Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
النبإ
An-Naba
The Tidings · Meccan · 40 ayahs
لەچی پرسیار دەكەن ئەو هاوبەش پەیداكارانە -موشریکانە- دوای ئەوەی الله -تەعاﻻ- پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم-ی بۆ ڕەوانەكردوون؟!
هەندێكیان پرسیار لە هەندێكی تریان دەكەن دەربارەی هەواڵە گەورەكە، ئەوە ئەو قورئانەیە نێردراوەتە سەر پێغەمبەرەكەیان كە هەواڵی زیندووبوونەوەی لە خۆ گرتووە.
ئەو قورئانەی كە ئەوان جیاوازن تێیدا و وەسفی دەكەن بە جادوو یان بە هۆنراوە یان بە غەیب زانین یان بە ئەفسانەی پێشینان.
وانییە بەو شێوەى ئەوان گومانی بۆ دەبەن -بانگەشەی بۆ دەکەن-، ئەوانەی قورئان بەدرۆ دەزانن لەمەودا سەرەنجامی درۆی خراپی خۆیان دەزانن.
پاشان دڵنیایان دەكاتەوە لێی جارێكی تر.
ئایا زەویمان ڕانەخستووە بۆیان و گونجاوە بۆ دامەزران ونیشتەجێبوونیان لەسەری؟!
وه شاخەكانمان لەسەر زەوی وەك مێخ لێكردووه تاكو ڕێگری بكات لە هەر لەرزینەوەیەك.
ئێوەمان بەدیهێناوە -ئەی خەڵكینە- لەچەند جۆرێك: له نێر و له مێ.
وە خەوتنتانمان گێڕاوە بە دابڕان لە چالاكی بۆ ئەوەی بحەسێنەوە.
وە شەومان گێڕاوە بە داپۆشەر بۆتان بە تاریكیەكەی وەك ئەو پۆشاكەی كە دامێنتانی پێ دادەپۆشن.
وە ڕۆژمان گێڕاوە بە گۆڕەپان بۆ ئیش و گەڕان بەدوای ڕۆزیدا.
78:12Page 582
وَبَنَيۡنَا فَوۡقَكُمۡ سَبۡعٗا شِدَادٗا ١٢
And constructed above you seven strong [heavens]
وە حەوت ئاسمانمان بەدیهێناوە بەسەرتانەوە بەهێز لە بنیادناندا و پتەو لە دروستكردندا.
وە ڕۆژمان گێڕاوە بەچرایەكی بەهێز لە بڵێسە وڕووناكی.
78:14Page 582
وَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلۡمُعۡصِرَٰتِ مَآءٗ ثَجَّاجٗا ١٤
And sent down from the rain clouds pouring water
وە بارانمان باراندووە بۆتان زۆر بەخووڕ لەو هەورانەی كاتی باران بارینیان هاتووە.
78:15Page 582
لِّنُخۡرِجَ بِهِۦ حَبّٗا وَنَبَاتٗا ١٥
That We may bring forth thereby grain and vegetation
بۆئەوەی بەو بارانه بڕوێنین جۆرەها دانەوێڵە وڕووەك.
وەپێی دەڕوێنین باخی زۆر وچڕوپڕ لەزۆری بەناویەكداچوونی لقەكانی.
78:17Page 582
إِنَّ يَوۡمَ ٱلۡفَصۡلِ كَانَ مِيقَٰتٗا ١٧
Indeed, the Day of Judgement is an appointed time -
بەڕاستی ڕۆژی جیاكردنەوە لە نێوان دروستكراوەکاندا وادەیەكی دیاری كراوە بەكاتێك كە دواناكەوێت.
78:18Page 582
يَوۡمَ يُنفَخُ فِي ٱلصُّورِ فَتَأۡتُونَ أَفۡوَاجٗا ١٨
The Day the Horn is blown and you will come forth in multitudes
ئەو ڕۆژەی كە فریشتەكە (ئیسرافیل) فووی دووەم دەكات بە كەڕەنادا (سوڕ)دا ئینجا ئێوە -ئەی خەڵكینە- كۆمەڵ كۆمەڵ دێن.
78:19Page 582
وَفُتِحَتِ ٱلسَّمَآءُ فَكَانَتۡ أَبۡوَٰبٗا ١٩
And the heaven is opened and will become gateways
وە ئاسمان كرایەوە و درزی تێکەوت وەك دەرگای كراوە.
78:20Page 582
وَسُيِّرَتِ ٱلۡجِبَالُ فَكَانَتۡ سَرَابًا ٢٠
And the mountains are removed and will be [but] a mirage.
وە شاخەكان خرانە ڕێ هەتا بوون بە تەپوتۆزێكی پەرش وبڵاو وەك (تراویلكە:سەراب)یان لێهات.
بەڕاستی دۆزەخ لە قەرەوڵ و چاوەڕوانیدایە.
شوێنی ستەمكارانە و دەگەڕێنەوە بۆی.
تیایدا دەمێننەوە سات وساڵانێكی زۆر كە كۆتایی نییە.
78:24Page 582
لَّا يَذُوقُونَ فِيهَا بَرۡدٗا وَلَا شَرَابًا ٢٤
They will not taste therein [any] coolness or drink.
نایچێژن تێیدا هەوایەكی ساردكەرەوە كە ساردیان بكاتەوە لەگەرمای دۆزەخ، هەروەها نایچێژن تێیدا خواردنەوەیەكی بەتام.
نایچێژن تێیدا جگە لە ئاوی زۆر گەرم، وە ئەوەی دەچۆڕێت لە كێم وزوخاوی ئەهلی ئاگر.
پاداشتێكە گونجاوە بۆ ئەوەی لەسەری بوون لە بێباوەڕی و گومڕایی.
بەڕاستی ئەوان لە دونیادا نەدەترسان لە لێپێچینەوەی الله -تەعاﻻ- لێیان لە قیامەتدا، چونكە بەڕاستی ئەوان باوەڕیان نەدەهێنا بە زیندووبوونەوە، ئەگەر بترسانایە لە زیندووبوونەوە باوەڕیان دەهێنا بە الله -تەعاﻻ-، وە كردەوەی چاكیان ئەنجام دەدا.
وە دڵنیا بوون لە بەدرۆخستنەوەى ئایەتەکانمان کە نێردراو بوون بۆ پێغەمبەرەكەمان.
وە هەموو كردەوەكانیانمان هەژمار كردووە وڕێکمان خستووە بە نووسین ونووسراوە لە لاپەڕەی كردەوەكانیاندا.
78:30Page 582
فَذُوقُواْ فَلَن نَّزِيدَكُمۡ إِلَّا عَذَابًا ٣٠
"So taste [the penalty], and never will We increase you except in torment."1
دەی بچێژن -ئەی ستەمكاران- لەم سزا بەردەوامە، بۆتان زیاد ناكەین جگە لەسزا وئازار نەبێت بۆ سەر سزا وئازارەکانتان.
بەڕاستی بۆ پارێزکاران لە پەروەردگاریانەوە شوێنی سەرفرازیی ھەیە بەدەستی دێنن وداواکراوەکەیان کە بەھەشتە، لەپای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی و دوورکەوتنەوە لەو شتانەی نەهی لێکردووە.
چەندەها باخ وکێڵگە وجۆری جیاواز لە ترێ
وە کچانی تازە مەمک کردووی ھاوتەمەن.
وە پەرداخی پڕ لە شەراب -مەی-.
78:35Page 583
لَّا يَسۡمَعُونَ فِيهَا لَغۡوٗا وَلَا كِذَّٰبٗا ٣٥
No ill speech will they hear therein or any falsehood -
قسەی پڕوپوچ ودرۆ لەبەھەشتدا نابیستن، وە ھەندێکیان ھەندێکی تریان بە درۆ ناخەنەوە.
78:36Page 583
جَزَآءٗ مِّن رَّبِّكَ عَطَآءً حِسَابٗا ٣٦
[As] reward from your Lord, [a generous] gift [made due by] account,1
ھەموو ئەمانەی پەروەردگار پێی بەخشیوون منەت و بەخشین وپاداشتێکی تەواوە لەلایەن پەروەردگاریانەوە.
78:37Page 583
رَّبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا ٱلرَّحۡمَٰنِۖ لَا يَمۡلِكُونَ مِنۡهُ خِطَابٗا ٣٧
[From] the Lord of the heavens and the earth and whatever is between them, the Most Merciful. They possess not from Him [authority for] speech.1
پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەى لەنێوانیاندایە، بەبەزەیی لە دونیا ولە ڕۆژی قیامەتدا، ئەوەی لە زەوی وئاسمانەکاندایە ناتوانن پرسیاری لێبکەن مەگەر ڕێگەیان پێ بدات.
78:38Page 583
يَوۡمَ يَقُومُ ٱلرُّوحُ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ صَفّٗاۖ لَّا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنۡ أَذِنَ لَهُ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَقَالَ صَوَابٗا ٣٨
The Day that the Spirit [i.e., Gabriel] and the angels will stand in rows, they will not speak except for one whom the Most Merciful permits, and he will say what is correct.
لە ڕۆژێکدا کە جبریل و فریشتەکان ڕیزبوون و وەستاون، کەسیان تکا بۆ کەس ناکەن مەگەر پەرورەدگاری بەبەزەیی ڕێگەی بدات تکا بکات بە قسەی بەجێ وەکو وشەی تەوحید -یەک خوا پەرستی-.
78:39Page 583
ذَٰلِكَ ٱلۡيَوۡمُ ٱلۡحَقُّۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ مَـَٔابًا ٣٩
That is the True [i.e., certain] Day; so he who wills may take to his Lord a [way of] return.1
ئەو ڕۆژە کە باسکرا بۆتان ئەو ڕۆژەیە کەوا گومانی تێدا نییە ڕوودەدات، ھەرکەسێک دەربازبوونی دەوێت تیایدا لە سزای اللە -تەعاﻻ- با ڕێگەی گەڕانەوە بگرێتە بەر بەئەنجامدانى ئەو کردەوە چاکانەی کە پەروەردگاری ڕازی دەکات.
78:40Page 583
إِنَّآ أَنذَرۡنَٰكُمۡ عَذَابٗا قَرِيبٗا يَوۡمَ يَنظُرُ ٱلۡمَرۡءُ مَا قَدَّمَتۡ يَدَاهُ وَيَقُولُ ٱلۡكَافِرُ يَٰلَيۡتَنِي كُنتُ تُرَٰبَۢا ٤٠
Indeed, We have warned you of an impending punishment on the Day when a man will observe what his hands have put forth1 and the disbeliever will say, "Oh, I wish that I were dust!"
بێگومان -ئەی خەڵکینە- ئێمە ئێوەمان ئاگادار کردەوە لە سزایەکی نزیک کە ڕوودەدات، لە ڕۆژێکی وادا کە مرۆڤ ئەو کردەوەی دەبینێت لە دونیادا ئەنجامی داوە، وە بێباوەڕ دەڵێت و ئاواتەخوازی دەربازبوونە لە سزا: خۆزگە ببومایە بە خۆڵ وەک ئاژەڵان کاتێک پێیان دەوترێت لە ڕۆژی قیامەتدا: ببن بە خۆڵ.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences