Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
At-Tawbah 9:40–81
9:40Page 193
إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدۡ نَصَرَهُ ٱللَّهُ إِذۡ أَخۡرَجَهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ثَانِيَ ٱثۡنَيۡنِ إِذۡ هُمَا فِي ٱلۡغَارِ إِذۡ يَقُولُ لِصَٰحِبِهِۦ لَا تَحۡزَنۡ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَنَاۖ فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَيۡهِ وَأَيَّدَهُۥ بِجُنُودٖ لَّمۡ تَرَوۡهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلسُّفۡلَىٰۗ وَكَلِمَةُ ٱللَّهِ هِيَ ٱلۡعُلۡيَاۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ٤٠
If you do not aid him [i.e., the Prophet (ﷺ)] - Allāh has already aided him when those who disbelieved had driven him out [of Makkah] as one of two,1 when they were in the cave and he [i.e., Muḥammad (ﷺ)] said to his companion, "Do not grieve; indeed Allāh is with us." And Allāh sent down His tranquility upon him and supported him with soldiers [i.e., angels] you did not see and made the word2 of those who disbelieved the lowest,3 while the word of Allāh4 - that is the highest. And Allāh is Exalted in Might and Wise.
- ئەی باوەڕداران - ئەگەر یارمەتی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) نەدەن و سەری نەخەن، وە نەچن بەدەم بانگەوازەکەیەوە بۆ جیھاد و تێکۆشان لە پێناو خوا، ئەوە دڵنیابن خوای گەورە خۆی یارمەتی دەدات و سەری دەخات، ھەروەک چۆن یارمەتیدا ئەو کاتەی ئێوەی لەگەڵ نەبوو کاتێک بتپەرست و موشریکەکان پێغەمبەر و ئەبوبەکریان لە مەککە دەرپەڕاند و ناچاریان کردن کۆچ بکەن بۆ مەدینە، ئەوان دووان بوون سیەمیان نەبوو کاتێک لە ئەشکەوتی سەور خۆیان شاردبوەوە لە بێباوەڕان، ئەوانەی کە دەگەڕان بەشوێنیاندا، لەو کاتەدا پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بە ئەبوبەکری صدیقی ھاوەڵی وت کاتێک ترسا بتپەرست و موشریکەکان پێیان بزانن، پێی وت: مەترسە خوای گەورەمان لەگەڵدایە، لەگەڵماندایە بە یارمەتیدان و پشتگیری کردن، ئەوە بوو خوای گەورە ئارامی و ھێمنی خۆی ناردە سەر دڵی پێغەمبەرەکەی، وە سەربازانێکیشی لە فریشتە نارد بۆ یارمەتیدانیان کە ئێوە نەتاندەبینین، وە وشەی بتپەرست و موشریکەکانی نەوی كرد و وشەی خوای گەورەی بەرز و بڵند کرد کاتێک ئاینی ئیسلامی بەزر کردەوە بەسەر ئاینەکانی تردا، وە خوای گەورە زاڵ و بەدەسەڵاتە لەزات و ھێز و موڵکیدا، وە ھیچ کەس زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە بەرێوەبردن و قەدەر و شەریعەتەکەیدا.
9:41Page 194
ٱنفِرُواْ خِفَافٗا وَثِقَالٗا وَجَٰهِدُواْ بِأَمۡوَٰلِكُمۡ وَأَنفُسِكُمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ ٤١
Go forth, whether light or heavy,1 and strive with your wealth and your lives in the cause of Allāh. That is better for you, if you only knew.
- ئەی باوەڕداران - پیر و لاوتان و گران و سووکتان لەخۆشی و ناخۆشیدا، بەماڵ و سامان و بەگیان لەڕێی خوادا جیھاد و تێکۆشان بکەن، وە بزانن بێگومان ئەو دەرچوون و جیھاد و تێکۆشانە بەماڵ و گیانتان زیاتر سوودی ھەیە بۆتان لە ژیانی دونیا و دواڕۆژیش لەوەی دانیشن و دڵتان پەیوەستی سەلامەتی ماڵ و سامانتان بێت، ئەگەر ئێوە ئەوە دەزانن ئەوا زیاتر سوور دەبن لەسەر ئەوەی خێر و خۆشی دونیا و دواڕۆژتانی تێدایە.
9:42Page 194
لَوۡ كَانَ عَرَضٗا قَرِيبٗا وَسَفَرٗا قَاصِدٗا لَّٱتَّبَعُوكَ وَلَٰكِنۢ بَعُدَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلشُّقَّةُۚ وَسَيَحۡلِفُونَ بِٱللَّهِ لَوِ ٱسۡتَطَعۡنَا لَخَرَجۡنَا مَعَكُمۡ يُهۡلِكُونَ أَنفُسَهُمۡ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ إِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ ٤٢
Had it been a near [i.e., easy] gain and a moderate trip, they [i.e., the hypocrites] would have followed you, but distant to them was the journey. And they will swear by Allāh,1 "If we were able, we would have gone forth with you," destroying themselves [through false oaths], and Allāh knows that indeed they are liars.
- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر ئەوەی ئەوانی بۆ بانگ کرا، ئەو دووڕوانەی کە مۆڵەتیان لێ داوا دەکردیت کە لەگەڵت نەیەن بۆ جیھاد و تێکۆشان، ئەگەر دەستکەوتێکی ئاسان و سەفەرێکی بێ ڕەنج و ماندووبوون بوایە ئەوا ئەوان شوێنت دەکەوتن، بەڵام ئەو ماوە دوور و ناڕەحەتە دژوارە تادەگەیشتنە لای دوژمن لاگران و سەخت بوو، بۆیە بیانویان ھێنایەوە بۆ خۆ دزینەوە و دواکەوتن، لە پاش ئەوەیش کە گەڕایتەوە لە جیھاد و تێکۆشان ئەو دووڕوانە سوێندت بۆ دەخۆن و دەڵێن: ئەگەر بمانتوانیایە لەگەڵت بێین بۆ جیھاد و تێکۆشان ئەوا لەگەڵتدا دەردەچوین و بەجێ نەدەماین، ئەوانە بەھۆی ئەو درۆ و دەلەسانەوە خۆیان دووچاری تیاچوون و سزای خوا کرد، وە خوایش دەزانێت ئەوانە درۆزنن و درۆ دەکەن کاتێک سوێندت بۆ دەخۆن.
9:43Page 194
عَفَا ٱللَّهُ عَنكَ لِمَ أَذِنتَ لَهُمۡ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكَ ٱلَّذِينَ صَدَقُواْ وَتَعۡلَمَ ٱلۡكَٰذِبِينَ ٤٣
Allāh has pardoned you, [O Muḥammad, but] why did you give them permission [to remain behind]? [You should not have] until it was evident to you who were truthful and you knew [who were] the liars.
- ئەی پێغەمبەر - خوا لێت خۆش بێت، لەوەی کە مۆڵەتتدا بەو دووڕوانە نەیەن بۆ جیھاد و تیکۆشان و دوا بکەون لێتان، بۆچی مۆڵەتت پێدان؟ تاوەکو ئەوانەی ڕاستگۆ بوون لە ھێنانەوەی بیانووەکانیان، بەدەرکەون لەوانەی کە درۆزن بوون لە بیانوەکانیان، ئەوانەی ڕاستگۆ بوون مۆڵەتت بدانایە و ئەوانەشی کە زانێت درۆزنن مۆڵەتت پێ نەدانایە.
9:44Page 194
لَا يَسۡتَـٔۡذِنُكَ ٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ أَن يُجَٰهِدُواْ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡۗ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِٱلۡمُتَّقِينَ ٤٤
Those who believe in Allāh and the Last Day would not ask permission of you to be excused from striving [i.e., fighting] with their wealth and their lives. And Allāh is Knowing of those who fear Him.
- ئەی پێغەمبەر - ئەوانەی باوەڕێکی ڕاست و دروستیان بە خوا و ڕۆژی دوایی ھەیە ھیچ کات داوای مۆڵەتت لێ ناکەن بۆ ئەوەی دوا بکەون و بەماڵ و گیانیان جیھاد و تێکۆشان نەکەن لەڕێی خوادا، بەڵکو ھەر کاتێک داوای دەرچوونت کرد ئەوان ئامادەی دەرچوونن، وە بە ماڵ و سامان و گیانی خۆیان لە پێناو خوا تێدەکۆشن، وە خوای گەورە زانا و ئاگادارە بە خواناسانی ناو بەندەکانی، ئەوانەی داوای مۆڵەتت لێ ناکەن مەگەر لەبەر عوزر و بیانویەکی شەرعی نەبێت کە ڕێگایان نادات لە گەڵت بێنە دەرەوە بۆ جیھاد و تێکۆشان.
9:45Page 194
إِنَّمَا يَسۡتَـٔۡذِنُكَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَٱرۡتَابَتۡ قُلُوبُهُمۡ فَهُمۡ فِي رَيۡبِهِمۡ يَتَرَدَّدُونَ ٤٥
Only those would ask permission of you who do not believe in Allāh and the Last Day and whose hearts have doubted, and they, in their doubt, are hesitating.
بێگومان - ئەی پێغەمبەری خوا - ئەوانەی داوای مۆڵەتت لێدەکەن بۆ ئەوەی لە گەڵتدا نەیەن بۆ جیھاد و تێکۆشان لە ڕێی خوادا، دووڕووەکانن ئەوانەی کە باوەڕیان بەخوا و بەڕۆژی دوایی نییە، وە لە ڕاستی ئاینی ئیسلامیش دڕدۆنگ و دوو دڵن، وە بەردەوامیش لە دوو دڵی و سەرگەردانیدان وە ڕێنوێنی ناکرێن بۆ ھەق و راستی.
9:46Page 194
۞ وَلَوۡ أَرَادُواْ ٱلۡخُرُوجَ لَأَعَدُّواْ لَهُۥ عُدَّةٗ وَلَٰكِن كَرِهَ ٱللَّهُ ٱنۢبِعَاثَهُمۡ فَثَبَّطَهُمۡ وَقِيلَ ٱقۡعُدُواْ مَعَ ٱلۡقَٰعِدِينَ ٤٦
And if they had intended to go forth, they would have prepared for it [some] preparation. But Allāh disliked their being sent, so He kept them back, and they were told, "Remain [behind] with those who remain."1
ئەگەر ئەوانە ڕاستگۆ بوونایە لەو بانگەشەیەی دەیکەن گوایە مەبەستیانە لە گەڵتدا بڕۆنە دەرەوە بۆ جیھاد و تێکۆشان لە رێی خوا، ئەوا چەک و توێشوو ھەموو پێویستیەکانیان بۆ ئامادە دەکرد، بەڵام چونکە خوای گەورە ھاتنی ئەوانی پێخۆش نەبوو لەگەڵ تۆ، ھاتنە دەرەوی لەسەر گران و قورس کردن، ھەتا دانیشتنیان لە ماڵەکانی خۆیان بە باشتر زانی. (وە پێیان وترا: دەبڕۆن لەگەڵ ئەوانەدابن کە دانیشتوون لە ماڵەوە (واتا: لەگەڵ ژن و مناڵ و نەخۆش و پیر و پەککەوتەکان بن).
9:47Page 194
لَوۡ خَرَجُواْ فِيكُم مَّا زَادُوكُمۡ إِلَّا خَبَالٗا وَلَأَوۡضَعُواْ خِلَٰلَكُمۡ يَبۡغُونَكُمُ ٱلۡفِتۡنَةَ وَفِيكُمۡ سَمَّٰعُونَ لَهُمۡۗ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِٱلظَّٰلِمِينَ ٤٧
Had they gone forth with you, they would not have increased you except in confusion, and they would have been active among you, seeking [to cause] you fitnah [i.e., chaos and dissension]. And among you are avid listeners to them. And Allāh is Knowing of the wrongdoers.
چاکتر و باشتر وایە ئەو دووڕوانە لەگەڵتاندا نەیەنە دەرەوە، ئەوانە ئەگەر بێنە دەرەوە لە گەڵتاندا دوو دڵی و خراپە و گێرە شێوێنی نەبێت خێرێکی تریان بۆتان نییە، وە بە پەلەیش بە ھۆی دوو زمانیانەوە نێوانتانیان تێک دەدا، وە لەنێو ڕیزەکانی ئێوەیش کەسانی وا ھەیە گوێ لەو درۆ و دەلەسانە دەگرێت کەئەوان برەوی پێدەدەن، وەری دەگرێت و بڵاویشی دەکاتەوە، بەوەیش جیاوازی و دووبەرەکی لە نێوانتان دروست دەبێت، وە خوای گەورە زانا و ئاگادارە بەستەمکارانی ناو دووڕوەکان ئەوانەی کە ھەمیشە دوو دڵی و دڕدۆنگی لە نێو باوەڕداراندا بڵاو دەکاتەوە.
9:48Page 195
لَقَدِ ٱبۡتَغَوُاْ ٱلۡفِتۡنَةَ مِن قَبۡلُ وَقَلَّبُواْ لَكَ ٱلۡأُمُورَ حَتَّىٰ جَآءَ ٱلۡحَقُّ وَظَهَرَ أَمۡرُ ٱللَّهِ وَهُمۡ كَٰرِهُونَ ٤٨
They had already desired dissension before and had upset matters for you1 until the truth came and the ordinance [i.e., victory] of Allāh appeared, while they were averse.
ئەو دووڕوانە ھەمیشە سوورن لەسەر خراپە و خراپەکاری ئەویش بە جیاوازی خستنە نێو ڕیزی باوەڕداران و پەرتکردنی یەکڕیزیان پێش غەزوەی تەبوک، وە - ئەی پێغەمبەری خوا - بە فڕوفێڵ کاروباریان لێھەڵگێڕایتەوە، ناھەقیان کردە ھەق و ڕاستی، وە ھەق و ڕاستیشیان کردە باتڵ و ناھەقی، پێدەکرێت فڕوفێڵەکانیان کاریگەری ھەبێت لە ورە و توانات لە جیھاد و تێکۆشان کردن، تا ئەو کاتەی کە ھەق و ڕاستی بەدەرکەوت و یارمەتی و پشتیوانی خوات بۆ ھات، خوای گەورە ئاینەکەی خۆی بەرز و بڵند کردەوە و دوژمنەکانی سەرشۆڕ کرد، ئەوانیش لەو سەرکەوتنە ڕقیان دەبوویەوە و پێیان ناخۆش بوو، چونکە ئەوان حەزیان بەسەرکەوتنی باتڵ و ناھەقی دەکرد بەسەر ھەق و ڕاستیدا.
9:49Page 195
وَمِنۡهُم مَّن يَقُولُ ٱئۡذَن لِّي وَلَا تَفۡتِنِّيٓۚ أَلَا فِي ٱلۡفِتۡنَةِ سَقَطُواْۗ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةُۢ بِٱلۡكَٰفِرِينَ ٤٩
And among them is he who says, "Permit me [to remain at home] and do not put me to trial." Unquestionably, into trial they have fallen.1 And indeed, Hell will encompass the disbelievers.
لەناو ئەو دووڕوانەدا ھەیانبوو بڕ و بیانووی درۆ و دەلەسە و دروستکراویان دەھێنایەوە، وە دەیانووت: ئەی پێغەمبەری خوا مۆلەتم بدە نەیەم بۆ جیھاد و تێکۆشان، وە زۆرم لێمەکە بێمە دەرەوە لەگەڵتدا، تاوەکو بەھۆی ژن و کچانی دوژمنەوە (مەبەست پێی ڕۆمەکان بوو) تووشی گوناھ و تاوان نەبین ئەگەر ھاتبوون بۆ شەڕ، ئەوانە نازانن کە کەوتونەتە ناو گوناھی گەورەتر لەوەی گومانیان دەبرد، ئەویش بریتیە لەگوناھ و خراپەی دووڕویی و بەجێمان لە جیھاد و تێکۆشان، بێگومان لە ڕۆژی دواییدا ئاگری دۆزەخ دەوری بێباوەڕەکانی داوە، ھیچ کەسیان لێی قوتاری نابێت، وە نایشتوانن لێی ھەڵبێن.
9:50Page 195
إِن تُصِبۡكَ حَسَنَةٞ تَسُؤۡهُمۡۖ وَإِن تُصِبۡكَ مُصِيبَةٞ يَقُولُواْ قَدۡ أَخَذۡنَآ أَمۡرَنَا مِن قَبۡلُ وَيَتَوَلَّواْ وَّهُمۡ فَرِحُونَ ٥٠
If good befalls you, it distresses them; but if disaster strikes you, they say, "We took our matter [in hand] before,"1 and turn away while they are rejoicing.
- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەگەر ناز و نیعمەتێکی خوات بۆ ھات بەوەی سەرکەوتن بەسەر دوژمن یان دەسکەوتی جەنگی بۆ ئاسان کردیت، ئەوان خەمبار دەبن و زۆریان پێناخۆشە، خۆ ئەگەر تووشی بەڵا و ناخۆشی و شکانێک بوویت لە بەرامبەر دوژمندا، ئەو دووڕوانە دەڵێن: ئێمە پێشتر خەمی خۆمان خواردبوو، باش بوو وەک باوەڕدارەکان نەچووینە دەرەوە، وانەبوایە ئێستا ئێمەیش وەک ئەوان دووچاری کوشتن و بەدیل گرتن دەبووینەوە، پاشان ئەو دووڕوانە پشت لە پێغەمبەر و باوەڕداران دەکەن و بە خۆشحاڵییەوە دەگەڕێنەوە ناو ماڵ و منداڵیان.
9:51Page 195
قُل لَّن يُصِيبَنَآ إِلَّا مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَنَا هُوَ مَوۡلَىٰنَاۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلۡيَتَوَكَّلِ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ٥١
Say, "Never will we be struck except by what Allāh has decreed for us; He is our protector." And upon Allāh let the believers rely.
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ بەو دووڕوانە: ھەرگیز تووشی شتێک نابین ئەگەر خوا خۆی لەسەری نەنووسی بین، زاتی پاک و بێگەردی ئەو گەورە و پەنا دەرمانە، وە تەنھا ھەر پەنا بۆ ئەو دەبەین، وە پشت و پەنایشمان لە ھەموو کاروبارێکدا تەنھا ھەر ئەوە، وە باوەڕداران کاورباری خۆیان تەنھا دەدەنە دەست ئەو، چونکە ئەو بەسە پشتیوانیان بێت، وە ئەویش باشترین پشت و پەنایە.
9:52Page 195
قُلۡ هَلۡ تَرَبَّصُونَ بِنَآ إِلَّآ إِحۡدَى ٱلۡحُسۡنَيَيۡنِۖ وَنَحۡنُ نَتَرَبَّصُ بِكُمۡ أَن يُصِيبَكُمُ ٱللَّهُ بِعَذَابٖ مِّنۡ عِندِهِۦٓ أَوۡ بِأَيۡدِينَاۖ فَتَرَبَّصُوٓاْ إِنَّا مَعَكُم مُّتَرَبِّصُونَ ٥٢
Say, "Do you await for us except one of the two best things [i.e., martyrdom or victory] while we await for you that Allāh will afflict you with punishment from Himself or at our hands? So wait; indeed we, along with you, are waiting."
- ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئایا چاوەڕوانی چیمان بۆ دەکەن، جگە لە یەکێک لەو دوو کارە چاکە، یان سەرکەوتن یان شەھید بوون؟! وە ئێمەیش چاوەڕوانی ئەوە دەکەین خوای گەورە سزایەکی سەختان لای خۆیەوە بۆ بنێرێت، تیابچن یان سزاتان بدات بە دەستی ئێمە بە کوشتن یان بە دیل گرتن بێت، ئەگەر خوای گەورە مۆڵەتی جەنگمان بدات لە گەڵتاندا، دەسا ئێوە چاوەڕوانی سەرەنجامی ئێمە بن، ئێمەیش چاوەڕوانی سەرەنجامی ئێوە دەکەین، تاوەکو بزانین کێمان سەرکەوتوو دەبین.
9:53Page 195
قُلۡ أَنفِقُواْ طَوۡعًا أَوۡ كَرۡهٗا لَّن يُتَقَبَّلَ مِنكُمۡ إِنَّكُمۡ كُنتُمۡ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ ٥٣
Say, "Spend willingly or unwillingly; never will it be accepted from you. Indeed, you have been a defiantly disobedient people."
- ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ماڵ و سامانتان بەخۆشی یان بەناخۆشی بێت ببەخشن، دڵنیا بن خوای گەورە ھیچیتان لێ وەرناگرێت، چونکە ئێوە باوەڕتان بەخوا نییە و لە گوێڕایەڵی ئەو دەرچوون.
9:54Page 195
وَمَا مَنَعَهُمۡ أَن تُقۡبَلَ مِنۡهُمۡ نَفَقَٰتُهُمۡ إِلَّآ أَنَّهُمۡ كَفَرُواْ بِٱللَّهِ وَبِرَسُولِهِۦ وَلَا يَأۡتُونَ ٱلصَّلَوٰةَ إِلَّا وَهُمۡ كُسَالَىٰ وَلَا يُنفِقُونَ إِلَّا وَهُمۡ كَٰرِهُونَ ٥٤
And what prevents their expenditures from being accepted from them but that they have disbelieved in Allāh and in His Messenger and that they come not to prayer except while they are lazy and that they do not spend except while they are unwilling.
ئەوەی ڕێگرە لە وەرگرتنی بەخشینی ماڵ و سامانیان سێ شتە: بێباوەڕیان بە خوا و پێغەمبەرەکەی، وە تەمەڵی و لەش بەبارن کاتێک ھەڵدەسن بۆ نوێژکردن، وە ھەرشتێکیش ببەخشن لە ماڵ و سامانیان بەخۆشی خۆیان نایبەخشن، بەڵکو زۆریشیان پێ ناخۆشە، چونکە ئەوان لە نوێژ و ماڵ بەخشینیان چاوەڕوانی پاداشتی خوای گەورە نین.
9:55Page 196
فَلَا تُعۡجِبۡكَ أَمۡوَٰلُهُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُهُمۡۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُم بِهَا فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَتَزۡهَقَ أَنفُسُهُمۡ وَهُمۡ كَٰفِرُونَ ٥٥
So let not their wealth or their children impress you. Allāh only intends to punish them through them in worldly life and that their souls should depart [at death] while they are disbelievers.
- ئەی پێغەمبەر - سەروەت و سامان و کوڕ و کاڵی ئەو دووڕوانە سەرسامت نەکەن و لەبەر چاوت نەڕازێنەوە، چونکە پاشەڕۆژی ماڵ و سامان و کوڕوکاڵیان خراپ دەبێت، خوای گەورە دەیەوێت بە ماڵ و سامان و کوڕ و کاڵیان ھەر لە ژیانی دونیا سزایان بدات، چونکە ماندوو دەبن لە بەدەستھێنانی وە پاشان تووشی زەرەر و زیان دەبن داخ و خەمی بۆ دەخۆن، تا ئەو کاتەی خوای گەورە بە بێباوەڕی گیانیان دەکێشێت، لە پاشە ڕۆژیشدا بە ھەتاھەتایی لە بنی بنەوەی دۆزەخ سزا دەدرێن.
9:56Page 196
وَيَحۡلِفُونَ بِٱللَّهِ إِنَّهُمۡ لَمِنكُمۡ وَمَا هُم مِّنكُمۡ وَلَٰكِنَّهُمۡ قَوۡمٞ يَفۡرَقُونَ ٥٦
And they swear by Allāh that they are from among you while they are not from among you; but they are a people who are afraid.
- ئەی باوەڕداران - ئەو دووڕوانە سوێندتان بە درۆ بۆ دەخۆن کە بێگومان ئێمە لە ئێوەین، بەڵام لەڕاستیدا ئەوانە درۆ دەکەن چونکە لەدڵەوە لەگەڵ ئێو نین، ھەرچەند بە ڕواڵەت وایش دەربخەن، بەڵکو دەترسێن ئەوەی تووشی بتپەرست و موشریکەکان بوو لە کوشتن و بە دیل گرتن و کۆیلە کردنیان دووچاری ئەوانیش ببێت، ھەر لەبەر ئەوە لە ترسان بە ڕواڵەت موسڵمان بوونی خۆیان دەردەخەن.
9:57Page 196
لَوۡ يَجِدُونَ مَلۡجَـًٔا أَوۡ مَغَٰرَٰتٍ أَوۡ مُدَّخَلٗا لَّوَلَّوۡاْ إِلَيۡهِ وَهُمۡ يَجۡمَحُونَ ٥٧
If they could find a refuge or some caves or any place to enter [and hide], they would turn to it while they run heedlessly.
ئەو دووڕوانە ھێندە دەترسێن ئەگەر پەناگا و قەڵایەکیان دەسکەوێت بۆ خۆپاراستن، یان ئەشکەوتێک لەکێوەکان، یان ژێر زەمینێک بچونایەتە ناویەوە، بۆ ئەوەی خۆیانی تێدا بشارنەوە ئەوا پەنایان بۆ دەبرد و زۆر بە خێرای دەچونە ناویەوە.
9:58Page 196
وَمِنۡهُم مَّن يَلۡمِزُكَ فِي ٱلصَّدَقَٰتِ فَإِنۡ أُعۡطُواْ مِنۡهَا رَضُواْ وَإِن لَّمۡ يُعۡطَوۡاْ مِنۡهَآ إِذَا هُمۡ يَسۡخَطُونَ ٥٨
And among them are some who criticize you concerning the [distribution of] charities. If they are given from them, they approve; but if they are not given from them, at once they become angry.
- ئەی پێغەمبەر - لە ناو دووڕوەکاندا ھەندێکیان تانە و تەشەرت لێدەدەن لەسەر دابەشکردنی خێر و خێرات و زەکات کە بە دڵی ئەوان دابەشی ناکەیت و ئەوەی دەیانەوێت بە دەستی ناھێنن، خۆ ئەگەر ئەوەی دەیانویست بەو شێوەیە بەشی ئەوانیشت لێ بدایە ئەوا ڕازی دەبوون، بەڵام ئەگەر ئەوەی داوایان دەکرد پێت نەدانایە ئەوا قەڵس دەبوون و ڕقیان لێ ھەڵدەگرتیت.
9:59Page 196
وَلَوۡ أَنَّهُمۡ رَضُواْ مَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَقَالُواْ حَسۡبُنَا ٱللَّهُ سَيُؤۡتِينَا ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦ وَرَسُولُهُۥٓ إِنَّآ إِلَى ٱللَّهِ رَٰغِبُونَ ٥٩
If only they had been satisfied with what Allāh and His Messenger gave them and said, "Sufficient for us is Allāh; Allāh will give us of His bounty, and [so will] His Messenger; indeed, we are desirous toward Allāh,"1 [it would have been better for them].
ئەو دووڕوانەی کە لەسەر دابەشکردنی خێر و صەدەقات و زەکات تانە و تەشەریان لێدایت ڕازی بوونایە بەوەی خوای گەورە بۆی دیاری کردوون، وە بەو بەشەیش کە پێغەمبەری خوا پێی دابوون، وە بیانوتایە: خوامان بەسە، وە پاشانیش ھەر خوا لە فەزڵ و چاکەی خۆیمان پێ دەبەخشێ، وە پێغەمبەریش لەوەی خوای گەورە پێی داوە زیاترمان دەداتێ، وە ئێمە حەزمان لەوەیە خوا لە فەزڵ و چاکەی خۆیمان بداتێ، ئەگەر ئەوانە ئەوەیان بکردایە باشتر بوو لەوەی کەتانە و تەشەرت لێ بدەن.
9:60Page 196
۞ إِنَّمَا ٱلصَّدَقَٰتُ لِلۡفُقَرَآءِ وَٱلۡمَسَٰكِينِ وَٱلۡعَٰمِلِينَ عَلَيۡهَا وَٱلۡمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمۡ وَفِي ٱلرِّقَابِ وَٱلۡغَٰرِمِينَ وَفِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱبۡنِ ٱلسَّبِيلِۖ فَرِيضَةٗ مِّنَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ ٦٠
Zakāh expenditures are only for the poor and for the needy and for those employed for it1 and for bringing hearts together [for Islām] and for freeing captives [or slaves] and for those in debt and for the cause of Allāh and for the [stranded] traveler - an obligation [imposed] by Allāh. And Allāh is Knowing and Wise.
ئەو زەکاتەی خوای گەورە فەرزی کردووە، دەبێت بدرێت: بە ھەژاران ئەوانەی کە شتێک لەماڵ و داھاتیان ھەیە لەکار و کاسپی و وەزیفەکانیان، بەڵام بەشی بژێویان ناکات و کەس پێیان نازانێت، وە بۆ نەدارانیش ئەوانەی کە بە کولە مەرگی دەژین و ھیچ شتێک شک نابەن، وە حاڵ و گوزەرانیان لای ھەموو خەڵکی ئاشکرایە یان خۆیان باسی دەکەن، وە بۆ ئەو فەرمانبەرانەیش کە ئیمام و پێشەوای موسڵمانان دەیانێرێت بۆ زەکات کۆکردنەوە، وە بۆ ئەو بێباوەڕانەیش کە ئومێدی موسڵمان بوونیان لێدەکرێت لەو زەکاتەیان دەدرێتێ بۆ ئەوەی ھۆگربن بە ئیسلامەوە، یان ئەوانەیان باوەڕیان ھێشتا دانەمەزراوە تاوەکو بەتەواوی باوەڕیان دادەمەزرێت، یان بۆ ئەوە پێیان دەدرێت تاوەکو لەشەڕ و خراپەی بە دوور بن، وە خەرج دەکرێت بۆ ئازاد کردنی کۆیلە و بەندەکان، وە بەشی ئەو قەرزارانەیشی لێ دەدرێت کە قەرزەکانی لێ بدەنەوە ئەو قەرزارانەی کە بەبێ زیادەڕۆی ژیانیان گوزەراندووە بەڵام قەرزار بوون لەسەری، یان قەرزێکیان کردبێت لەگوناھ و تاوان و سەرپێچی خوای گەورەدا خەرجیان نەکردبێت، وە بەشێکی تری زەکات خەرج دەکرێت بۆ ئامادەکردنی موجاھیدان و تێکۆشەرانی ڕێگای خوا، وە بەشێکی تری بۆ ئەو ڕێبوارانەی لە ڕێگا پارە و پوڵ و خەرجیان لێ بڕاوە ، خەرج کردنی زەکات تەنھا بۆ ئەوانەی دیاریکراون بڕیاری خوایە و ئەو خۆی بڕیویەتیەوە، وە خوای گەورەش خۆی زانایە بە حاڵ و گوزەران و بەرژەوەندی بەندەکانی، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە بەڕێوەبردنی کارەکانی و دانانی شەریعەتەکەیشی.
9:61Page 196
وَمِنۡهُمُ ٱلَّذِينَ يُؤۡذُونَ ٱلنَّبِيَّ وَيَقُولُونَ هُوَ أُذُنٞۚ قُلۡ أُذُنُ خَيۡرٖ لَّكُمۡ يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَيُؤۡمِنُ لِلۡمُؤۡمِنِينَ وَرَحۡمَةٞ لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡۚ وَٱلَّذِينَ يُؤۡذُونَ رَسُولَ ٱللَّهِ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ ٦١
And among them are those who abuse the Prophet and say, "He is an ear."1 Say, "[It is] an ear of goodness for you that believes in Allāh and believes the believers and [is] a mercy to those who believe among you." And those who abuse the Messenger of Allāh - for them is a painful punishment.
لە ناو دووڕوەکاندا ھەیە بەتانە و تەشەر و قسەی نابەجێ ئازاری پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەدات، کاتێک لەسەرخۆیی و ئارامگری ئەویان دەدی دەیانووت: پێغەمبەر خۆش باوەڕە گوێ لەقسەی ھەموو کەس دەگرێت و باوەڕی پێدەکات، وە جیاوازی ناکات لەنێوان ھەق و ناھەقدا، جا - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: پێغەمبەری خوا تەنھا گوێ لە چاکەیەک دەگرێت خێری باوەڕدارانی تێدا بێت، گوێ لەشتێک دەگرێت خوا بە ڕاستی بزانێت، وە باوەڕ بەو شتانەیش دەکات باوەڕدارانی ڕاستگۆ پێی بگەیەنن، وە میھرەبانیشە لەگەڵیان، بێگومان ڕەوانەکردنی ئەو ڕەحمەتە بۆ ئەوانەی باوەڕیان پێھێناوە، وە ئەو کەسانەیش بەھەر جۆرێک ئەزیەت و ئازاری پێغەمبەریان دابێت (صلی اللە علیە وسلم) سزای بە ئازاریان بۆ ھەیە لەڕۆژی دواییدا.
9:62Page 197
يَحۡلِفُونَ بِٱللَّهِ لَكُمۡ لِيُرۡضُوكُمۡ وَٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ أَحَقُّ أَن يُرۡضُوهُ إِن كَانُواْ مُؤۡمِنِينَ ٦٢
They swear by Allāh to you [Muslims] to satisfy you. But Allāh and His Messenger are more worthy for them to satisfy,1 if they were to be believers.
- ئەی باوەڕداران - دووڕوەکان سوێندتان بە خوا بۆ دەخۆن بۆ ئەوەی ڕازیتان بکەن کە ھیچ شتێکیان نەووتوە ئەزیەت و ئازاری پێغەمبەری دابێت (صلی الله علیه وسلم)، لە کاتێکدا خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی لە پێشترن بەباوەڕی ڕاست و دروست و کاروکردەوەی چاکە ڕازی بکرێن، ئەگەر ئەوانە ڕاست دەکەن باوەڕداری ڕاستەقینەن.
9:63Page 197
أَلَمۡ يَعۡلَمُوٓاْ أَنَّهُۥ مَن يُحَادِدِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَأَنَّ لَهُۥ نَارَ جَهَنَّمَ خَٰلِدٗا فِيهَاۚ ذَٰلِكَ ٱلۡخِزۡيُ ٱلۡعَظِيمُ ٦٣
Do they not know that whoever opposes Allāh and His Messenger - that for him is the fire of Hell, wherein he will abide eternally? That is the great disgrace.
ئایا ئەو دووڕوانە نازانن بێگومان بەو کارەیان دژایەتی خوا و پێغەمبەرەکەی دەکەن، لەبەر ئەوە بزانن ھەرکەسێک دژایەتی ئەوان بکات لە ڕۆژی دواییدا بەھەمیشەیی دەخرێتە ئاگری دۆزەخەوە؟! ئا ئەوە زەلیلی و سەرشۆڕی گەورەیە.
9:64Page 197
يَحۡذَرُ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ أَن تُنَزَّلَ عَلَيۡهِمۡ سُورَةٞ تُنَبِّئُهُم بِمَا فِي قُلُوبِهِمۡۚ قُلِ ٱسۡتَهۡزِءُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ مُخۡرِجٞ مَّا تَحۡذَرُونَ ٦٤
The hypocrites are apprehensive lest a sūrah be revealed about them, informing them of1 what is in their hearts. Say, "Mock [as you wish]; indeed, Allāh will expose that which you fear."
دووڕوەکان لەوە دەترسن کە خوای گەورە سورەتێک دابەزێنێت بۆ پێغەمبەرەکەی باوەڕدارانی پێ ئاگادار بکات لەو کوفر و بێباوەڕییەی لە دڵ و دەروونیاندا شاردویانەتەوە، جا - ئەی پێغەمبەر - بڵێ - ئەی دووڕوینە - بەردەوام بن لەسەر گاڵتە کردن و تانە و تەشەردان لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام، بزانن ئەوەی لێی دەترسن خوای گەورە بەدەری دەخات بەوەی سورەتێک لەسەریان دادەبەزێنێت، یان پێغەمبەرەکەی ئاگادار دەکاتەوە لێیان.
9:65Page 197
وَلَئِن سَأَلۡتَهُمۡ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلۡعَبُۚ قُلۡ أَبِٱللَّهِ وَءَايَٰتِهِۦ وَرَسُولِهِۦ كُنتُمۡ تَسۡتَهۡزِءُونَ ٦٥
And if you ask them, they will surely say, "We were only conversing and playing." Say, "Is it Allāh and His verses and His Messenger that you were mocking?"
- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر پرسیار بکەیت لەو دووڕوانە لە بارەی ئەو تانە و تەشەر و جنێوانەی لە باوەڕدارانی دەدەن دوای ئەوەی خوا ئاگاداری کردیت، ئەوا لە وەڵامدا دەڵێن: ئێمە تەنھا گاڵتە و گەپمان کردووە و بەڕاستیمان نەبووە، تۆیش - ئەی پێغەمبەر- بڵێ: ئایا ئێوە گاڵتە بەخوا و ئایەتەکانی و گاڵتە بە پێغەمبەرەکەی دەکەن؟
9:66Page 197
لَا تَعۡتَذِرُواْ قَدۡ كَفَرۡتُم بَعۡدَ إِيمَٰنِكُمۡۚ إِن نَّعۡفُ عَن طَآئِفَةٖ مِّنكُمۡ نُعَذِّبۡ طَآئِفَةَۢ بِأَنَّهُمۡ كَانُواْ مُجۡرِمِينَ ٦٦
Make no excuse; you have disbelieved [i.e., rejected faith] after your belief. If We pardon one faction of you - We will punish another faction because they were criminals.
بڵێ بە درۆ و دەلەسە بڕوبیانوو مەھێننەوە، بێگومان بەو گاڵتەکردنەتان ئەوەی لە دڵ و دەرونتاندا شاردبووتانەوە ئاشکراتان کرد، ئەگەر ھاتوو لە بڕێکتان خۆش ببین دوای ئەوەی تەوبەیان کرد و وازیان ھێنا لە دووڕویی و دڵسۆزیان بۆ خوا ئاشکرا کرد، ئەوا سزای بڕیکی ترتان دەدەین لەبەر ئەوە بەردەوام بوون لەسەر دووڕویی و پاشانیش تەوبەیان نەکرد لێی.
9:67Page 197
ٱلۡمُنَٰفِقُونَ وَٱلۡمُنَٰفِقَٰتُ بَعۡضُهُم مِّنۢ بَعۡضٖۚ يَأۡمُرُونَ بِٱلۡمُنكَرِ وَيَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡمَعۡرُوفِ وَيَقۡبِضُونَ أَيۡدِيَهُمۡۚ نَسُواْ ٱللَّهَ فَنَسِيَهُمۡۚ إِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ هُمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ ٦٧
The hypocrite men and hypocrite women are of one another. They enjoin what is wrong and forbid what is right and close their hands.1 They have forgotten Allāh, so He has forgotten them [accordingly]. Indeed, the hypocrites - it is they who are the defiantly disobedient.
پیاوان و ژنانی دووڕوو ھەموو وەک یەکن و ھیچ جیاوازیەکیان لە نێواندا نییە لە سروشتی دووڕوییانەوە، ئەوان ھەندێکیان وەک ھەندێکی تریانن، پێچەوانەی باوەڕدارانن فەرمان دەکەن بە خراپە و ڕێگریش دەکەن لە چاکە، وە زۆریش ڕژد و چروکن ھیچ نابەخشن لە ڕێگای خوادا، ئەوان وازیان لە گوێڕایەڵی فەرمانەکانی خوا ھێناوە، بۆیە خوایش وازی لەوان ھێناوە و سەرکەتوو و سەرفرازیان ناکات بۆ دۆزینەوەی ڕێگای ڕاست، بێگومان دووڕوەکان لە گوێڕایەڵی خوا و ڕێگای ڕاست دەرچوون بۆ سەرپێچی خوا و ڕێگای گومڕایی.
9:68Page 197
وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقَٰتِ وَٱلۡكُفَّارَ نَارَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ هِيَ حَسۡبُهُمۡۚ وَلَعَنَهُمُ ٱللَّهُۖ وَلَهُمۡ عَذَابٞ مُّقِيمٞ ٦٨
Allāh has promised the hypocrite men and hypocrite women and the disbelievers the fire of Hell, wherein they will abide eternally. It is sufficient for them. And Allāh has cursed them, and for them is an enduring punishment.
خوای گەورە بڕیاری ئاگری دۆزەخی بە پیاوان و ژنانی دووڕوو و خەڵکانی بێباوەڕان داوە بە ھەتا ھەتایی بیانخاتە ناویەوە، ئەو ئاگرەیان بەسە بۆ تۆڵە و سزادان و دەرکردنیان لە ڕەحم و میھرەبانی خۆی، وە لەوێ سزای بەردەوامیان بۆ ھەیە.
9:69Page 198
كَٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ كَانُوٓاْ أَشَدَّ مِنكُمۡ قُوَّةٗ وَأَكۡثَرَ أَمۡوَٰلٗا وَأَوۡلَٰدٗا فَٱسۡتَمۡتَعُواْ بِخَلَٰقِهِمۡ فَٱسۡتَمۡتَعۡتُم بِخَلَٰقِكُمۡ كَمَا ٱسۡتَمۡتَعَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُم بِخَلَٰقِهِمۡ وَخُضۡتُمۡ كَٱلَّذِي خَاضُوٓاْۚ أُوْلَٰٓئِكَ حَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ ٦٩
[You disbelievers are] like those before you; they were stronger than you in power and more abundant in wealth and children. They enjoyed their portion [of worldly enjoyment], and you have enjoyed your portion as those before you enjoyed their portion, and you have engaged [in vanities] like that in which they engaged. [It is] those whose deeds have become worthless in this world and in the Hereafter, and it is they who are the losers.
ئێوە - ئەی دەستە و گرۆھی دووڕوان - لە بێباوەڕی و گاڵتەکردن حاڵتان وەک حاڵی گەلانی تری پێش خۆتانە کە بەڵگە و نیشانەکانی خوا و پێغەمبەرەکانیان بە درۆ زانی، ئەوان لە ھێز و بازوودا لە ئێوە زۆر بەھێزتر بوون وە لە ئێوەیش زیاتر ماڵ و سامان و کوڕ و کاڵیان ھەبوو، ھێندەی بۆیان نوسرابوو لەزەتیان لە دونیا و خۆشیەکانی برد، وە ئێوەیش - ئەی دووڕوینە - ھەروا لەزەتتان برد بەو ئەندازەیەی کە بۆتان دیاری کرابوو لەم ژیانی دونیایە، ھەروەک گەلانی پێشوو کە بەڵگە و نیشانەکانی خوا و پێغەمبەرەکانیان بە درۆ زانی و لەزەتیان لەدونیا برد، ھەروەک ئەوان لەناھەقی و بە درۆ زانینی بەڵگە و نیشانەکانی خوا و تانە و تەشەر لە پێغەمبەرەکانیان ڕۆچوون ، ئێوەیش بە خەستی لەو کارەدا ڕۆچوون و بەڵگە و نیشانەکانی خواتان بە درۆ زانی و تانە و تەشەریشتان لە پێغەمبەرەکان دا، ئەوانەی بەو صیفات و ڕەوشتە ناشیرینانە وەصف کران کاروکردەوەکانیان پووچ و بێھوودە مایەوە، لەبەر ئەوەی خاوەنەکانیان لای خوا بێباوەڕ بوون، وە کردەوەکانیشان لێ وەرنەگیرا، ئا ئەوانە دوڕاو و زیانبارن، چونکە خۆیان زیانبار کرد لەبەر ئەوەی خۆیان دووچاری ئەو جێگایانە کرد کە دەبنە ھۆی فەوتان و تیاچوون.
9:70Page 198
أَلَمۡ يَأۡتِهِمۡ نَبَأُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ قَوۡمِ نُوحٖ وَعَادٖ وَثَمُودَ وَقَوۡمِ إِبۡرَٰهِيمَ وَأَصۡحَٰبِ مَدۡيَنَ وَٱلۡمُؤۡتَفِكَٰتِۚ أَتَتۡهُمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِۖ فَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظۡلِمَهُمۡ وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ ٧٠
Has there not reached them the news of those before them - the people of Noah and [the tribes of] ʿAad and Thamūd and the people of Abraham and the companions [i.e., dwellers] of Madyan and the towns overturned?1 Their messengers came to them with clear proofs. And Allāh would never have wronged them, but they were wronging themselves.
ئایا ئەو دووڕوانە ھەواڵ و دەنگوباسی ئەو گەلە پێشووانەی کە بەڵگە و نیشانەکانی خوایان بە درۆ زانی پێنەگەیشتووە، وە چۆن خوای گەورە سزای دان، وەک گەلی نوح و گەلی هوود و گەلی صاڵح و گەلی ئیبراھیم و خەڵکی مەدیەن، وە شار و گوندی گەلی لوط، پێغەمبەرەکانیان بە بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکراوە ھاتن بۆ لایان، خوای گەورە بە ناھەق و ستەم لە ناوی نەبردن، چونکە پێغەمبەرەکانیان ترساندنیان و ئاگاداریان کردنەوە، بەڵکو ئەوە خۆیان بوون ستەمیان لە خۆیان کرد، بەوەی بێباوەڕ بوون بەخوا و پێغەمبەرەکانیشیان بە درۆ زانی.
9:71Page 198
وَٱلۡمُؤۡمِنُونَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتُ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِيَآءُ بَعۡضٖۚ يَأۡمُرُونَ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَيَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَيُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَيُطِيعُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓۚ أُوْلَٰٓئِكَ سَيَرۡحَمُهُمُ ٱللَّهُۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٞ ٧١
The believing men and believing women are allies of one another. They enjoin what is right and forbid what is wrong and establish prayer and give zakāh and obey Allāh and His Messenger. Those - Allāh will have mercy upon them. Indeed, Allāh is Exalted in Might and Wise.
باوەڕدارانی پیاو و ئافرەت ھەندێکیان پاڵپشت و پشتیوانی ھەندێکی تریانن، چونکە ھەردوولایان باوەڕدارن، ئەوان فەرمان دەکەن بە چاکە، چاکەیش ھەر شتێکە لای خوای گەورە خۆشەویست بێت، لە ڕوانگەی گوێڕایەڵی کردنیەوە، وەک یەکخواپەرستی و نوێژکردن، وە ڕێگریش دەکەن لە خراپە، خراپەیش ھەر شتێکە خوای گەورە تووڕە بکات لە گوناھ و تاوان و بێباوەڕی و ڕیبا خواردن، ئەو باوەڕدارانە نوێژەکانیان زۆر بە جوانی جێ بەجێ دەکەن، وە فەرمانبەرداری فەرمانەکانی خوا و پێغەمبەرەکەین، ئا ئەوانەی کە ئەو صیفاتە جوان و ڕەوشتە بەرزانەیان ھەیە خوای گەورە دەیانخاتە بەر ڕەحمەت و میھرەبانی خۆیەوە، بێگومان خوای گەورە زۆر باڵادەستە، ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بە سەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە دروستکردن و بەرێوەبردنی کارەکانی و شەریعەت و یاسا و ڕێساکانیدا.
9:72Page 198
وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا وَمَسَٰكِنَ طَيِّبَةٗ فِي جَنَّٰتِ عَدۡنٖۚ وَرِضۡوَٰنٞ مِّنَ ٱللَّهِ أَكۡبَرُۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ ٧٢
Allāh has promised the believing men and believing women gardens beneath which rivers flow, wherein they abide eternally, and pleasant dwellings in gardens of perpetual residence; but approval from Allāh is greater. It is that which is the great attainment.
خوای گەورە بەڵێنی بە پیاو و ژنە باوەڕدارەکان داوە، کە لە رۆژی دواییدا بیانخاتە بەھەشتانێکەوە کە ڕووبارەکان دەچن بە ژێر کۆشک و تەلارەکانیدا، وە بەھەمیشەییش تێیدا دەمێننەوە، وە ھیچ کەسێک لەوان لەوێ نامرن، وە ناز و نیعمەتەکانیان نابڕێتەوە و کۆتایی نایەت، وە بەڵێنیشی پێداون لەو بەھەشتەی کە جێگای مانەوەی ھەمیشەییە بیانخاتە کۆشک و تەلاری زۆر جوانەوە، وە لەسەروو ھەموو ئەوانەیشەوە ڕەزامەندی خوا لەھەموو گەورەتر و خۆشترە، ئەو پاداشتەی کە باسکرا سەرکەوتن و سەرفرازی گەورە و مەزنە، کە ھیچ سەرکەوتن و سەرفرازییەکی تر ھاوشانی ئەو نییە.
9:73Page 199
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ جَٰهِدِ ٱلۡكُفَّارَ وَٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱغۡلُظۡ عَلَيۡهِمۡۚ وَمَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ ٧٣
O Prophet, fight against the disbelievers and the hypocrites and be harsh upon them. And their refuge is Hell, and wretched is the destination.
ئەی پێغەمبەر لەگەڵ بێباوەڕاندا بەشیر و تیر و جەنگ کردن جیھاد بکە، وە لەگەڵ دووڕوەکانیشدا بە بەڵگەھێنانەوە و گفتوگۆکردن جیھاد بکە، وە توند و تیژ بە لەگەڵیاندا، چونکە ئەوان شایستەی ئاوەھا کارێکن، وە لە رۆژی دواییشدا جێگا و ڕێگایان ھەر ئاگری دۆزەخە، وە دۆزەخیش جێگا و رێگایەکی یەکجار خراپ و دژوارە.
9:74Page 199
يَحۡلِفُونَ بِٱللَّهِ مَا قَالُواْ وَلَقَدۡ قَالُواْ كَلِمَةَ ٱلۡكُفۡرِ وَكَفَرُواْ بَعۡدَ إِسۡلَٰمِهِمۡ وَهَمُّواْ بِمَا لَمۡ يَنَالُواْۚ وَمَا نَقَمُوٓاْ إِلَّآ أَنۡ أَغۡنَىٰهُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ مِن فَضۡلِهِۦۚ فَإِن يَتُوبُواْ يَكُ خَيۡرٗا لَّهُمۡۖ وَإِن يَتَوَلَّوۡاْ يُعَذِّبۡهُمُ ٱللَّهُ عَذَابًا أَلِيمٗا فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۚ وَمَا لَهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ مِن وَلِيّٖ وَلَا نَصِيرٖ ٧٤
They swear by Allāh that they did not say [anything against the Prophet (ﷺ)] while they had said the word of disbelief and disbelieved after their [pretense of] Islām and planned that which they were not to attain.1 And they were not resentful except [for the fact] that Allāh and His Messenger had enriched them of His bounty.2 So if they repent, it is better for them; but if they turn away, Allāh will punish them with a painful punishment in this world and the Hereafter. And there will not be for them on earth any protector or helper.
دووڕوەکان سوێندی درۆ بەخوا دەخۆن: ئەوەی پێتگەیشتووە گوایە ئەوان تانە و تەشەریان لە ئاینەکەت داوە وجنێویان بەخۆتداوە، ڕاست نییە و شتی وایان نەوتووە، لە ڕاستیشدا ئەوەی پێتگەیشتبوو لەوانەوە ئەوان وتبویان، وتە و قسەی کوفریان گوتبوو، وە پاش ڕاگەیاندنی باوەڕھێنانیشیان جارێکی تر گەڕابوونەوە سەر کوفڕ و بێباوەڕی، وە ویستیان کارێک بکەن دەستیان نەکەوت و بۆیان نەگونجا، ویستیان پێغەمبەری خوا بکوژن (صلی اللە علیە وسلم)، وە ئەم کارە ناشایستەیە ناکەن تەنھا لەبەر ئەوە نەبێت کەخوای گەورە و پێغەمبەرەکەی(صلی اللە علیە وسلم) بێنیازیان کردن لە فەزڵی خوای گەورە، وە ناز و نیعمەتێکی زۆری پێدابوون ، وە پێغەمبەریش لە دەستکەوتەکانی جەنگ درێغی لێ نەدەکردن، جا ئەگەر ئەوان تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە لەو دووڕوویی و نیفاقەی لەسەرین ئەوا باشتر و چاکتر لەوەی لەسەری بمێننەوە، خۆ ئەگەر پشتھەڵبکەن و تەوبە نەکەن ئەوا خوای گەورە سزایان دەدات بەسزایەکی زۆر بە ئێش و ئازار لە دونیادا بە کوشتن و دیلگرتن، وە لە ڕۆژی دواییشدا بە ئاگری دۆزەخ، وە ئەو کاتە ھیچ دۆست و پشتیوانێکیان نابێت ڕزگاریان بکات لە سزای ئاگری دۆزەخ.
9:75Page 199
۞ وَمِنۡهُم مَّنۡ عَٰهَدَ ٱللَّهَ لَئِنۡ ءَاتَىٰنَا مِن فَضۡلِهِۦ لَنَصَّدَّقَنَّ وَلَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ ٧٥
And among them are those who made a covenant with Allāh, [saying], "If He should give us from His bounty, we will surely spend in charity, and we will surely be among the righteous."
لە نێو دووڕوەکاندا ھەیشیانە پەیمان و بەڵێنیان بەخوادا و وتیان: ئەگەر خوای گەورە لە فەزڵی خۆیمان پێ ببەخشێت و ماڵ و سامانمان بداتێ ئەوا خێر و سەدەقە و دەستگیرۆی ھەژاران دەکەین، وە دەچینە ڕیزی پیاوچاکانەوە، ئەو پیاوچاکانەی کە کاروکردەوەکانیان باش و خاسە.
9:76Page 199
فَلَمَّآ ءَاتَىٰهُم مِّن فَضۡلِهِۦ بَخِلُواْ بِهِۦ وَتَوَلَّواْ وَّهُم مُّعۡرِضُونَ ٧٦
But when He gave them from His bounty, they were stingy with it and turned away while they refused.
جا کاتێک خوای گەورە لە فەزڵ و ناز و نیعمەتی خۆی پێ بەخشین ئەوان پەیمان و بەڵێنەکەی دابویان بە خوا وەفایان پێ نەکرد و چروک و ڕژد و بەخیلیان تێدا کرد، وە ھیچ شتێکیان لە ماڵ و سامانەکەیان نەبەخشی، وە پشتیان لە فەرمانەکەی خوا کرد و ڕوویان لە باوەڕ وەرگێڕا.
9:77Page 199
فَأَعۡقَبَهُمۡ نِفَاقٗا فِي قُلُوبِهِمۡ إِلَىٰ يَوۡمِ يَلۡقَوۡنَهُۥ بِمَآ أَخۡلَفُواْ ٱللَّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُواْ يَكۡذِبُونَ ٧٧
So He penalized them with hypocrisy in their hearts until the Day they will meet Him - because they failed Allāh in what they promised Him and because they [habitually] used to lie.
پاشان خوای گەورە جگە لە چروکی و ڕژدی و بەخیلیەکەشیان تا ڕۆژی قیامەت نەخۆشی دووڕویی خستە دڵیانەوە، ئەمەش وەک تۆڵەیەکی پەروەردگار چونکە درۆیان کرد و پەیمان و بەڵێنەکەیان نەبردە سەر.
9:78Page 199
أَلَمۡ يَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ سِرَّهُمۡ وَنَجۡوَىٰهُمۡ وَأَنَّ ٱللَّهَ عَلَّٰمُ ٱلۡغُيُوبِ ٧٨
Did they not know that Allāh knows their secrets and their private conversations and that Allāh is the Knower of the unseen?
ئایا دووڕوەکان نازانن خوای گەورە نھێنی و ئاشکرای ئەوان دەزانێت، وە ئاگادارە و بەوەی لە فڕۆ و فێڵ لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانیاندا دەیشارنەوە؟ وە لە ھەرچی نادیاریشە ئاگادارە؟ وە ھیچ شتێکی لەکار و کردەوەیان لا شاراوە و نھێنی نییە، وە تۆڵەی ھەموویشیان لێ دەکاتەوه.
9:79Page 199
ٱلَّذِينَ يَلۡمِزُونَ ٱلۡمُطَّوِّعِينَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ فِي ٱلصَّدَقَٰتِ وَٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ إِلَّا جُهۡدَهُمۡ فَيَسۡخَرُونَ مِنۡهُمۡ سَخِرَ ٱللَّهُ مِنۡهُمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ ٧٩
Those who criticize the contributors among the believers concerning [their] charities and [criticize] the ones who find nothing [to spend] except their effort, so they ridicule them - Allāh will ridicule them, and they will have a painful punishment.
ئەوانەی کەتانە و تەشەر لە باوەڕداران دەدەن ئەو باوەڕدارانەی بە دڵسۆزی و بە دڵ و گیان خێر و سەدەقە دەکەن، تانەیان لێ دەدەن بەوەی کەخێرێکی کەم دەکەن، ئەوانەی تەنھا ماڵ و سامانێکی کەم شک دەبەن و ھەر ھێندەیان لە توانادا ھەیە، گاڵتەیان پێ دەکەن و دەڵێن: ئایا خێر و سەدەقەکەتان چ کون و کەلەبەرێک پڕ دەکاتەوە؟ خوای گەورەش لە تۆڵەی ئەو قسە و قسەڵۆک و تانە و تەشەرەیان بەباوەڕداران گاڵتە بەوان دەکات، وە سزایەکی بەسۆی بە ئازاریشیان بۆ ھەیە.
9:80Page 200
ٱسۡتَغۡفِرۡ لَهُمۡ أَوۡ لَا تَسۡتَغۡفِرۡ لَهُمۡ إِن تَسۡتَغۡفِرۡ لَهُمۡ سَبۡعِينَ مَرَّةٗ فَلَن يَغۡفِرَ ٱللَّهُ لَهُمۡۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ كَفَرُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡفَٰسِقِينَ ٨٠
Ask forgiveness for them, [O Muḥammad], or do not ask forgiveness for them. If you should ask forgiveness for them seventy times - never will Allāh forgive them. That is because they disbelieved in Allāh and His Messenger, and Allāh does not guide the defiantly disobedient people.
- ئەی پێغەمبەر - داوای لێخۆش بوون بۆ دووڕوەکان بکەیت یان بۆیان نەکەیت، ئەگەر بێتۆ حەفتا جاریش داوای لێخۆش بوونیان لە خوای گەورە بۆ بکەیت لەگەڵ ئەوەی حەفتا جار زۆریشە خوای گەورە ھەر لێیان خۆش نابێت، چونکە ئەوانە بێباوەڕن بەخوا و پێغەمبەرەکەی، وە بێگومان خوای گەورە کەسانێک موەفەق و سەرفراز ناکات کە لە سنووری شەریعەتەکەی بە ئەنقەست دەرچووبن.
9:81Page 200
فَرِحَ ٱلۡمُخَلَّفُونَ بِمَقۡعَدِهِمۡ خِلَٰفَ رَسُولِ ٱللَّهِ وَكَرِهُوٓاْ أَن يُجَٰهِدُواْ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَقَالُواْ لَا تَنفِرُواْ فِي ٱلۡحَرِّۗ قُلۡ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرّٗاۚ لَّوۡ كَانُواْ يَفۡقَهُونَ ٨١
Those who remained behind1 rejoiced in their staying [at home] after [the departure of] the Messenger of Allāh and disliked to strive with their wealth and their lives in the cause of Allāh and said, "Do not go forth in the heat." Say, "The fire of Hell is more intense in heat" - if they would but understand.
دووڕوەکان کە لە غەزای تەبووک دواکەوتن لە جیھاد کردن لە پێناو خوای گەورە، وە لەگەڵ پێغەمبەری خوا دەرنەچوون و لە شاری مەدینە مانەوە دڵخۆش بوون، وە پێیان ناخۆش بوو بەماڵ و سامان و گیانیان لە پێناوی خوای گەورە وەک باوەڕداران جیھاد بکەن، وە ھەندێک لەو دووڕوانە برا و ھاوڕێ دووڕوەکەی سارد دەکردەوە لە جیھاد کردن، و پێیان دەووتن: دونیا زۆر گەرمە بەم گەرمایە دەرمەچن بۆ جەنگ و جیھاد کردن، غەزوەی تەبوک لە وەرزی گەرمادا ڕوویدا، تۆیش - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئاگری دۆزەخ کە چاوەڕوانی دووڕوان دەکات زۆر گەرمترە لەم گەرمایەی کە ئەوان لێی ڕادەکەن ئەگەر ژیر بوونایە و بیانزانیایە.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences