Al-MukhtasarAl‑A'raf · 7:95–144

Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)

Al-A'raf 7:95–144

7:95Page 162

ثُمَّ بَدَّلۡنَا مَكَانَ ٱلسَّيِّئَةِ ٱلۡحَسَنَةَ حَتَّىٰ عَفَواْ وَّقَالُواْ قَدۡ مَسَّ ءَابَآءَنَا ٱلضَّرَّآءُ وَٱلسَّرَّآءُ فَأَخَذۡنَٰهُم بَغۡتَةٗ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ ٩٥

Then We exchanged in place of the bad [condition], good, until they increased [and prospered] and said, "Our fathers [also] were touched with hardship and ease."1 So We seized them suddenly while they did not perceive.2

پاشان ئەو نەھامەتی ونەخۆشی ونەدارییەمان بۆ گۆڕین بە خێر وبەرەکەت وئەمن وئاسایش تاوەکو جارێکی تر ماڵ وسامان وژمارەیان زیادی کرد، وە ووتیان: ئەوەی دوچارمان بوو لەخێر وخۆشی وخراپە باوباپیرانیشمان ھەروا تووشی ناخۆشی وزیان بوونەوە بەڵام دوای ئەوە ڕزگاریان بوو، کەچی نەیانزانی ئەوەی دووچاریان بوو لەناخۆشی وناڕەحەتی بۆ پەند وەرگرتن بوو، وە ئەوەشی تووشی بوون لەخێر وخۆشی مەبەست لێی ئەوە بوو خوای گەورە کەمەندکێشیان بکات تاوەکو زیاتر لەسەرپێچی وگوناھ وتاوان ڕۆبچن، ئەو کات ئیتر لەناکاودا بۆ ئەوەی ھەست بەخۆیان بکەن بەسزای سەخت گرتمانن لەکاتێکدا ئەوان چاوەڕوانی سزای لەو شێوەیە نەبوون وھەستیان پێ نەکردبوو.

7:96Page 163

وَلَوۡ أَنَّ أَهۡلَ ٱلۡقُرَىٰٓ ءَامَنُواْ وَٱتَّقَوۡاْ لَفَتَحۡنَا عَلَيۡهِم بَرَكَٰتٖ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ وَلَٰكِن كَذَّبُواْ فَأَخَذۡنَٰهُم بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ ٩٦

And if only the people of the cities had believed and feared Allāh, We would have opened [i.e., bestowed] upon them blessings from the heaven and the earth; but they denied [the messengers], so We seized them for what they were earning.1

ئەگەر خەڵک ودانیشتوانی ئەو گوندانەی کە پێغەمبەرەکانمان بۆ ناردن باوەڕیان بەپەیامەکانیان بکردایە، وە لەخوا بترسانایە بەوەی وازیان لەبێباوەڕی وسەرپێچی بھێنایە وە فەرمانەکانی خوایان جێ بەجێ بکردایە ئەوا دەرگاکانی خێر وخۆشیمان لە ھەموو لایەکەوە لێ دەکردنەوە، بەڵام باوەڕیان پێ نەکردن ولە خوا نەترسان، بەڵکو پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ خستەوە، بەھۆی کارە خراپ وگوناھەکانیانەوە ئێمەش بەسزایەکی لەناکاو گرتمانن.

7:97Page 163

أَفَأَمِنَ أَهۡلُ ٱلۡقُرَىٰٓ أَن يَأۡتِيَهُم بَأۡسُنَا بَيَٰتٗا وَهُمۡ نَآئِمُونَ ٩٧

Then, did the people of the cities feel secure from Our punishment coming to them at night while they were asleep?

ئایا خەڵک ودانیشتوانی ئەو گوندانەی کە پێغەمبەرەکانیان بەدرۆزانی دڵنیان لەوەی لەشەودا کاتێک ئەوان لەخەوی قوڵی خۆیاندان وپشوو دەدەن بەڵا وسزای ئێمەیان بۆ نایەت؟

7:98Page 163

أَوَأَمِنَ أَهۡلُ ٱلۡقُرَىٰٓ أَن يَأۡتِيَهُم بَأۡسُنَا ضُحٗى وَهُمۡ يَلۡعَبُونَ ٩٨

Or did the people of the cities feel secure from Our punishment coming to them in the morning while they were at play?1

یان ئایا دڵنیان لەوەی لەسەرەتای ڕۆژەوە سزایان بۆ نایەت، کاتێک ئەوان سەرگەرمی گاڵتە وگەپن وسەرگەرمی دونیاكەیانن؟

7:99Page 163

أَفَأَمِنُواْ مَكۡرَ ٱللَّهِۚ فَلَا يَأۡمَنُ مَكۡرَ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلۡقَوۡمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ ٩٩

Then, did they feel secure from the plan of Allāh? But no one feels secure from the plan of Allāh except the losing people.

سەرنج بدەن وتێڕامێنن کە خوای گەورە چەندێک مۆلەتی داون، وە ناز ونیعمەتی خۆی لەھێز وڕزق وڕۆزی فراوانی پێ بەخشیون تاوەکو کەمەندکێشیان بکات بۆ ئەوەی لەناو لەزەت وخۆشیەکانی دونیادا سەرگەرم بن، ئایا ئەوانەی ئەو پێغەمبەرانەیان بەدرۆدانا لەخەڵکی ئەو شار وگوندانە دڵنیا بوون لە فێڵ وپلانی نھێنی خوای گەورە کەچی بۆیان ئامادە کردووە؟ ھیچ کەسێک لە فێڵ وپلانی نھێنی خوای گەورە دڵنیا نابێت ئیللا گەل وھۆزی تیاچوو نەبێت، بەڵام ئەوانەی خوای گەورە موەفەق وسەرفرزای کردوون لە پلانی نھێنی خوا دەترسێن، ھیچ کاتێک مەغرور وسەرکەش نابن ئەگەر خوای گەورە ناز ونیعمەتی خۆی بەسەردا ڕشتن، بەڵکو بە منەت وفەزڵی خوای دەزانن وشوکر وسوپاسی دەکەن.

7:100Page 163

أَوَلَمۡ يَهۡدِ لِلَّذِينَ يَرِثُونَ ٱلۡأَرۡضَ مِنۢ بَعۡدِ أَهۡلِهَآ أَن لَّوۡ نَشَآءُ أَصَبۡنَٰهُم بِذُنُوبِهِمۡۚ وَنَطۡبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ فَهُمۡ لَا يَسۡمَعُونَ ١٠٠

Has it not become clear to those who inherited the earth after its [previous] people that if We willed, We could afflict them for their sins? But We seal over their hearts so they do not hear.1

ئایا ڕوون نەبوویەوە بۆ ئەوانەی کەدەبنە میراتگری زەوی پاش تیاچوونی پێشینەکانیان لە گەلانی پێشوو بەھۆی گوناھ وتاوانەکانیانەوە، پاشان پەند وئامۆژگاریان وەرنەگرت لەوەی بەسەر ئەوان ھات، بەڵکو وەک ئەوان دەستیان کرد بەگوناھو تاوان، ئایا ڕوون نەبوویەوە بۆ ئەوانە ئەگەر خوای گەورە بیویستایە بەگوناھو تاوانی خۆیان دەیگرتن ھەروەک سوننەتی ئیلاھی خۆی لەپێشتر وابووە؟ ئەوانە پەند وئامۆژگاری وەرناگرن، وە بیر خستنەوە ھیچ سوودێکی نییە بۆیان، بۆیە خوای گەورە مۆری ناوە بەدڵەکانیاندا.

7:101Page 163

تِلۡكَ ٱلۡقُرَىٰ نَقُصُّ عَلَيۡكَ مِنۡ أَنۢبَآئِهَاۚ وَلَقَدۡ جَآءَتۡهُمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَمَا كَانُواْ لِيُؤۡمِنُواْ بِمَا كَذَّبُواْ مِن قَبۡلُۚ كَذَٰلِكَ يَطۡبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلۡكَٰفِرِينَ ١٠١

Those cities - We relate to you, [O Muḥammad], some of their news. And certainly did their messengers come to them with clear proofs, but they were not to believe in that which they had denied before.1 Thus does Allāh seal over the hearts of the disbelievers.

ئێمە ھەندێک بەسەرھاتی ئەو گوند وشارانەت بۆ دەگێڕینەوە کەخوای گەورە پێشووتر لەناوی بردن - وەک بەسەرھاتی گەلی نوح وھود وساڵح ولوط وشوعەیب- بەسەرتدا دەیخوێنینەوە وھەواڵی ئەوانت پێ دەگەیەنین -ئەی پێغەمبەر- لەگەڵ سەرسەختی وبەدرۆ خستنەوەی پێغەمبەرەکانیان پاشتریش خوای گەورە چۆن سزای بەسەردا باراندن ولەناوی بردن، تاوەکو ببێتە پەند وئامۆژگاری بۆ ئەوانەی کە سوودی لێ دەبینن وپەند وئامۆژگاری لێ وەردەگرن، پێغەمبەرەکانیان بەڵگەی ڕوون ئاشکرایان ھێنا بۆ خەڵکی ئەو گوند وشارانە لەسەر ڕاستگۆیی خۆیان وپەیامەکانیان، بەڵام ئەوان کاتێک پێغەمبەرەکان ھاتن بۆ لایان باوەڕیان پێ نەکردن، خوای گەورەش پێشتر دەیزانی ئەوان باوەڕ ناھێنن وبەدرۆیان دادەنێن، ھەروەک چۆن خوای گەورە مۆری نا بەدڵی خەڵکی ئەو گوند وشارانەی کە پێغەمبەرەکانیان بە درۆ دانا، ھەر بەو شێوەیە خوای گەورە مۆریش دەنێت بەسەر دڵی ئەوانەی کە باوەڕ بە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ناھێنن، وە ڕێنوێنیان ناکات بۆ باوەڕھێنان.

7:102Page 163

وَمَا وَجَدۡنَا لِأَكۡثَرِهِم مِّنۡ عَهۡدٖۖ وَإِن وَجَدۡنَآ أَكۡثَرَهُمۡ لَفَٰسِقِينَ ١٠٢

And We did not find for most of them any covenant;1 but indeed, We found most of them defiantly disobedient.

زۆربەی ئەو گەل وھۆزانەمان نەبینی کە خوای گەورە پێغەمبەری بۆ ڕەوانە کردن وەفایان ھەبێت وپابەند بن بەو وەسێتانەی کە خوای گەورە بۆی کردن، وە نەمانبینین کە ملکەچ وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن، بەڵکو زۆربەیانمان بینی لە تاعەت وگوێڕایەڵی خوای گەورە دەرچوون.

7:103Page 163

ثُمَّ بَعَثۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِم مُّوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦ فَظَلَمُواْ بِهَاۖ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُفۡسِدِينَ ١٠٣

Then We sent after them Moses with Our signs to Pharaoh and his establishment, but they were unjust toward them.1 So see how was the end of the corrupters.

لە پاش ئەو پێغەمبەرانە موسی (سەلامی خوای لێ بێت) یشمان بەچەند ئایەت وبەڵگە ونیشانەی ئاشکرا نارد کە بەڵگە بێت لەسەر ڕاستگۆی خۆی بۆ لای فیرعەون وگەلەکەی، کەچی ھەر ھەموویان ئینکاری ئەو بەڵگە ونیشانانەیان کرد وباوەڕیان پێ نەھێنا، جا - ئەی پێغەمبەر - تێڕامێنە وسەیربکە، کەسەرەنجامی فیرعەون وگەلەکەی چۆن بوو، بێگومان خوای گەورە لەدەریادا نوقمی کردن، وە لەدونیا ودواڕۆژیشدا نەفرینیان بەدوادا دەچێت.

7:104Page 163

وَقَالَ مُوسَىٰ يَٰفِرۡعَوۡنُ إِنِّي رَسُولٞ مِّن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٠٤

And Moses said, "O Pharaoh, I am a messenger from the Lord of the worlds

موسی (سەلامی خوای لێ بێت) کاتێک خوای گەورە ناردی بۆ لای فیرعەون وڕۆیشتە لای پێی ووت: ئەی فیرعەون ، من نێردراوی دروستکاری ھەموو دروستکراوەکانم، کە خاوەنی موڵک وبەڕێوەبەری کاروبارەکانی ھەموویانە.

7:105Page 164

حَقِيقٌ عَلَىٰٓ أَن لَّآ أَقُولَ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلۡحَقَّۚ قَدۡ جِئۡتُكُم بِبَيِّنَةٖ مِّن رَّبِّكُمۡ فَأَرۡسِلۡ مَعِيَ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ١٠٥

[Who is] obligated not to say about Allāh except the truth. I have come to you with clear evidence from your Lord, so send with me the Children of Israel."1

موسی ووتی: کاتێک من لەلایەن خوای گەورەوە ڕەوانە کراوم شایستە نییە بۆم شتێک جگە لەھەق وڕاستی بڵێم، من بەبەڵگە گەلێکی ڕوون وئاشکراوە ھاتووم بۆ لاتان کە بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی من وئەوەیش کە من لەلایەن خواوە نێردراوم بۆ لاتان، ووتی بەفیرعەون: بەنو ئیسرائیلم لەگەڵدا بنێرە ولە کۆیلایەتی ئازادیان بکە تاوەکو بیانبەم بۆ (بیت المقدس).

7:106Page 164

قَالَ إِن كُنتَ جِئۡتَ بِـَٔايَةٖ فَأۡتِ بِهَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ ١٠٦

[Pharaoh] said, "If you have come with a sign, then bring it forth, if you should be of the truthful."

فیرعەون ووتی بە موسی: ئەگەر تۆ بانگەشەی ئەوە دەکەیت کە بەڵگە ونیشانەت ھێناوە، ئادەی بیھێنە وپیشانمان بدە ئەگەر ڕاست دەکەیت لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەیت.

7:107Page 164

فَأَلۡقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعۡبَانٞ مُّبِينٞ ١٠٧

So he [i.e., Moses] threw his staff, and suddenly it was a serpent, manifest.1

موسی یش (سەلامی خوای لێ بێت) گۆچانەکەی دەستی فڕێدا، دەستبەجێ بوو بە بەمارێکی گەورە لەبەردەم ئەوانەی تەماشایان دەکرد.

7:108Page 164

وَنَزَعَ يَدَهُۥ فَإِذَا هِيَ بَيۡضَآءُ لِلنَّٰظِرِينَ ١٠٨

And he drew out his hand; thereupon it was white [with radiance] for the observers.

وە دەستی لە درزی کراسەکەیەوە لە لای سنگیەوە، یان لەبن ھەنگڵیەوە دەرھێنا، کت وپڕ بوو بە نورێکی سپی زۆر جوان، دەدرەوشایەوە بۆ ئەوانەی تەماشایان دەکرد.

7:109Page 164

قَالَ ٱلۡمَلَأُ مِن قَوۡمِ فِرۡعَوۡنَ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٌ عَلِيمٞ ١٠٩

Said the eminent among the people of Pharaoh, "Indeed, this is a learned magician

گەورە ولێپرسراوەکانی لای فیرعەون کاتێک گۆچانەکەی موسایان بینی بوو بەئەژدیھا ودەستەکانیان بینی بوو بەنورێکی سپی درەوشاوەی دوور لەبەڵەکی، ووتیان: ئەم موسایە جادووگەرێکی زۆر زانایە.

7:110Page 164

يُرِيدُ أَن يُخۡرِجَكُم مِّنۡ أَرۡضِكُمۡۖ فَمَاذَا تَأۡمُرُونَ ١١٠

Who wants to expel you from your land [through magic], so what do you instruct?"

موسی دەیەوێت بەم کارەی لە خاک وزەوی نیشتمانی میسر وەدەرتان بنێت، پاشان فیرعەون ڕاوێژی کرد پێیان لە بارەی موساوە، وە پێی ووتن: ئایا ئێوە دەڵێن من چی بکەم لەگەڵ موسادا؟

7:111Page 164

قَالُوٓاْ أَرۡجِهۡ وَأَخَاهُ وَأَرۡسِلۡ فِي ٱلۡمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ ١١١

They said,1 "Postpone [the matter of] him and his brother and send among the cities gatherers

ئەوانیش ووتیان بە فیرعەون: موسی وھارونی برای دوا بخە ، پاشان خەڵک بنێرە بەناو میسردا ھەرچی جادووگەر ھەیە کۆی بکەنەوە.

7:112Page 164

يَأۡتُوكَ بِكُلِّ سَٰحِرٍ عَلِيمٖ ١١٢

Who will bring you every learned magician."

تاوەکو ئەوانەی ناردووتە کە جادوگەرەکان لەشارەکاندا کۆ بکەنەوە ھەرچی جادوگەری زۆر لێزانی بەھێز ھەیە کە شارەزای جادوون بیانھێنن.

7:113Page 164

وَجَآءَ ٱلسَّحَرَةُ فِرۡعَوۡنَ قَالُوٓاْ إِنَّ لَنَا لَأَجۡرًا إِن كُنَّا نَحۡنُ ٱلۡغَٰلِبِينَ ١١٣

And the magicians came to Pharaoh. They said, "Indeed for us is a reward if we are the predominant."

فیرعەون ئەوانەی نارد کە جادوگەرەکان کۆ بکەنەوە، جا کاتێک جادوگەرەکان ھاتن بۆ لای فیرعەون ولێیان پرسی: ئایا ئەگەر بەجادوەکانیان سەرکەوتن بەسەر موسادا ھیچ پاداشت وکرێ وخەڵاتێکیان دەست دەکەیت؟

7:114Page 164

قَالَ نَعَمۡ وَإِنَّكُمۡ لَمِنَ ٱلۡمُقَرَّبِينَ ١١٤

He said, "Yes, and, [moreover], you will be among those made near [to me]."

فیرعەونیش وەڵامی دانەوە وپێی ووتن: بەڵێ. پاداشت وکرێ وخەڵاتتان دەدرێتێ، وە بە پلە وپۆستەکانیشتان لەکەسە نزیکەکانی خۆم دەبن.

7:115Page 164

قَالُواْ يَٰمُوسَىٰٓ إِمَّآ أَن تُلۡقِيَ وَإِمَّآ أَن نَّكُونَ نَحۡنُ ٱلۡمُلۡقِينَ ١١٥

They said, "O Moses, either you throw [your staff], or we will be the ones to throw [first]."

جادوگەرەکانیش بەوپەڕی متمانە بەخۆ بوونەوە کە سەردەکەون بەسەر موسادا، بەخۆبەزلزانین ولەخۆبایی بوونێکەوە ووتیان : - ئەی موسی - یان تۆ دەست پێ بکە بەوەی کەچیت دەوێت فڕێی بدە، یان ئێمە چیمان پێیە لەسەرەتاوە فڕێی دەدەین.

7:116Page 164

قَالَ أَلۡقُواْۖ فَلَمَّآ أَلۡقَوۡاْ سَحَرُوٓاْ أَعۡيُنَ ٱلنَّاسِ وَٱسۡتَرۡهَبُوهُمۡ وَجَآءُو بِسِحۡرٍ عَظِيمٖ ١١٦

He said, "Throw," and when they threw, they bewitched the eyes of the people and struck terror into them, and they presented a great [feat of] magic.1

موسایش بەو پەڕی متمانە بەسەرکەوتنی پەروەردگاری بۆی، وەڵامی دانەوە وزۆریش بێ باکانە پێی ووتن: گوریس وگۆچانەکانتان فڕێ بدەن، جا کاتێک کە فڕێیاندا خەڵکەکەیان چەواشەو چاوبەست کرد، بەوەی ڕاستی شتەکانیان لێ شێواندان، وایانزانی ئەو گوریس وگۆچانانە مارن، بۆیە خەڵکەکەیان ترساند، لەڕاستیشدا لەپێش چاوی خەڵکی جادویەکی گەورەیان نواند بۆ تەماشاکەران.

7:117Page 164

۞ وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَلۡقِ عَصَاكَۖ فَإِذَا هِيَ تَلۡقَفُ مَا يَأۡفِكُونَ ١١٧

And We inspired to Moses, "Throw your staff," and at once it devoured what they were falsifying.

خوای گەورە وەحی کرد بۆ موسای پێغەمبەر وقسە لەگەڵ کراوی خۆی، (سەلامی خوای لێ بیت) وپێی فەرموو : - ئەی موسی - گۆچانەکەت بھاوێژە، موسایش ھاویشتی، ئەوە بوو یەکسەر گۆچانەکەی بوو بە مارێک وھەرچی ئەو گوریس وگۆچانانەی کە ئەوان لەوکاتەدا بەکاریان دەھێنا وخەڵکیان پێ چەواشە کردبوو کە گوایە مار وئەژدیھان ھەمووی ھەڵوشی وقوتی دان.

7:118Page 164

فَوَقَعَ ٱلۡحَقُّ وَبَطَلَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ١١٨

So the truth was established, and abolished was what they were doing.

ئەوە بوو ئیتر ھەق وڕاستی دەرکەوت، وە ڕاستی ئەوەی موسی ھێنابووی ئاشکرا بوو، وە پووچی وبەتاڵی ئەوەیشی کە جادوگەرەکان دروستیان کردبوو بۆ خەڵکی بەدەرکەوت.

7:119Page 164

فَغُلِبُواْ هُنَالِكَ وَٱنقَلَبُواْ صَٰغِرِينَ ١١٩

And they [i.e., Pharaoh and his people] were overcome right there and became debased.

فیرعەون ودەستە وتاقمەکەی ژێرکەوتن وتووشی شکست بوون، موسی (سەلامی خوای لێ بێت) لەو دیمەنەدا سەرکەوت بەسەریاندا، فیرعەون و دارودەستەكەی بەزەلیلی وسەرشۆڕی وتێکشاوی گەڕانەوە.

7:120Page 164

وَأُلۡقِيَ ٱلسَّحَرَةُ سَٰجِدِينَ ١٢٠

And the magicians fell down in prostration [to Allāh].

جا کاتێک جادوگەرەکان دەسەڵاتی گەورەی خوایان بینی، وە بەڵگە ونیشانەکانیان بەچاوی خۆیان دیت، تەنھا ئەوەیان بۆ مایەوە کە سوژدە ببەن بۆ خوای گەورە وباوەڕیان پێ ھێنا.

7:121Page 165

قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٢١

They said, "We have believed in the Lord of the worlds,

جادوگەرەکان ووتیان: باوەڕمان ھێنا بەپەروەردگاری ھەموو دروستکراوەکان، ھەموو جیھانیان.

7:122Page 165

رَبِّ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ ١٢٢

The Lord of Moses and Aaron."

پەروەردگاری موسی وھارون (سەلامی خوایان لێ بێت) کە تەنھا ھەر ئەو شایستەی پەرستنە، نەک خوا و پەرستراوە درۆینەکان.

7:123Page 165

قَالَ فِرۡعَوۡنُ ءَامَنتُم بِهِۦ قَبۡلَ أَنۡ ءَاذَنَ لَكُمۡۖ إِنَّ هَٰذَا لَمَكۡرٞ مَّكَرۡتُمُوهُ فِي ٱلۡمَدِينَةِ لِتُخۡرِجُواْ مِنۡهَآ أَهۡلَهَاۖ فَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ ١٢٣

Said Pharaoh, "You believed in him1 before I gave you permission. Indeed, this is a conspiracy which you conspired in the city to expel therefrom its people. But you are going to know.

پاش ئەوەی جادوگەرەکان باوەڕیان ھێنا بەخوای تاک وتەنھا، فیرعەون هەڕەشەی لێدان و پێی ووتن: ئایا باوەڕتان کرد بە موسی پێش ئەوەی مۆڵەتتان بدەم؟ بێگومان باوەڕکردنتان بە موسی بەوەی ھێناویەتی فڕوفێڵێکی نێوان ئێوە وموسایە لەسەری ڕێکەوتون بۆ ئەوەی خەڵکی میسر لەشار بەرنە دەرەوە، جا - ئەی جادوگەرینە - پاشتر دەزانن کەچی سزایەکی سەختتان دەکەم، وە چی پاشەڕۆژێکی ڕەش چاوەڕیتان دەکات.

7:124Page 165

لَأُقَطِّعَنَّ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَرۡجُلَكُم مِّنۡ خِلَٰفٖ ثُمَّ لَأُصَلِّبَنَّكُمۡ أَجۡمَعِينَ ١٢٤

I will surely cut off your hands and your feet on opposite sides; then I will surely crucify you all."

دەستی ڕاست وقاچی چەپ، یان دەستی چەپ وقاچی ڕاستی ھەریەکێکتان دەقرتێنم، وە پاشان ھەرھەمووتان ھەڵدەواسم بەقەدی دار خورماکاندا، تاوەکو سزایەکی سەخت بێت بۆ ئێوە وترسێنەر وپەند وئامۆژگارییش بێت بۆ ئەوانەی کە حاڵی ئێوە بەو شێوەیە دەبینن، لەبەر ئەوەی ھەرگیز زاتی ئەوە نەکەن لە فەرمانی من دەربچن.

7:125Page 165

قَالُوٓاْ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا مُنقَلِبُونَ ١٢٥

They said, "Indeed, to our Lord we will return.

جادوگەرەکانیش لە وەڵامی ھەڕەشەکانی فیرعەوندا ووتیان: بێگومان ئێمە دەگەڕێینەوە بۆلای پەروەردگاری تاک وتەنھامان، وە ھیچ باکمان نییە بە ھەڕەشەکانت.

7:126Page 165

وَمَا تَنقِمُ مِنَّآ إِلَّآ أَنۡ ءَامَنَّا بِـَٔايَٰتِ رَبِّنَا لَمَّا جَآءَتۡنَاۚ رَبَّنَآ أَفۡرِغۡ عَلَيۡنَا صَبۡرٗا وَتَوَفَّنَا مُسۡلِمِينَ ١٢٦

And you do not resent us except because we believed in the signs of our Lord when they came to us. Our Lord, pour upon us patience1 and let us die as Muslims [in submission to You]."

دیارە تۆیش تەنھا لەبەر ئەمە ڕقت لێمانە وتۆڵەمان لێ دەسێنیتەوە وسزامان دەدەیت، چونکە باوەڕمان ھێنا بە بەڵگە ونیشانەکانی پەروەردگارمان کاتێک لەسەر دەستی موسی بۆمان ھاتن، جا ئەگەر ئەمە گوناھ وتاوان بێت ولۆمە وسزای لەسەر بێت ئەوە گوناھی خۆمانە، پاشان بەنزا وپاڕانەوە ڕوویان کردە خوای گەورە و ووتیان: ئەی پەروەردگارمان ئارامی وخۆگریمان بەسەردا بڕێژە تاوەکو دامانپۆشێت ودامەزراومان بکە لەسەر ھەق وڕاستی، وە بە موسڵمانێتیش بمانمرێنە، وەگوێڕایەڵ فەرمانەکانی تۆبین، وە بمانکە بە شوێنکەوتەی پێغەمبەرەکەت.

7:127Page 165

وَقَالَ ٱلۡمَلَأُ مِن قَوۡمِ فِرۡعَوۡنَ أَتَذَرُ مُوسَىٰ وَقَوۡمَهُۥ لِيُفۡسِدُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَيَذَرَكَ وَءَالِهَتَكَۚ قَالَ سَنُقَتِّلُ أَبۡنَآءَهُمۡ وَنَسۡتَحۡيِۦ نِسَآءَهُمۡ وَإِنَّا فَوۡقَهُمۡ قَٰهِرُونَ ١٢٧

And the eminent among the people of Pharaoh said, "Will you leave Moses and his people to cause corruption in the land and abandon you and your gods?" [Pharaoh] said, "We will kill their sons and keep their women alive; and indeed, we are subjugators over them."

لێپرسراو وگەورەکانی گەلەکەی فیرعەون فیرعەونیان ھاندا دژ بەموسی وئەوانەی باوەڕیان پێھێنا بوو، وە پێیان ووت: - ئەی فیرعەون - ئایا واز بھێنین لە موسی وگەلەکەی کە خراپەکاری بڵاو بکەنەوە لەسەر زەویدا، وە لە تۆ وخواکانت واز بھێنن، وە بانگەواز بکەن بۆ پەرستنی خوا بەتاک وتەنھایی؟! فیرعەون ووتی: ناھێڵم لەچنگمان قوتاریان ببێت، بەم زووانە ھەرچی نێرینەی بەنو ئیسرائیلە ھەر ھەمووی دەکوژین، وە ژنەکانیان دەھێڵینەوە بۆ خزمەتکردنی خۆمان، وە بێگومان ئێمە بە دەسەڵاتی خۆمان بە سەریاندا زاڵ وسەرکەوتوو دەبین ولە دەستمان دەرناچن.

7:128Page 165

قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِ ٱسۡتَعِينُواْ بِٱللَّهِ وَٱصۡبِرُوٓاْۖ إِنَّ ٱلۡأَرۡضَ لِلَّهِ يُورِثُهَا مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦۖ وَٱلۡعَٰقِبَةُ لِلۡمُتَّقِينَ ١٢٨

Said Moses to his people, "Seek help through Allāh and be patient. Indeed, the earth belongs to Allāh. He causes to inherit it whom He wills of His servants. And the [best] outcome is for the righteous."

موسایش ئامۆژگاری گەلەکەی کردو پێی ووتن: - ئەی گەلەکەم - داوای یارمەتی وکۆمەکی لە خوای تاک وتەنھا بکەن بۆ ئەوەی زەرەر وزیانتان لێ دوور بخاتەوە وەخێر وخۆشی وقازانجتان تووش بکات، وە ئارام بگرن لەسەر ئەو بەڵا وموسیبەتەی کە تێی کەوتوون، وە چاک بزانن کە زەوی موڵکی خوای تاک وتەنھایە، نەک ھی فیرعەون وغەیری ئەویش تاوەکو بەئارەزووی خۆیان دەستی تێوەربدەن وحوکمی بەسەردا بکەن، وە خوای گەورە بە وویستی خۆی دەست ودەستی پێ دەکات لە نێوان خەڵکیدا، بەڵام ئەوەش بزانن سەرەنجامی چاک وباش لەسەر زەویدا بۆ ئەو باوەڕدارانەیە کە فەرمانەکانی خوای گەورە جێ بەجێ دەکەن ودوور دەکەونەوە لە ڕێگری وقەدەغەکراوەکانی، وە پاشە ڕۆژی ڕووناکیش بۆ خواناسانە ئەگەر چی دووچاری تاقیکردنەوە وبەڵا وموسیبەت و میحنەیش ببنەوە.

7:129Page 165

قَالُوٓاْ أُوذِينَا مِن قَبۡلِ أَن تَأۡتِيَنَا وَمِنۢ بَعۡدِ مَا جِئۡتَنَاۚ قَالَ عَسَىٰ رَبُّكُمۡ أَن يُهۡلِكَ عَدُوَّكُمۡ وَيَسۡتَخۡلِفَكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرَ كَيۡفَ تَعۡمَلُونَ ١٢٩

They said, "We have been harmed before you came to us and after you have come to us." He said, "Perhaps your Lord will destroy your enemy and grant you succession in the land and see how you will do."

گەلەکەی موسی لە بەنو ئیسرائیل ووتیان بە موسی (سەلامی خوای لێ بێت): ئەی موسی ئێمە بەدەستی فیرعەون دوچاری تاقیکردنەوە بووین، بە کوشتنی نەوە وکوڕەکانمان وە ھێشتنەوەی ژن و کچەکانمان پێش ئەوەی تۆ بێیت بۆ لامان وپاش ھاتنی تۆیش، موسایش (سەلامی خوای لێ بێت) ئامۆژگاری کردن وموژدەی خۆشی پێدان وپێی فەرموون: بەڵکو خوای گەورە دوژمنەکەتان –فیرعەون وگەلەکەی - لەناوبەرێت، وە لەپاش ئەوان لە زەویدا جێگیرتان بکات ودەسەڵاتتان بداتە دەست، جا تەماشاتان دەكات پاش ئەوە بزانە چی دەکەن لە شوکر وسوپاس کردنی، یان کوفرو ناشکوری کردنی.

7:130Page 165

وَلَقَدۡ أَخَذۡنَآ ءَالَ فِرۡعَوۡنَ بِٱلسِّنِينَ وَنَقۡصٖ مِّنَ ٱلثَّمَرَٰتِ لَعَلَّهُمۡ يَذَّكَّرُونَ ١٣٠

And We certainly seized1 the people of Pharaoh with years of famine and a deficiency in fruits that perhaps they would be reminded.

بێگومان بەگرانی ووشکە ساڵی وکەم بوونەوەی بەروبوم ودانەوێڵە وقات وقڕی سزای دار ودەست وکەسوکارەکەی فیرعەونماندا، بەئومێد وھیوای ئەوەی داچڵەکێن وبەخەبەر بێنەوە وپەند وئامۆژگاری وەربگرن، بەوەی ئەوەی بۆیان دابەزیووە تۆڵە وسزای خوایە لەسەر ئەو کوفر وبێباوەڕییەیان، تاوەکو تەوبە بکەن وبگەرێنەوە بۆ لای خوا.

7:131Page 166

فَإِذَا جَآءَتۡهُمُ ٱلۡحَسَنَةُ قَالُواْ لَنَا هَٰذِهِۦۖ وَإِن تُصِبۡهُمۡ سَيِّئَةٞ يَطَّيَّرُواْ بِمُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُۥٓۗ أَلَآ إِنَّمَا طَٰٓئِرُهُمۡ عِندَ ٱللَّهِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ١٣١

But when good [i.e., provision] came to them, they said, "This is ours [by right]." And if a bad [condition] struck them, they saw an evil omen in Moses and those with him. Unquestionably, their fortune is with Allāh, but most of them do not know.

دەستە وتاقمەکەی فیرعەون کاتێک کە ھەرزانی وخۆشگوزەرانی وبەروبومی چاکیان بۆ ھاتبا لەبری ئەوەی سوپاسی خوا بکەن دەیانووت: ئەوە خۆمان شایستەی ئەو ناز ونیعمەتانەین وھۆی خۆمانە، خۆ ئەگەر تووشی گرانی وقات وقڕی نەخۆشی و ماڵوێرانی وئەم جۆرە شتانە ببونایەتەوە دەیانووت: ئەوە لەبەر شوومی موسی وئەو کەسانەیە کەلەگەڵ ئەودان لەبەنو ئیسرائیل كە باوەڕیان ھێناوە، لەڕاستیدا ئەوەی توشیان بووە ھەر ھەمووی بە قەدەر وئەندازەگیری خوای گەورەیە، نە ئەوان و نە موسی (سەلامی خوای لێ بێت) دەستیان نییە تێیدا، بەڵکو ھێندە ھەیە موسی نزای لێ کردن لای خوای گەورە، بەڵام زۆربەیان ئاگاداری ئەوە نین، بۆیە دەیدەنە پاڵ غەیری خوای گەورە.

7:132Page 166

وَقَالُواْ مَهۡمَا تَأۡتِنَا بِهِۦ مِنۡ ءَايَةٖ لِّتَسۡحَرَنَا بِهَا فَمَا نَحۡنُ لَكَ بِمُؤۡمِنِينَ ١٣٢

And they said, "No matter what sign you bring us with which to bewitch us, we will not be believers in you."

گەلەکەی فیرعەون بەسەرکەشی وعینادیەوە بەموسی (سەلامی خوای لێ بێت) یان ووت: ھەر ئایەت ونیشانەیەکمان بۆ بھێنێت، وە ھەر بەڵگەیەکیشمان بۆ بھنێت لەسەر بەتاڵی ئەوەی ئێمە باوەڕمان پێیەتی بۆ ئەوەی پەشیمان ببینەوە لێی ووازی لێ بھێنین، یان باوەڕت پێ بکەین ، ئەوە چاک بزانە ھەرگیز باوەڕت پێ ناکەین.

7:133Page 166

فَأَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمُ ٱلطُّوفَانَ وَٱلۡجَرَادَ وَٱلۡقُمَّلَ وَٱلضَّفَادِعَ وَٱلدَّمَ ءَايَٰتٖ مُّفَصَّلَٰتٖ فَٱسۡتَكۡبَرُواْ وَكَانُواْ قَوۡمٗا مُّجۡرِمِينَ ١٣٣

So We sent upon them the flood and locusts and lice and frogs and blood as distinct signs, but they were arrogant and were a criminal people.

ئەمجا ئێمەش تۆفان وبارانێکی بەلێزمە وکوللەیەکی زۆرمان ناردە سەریان بۆ لەناو بردنی کشتوکاڵ وبەروبوم کیڵگەکانیان، ئەوە کیڵگەکانیان لەناو چوون وبەروبومەکانیشیان کوللە وێرانی کردن، وە ھەروەھا کێچ وگەنە وئەسپێمان ناردە سەریان کەدووچاری کشتوکاڵەکانیان دەبوو زیانی پێدەگەیاندن وە ھەروەھا ئازاری بە سەر ومووی مرۆڤ دەگەیاند، وە بۆقیشمان ناردە سەریان کە قاپ وکاسە ودەفرەکانیانی پڕ کردبوو، وە ھەرچی خواردنیان ھەبوو خراپی کردبوو، وە جێگای خەوتنیانی لێ تێکدابوون، وە خوێنیشمان بۆ ناردن بەجۆرێک ھەرچی کانی و ڕوباریانە ئاوەکانیان بووبن بەخوێن، ھەموو ئەمانە ئایەت ونیشانەی ڕوون وئاشکرا ولێک جودان کە ھەندێکیان بەدوای ھەندێکی تریاندا ھاتن، لەگەڵ ھەموو ئەوەی توشیان بوو لەو سزا وناڕەحەتیانە کەچی زیاتر یاخی بوون وباوەڕیان نەھێنا بەخوای گەورە وبەوەیش کە موسی (سەلامی خوای لێ بێت) ھێنابووی بۆیان، بەڕاستی ئەوان گەلێکی گوناھبار ولەخوا یاخی بوون، وە دەستیان ھەڵنەگرت لەباوەڕی پڕوپوچی خۆیان، وە ڕێنوینی نەکران بۆ لای ھەق وڕاستی.

7:134Page 166

وَلَمَّا وَقَعَ عَلَيۡهِمُ ٱلرِّجۡزُ قَالُواْ يَٰمُوسَى ٱدۡعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِندَكَۖ لَئِن كَشَفۡتَ عَنَّا ٱلرِّجۡزَ لَنُؤۡمِنَنَّ لَكَ وَلَنُرۡسِلَنَّ مَعَكَ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ١٣٤

And when the punishment descended upon them, they said, "O Moses, invoke for us your Lord by what He has promised you. If you [can] remove the punishment from us, we will surely believe you, and we will send with you the Children of Israel."

جا کاتێک دووچاری ئەو سزایە بوون بەوانەی کە باسکران ڕوویان لە موسی کرد (سەلامی خوای لێ بێت)، وە پێیان ووت: ئەی موسی نزامان بۆ بکە لەبەر ئەوەی کەکردویتی بە پێغەمبەر، وە بەو پەیمان وبەڵێنەی کە داویەتی بەتۆ کە تەوبە کردن ئەم سزایە ھەڵدەگرێت، دەی بپاڕێرەوە کە ئەم سزایەمان لەسەر ھەڵگرێت، ئەگەر ھاتوو ئەم سزایەمان لەسەر ھەڵگرێت ئەوا باوەڕت پێ دەھێنین، وە بەنوئیسرائیلیشت لەگەڵدا دەنێرین وئازادیان دەکەین.

7:135Page 166

فَلَمَّا كَشَفۡنَا عَنۡهُمُ ٱلرِّجۡزَ إِلَىٰٓ أَجَلٍ هُم بَٰلِغُوهُ إِذَا هُمۡ يَنكُثُونَ ١٣٥

But when We removed the punishment from them until a term which they were to reach,1 then at once they broke their word.

کەچی کاتێک بۆ ماوەیەکی دیاریکراو سزاکەمان لەسەر ھەڵگرتن پێش ئەوەی بەتۆفان لەناویان ببەین کەچی ئەو پەیمان وبەڵێنەی دابویان لەگەڵ خۆیاندا کە باوەڕ بھێنن وبەنو ئیسرائیل بنێرن وئازادیان بکەن شکاندیان وبەردەوام بوون لەسەر کوفر وبێباوەڕی خۆیان، وە ڕێگریشیان کرد لەناردنی بەنو ئیسرائیل لەگەڵ موسادا (سەلامی خوای لێ بێت).

7:136Page 166

فَٱنتَقَمۡنَا مِنۡهُمۡ فَأَغۡرَقۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡيَمِّ بِأَنَّهُمۡ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا وَكَانُواْ عَنۡهَا غَٰفِلِينَ ١٣٦

So We took retribution from them, and We drowned them in the sea because they denied Our signs and were heedless of them.

جا کاتێک ئەو ماوەیە کۆتایی پێ ھات کە دیاری کرابوو بۆ لەناو بردنیان، سزای خۆمان باراند بەسەریاندا، ئەویش بەنوقم کردنیان لەدەریادا بەھۆی ئەوەی ئایەت ونیشانەکانی خوایان بەدرۆ دادەنا، وە غافڵ وگێل وبێ ئاگاش بوون لێیان، وە پشتیان ھەڵکرد لەوەی کە ھەق وڕاستی دەیسەلماندن کەھیچ گومان ودوو دڵییەکی تێدا نەبوو.

7:137Page 166

وَأَوۡرَثۡنَا ٱلۡقَوۡمَ ٱلَّذِينَ كَانُواْ يُسۡتَضۡعَفُونَ مَشَٰرِقَ ٱلۡأَرۡضِ وَمَغَٰرِبَهَا ٱلَّتِي بَٰرَكۡنَا فِيهَاۖ وَتَمَّتۡ كَلِمَتُ رَبِّكَ ٱلۡحُسۡنَىٰ عَلَىٰ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ بِمَا صَبَرُواْۖ وَدَمَّرۡنَا مَا كَانَ يَصۡنَعُ فِرۡعَوۡنُ وَقَوۡمُهُۥ وَمَا كَانُواْ يَعۡرِشُونَ ١٣٧

And We caused the people who had been oppressed to inherit the eastern regions of the land and the western ones, which We had blessed. And the good word [i.e., decree] of your Lord was fulfilled for the Children of Israel because of what they had patiently endured. And We destroyed [all] that Pharaoh and his people were producing and what they had been building.

پاشان ئێمە ئەو بەنو ئیسرائیلەی کە فیرعەون زەلیل وسەر شۆڕی کردبوون کردمانن بە میراتگری خۆرھەڵات وخۆرئاوای زەوی، مەبەست لێی ئەوەیە کردنی بەمیراتگری ووڵاتی شام، ئەو ووڵاتەی کە خوای گەورە بەرەکەتداری کردبوو بەڕواندنی کشتوکاڵ وبەروبومەکەی بەجوانترین شێوە، جا - ئەی پێغەمبەر - ئەوسا بەڵێن وبڕیارە پیرۆزەکەی پەروەردگارت بۆ بەنو ئیسرایل کە مەبەست پێی یەعقوب وکوڕەکانی بوو بەڕاست گەڕا وبوونە پاشا وکاربەدەستی میسر، کەلە ئایەتی (وَنُرِيدُ أَنْ نَمُنَّ عَلَى الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا فِي الأَرْضِ وَنَجْعَلَهُمْ أَئِمَّةً وَنَجْعَلَهُمُ الْوَارِثِينَ) (القصص: ٥) خوای گەورە جێگری کردن لەسەر زەویدا بەھۆی ئەوەی ئارامیان گرت لەسەر ئەو ئازار وناڕەحەتیانەی لەسەر دەستی فیرعەون وگەلەکەی ڕوبەڕویان بوویەوە، وە ئەوەی فیرعەون لەکێڵگە وکشتوکاڵ وباخات وکۆشک وتەلار بنیاتی نابوو ھەر ھەموویانمان تێک وپێکشکاند ولەناومان بردن.

7:138Page 167

وَجَٰوَزۡنَا بِبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱلۡبَحۡرَ فَأَتَوۡاْ عَلَىٰ قَوۡمٖ يَعۡكُفُونَ عَلَىٰٓ أَصۡنَامٖ لَّهُمۡۚ قَالُواْ يَٰمُوسَى ٱجۡعَل لَّنَآ إِلَٰهٗا كَمَا لَهُمۡ ءَالِهَةٞۚ قَالَ إِنَّكُمۡ قَوۡمٞ تَجۡهَلُونَ ١٣٨

And We took the Children of Israel across the sea; then they came upon a people intent in devotion to [some] idols of theirs. They [the Children of Israel] said, "O Moses, make for us a god just as they have gods." He said, "Indeed, you are a people behaving ignorantly.

بەنو ئیسرائیلمان لە دەریاکە پەڕاندەوە کاتێک کە موسی بەگۆچانەکەی خۆی لێیدا و بوو بەدوو لەتەوە، دواتر تێپەڕین بەلای گەل وھۆزێکدا کە بتێکیان ھەبوو جگە خوا دەیانپەرست، بەنو ئیسرائیل ووتیان بە موسی (سەلامی خوای لێ بێت) : ئەی موسی بتێکمان بۆ دابنێ بیپەرستین وەک چۆن ئەوان چەند بتێکیان ھەیە جگە لەخوا دەیپەرستن، موسایش پێی فەرموون: ئەی گەلەکەم بێگومان ئێوە گەلێکی نەزانن ونەفامن بەوەی کەواجبە خوا بەگەورە وپیرۆز ویەکتایی ڕابگرن، وە بەھیچ شێوەیەک شایستە نیە ھاوەڵی بۆ بڕیار بدەن وغەیری ئەو بپەرستن.

7:139Page 167

إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ مُتَبَّرٞ مَّا هُمۡ فِيهِ وَبَٰطِلٞ مَّا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ١٣٩

Indeed, those [worshippers] - destroyed is that in which they are [engaged], and worthless is whatever they were doing."

بێگومان ئەو حاڵەتەی ئەوانی تێدایە کەبتەکان دەپەرستن سەرەنجامی تیاچوون ونەمانیانە کەپەرستن بۆ غەیری خوا دەکەن، وە تەواوی ئەوەیشی دەیکەن لەگوێڕایەڵی غەیری خوا وپەرستنیان لەگەڵ ئەودا پووچەڵەو ھۆکاری تیاچوونیانە.

7:140Page 167

قَالَ أَغَيۡرَ ٱللَّهِ أَبۡغِيكُمۡ إِلَٰهٗا وَهُوَ فَضَّلَكُمۡ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٤٠

He said, "Is it other than Allāh I should desire for you as a god1 while He has preferred you over the worlds?"

موسی بەگەلەکەی ووت: ئەی گەلەکەم چۆن داوای خوایەکی ترتان بۆ بکەم غەیری (اللە) تاوەکو بیپەرستن لەکاتێکدا ئێوە بەچاوی خۆتان نیشانە گەورەکانی خواتان بینی، وە خوای گەورە فەزڵی ئێوەی دا بەسەر تەواوی خەڵکی زەمانی خۆتاندا بەوەی نیعمەتی خۆی بەسەردا ڕشتن کە دوژمنەکەتانی لەناوبردن، وە کردنی بەجێنشین، وە دەسەڵاتی پێدان لەسەر زەوی؟

7:141Page 167

وَإِذۡ أَنجَيۡنَٰكُم مِّنۡ ءَالِ فِرۡعَوۡنَ يَسُومُونَكُمۡ سُوٓءَ ٱلۡعَذَابِ يُقَتِّلُونَ أَبۡنَآءَكُمۡ وَيَسۡتَحۡيُونَ نِسَآءَكُمۡۚ وَفِي ذَٰلِكُم بَلَآءٞ مِّن رَّبِّكُمۡ عَظِيمٞ ١٤١

And [recall, O Children of Israel], when We saved you from the people of Pharaoh, [who were] afflicting you with the worst torment - killing your sons and keeping your women alive. And in that was a great trial from your Lord.

- ئەی بەنوئیسرائیل - ئەوەتان لەبیر بێت، کاتێک ڕزگارمان کردن لەفیرعەون ودار ودەستەکەی، کە سزای زۆر خراپیان پێدەچەشتن وزەلیل وریسوایان کردبوون، بەوەی نێرینەكانتانی دەکوشتن و ژنەکانیشتانی دەھێشتنەوە بۆ خزمەتکردن، وە لەڕزگارکردنتان لەفیرعەون وگەلەکەی تاقیکردنەوەی گەورە ومەزن كران لەلایەن پەروەردگارتانەوە، کە شوکر وسوپاسی بۆ پێویست دەکات لەسەرتان.

7:142Page 167

۞ وَوَٰعَدۡنَا مُوسَىٰ ثَلَٰثِينَ لَيۡلَةٗ وَأَتۡمَمۡنَٰهَا بِعَشۡرٖ فَتَمَّ مِيقَٰتُ رَبِّهِۦٓ أَرۡبَعِينَ لَيۡلَةٗۚ وَقَالَ مُوسَىٰ لِأَخِيهِ هَٰرُونَ ٱخۡلُفۡنِي فِي قَوۡمِي وَأَصۡلِحۡ وَلَا تَتَّبِعۡ سَبِيلَ ٱلۡمُفۡسِدِينَ ١٤٢

And We made an appointment with Moses for thirty nights and perfected them by [the addition of] ten; so the term of his Lord was completed as forty nights. And Moses said to his brother Aaron, "Take my place among my people, do right [by them],1 and do not follow the way of the corrupters."

خوای گەورە پەیمان وبەڵێنی دا بە موسای پێغەمبەری تاوەکو سی شەو موناجات و گفتوگۆی لەگەڵدا بکات، پاشان خوای گەورە ئەو ماوەیەی بە دە شەوی تر بۆ تەواو کرد و بوو بەچل شەو، وە موسی کاتێک چوو بۆ گقتوگۆ کردن لەگەڵ خوادا بە ھارونی برای ووت: ئەی ھارون تۆ جێنشینی من بە لەناو گەلەکەم، وە کاروبارەکانیان بەچاکی بەرێوەبەرە و لە گەڵیاندا نەرم و نیان بە، وە ڕێگای خراپەکاران مەگرە بەر بەئەنجامدانی گوناھ و تاوان، وە مەبە بە یارمەتیدەری سەرپێچیکاران.

7:143Page 167

وَلَمَّا جَآءَ مُوسَىٰ لِمِيقَٰتِنَا وَكَلَّمَهُۥ رَبُّهُۥ قَالَ رَبِّ أَرِنِيٓ أَنظُرۡ إِلَيۡكَۚ قَالَ لَن تَرَىٰنِي وَلَٰكِنِ ٱنظُرۡ إِلَى ٱلۡجَبَلِ فَإِنِ ٱسۡتَقَرَّ مَكَانَهُۥ فَسَوۡفَ تَرَىٰنِيۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُۥ لِلۡجَبَلِ جَعَلَهُۥ دَكّٗا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقٗاۚ فَلَمَّآ أَفَاقَ قَالَ سُبۡحَٰنَكَ تُبۡتُ إِلَيۡكَ وَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ١٤٣

And when Moses arrived at Our appointed time and his Lord spoke to him, he said, "My Lord, show me [Yourself] that I may look at You." [Allāh] said, "You will not see Me,1 but look at the mountain; if it should remain in place, then you will see Me." But when his Lord appeared to the mountain, He rendered it level,2 and Moses fell unconscious. And when he awoke, he said, "Exalted are You! I have repented to You, and I am the first [among my people] of the believers."3

وە کاتێک موسی ڕۆیشت بۆ گقتوگۆکردن لەگەڵ پەروەردگاریدا بۆ ئەو شوێنەی کە دیاری کردبوو بۆی، کە تەواوکردنی چل شەوەکە بوو، پەروەردگار قسەی لەگەڵ کرد وموسی گوێی لەقسەی ئەو بوو، کە فەرمانی پێکرد بەھەندێ شت ووڕیگریشی کرد لەھەندێکی تر لەگەڵ باسکردنی ھەندێ شتی تر، موسی زۆر حەزی لەبینینی پەروەردگاری کرد، بۆیە داوای لێکرد کە تەماشای بکات وبیبینێت، خوای گەورەش (جل جلالە) وەڵامی دایەوە وپێی فەرموو: لە ژیانی دونیادا تۆ من نابینیت، چونکە تۆ توانای ئەوەت نیە، بەڵام تەماشای ئەو کێوە بکە من خۆم پیشانی ئەو دەدەم جا ئەگەر ئەو توانی لەجێگای خۆی بمێنێتەوە وکاریگەر نەبوو پێی، ئەوا تۆیش دەتوانیت من ببینیت، خۆ ئەگەر لەگەڵ زەویدا تەخت ویەکسان بوو ئەوا تۆ لەدونیادا من نابینیت، جا کاتێک خوای گەورە خۆی پیشانی کێوەکە دا لەگەڵ زەویدا تەخت ویەکسان بوو، موسایش لەھۆش خۆی چوو کەوتە سەر زەوی، وە کاتێک ھاتەوە ھۆش خۆی لەوەی دووچاری بوو بوو، پاڕایەوە لەخوا و ووتی: پاکوبێگەردی بۆ تۆ - ئەی پەروەردگارم - لەھەرچی نەنگی وکەموکورتیەک کە شایستەی تۆ نەبێت، ئێستا من تەوبەم کردو گەڕامەوە بۆ لای تۆ لەوەی کە داوام لێ کردیت کە تۆ ببینم لە دونیادا، ومن یەکەمین كەسم لەباوەڕدارانی ناو گەلەکەم.

7:144Page 168

قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ إِنِّي ٱصۡطَفَيۡتُكَ عَلَى ٱلنَّاسِ بِرِسَٰلَٰتِي وَبِكَلَٰمِي فَخُذۡ مَآ ءَاتَيۡتُكَ وَكُن مِّنَ ٱلشَّٰكِرِينَ ١٤٤

[Allāh] said, "O Moses, I have chosen you over the people with My messages and My words [to you]. So take what I have given you and be among the grateful."

خوای گەورە فەرمووی بەموسی: ئەی موسی ، من تۆم ھەڵبژاردووە، وە بەنامە وپەیامەکانم کە ناردومن بۆت فەزڵی تۆم داوە بەسەر خەڵکیدا، وە بەگفتوگۆکردنم لەگەڵتدا بەبێ ھیچ نێوەندگیر وھۆکارێکی تر فەزڵتم داوە بەسەر کەسانی تردا، دەی کەوابێت تۆیش ئەو شەرەف وپلەوپایە رێزدارەی کەپێم بەخشیوت وەری بگرە وقەدری بزانە، وە لەبەارمبەر ئەم بەخششە مەزنەدا لە سوپاسگوزاران بە بۆ خوا.

Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences

Contents

Ayat al-Kursi36Al-Kahfpage 42juz 15Bukhari 1Muslim 2999

Style

Theme
Text size
Layout

Читать на русском