Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
الغاشية
Al-Ghashiyah
The Overwhelming · Meccan · 26 ayahs
88:1Page 592
هَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ٱلۡغَٰشِيَةِ ١
Has there reached you the report of the Overwhelming [event]?
-ئەی پێغەمبەر- ئایا دەنگ وباسی ڕۆژە داپۆشەرەکەت پێگەشتووە (ڕۆژی دوایی کە بەناڕەحەتیەکانی تەواوی خەڵکی وبەدیهێنراوەکان دادەپۆشێت لەو ڕۆژەدا)؟!
لەڕۆژی قیامەتدا خەڵکی بەدبەختن یان بەختەوەرن، بۆیە ڕووخساری بەدبەختەکان لەو ڕۆژەدا زەلیل وڕیسوا وشەرمەزارە.
خاوەنی ئەو ڕووخسارانە، ھەوڵدەرێکی ڕەنجەڕۆن، کۆت وزنجیر کراوەتە گەردن وپێیەکانیان وپێی ڕادەکێشرێن.
خاوەنی ئەو ڕووخسارانە دەچنە ناو ئاگرێکی ھەرە گەرمەوە، ئاھو ناڵە ناڵیانه بەدەست گەرمیەکەیەوە.
وە لەسەرچاوەیەکی گەرم وکوڵ بەکوڵ ئاویان دەدرێتێ.
88:6Page 592
لَّيۡسَ لَهُمۡ طَعَامٌ إِلَّا مِن ضَرِيعٖ ٦
For them there will be no food except from a poisonous, thorny plant
خۆراکیشیان تەنھا لە دڕکێکی تفت وتاڵی وشکە، کە خراپترین خواردن وبۆگەنترینیانە، پێی دەوترێت (شیبریق:الشِّبْرِق) ئەگەر وشک ببێتەوە ژەھراوی دەبێت.
88:7Page 592
لَّا يُسۡمِنُ وَلَا يُغۡنِي مِن جُوعٖ ٧
Which neither nourishes nor avails against hunger.
ئەویش نە گۆشتی پێدەگرن وقەڵەو ببن پێی ونە برسێتیشیان پێدەشکێت.
ڕووخساری بەختەوەرەکانیش لەو ڕۆژەدا ڕووخۆش وجوان وگەشاوەن، لەبەر ئەو ناز ونیعمەتە خۆشانەی پێیان دراوە.
ڕازین لە کردەوەی چاک وکۆشش وماندووبونی دونیای خۆیان، چونکە بەچەند بەرامبەر پاداشتی گەورە دراونەتەوە لەلایەن پەروەردگاریانەوه.
لە ناو بەھەشتێکی بەرز وبڵند دان، بەرز وبڵند لەشوێن وپلەوپایەدا.
ھیچ قسە وگوفتارێکی ھیچ وپووچ وبەتاڵ وبێ مانای تێدا نابیستن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی قسە وگوفتاری حەرامی ھەرگیز تێدا نابیسترێت.
لەو بەھەشتەدا سەرچاوە وکانی لەبەر ڕۆشتوویان تێدایە، ھەرچۆنێکیان بوێت بەکاری دەھێنن.
ھەروەھا سیسەم وقەنەفە وجێگای حەوانەوەی بەرزی تێدایە.
وە کوپ وپەرداخی جوان وڕازاوەی ئامادەکراو بۆ خواردنەوەی تێدایە.
وە پاڵپشت وسەرینی جوانی ڕیزکراوی یەک لەدوای یەک.
وە قاڵی و فەرش و ڕاخەری جوان و ڕەنگا و ڕەنگی لێرە و لەوێ تیا ڕاخراوە.
88:17Page 592
أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى ٱلۡإِبِلِ كَيۡفَ خُلِقَتۡ ١٧
Then do they not look at the camels - how they are created?
ئەو بێباوەڕانە بۆ وورد نابنەوە لە ووشتر کە چۆن اللە -تەعاﻻ- بەدیھێناوە، وژێرباری کردووە بۆ ئادەمیزاد؟
وە بۆ تەماشای ئاسمان ناكەن و وورد نابنەوە لێی چۆن بەرزی کردووەتەوە، تاوەکو وایلێھاتووە لەسەروویانەوە سەقفێکی پارێزراو بوونی ھەیە وناکەوێتە خوار بەسەریاندا، (وئەو ھەموو ئەستێرە جوانەی تیا نەخشێنراوە بەبێ بوونی پایەیەک -عامودێک- لەنێوان ئاسمان وزەویدا).
وە بۆ وورد نابنەوە لە چیا وشاخ وکێوەکان کە چۆن داکوتراون ودامەزرێنراون لەسەر زەوی، تاوەکو نەجوڵێت وژیان لەخەڵکی تێک نەچێت؟!
وە بۆ تەماشای دەشتەکانی زەوی ناکەن کە چۆن ڕاخراوە ولەبارکراوە بۆ کشتوکاڵ وژیان بەسەربردنی خەڵکی تیایدا؟!
88:21Page 592
فَذَكِّرۡ إِنَّمَآ أَنتَ مُذَكِّرٞ ٢١
So remind, [O Muḥammad]; you are only a reminder.
-ئەی پێغەمبەر- تۆیش ئامۆژگاری ئەوانە بکە وبیانترسێنە لەسزای اللە -تەعاﻻ-، چونکە بەڕاستی تۆ تەنھا یادخەرەوەیت. ھیچ شتێکیت جگە لەیادخستنەوە لێ داوا ناکرێت، وە تەوفیق ویارمەتیدانیشیان بۆ باوەڕھێنان ئەوە تەنھا بەدەستی اللە -تەعاﻻ-یە.
تۆ دەسەڵاتت نیە بەسەریاندا تا بتوانیت بەزۆر باوەڕیان پێ بھێنیت.
بەڵام ئەو کەسەی کە پشت ھەڵدەکات وبێباوەڕ دەبێت بە اللە -تەعاﻻ- وپێغەمبەرەکەی.
88:24Page 592
فَيُعَذِّبُهُ ٱللَّهُ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَكۡبَرَ ٢٤
Then Allāh will punish him with the greatest punishment.
ئەوە اللە -تەعاﻻ- لەڕۆژی قیامەتدا سزای دەدات بە سزایەکی زۆر گەورە، ودەیخاتە ناو ئاگرەوە بەھەمیشەیی.
بێگومان ھەر بۆلای ئێمەیە گەڕانەوەیان لەپاش مردنیان (واتە پاش مردن زیندوو دەکرێنەوە ودەگەڕێنەوە بۆلای اللە -تەعاﻻ-).
پاشان بەڕاستی ھەر لەسەر ئێمەشە لێپرسینەوەیان لەسەر کردەوەکانیان، نە تۆ ونە جگە تۆیش مافی لێپرسینەوەتان نیە لەگەڵ خەڵیکدا.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences