Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
التكوير
At-Takwir
The Overthrowing · Meccan · 29 ayahs
کاتێک خۆر پێکھاتەکانی کۆکرایەوە و پێچرایەوە، ڕووناکی نەما.
وە کاتێک ئەستێرەکان کەوتنە خوارەوە و ڕووناکیان سڕایەوە.
وە کاتێک شاخەکان جوڵێنران ولەشوێنی خۆیان خزێنران.
وە ئەگەر وشترە ئاوسەکان کە خاوەنەکانیان کێبڕکێ دەکەن لەسەریان پشتگوێ خران بەهۆی ئەوەى خاوەنەکانیان وازیان لێهێنان.
وە کاتێک گیانداران کۆکرانەوە لەگەڵ مرۆڤ لەیەک شوێندا.
وە کاتێک دەریاکان گڕدران ھەتا دەبن بە ئاگر.
وە کاتێک گیانەکان جووت کرانەوە لەگەڵ ھاوشێوەکانیاندا، خراپەکار لەگەڵ خراپەکار جووت دەکرێت، و لەخواترس لەگەڵ لەخواترساندا جووت دەکرێت.
وە کاتێک کچۆڵەی زیندەبەچاڵکراو، اللە -تەعاﻻ- پرسیاری لێکرد.
بە چ تاوانێک کوشتیتیان بکوژانت؟!
وە کاتێک پەڕاوی کردەوەی بەندەکان بڵاوکرایەوە، بۆئەوەی ھەموو یەکێک پەڕەی کردەوەی خۆی بخوێنێتەوە.
وە کاتێک ئاسمان داماڵرا ھەروەک پێست لەمەڕ دادەماڵرێت.
وە کاتێک دۆزەخ ھەڵگیرسێنرا.
وە کاتێک بەھەشت نزیک کرایەوە لەپارێزکاران وخواناسان.
81:14Page 586
عَلِمَتۡ نَفۡسٞ مَّآ أَحۡضَرَتۡ ١٤
A soul will [then] know what it has brought [with it].1
کاتێک ئەمانە ڕوودەدەن ھەموو کەسێک دەزانێت بۆ ئەو ڕۆژە چی کردەوەیەکی پێشخستووە.
اللە -تەعاﻻ- سوێند دەخوات بەو ئەستێرە نادیارانە پێش ھەڵھاتنیان لەشەودا.
ئەو ئەستێرە گەڕۆکانەی لەخولگەی خۆیاندا وون دەبن لەکاتی ھەڵھاتنی بەرەبەیاندا وەک ئاسک دەچنە لانکەکانیان، واتە: ماڵەکانیان.
وە سوێند دەخوات بەسەرەتای شەو کاتێک دێت، وە کۆتاییەکەی کاتێک پشت ھەڵدەکات.
وە سوێند دەخوات بە بەرەبەیان کاتێک ڕووناکیەکەی دەردەکەوێت.
81:19Page 586
إِنَّهُۥ لَقَوۡلُ رَسُولٖ كَرِيمٖ ١٩
[That] indeed, it [i.e., the Qur’ān] is a word [conveyed by] a noble messenger [i.e., Gabriel]
بەڕاستی ئەو قورئانەی دابەزیووەتە سەر موحەممەد -صلی اللە علیە وسلم- قسەی اللە -تەعاﻻ-یە فریشتەیەکی متمانەپێکراوی بەڕێز گەیاندوویەتی کە ئەویش جبریلە -علیه السلام-، اللە -تەعاﻻ- متمانەی پێ بەخشیووە.
81:20Page 586
ذِي قُوَّةٍ عِندَ ذِي ٱلۡعَرۡشِ مَكِينٖ ٢٠
[Who is] possessed of power and with the Owner of the Throne, secure [in position],
خاوەن ھێز و پلەیەکی گەورەیە لای خاوەن عەرش -پاک وبێگەردی بۆ ئەو زاتە مەزنە-.
بەگوێی دەکەن جێنشینانی ئاسمان، متمانە پێکراوە لەو وەحی ونیگایەی دەیگەیەنێت.
81:22Page 586
وَمَا صَاحِبُكُم بِمَجۡنُونٖ ٢٢
And your companion [i.e., Prophet Muḥammad (ﷺ) ] is not [at all] mad.1
ھاوڕێکەتان موحەممەد -صلی اللە علیە وسلم- ژیر وڕاستگۆ وئاقڵه، وەك خۆتان ناسیووتانە، بێ گومان شێت نییە وەک ئێوە ھەڵیدەبەستن بۆی.
81:23Page 586
وَلَقَدۡ رَءَاهُ بِٱلۡأُفُقِ ٱلۡمُبِينِ ٢٣
And he has already seen him [i.e., Gabriel] in the clear horizon.1
ئەو ھاوەڵەی ئێوە جبریلی بینیووە لەسەر ئەو شێوەی دروستکراوە لەسەری لەئاسۆی ئاسمانی ڕووندا.
81:24Page 586
وَمَا هُوَ عَلَى ٱلۡغَيۡبِ بِضَنِينٖ ٢٤
And he [i.e., Muḥammad (ﷺ)] is not a withholder of [knowledge of] the unseen.1
ئەو ھاوەڵەی ئێوە بێگومان ڕژد وچروک نییە بەرامبەرتان لەگەیاندنی ئەوەی فەرمانی پێکراوە پێتان، وە ھیچ پاداشتێک وەرناگرێت وەک ئەوەی کاھینەکان وەریدەگرن.
81:25Page 586
وَمَا هُوَ بِقَوۡلِ شَيۡطَٰنٖ رَّجِيمٖ ٢٥
And it [i.e., the Qur’ān] is not the word of a devil, expelled [from the heavens].
وە ئەو قورئانە قسە وگوفتاری شەیتانی دەرکراو نییە لەبەزەیی ومیھرەبانی اللە -تەعاﻻ-.
چی ڕێگەیەکە گرتوتانە بەر بۆ نکۆڵی كردن لە قورئان لەوەی کە لەلایەن اللە -تەعالا-ەوه هاتووە، لە دوای ئەو بەڵگانەی باسكران؟!
قورئان جگە لەیادخەرەوە وئامۆژگاری نەبێت ھیچ شتێکی تر نییە بۆ جنۆکە ومرۆڤەکان.
81:28Page 586
لِمَن شَآءَ مِنكُمۡ أَن يَسۡتَقِيمَ ٢٨
For whoever wills among you to take a right course.
بۆ ئەو کەسانەی لەئێوە بیانەوێت بەڕێکی لەسەر ڕێگەی ڕاستی وهەق بڕۆن.
81:29Page 586
وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢٩
And you do not will except that Allāh wills - Lord of the worlds.
ئێوە ئارەزووی گرتنەبەری ڕێگای ڕاست ناکەن، مەگەر ئەوەی اللە -تەعاﻻ- بیەوێت، كە پەروەردگاری ھەموو بەدیھێنراوەکانە.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences