَآئِهِمۡ وَذُرِّيَّٰتِهِمۡ وَإِخۡوَٰنِهِمۡۖ وَٱجۡتَبَيۡنَٰهُمۡ وَهَدَيۡنَٰهُمۡ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ ٨٧

And [some] among their fathers and their descendants and their brothers - and We chose them and We guided them to a straight path.

وە لە باوباپیران ونەوەکانیان وھەندێک لەبراکانیشیان کۆمەڵێکی زۆرمان ڕێنومایی کردن بۆ سەر ڕێگای ھەق وڕاستی، وە ھەڵمانبژاردن وکردمانن بەپێغەمبەر، وەشارەزای ڕێگای ڕاست ودروستمان کردن کە ڕێگای یەکخواپەرستی وگوێڕایەڵی فەرمانەکانیەتی.

6:88Page 138

ذَٰلِكَ هُدَى ٱللَّهِ يَهۡدِي بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦۚ وَلَوۡ أَشۡرَكُواْ لَحَبِطَ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٨٨

That is the guidance of Allāh by which He guides whomever He wills of His servants. But if they had associated others with Allāh, then worthless for them would be whatever they were doing.

ئەوەی کردمان لەرێنومایی کردنیان بۆ سەر ڕێگای ھەق وڕاستی بەتەوفیق ویارمەتی خوای گەورەبوو، ئەو یارمەتی ھەرکەس لەبەندەکانی دەدات کە بیەوێت، ئەگەر ئەو پێغەمبەرانە ھاوبەشیان بۆ خوا دانابا ئەوا ھەموو کارەکانیان پووچەڵ دەبوویەوە، چونکە ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا تەواوی کارە باشەکان پووچەڵ دەکاتەوە.

6:89Page 138

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحُكۡمَ وَٱلنُّبُوَّةَۚ فَإِن يَكۡفُرۡ بِهَا هَٰٓؤُلَآءِ فَقَدۡ وَكَّلۡنَا بِهَا قَوۡمٗا لَّيۡسُواْ بِهَا بِكَٰفِرِينَ ٨٩

Those are the ones to whom We gave the Scripture and authority and prophethood. But if they [i.e., the disbelievers] deny it, then We have entrusted it to a people who are not therein disbelievers.

ئەو پێغەمبەرانەی کە باسکران کتێب ونامە وحیکمەت وپێغەمبەرێتیمان پێدان، جا ئەی موحەممەد ئەگەر گەل وھۆزەکەت باوەڕ نەکەن بەپێغەمبەرێتی وپەرتووک وحیکمەتی ئەو پێغەمبەرانە ئەوا گەلانێکی تر ئامادە وساز دەکەین کە بێباوەڕ نابن پێیان، بەڵکو باوەڕدارن پێی ودەستیان پێوە گرتووە، ئەوانیش کۆچەریەکان ویاریدەدەرەکانن (أنصار وموھاجیرەکان) وە ئەوانەیش دوای ئەوان بەچاکی شوێن ئەوان دەکەون.

6:90Page 138

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَى ٱللَّهُۖ فَبِهُدَىٰهُمُ ٱقۡتَدِهۡۗ قُل لَّآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ أَجۡرًاۖ إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرَىٰ لِلۡعَٰلَمِينَ ٩٠

Those are the ones whom Allāh has guided, so from their guidance take an example. Say, "I ask of you for it [i.e., this message] no payment. It is not but a reminder for the worlds."

ئائەو پێغەمبەرانە وئەوانەیشی باسکران لەباوباپیران ونەوە وبراکانیان ھەموویان بەڕاستی شوێن ھیدایەت وڕێنوێنی خوای گەورە کەوتوون، دەسا ئێوەش ئەی موحەممەد شوێن ئەوان بکەون چاو لەوان بکەن، تۆیش ئەی پێغەمبەری خوا بڵێ بە گەل وھۆزەکەت: من لەبەرامبەر گەیاندی ئەم قورئانە وئەم ئاینە داوای ھیچ پاداشتێکیتان لێناکەم، وە ئەم قورئانەیش تەنھا ئامۆژگاریە بۆ خەڵکی ھەموو جیھان بە مرۆڤ وجنۆکەوە، تاوەکو ڕێگای ڕاست ودروستی پێ دەربکەن وئاشنا بن بەھۆیەوە.

Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences

Contents

Ayat al-Kursi36Al-Kahfpage 42juz 15Bukhari 1Muslim 2999

Style

Theme
Text size
Layout

Читать на русском