Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
At-Tawbah 9:82–119
9:82Page 200
فَلۡيَضۡحَكُواْ قَلِيلٗا وَلۡيَبۡكُواْ كَثِيرٗا جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ ٨٢
So let them laugh a little and [then] weep much as recompense for what they used to earn.
دەی ئەو دووڕوانەی کە لە جیھادکردن بەجێمان و نەڕۆیشتن لەگەڵ پێغەمبەری خوادا بالەم ژیانی دونیایەی کەدەبڕێتەوە و کۆتایی دێت کەم پێ بکەنن، وە زۆر بگریەن لە ژیانی دوارۆژیاندا كە ھەرگیز کۆتایی نایەت، وەکو سزایەک بۆ بێباوەڕی و ئەو گوناھ و تاوانانەی لە دونیادا ئەنجامیان دەدا.
9:83Page 200
فَإِن رَّجَعَكَ ٱللَّهُ إِلَىٰ طَآئِفَةٖ مِّنۡهُمۡ فَٱسۡتَـٔۡذَنُوكَ لِلۡخُرُوجِ فَقُل لَّن تَخۡرُجُواْ مَعِيَ أَبَدٗا وَلَن تُقَٰتِلُواْ مَعِيَ عَدُوًّاۖ إِنَّكُمۡ رَضِيتُم بِٱلۡقُعُودِ أَوَّلَ مَرَّةٖ فَٱقۡعُدُواْ مَعَ ٱلۡخَٰلِفِينَ ٨٣
If Allāh should return you to a faction of them [after the expedition] and then they ask your permission to go out [to battle], say, "You will not go out with me, ever, and you will never fight with me an enemy. Indeed, you were satisfied with sitting [at home] the first time, so sit [now] with those who stay behind."
- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر خوای گەورە گەڕاندیتیەوە بۆ لای دەستەیەک لەو دووڕوانە لە شاری مەدینە، لەوانەی کە نەھاتبوون لەگەڵتدا بۆ جیھاد کردن، وە جارێکی تر داوات لێ دەکەن بۆ دەرچوون لەگەڵتدا بۆ غەزا وجیھادێکی تر، ئەوا پێیان بڵێ: - ئەی دووڕوینە- وەک سزایەک بۆتان، وە بۆ دوور کەوتنەوە لەو خراپانەی کە بەدوای خۆتاندا دەیھێنن، ھەرگیز نابێت لەگەڵمدا دەربچن بۆ جیھاد و تێکۆشان لە پێناوی خوا، چونکە ئێوە ھەر یەکەمجار لە غەزوەی تەبووک ڕازی بوون کە دانیشن و دەرنەچن بۆ جیھاد کردن، دەی کەوابێت دانیشن لەگەڵ ئەوانەی عوزر و بڕوبیانویان ھەبووە لە منداڵان و ئافرەتان و پیروپەکەوتە و نەخۆشەکان.
9:84Page 200
وَلَا تُصَلِّ عَلَىٰٓ أَحَدٖ مِّنۡهُم مَّاتَ أَبَدٗا وَلَا تَقُمۡ عَلَىٰ قَبۡرِهِۦٓۖ إِنَّهُمۡ كَفَرُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَمَاتُواْ وَهُمۡ فَٰسِقُونَ ٨٤
And do not pray [the funeral prayer, O Muḥammad], over any of them who has died - ever - or stand at his grave. Indeed, they disbelieved in Allāh and His Messenger and died while they were defiantly disobedient.
- ئەی پێغەمبەر - ھەرگیز لەسەر مردووی ھیچ دووڕویەک نوێژ نەکەیت، وە لەسەر گۆڕی ھیچ کەسێکیشیان مەوەستە بۆ نزا و پاڕانەوە و داوای لێخۆش بوون کردن بۆیان، چونکە ئەوانە بێباوەڕن بە خوا و پێغەمبەرەکەی، وە لەسەر بێفەرمانی خوا مردوون، بۆیە ھەرکەسێک بەو شێوەیە بێت ئیتر نوێژی لەسەر ناكرێت و نزای بۆ ناكرێت.
9:85Page 200
وَلَا تُعۡجِبۡكَ أَمۡوَٰلُهُمۡ وَأَوۡلَٰدُهُمۡۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُعَذِّبَهُم بِهَا فِي ٱلدُّنۡيَا وَتَزۡهَقَ أَنفُسُهُمۡ وَهُمۡ كَٰفِرُونَ ٨٥
And let not their wealth and their children impress you. Allāh only intends to punish them through them in this world and that their souls should depart [at death] while they are disbelievers.
- ئەی پێغەمبەر - ماڵ و سەروەت و سامان و کوڕوکاڵی ئەو دووڕوانە سەرسامت نەکات، چونکە ئەو ناز و نیعمەتەی کە پێیان دراوە لەبەر خۆشەویستیان نییە لای خوای گەورە، بەڵکو خوا دەیەوێت ھەر بەو سەروەت و سامانەیان لە ژیانی دونیادا سزایان بدات، بەوەی ماندوو دەبن لە پەیدا کردن و بەدەستھێنانیدا، وە دووچاری زۆرێک لەتەنگ و چەڵەمەیش دەبن بۆی، وە کاتێکیش فریشتەی گیان کێشان گیانیان لە جەستەیان دەردەھێنێت بە بێباوەڕی دەمرن.
9:86Page 200
وَإِذَآ أُنزِلَتۡ سُورَةٌ أَنۡ ءَامِنُواْ بِٱللَّهِ وَجَٰهِدُواْ مَعَ رَسُولِهِ ٱسۡتَـٔۡذَنَكَ أُوْلُواْ ٱلطَّوۡلِ مِنۡهُمۡ وَقَالُواْ ذَرۡنَا نَكُن مَّعَ ٱلۡقَٰعِدِينَ ٨٦
And when a sūrah was revealed [enjoining them] to believe in Allāh and to fight with His Messenger, those of wealth among them asked your permission [to stay back] and said, "Leave us to be with them who sit [at home]."
کاتێک خوای گەورە سورەتێک دادەبەزێنێت بۆ سەر پێغەمبەرەکەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)، وە پێیان بوترێت باوەڕ بەخوا بھێنن و لەگەڵ پێغەمبەرەکەی جیھاد بکەن لە پێناوی خوادا، ئەوا دەوڵمەند و دەست ڕۆیشتوەکانیان دێن و داوای ئەوەت لێ دەکەن کە لەگەڵت نەیەن بۆ جیھاد کردن و بەجێ بمێنن، وە دەڵێن: وازمان لێ بھێنە لەگەڵ خاوەن عوزر و بڕوبیانەوەکان لە منداڵان و ئافرەتان و پیروپەکەوتە و نەخۆشەکان بەجێ بمێنین.
9:87Page 201
رَضُواْ بِأَن يَكُونُواْ مَعَ ٱلۡخَوَالِفِ وَطُبِعَ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ فَهُمۡ لَا يَفۡقَهُونَ ٨٧
They were satisfied to be with those who stay behind, and their hearts were sealed over, so they do not understand.
ئەو دووڕوانە ڕازی بوون بە زەلیلی و ڕسوای خۆیان کاتێک ڕازی بوون لەگەڵ خاوەن عوزرەکان (لە منداڵان و ئافرەتان و پیروپەککەوتە و نەخۆشەکان) جێ بمێنن و نەیەن بۆ جیھاد و تێکۆشان لە پێناوی خوادا، ھەر بۆیە خوای گەورە بە ھۆی بێباوڕی و دووڕوییانەوە مۆری ناوە بەسەر دڵیاندا، ئەوان ھیچ تێناگەن و نازانن جیھاد چی بەرژەوەندی و سەربەرزییەکی باوەڕدارانی تێدایە، بۆیە ئەوانیش نازانن بەرژەوەندی خۆیان لەچیدایە.
9:88Page 201
لَٰكِنِ ٱلرَّسُولُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ جَٰهَدُواْ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡۚ وَأُوْلَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلۡخَيۡرَٰتُۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ ٨٨
But the Messenger and those who believed with him fought with their wealth and their lives. Those will have [all that is] good and it is those who are the successful.
بەڵام پێغەمبەر و ئەوانەیش لەگەڵ ئەودا باوەڕیان ھێناوە وەک ئەو دووڕوانە لە جیھاد و تێکۆشان لە پێناوی خوادا دوانەکەوتن، بەڵکو لە پێناوی خوادا بەماڵ و گیانیان جیھاد و تێکۆشانیان کرد، پاداشتی ئەوانیش لای خوا بەدەستھێنانی سوود و قازانجی دونیایی بوو، وەک سەرکەوتن بەسەر دوژمن و بەدەستھێنانی دەستکەوتەکانی جەنگ، وە لەوەش گرنگتر بەدەستھێنانی پاداشتی دواڕۆژە، لەچوونە بەھەشت و سەرفرازی ھەتاھەتایی و ڕزگار بوون لەئاگری دۆزەخ.
9:89Page 201
أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ ٨٩
Allāh has prepared for them gardens beneath which rivers flow, wherein they will abide eternally. That is the great attainment.
خوای گەورە بەھەشتانێکی بۆ ئامادە کردوون کە ڕووبارەکان بەژێر کۆشک و تەلارەکانیدا دێن و دەچن و گوزەر دەکەن، وە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، وە ھەرگیز نایشمرن، ئەو پاداشتەی ئامادەکراوە سەرفرازی مەزن و گەورەیە، بەشێوەیەک ھیچ خۆشی و سەرفرازییەک ھاوشێوەی ئەو نییە.
9:90Page 201
وَجَآءَ ٱلۡمُعَذِّرُونَ مِنَ ٱلۡأَعۡرَابِ لِيُؤۡذَنَ لَهُمۡ وَقَعَدَ ٱلَّذِينَ كَذَبُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥۚ سَيُصِيبُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ ٩٠
And those with excuses among the bedouins came to be permitted [to remain], and they who had lied1 to Allāh and His Messenger sat [at home]. There will strike those who disbelieved among them a painful punishment.
عەرەبە دەشتەکییە باوەڕدارەکان لە ھۆزەکانی مەدینە و دەوروبەری عوزر و بیانویان ھێنایەوە بۆ پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) کە مۆلەتیان بداتێ و نەچن بۆ جیھاد و تێکۆشان لەپێناوی خوادا، دەستەیەکی تریش (کە مەبەست پێی دووڕوەکانە) لە جیھاد و تێکۆشان دواکەوتن و لەگەڵ پێغەمبەر دەرنەچوون، لەگەڵ ئەوەشدا نەھاتن عوزر و بیانوو بۆ نەچوونیان بھێننەوە، چونکە ئەوان لە بنەمادا باوەڕیان بە پێغەمبەری خوا نییە، وە باوەڕیشیان بە بەڵێنەکانی خوا نییە، ئەوانە بەھۆی بێباوەڕییانەوە سزای بەسۆی بەئازاریان بۆ ھەیە.
9:91Page 201
لَّيۡسَ عَلَى ٱلضُّعَفَآءِ وَلَا عَلَى ٱلۡمَرۡضَىٰ وَلَا عَلَى ٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ مَا يُنفِقُونَ حَرَجٌ إِذَا نَصَحُواْ لِلَّهِ وَرَسُولِهِۦۚ مَا عَلَى ٱلۡمُحۡسِنِينَ مِن سَبِيلٖۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ٩١
There is not upon the weak or upon the ill or upon those who do not find anything to spend any discomfort [i.e., guilt] when they are sincere to Allāh and His Messenger. There is not upon the doers of good any cause [for blame]. And Allāh is Forgiving and Merciful.
ئافرەتان و منداڵان و نەخۆشەکان و پیروپەککەوتە و کوێر و ئەوانەیش ھەژارن و دەسەڵاتی ئەوەیان نییە کەلوپەلی چوونە دەرەوە بۆ جیھاد و تێکۆشان ئامادە بکەن، ئەوانە ھەموویان گوناھیان ناگات کە بەجێ بمێنن و نەچن بۆ جیھاد و تێکۆشان لەگەڵ پێغەمبەری خوادا، چونکە بیانویەکی شەرعی قبوڵ کراویان ھەیە، ئەگەر ھاتوو ئەوانە دڵسۆزی خوا و پێغەمبەرەکەی بوون، وە کاروکردەوەیان بەپێی شەریعەتەکەی ئەوان بێت، خەڵکانی خاوەن بیانو و عوزری شەرعی ئەگەر نەچنە جیھادیش ھیچ ڕیگایەک نییە بۆ سزادانیان، خوای گەورەش لێبوردە و لیخۆشبووی گوناھەکانیانە، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان.
9:92Page 201
وَلَا عَلَى ٱلَّذِينَ إِذَا مَآ أَتَوۡكَ لِتَحۡمِلَهُمۡ قُلۡتَ لَآ أَجِدُ مَآ أَحۡمِلُكُمۡ عَلَيۡهِ تَوَلَّواْ وَّأَعۡيُنُهُمۡ تَفِيضُ مِنَ ٱلدَّمۡعِ حَزَنًا أَلَّا يَجِدُواْ مَا يُنفِقُونَ ٩٢
Nor [is there blame] upon those who, when they came to you for you to take them along, you said, "I can find nothing upon which to carry you."1 They turned back while their eyes overflowed with tears out of grief that they could not find something to spend [for the cause of Allāh].
ھەروەھا - ئەی پێغەمبەری خوا - ئەوانەیش کە ھاتنە لات و داوایان لێکردیت کە لەگەڵ خۆت بیانبەیت بۆ جیھاد و وڵاخیان بۆ پەیدا بکەیت، تۆیش پێت وتن: ھچ شتێک شک نابەم ھەڵتانگرێت و سواری بن، ئەوانەیش ھیچ گوناھیان ناگات کە لەگەڵت نەیەن بۆ جیھاد و تێکۆشان لە پێناوی خوادا، ئیتر ئەوان بەو حاڵەوە لای تۆیان بەجێھێشت لەداخ و خەفەتی ئەوەی کەخۆیان نەیانتوانی خۆ ئامادە بکەن، وە نەتۆیش توانیت شتێکیان بۆ بکەیت، چاوەکانیان ھۆن ھۆن فرمێسکیان پێدا دەھاتە خوارەوە.
9:93Page 201
۞ إِنَّمَا ٱلسَّبِيلُ عَلَى ٱلَّذِينَ يَسۡتَـٔۡذِنُونَكَ وَهُمۡ أَغۡنِيَآءُۚ رَضُواْ بِأَن يَكُونُواْ مَعَ ٱلۡخَوَالِفِ وَطَبَعَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ فَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ٩٣
The cause [for blame] is only upon those who ask permission of you while they are rich. They are satisfied to be with those who stay behind, and Allāh has sealed over their hearts, so they do not know.
دوای ئەوەی خوای گەورە ڕوونی کردەوە ئەوانەی خاوەن بیانوو و عوزری شەرعی بوون ھیچ ڕێگایەک نییە بۆ سزادانیان، دێتە سەر باسی ئەوانەی کە شایستەی سزا و ڕەخنە و گلەیی و گازندە و تۆڵەن، وە دەفەرموێت: بەڵکو ڕێی گلەیی و گازندە و سزا و تۆڵە تەنھا بۆ ئەوانەیە کە دەوڵەمەندن و دەسەڵاتی ئەوەیان ھەیە خۆئامادە بکەن بۆ جیھاد کردن، کەچی دێنە لات - ئەی پێغەمبەری خوا - داوای مۆڵەتت لێ دەکەن کە بەجێ بمێنن و نەیەن لە گەڵتدا بۆ جیھاد و تێکۆشان لە پێناوی خوادا، ئەوان ڕازی بوون بە زەلیلی و ڕیسوایی و دانیشتن لەگەڵ منداڵان و ئافرەتان و پیروپەککەوتە و نەخۆشەکان، بۆیە خوای گەورەش مۆری ناوە بەسەر دڵەکانیاندا ئامۆژگاری و قسە لەگەڵ کردن ھیچ کاریگەری نابێت لەسەریان، وە بەم ھۆیەشەوە ئەوانە نازانن بەرژەوەندی خۆیان لەچیدایە تاوەکو ئەوە ھەڵبژێرن، وە چیش خراپەی تێدایه بۆیان وازی لێبھێنن.
9:94Page 202
يَعۡتَذِرُونَ إِلَيۡكُمۡ إِذَا رَجَعۡتُمۡ إِلَيۡهِمۡۚ قُل لَّا تَعۡتَذِرُواْ لَن نُّؤۡمِنَ لَكُمۡ قَدۡ نَبَّأَنَا ٱللَّهُ مِنۡ أَخۡبَارِكُمۡۚ وَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمۡ وَرَسُولُهُۥ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٩٤
They will make excuses to you when you have returned to them. Say, "Make no excuse - never will we believe you. Allāh has already informed us of your news [i.e., affair]. And Allāh will observe your deeds, and [so will] His Messenger; then you will be taken back to the Knower of the unseen and the witnessed,1 and He will inform you of what you used to do."
دووڕوەکان ئەوانەی کە لە جیھاد دواکەوتن بڕوبیانوی بێ بنەما دەھێننەوە بۆ موسڵمانان دوای گەڕانەوەیان لە جیھاد و تێکۆشان، خوای گەورە پێغەمبەر و باوەڕداران ئاڕاستە دەکات کە وەڵامیان بدەنەوە و پێیان بڵێن: بڕوبیانووی درۆینە مەھێننەوە، ھیچ باوەڕناکەین بەوەی باسی دەکەن، چونکە شتێک لەوەی شاردبوتانەوە خوای گەورە بۆی ئاشکرا کردین، خوا و پێغەمبەرەکەی چاوەڕوانی ئەوەن: ئایا تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە، کە خوای گەورە تەوبەکەتان گیرا بکات، یان بەردەوام دەبن لەسەر نیفاق و دووڕویتان؟ وە پاشان دەگەڕێنەوە بۆ لای ئەو خوایەی کە ئاگاداری ھەموو شتێکە، وە ھەر شتێکیشتان کردبێت ئاگادارتان دەکات لێی، وە تۆڵەی ھەموویشتان لێدەکاتەوە، جا بۆیە زوو تەوبە بکەن و بگەرێنەوە بۆ لای، وە واز لەدووڕوویی بھێنن و کاروکردەوەی چاکە بکەن.
9:95Page 202
سَيَحۡلِفُونَ بِٱللَّهِ لَكُمۡ إِذَا ٱنقَلَبۡتُمۡ إِلَيۡهِمۡ لِتُعۡرِضُواْ عَنۡهُمۡۖ فَأَعۡرِضُواْ عَنۡهُمۡۖ إِنَّهُمۡ رِجۡسٞۖ وَمَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُ جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ ٩٥
They will swear by Allāh to you when you return to them that you would leave them alone. So leave them alone; indeed they are evil; and their refuge is Hell as recompense for what they had been earning.
ھەرکاتێک لە غەزاکە گەڕانەوە، خێرا ئەو دووڕوانەی کە لە جیھاد و تێکۆشان بەجێمان و نەھاتن لە گەڵتان، سوێندتان بۆ دەخۆن کە توانای ھاتنیان نەبووە بێن لە گەڵتان، بۆ ئەوەی وازبێنن لە لۆمە و سەرزەنشت کردنیان، دەسا ئێوەیش وازیان لێ بھێنن و مەیاندوێنن و نرخیان بۆ دامەنێن، ئەوانە دڵ و دەروون پیسن، وە جێگا و ڕێگایان ئاگری دۆزەخە، ئەوەش لە تۆلەی ئەو نیفاق و دووڕویی و گوناھ و تاوانەی کە ئەنجامیان دابوو.
9:96Page 202
يَحۡلِفُونَ لَكُمۡ لِتَرۡضَوۡاْ عَنۡهُمۡۖ فَإِن تَرۡضَوۡاْ عَنۡهُمۡ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يَرۡضَىٰ عَنِ ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡفَٰسِقِينَ ٩٦
They swear to you so that you might be satisfied with them. But if you should be satisfied with them - indeed, Allāh is not satisfied with a defiantly disobedient people.
- ئەی باوەڕداران - ئەو دووڕوانەی کە لە غەزاکە بەجێمان و نەھاتن لە گەڵتان بۆ جیھاد و تێکۆشان سوێندتان بۆ دەخۆن تاوەکو لێیان ڕازی بن، ئەگەر لێیان ڕازی بن ئەوە سەرپێچی پەروەردگارتان کردووە، خۆ ئەگەر لێیشیان ڕازی بن، ئەوا خوای گەورە لەخەڵکانی سنوور بەزێن ڕازی نابێت، ئەوانەی بە دووڕویی و بێباوەڕی لە تاعەت و گوێڕایەڵی خوا دەرچوون، جا بۆیە - ئەی موسڵمانان - وریابن نەکەن ڕازی بن لە کەسانێک کە خوای گەورە لێیان ڕازی نییە.
9:97Page 202
ٱلۡأَعۡرَابُ أَشَدُّ كُفۡرٗا وَنِفَاقٗا وَأَجۡدَرُ أَلَّا يَعۡلَمُواْ حُدُودَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ ٩٧
The bedouins are stronger in disbelief and hypocrisy and more likely not to know the limits of what [laws] Allāh has revealed to His Messenger. And Allāh is Knowing and Wise.
عەرەبە دەشتەکییەکان ئەگەر دەستیان دایە بێباوەڕی و دووڕویی ئەوا بێباوەڕی و دووڕویەکەیان لە خەڵکانی تری شار خراپترە، وە شایستە و لەبارتریشن بەنەزانینی سنورەکانی دین، وە لە پێشترن بە جەھل و نەزانینی فەرز و سوننەت و ڕێکخەری ئەو ئەحکامانەی کە خوای گەورە ناردوینیەتیە خوارەوە بۆ پێغەمبەرەکەی، ئەویش لەبەر ئەو وشکی و توندی و زبری و تێکەڵاو نەکردنیەیانە کەلەسەری ڕاھاتوون، وە خوای گەورە ئاگاداری حاڵ و گوزەرانیانە، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە بەرێوەبردن و شەریعەتەکەیدا.
9:98Page 202
وَمِنَ ٱلۡأَعۡرَابِ مَن يَتَّخِذُ مَا يُنفِقُ مَغۡرَمٗا وَيَتَرَبَّصُ بِكُمُ ٱلدَّوَآئِرَۚ عَلَيۡهِمۡ دَآئِرَةُ ٱلسَّوۡءِۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٞ ٩٨
And among the bedouins are some who consider what they spend as a loss1 and await for you turns of misfortune. Upon them will be a misfortune of evil. And Allāh is Hearing and Knowing.
وە لەناو عەرەبە دەشتەکییەکاندا دووڕووی وایان تێدایە ئەو ماڵ و سامانەی لە پێناوی خوادا دەیبەخشن وادەزانن کە زیانیان کردووە، وە غەرامە کراون، وا گومان دەبەن ئەگەر ھەرچی ببەخشن ھیچ پاداشتێکی لەسەر وەرناگرن، وە ئەگەر گرتیشیانەوە و نەیانبەخشی خوا سزایان نادات، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێک جار بۆ چاوبەستکردنی خەڵکی و ڕوپامایی ھەندێک ماڵ ھەر دەبەخشن، وە - ئەی باوەڕداران - بزانن ئەو دووڕووانە چاوەڕوانی ئەوەن کە ئێوە تووشی خراپە و بەڵا و ناڕەحەتییەک ببن تاوەکو ڕزگاریان ببێت لێتان، بەڵکو ئەوەی ئەوان ئاواتەخوازینی کە باوەڕداران دووچاری خراپەیەک ببن و چەرخ و ڕۆژگار بەشێوەیەک بگۆڕێت کە لە بەرژەوەندی ئەوان نەبێت، خوای گەورە پێچەوانەی دەکاتەوە و لە بەرژەوەندی باوەڕداران تەواوی دەکات، وە خوای گەورە بیسەری ھەموو گوفتار و وتارێکیانە، وە زانا و ئاگاداری ئەوەشە کە لە دڵ و دەرونیاندا شاردویانەتەوە.
9:99Page 202
وَمِنَ ٱلۡأَعۡرَابِ مَن يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَيَتَّخِذُ مَا يُنفِقُ قُرُبَٰتٍ عِندَ ٱللَّهِ وَصَلَوَٰتِ ٱلرَّسُولِۚ أَلَآ إِنَّهَا قُرۡبَةٞ لَّهُمۡۚ سَيُدۡخِلُهُمُ ٱللَّهُ فِي رَحۡمَتِهِۦٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ٩٩
But among the bedouins are some who believe in Allāh and the Last Day and consider what they spend as means of nearness to Allāh and of [obtaining] invocations of the Messenger. Unquestionably, it is a means of nearness for them. Allāh will admit them to His mercy. Indeed, Allāh is Forgiving and Merciful.
ھەیشە لەناو ئەو عەرەبە دەشتەکییانەدا کە باوەڕیان بە خوا و بە ڕۆژی قیامەت ھەیە، وە ئەوەیشی دەیبەخشێت بەو مەبەستە ئەیبەخشێت خۆی لە خوای گەورە پێ نزیک بکاتەوە، وە بۆ ئەوەی کە پێغەمبەر نزا و داوای لێخۆش بوونیان لای خوا بۆ بکات، ھەروایشە بە بەخشینەکانیشیان وە بەو نزا و پاڕانەوەیش کە پێغەمبەری خوا بۆیان دەکات لە خوا نزیک دەبنەوە، وە خوای گەورە ئەیانخاتە ناو ڕەحم و بەزەیی خۆیەوە، کە لێخۆش بوون و چوونە بەھەشتیشی تێدایە، بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە بە ڕەحم و بەزەییشە بەرامبەریان.
9:100Page 203
وَٱلسَّٰبِقُونَ ٱلۡأَوَّلُونَ مِنَ ٱلۡمُهَٰجِرِينَ وَٱلۡأَنصَارِ وَٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُم بِإِحۡسَٰنٖ رَّضِيَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ وَرَضُواْ عَنۡهُ وَأَعَدَّ لَهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي تَحۡتَهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ ١٠٠
And the first forerunners [in the faith] among the Muhājireen1 and the Anṣār2 and those who followed them with good conduct - Allāh is pleased with them and they are pleased with Him, and He has prepared for them gardens beneath which rivers flow, wherein they will abide forever. That is the great attainment.
ئەوانەی لەسەرەتاوە باوەڕیان ھێنا لە کوچەرییەکان، ئەوانەی لەماڵ و وڵاتی خۆیان لەبەر ڕەزامەندی خوا کۆچیان کرد، وە ئەوانەیش لەیاریدەدەرەکان کە پێغەمبەرەکەیان سەرخست، وە ئەوانەیش لە دوای ئەوانەوە چاک شوێنی کۆچەری و یاریدەدەرکان کەوتوون لە بیروباوەڕ و وتە و کرداردا، خوا لێیان ڕازی بوو تاعەت و عیبادەتەکانیان لێ گیرا کرا، وە ئەوانیش لە خوا ڕازی بوون لە بەرامبەر ئەو پاداشتە گەورەیەی کە پێی بەخشین، وە بەھەشتانێکیشی بۆ ئامادە کردوون کە ڕووبارەکان بە ژێر کۆشک و تەلارەکانیاندا گوزەر دەکەن، وە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، بەڕاستی ئا ئەو پاداشتە مەزنە ڕزگار بوون و سەرکەوتنی گەورەیە.
9:101Page 203
وَمِمَّنۡ حَوۡلَكُم مِّنَ ٱلۡأَعۡرَابِ مُنَٰفِقُونَۖ وَمِنۡ أَهۡلِ ٱلۡمَدِينَةِ مَرَدُواْ عَلَى ٱلنِّفَاقِ لَا تَعۡلَمُهُمۡۖ نَحۡنُ نَعۡلَمُهُمۡۚ سَنُعَذِّبُهُم مَّرَّتَيۡنِ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَىٰ عَذَابٍ عَظِيمٖ ١٠١
And among those around you of the bedouins are hypocrites, and [also] from the people of Madīnah. They have persisted in hypocrisy. You, [O Muḥammad], do not know them, [but] We know them. We will punish them twice [in this world]; then they will be returned to a great punishment.
وە لە عەرەبە دەشتەکییەکانی دەوروبەریشتان خەڵکانێکی دووڕوو ھەن، وە لە خەڵکانی مەدینەیش ھەندێک دووڕوو لێبڕاو بۆ دووڕویی ھەن کە ھەر لەسەر دووڕویی وەستاون و جێگیر بوون، - ئەی پێغەمبەر - تۆ چاک نایانناسیت، بەڵکو خوای گەورە چاک دەیانناسێت، جا لەبەر ئەوە ئێمە دووجار سزایان دەدەین، جارێکیان لە دونیادا بە ھەڵماڵینی دووڕویی و کوشتن و بە دیل گرتنیان، وە جارێکی تریش لە دواڕۆژدا بەسزادانیان لەناو گۆڕەكەیاندا، وە پاشان گەڕاندنەوەیان لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ سزادانیان بە سزایەکی زۆر گەورە لە بنی بنەوەی دۆزەخدا.
9:102Page 203
وَءَاخَرُونَ ٱعۡتَرَفُواْ بِذُنُوبِهِمۡ خَلَطُواْ عَمَلٗا صَٰلِحٗا وَءَاخَرَ سَيِّئًا عَسَى ٱللَّهُ أَن يَتُوبَ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ ١٠٢
And [there are] others who have acknowledged their sins. They had mixed [i.e., polluted] a righteous deed with another that was bad.1 Perhaps Allāh will turn to them in forgiveness. Indeed, Allāh is Forgiving and Merciful.
ھەر لەخەڵکی مەدینە کەسانێکی تر ھەن بەبێ بوونی ھیچ بیانوویەک لە غەزا و جیھاد لە پێناو خوای گەورە بەجێمان، وە پاشان دانیان بە گوناھ و ھەڵە و تاوانەکەی خۆیاندانا، بەوەی ھیچ بیانویەکیان نەبوو کە بەجێمان، وە ھیچ بڕوبیانویەکی درۆیشیان نەھێنایەوە، کاروکردەوە چاکەکانی پێشویان لە تاعەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە و پابەند بوونیان بە شەریعەتەکەی و جیھاد و تێکۆشان لە پێناو خوای گەورە تێکەڵاو بە کارو کردەوەی خراپ کرد، دانیان نا بەو گوناھانەیاندا و تەوبەیان کردو گەڕانەوە بۆ لای خوا، بە ئومێدی ئەوەی خوای گەورە تەوبەکەیان لێ وەربگرێت و لێیان خۆش بێت، بیگومان خوای گەورە زۆر لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان.
9:103Page 203
خُذۡ مِنۡ أَمۡوَٰلِهِمۡ صَدَقَةٗ تُطَهِّرُهُمۡ وَتُزَكِّيهِم بِهَا وَصَلِّ عَلَيۡهِمۡۖ إِنَّ صَلَوٰتَكَ سَكَنٞ لَّهُمۡۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ١٠٣
Take, [O Muḥammad], from their wealth a charity by which you purify them and cause them increase, and invoke [Allāh's blessings] upon them. Indeed, your invocations are reassurance for them. And Allāh is Hearing and Knowing.
- ئەی پێغەمبەری خوا - زەکاتی ماڵ و سامان و داھاتیان وەربگرە تاوەکو پاکیان بکەیتەوە لە چڵک و پیسی تاوان و گوناھەکانیان، وە چاکەکانیشیان بەو ھۆیەوە گەشە و نما بکات، وە پاش وەرگرتنی زەکاتەکەیش نزا و دوعای خێریان بۆ بکە، چونکە نزا و دوعای تۆ بۆ ئەوان ڕەحمەت و دڵئارامییە بۆیان، وە خوای گەورە بیسەری نزا و پاڕانەوەکانتە، وە ئاگادار و زانایە بەکارو کردەوە و نیەتەکانیان.
9:104Page 203
أَلَمۡ يَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ هُوَ يَقۡبَلُ ٱلتَّوۡبَةَ عَنۡ عِبَادِهِۦ وَيَأۡخُذُ ٱلصَّدَقَٰتِ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ ١٠٤
Do they not know that it is Allāh who accepts repentance from His servants and receives charities and that it is Allāh who is the Accepting of Repentance,1 the Merciful?
با ئەوانەی لە جیھاد و تێکۆشان لە پێناوی خوا بەجێمان و تەوبەیان کرد لە گوناھ و تاوانەکانیان بزانن کە بێگومان خوای گەورە تەوبەی بەندە گوناھبارەکانی وەردەگرێت، وە خێر و سەدەقاتەکانیشان وەردەگرێت لە کاتێکدا ئەو زۆر بێنیازە لە خێر و سەدەقاتی ئەوان، وە خێرومەندەکانیش جێگیر و دامەزراو دەکات لەسەر خێر و چاکەکانیان، وە بێگومان ھەر خوایە تەوبە گیراکار و میھرەبان و دلۆڤانە بەرامبەر بەندە تەوبەکارەکانی.
9:105Page 203
وَقُلِ ٱعۡمَلُواْ فَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمۡ وَرَسُولُهُۥ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَۖ وَسَتُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ١٠٥
And say, "Do [as you will], for Allāh will see your deeds, and [so will] His Messenger and the believers. And you will be returned to the Knower of the unseen and the witnessed, and He will inform you of what you used to do."
- ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ بەوانەی کە لە جیھاد و تێکۆشان بەجێمان و تەوبەیان کرد لەو کارەیان، پێیان بڵێ: زیانی ئەو تاوانەی کردتان قەرەبوو بکەنەوە، وە کاروکردەوەکانتان یەکلایی بکەنەوە بۆ خوای گەورە، وە بەشێوەیەک بن ئەو ڕازی بکەن، بێگومان خوای گەورە و پێغەمبەر و باوەڕدارانیش کارو کردەوەکانتان دەبینن، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا دەگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگارتان کە ئاگاداری ھەموو شتێکە، ئاگاداری ھەموو کاروبارێکی نھێنی و ئاشکراتانە، وە پاشانیش بەھەر کارێک ئەنجامتان داوە ئاگادارتان دەکاتەوە، وە سزا و پاداشتیشتان لەسەر ئەداتەوە.
9:106Page 203
وَءَاخَرُونَ مُرۡجَوۡنَ لِأَمۡرِ ٱللَّهِ إِمَّا يُعَذِّبُهُمۡ وَإِمَّا يَتُوبُ عَلَيۡهِمۡۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ ١٠٦
And [there are] others deferred until the command of Allāh - whether He will punish them or whether He will forgive them. And Allāh is Knowing and Wise.
وە ھەندێکی تر لەوانەی کە لە غەزای تەبوک بەجێمان و نەچوون بۆ جیھاد و تێکۆشان لە پێناوی خوای گەورە ھیچ بڕوبیانوویەکیشیان نەبوو، ئەمانە بەجێمان لەبەر فەرمان و قەزا و حوکمێکی خوا بوو کە ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە بڕیاریان لەسەر دەدات، یان ئەوەتانێ ئەگەر ھاتوو تەوبە نەکەن و نەگەڕێنەوە لە گوناھ و تاوان ئەوا خوای گەورە سزایان دەدات، یان ئەگەر ھاتوو تەوبەیان کرد و گەڕانەوە ئەوا خوای گەورە تەوبەیان لێ قبوڵ دەکات، وە خوای گەورە زانایە بەو کەسانەی کە شایستەی سزا و تۆڵەن، وە بەو کەسانەیش کە شایستەی لێخۆش بوونن، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە شەریعەت و بڕیار و بەرێوەبردنی دروستکراوەکانیدا، ئەو سێ کەسەش کە لە غەزای تەبووک بەجێمان بەبێ بوونی ھیچ بڕوبیانوویەک ھەریەک لە: مورارەی کوڕی ڕەبیع، وە کەعبی کوڕی مالیک، وە ھیلالی کوڕی ئومەییە بوون.
9:107Page 204
وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مَسۡجِدٗا ضِرَارٗا وَكُفۡرٗا وَتَفۡرِيقَۢا بَيۡنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَإِرۡصَادٗا لِّمَنۡ حَارَبَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ مِن قَبۡلُۚ وَلَيَحۡلِفُنَّ إِنۡ أَرَدۡنَآ إِلَّا ٱلۡحُسۡنَىٰۖ وَٱللَّهُ يَشۡهَدُ إِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ ١٠٧
And [there are] those [hypocrites] who took for themselves a mosque for causing harm and disbelief and division among the believers and as a station for whoever had warred against Allāh and His Messenger before. And they will surely swear, "We intended only the best." And Allāh testifies that indeed they are liars.
وە لە ناو دووڕوەکاندا کەسانێکی واھەن کە مزگەوتی زیراریان دروستکرد بۆ تاعەت و گوێڕایەڵی خوا نا، بەڵکو بۆ زیانگەیاندن بە موسڵمانان و باوەڕداران دروستیانکرد، وە بۆ دەرخستنی کوفر و بێباوەڕی و بەھێز کردنی خەڵکانی دووڕوو، وە بۆ جیاوازی و تەفرەقە دروستکردن لە نێو باوەڕداراندا، وە بۆ ئامادەکردن و چاوەڕوانی ئەوانەی دژایەتی خوا و پێغەمبەرەکەی دەکەن لە لایەن ئەو کەسانەی کە مزگەوتەکەیان دروستکرد، - ئەی پێغەمبەری خوا - ئەو دووڕوانە سوێندتان بۆ دەەخۆن: کە مەبەستمان تەنھا یارمەتیدان و ھاوسۆزی و نەرم و نیانییە بۆ موسڵمانان، بەڵام خوای گەورە شاھیدە ئەوانە لەو بانگەشەیەی دەیکەن درۆ دەکەن.
9:108Page 204
لَا تَقُمۡ فِيهِ أَبَدٗاۚ لَّمَسۡجِدٌ أُسِّسَ عَلَى ٱلتَّقۡوَىٰ مِنۡ أَوَّلِ يَوۡمٍ أَحَقُّ أَن تَقُومَ فِيهِۚ فِيهِ رِجَالٞ يُحِبُّونَ أَن يَتَطَهَّرُواْۚ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلۡمُطَّهِّرِينَ ١٠٨
Do not stand [for prayer] within it - ever. A mosque founded on righteousness from the first day1 is more worthy for you to stand in. Within it are men who love to purify themselves; and Allāh loves those who purify themselves.
- ئەی پێغەمبەری خوا - مزگەوتێک ئەمە سیفەت و ئامانجی بێت ھەرگیز لەبەر بانگھێشتی دووڕوەکان نوێژی تێدا نەکەیت، مزگەوتی قوبا ئەو مزگەوتەی کە لەسەر بنەمای تەقوا و خواناسین دروست کرا لە پێشترە کە نوێژی تێدا بکەیت لەم مزگەوتەی کە لەسەر بنەمای کوفر و بێباوەڕی بنیات نراوە، لە مزگەوتی قوبا پیاوانێک ھەن دەیانەوێت خۆیان پاک بکەنەوە بە دەست نوێژگرتن یان بە غوسلکردن لەچڵک و پیسی و بێ نوێژی، وە دەیانەوێت بە تەوبەکردن و داوای لێخۆش بوونیش خۆیان پاک بکەنەوە لە ژەنگ و ژاری گوناھ و تاوان، وە خوایش ئەو کەسانەی خۆش دەوێت کەخۆیان پاک ئەکەنەوە لەتاوان وگوناهـ یان بێ دەست نوێژی و لەشگرانی.
9:109Page 204
أَفَمَنۡ أَسَّسَ بُنۡيَٰنَهُۥ عَلَىٰ تَقۡوَىٰ مِنَ ٱللَّهِ وَرِضۡوَٰنٍ خَيۡرٌ أَم مَّنۡ أَسَّسَ بُنۡيَٰنَهُۥ عَلَىٰ شَفَا جُرُفٍ هَارٖ فَٱنۡهَارَ بِهِۦ فِي نَارِ جَهَنَّمَۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ ١٠٩
Then is one who laid the foundation of his building on righteousness [with fear] from Allāh and [seeking] His approval better or one who laid the foundation of his building on the edge of a bank about to collapse, so it collapsed with him into the fire of Hell? And Allāh does not guide the wrongdoing people.
ئایا کەسێک مزگەوتی بنیات نابێت لەسەر تەقواو خواناسی و ڕەزامەندی خوا، بە بەجێیھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی وەک مزگەوتی قوبا، چاکترە یان ئەو کەسەی بناغەی مزگەوتەکەی لەسەر لیواری ئاودڕی فشەڵ کەنزیکە ھەمووی بڕوخێت بنیات نابێت بۆ زیانگەیاندن بە موسڵمانان و بەھێزکردنی کوفر و بێباوەڕی و جیاوازی خستنە نێو باوەڕدارانەوە؟ کامیان باشترە؟ ھەرگیز ئەو دوو مزگەوتە وەک یەک نین، یەکەمیان بناغە و بونیاتنانی بەھێز و یەکگرتووە و ترسی ھەرەسھێنانی نییە، ئەمەش نمونەی وەک ئەو کەسە وایە باڵەخانەیەکی لەسەر لێواری دۆڵێک کە لافاوێکی گەورەی بەسەردا ئەڕوات کە نزیکە ھەموو بڕوخێ دروستکردبێت، خۆیان و باڵەخانەکەشیان بە نێو شیوەکانی دۆزەخدا ڕۆدەچن، وە خوای گەورەش گەلی ستەمکار بە بێباوەڕی و دووڕویی و چەندان سیفاتی تری خراپ سەرکەوتوو و سەرفراز و ڕێنومایی ناکات.
9:110Page 204
لَا يَزَالُ بُنۡيَٰنُهُمُ ٱلَّذِي بَنَوۡاْ رِيبَةٗ فِي قُلُوبِهِمۡ إِلَّآ أَن تَقَطَّعَ قُلُوبُهُمۡۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ١١٠
Their building which they built will not cease to be a [cause of] skepticism in their hearts until their hearts are cut [i.e., stopped]. And Allāh is Knowing and Wise.
بەردەوام ئەو مزگەوتەی کە بونیاتیان نا بۆ زیانگەیاندن بەباوەڕداران، ھەمیشە سەرچاوەی گومان و دووڕویی و ترسە لەدڵیاندا، تا ئەو کاتەی کە مردن دڵیان دەبڕێت یان بەشمشێرەکان دەکوژرێن، خوای گەورە زانایە بە کاروکردەوەی بەندەکانی، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە حوکم و بڕیاردانیدا، بە پاداشتدانەوەی خێر بۆ چاکەکاران، یان بەسزا و تۆلە بۆ خراپەکاران.
9:111Page 204
۞ إِنَّ ٱللَّهَ ٱشۡتَرَىٰ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ أَنفُسَهُمۡ وَأَمۡوَٰلَهُم بِأَنَّ لَهُمُ ٱلۡجَنَّةَۚ يُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَيَقۡتُلُونَ وَيُقۡتَلُونَۖ وَعۡدًا عَلَيۡهِ حَقّٗا فِي ٱلتَّوۡرَىٰةِ وَٱلۡإِنجِيلِ وَٱلۡقُرۡءَانِۚ وَمَنۡ أَوۡفَىٰ بِعَهۡدِهِۦ مِنَ ٱللَّهِۚ فَٱسۡتَبۡشِرُواْ بِبَيۡعِكُمُ ٱلَّذِي بَايَعۡتُم بِهِۦۚ وَذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ ١١١
Indeed, Allāh has purchased from the believers their lives and their properties [in exchange] for that they will have Paradise. They fight in the cause of Allāh, so they kill and are killed. [It is] a true promise [binding] upon Him in the Torah and the Gospel and the Qur’ān. And who is truer to his covenant than Allāh? So rejoice in your transaction which you have contracted. And it is that which is the great attainment.
خوای گەورە و پەروەردگار بە فەزڵ و کەرەمی خۆی گیان و ماڵ و سامانی باوەڕدارانی کڕیوە بە قیمەت و بەھایەکی زۆر گران کە بەھەشتە - لەگەڵ ئەوەش کە خوا خۆی خاوەنی ئەوانیشە - ئەو باوەڕدارانە لەگەڵ بێباوەڕاندا دەجەنگێن لە پێناو ئەوەی وشەی (لا الە الا اللە) بەرز و بڵند و شەکاوە بێت، ئەوان بێباوەڕان دەکوژن، وە بێباوەڕانیش ئەوان دەکوژن، ئەمەش بەڵێنی خوایە کەھەق و ڕاستە، خوای گەورەش بەڵێنی خۆی دەباتە سەر، وە ئەمەش لە تەورات پەرتووکەکەی موسی (سەلامی خوای لێ بێت) و ئینجیلی پەرتووکەکەی عیسی (سەلامی خوای لێ بێت) وە قورئانیش پەرتووکەکەی موحەممەد (صلی اللە علیە و سلم) دا ھاتووە، وە ھیچ کەسیش وەک خوای گەورە بەوەفا و ڕاستگۆ نییە لەگەڵ پەیمان و بەڵێنی خۆیدا، موژدە بێت لەو کڕین و فرۆشتنەی کە کردتان لەگەڵ خوای گەورە جا کەوابێت ئەی باوەڕداران دڵتان بەم کڕین و فرۆشتنە خۆش بێت لەبەر ئەوە براوەن تێیدا و قازانجێکی گەورەتان کردووە، ئا ئەمە گەورەترین بردنەوە و سەرکەوتنە.
9:112Page 205
ٱلتَّٰٓئِبُونَ ٱلۡعَٰبِدُونَ ٱلۡحَٰمِدُونَ ٱلسَّٰٓئِحُونَ ٱلرَّٰكِعُونَ ٱلسَّٰجِدُونَ ٱلۡأٓمِرُونَ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَٱلنَّاهُونَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَٱلۡحَٰفِظُونَ لِحُدُودِ ٱللَّهِۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ١١٢
[Such believers are] the repentant, the worshippers, the praisers [of Allāh], the travelers [for His cause], those who bow and prostrate [in prayer], those who enjoin what is right and forbid what is wrong, and those who observe the limits [set by] Allāh. And give good tidings to the believers.
ئەوانەی کە ئەو پاداشتەیان بەدەستھێناوە ئەوانەن کە دەگەڕێنەوە لەو کارانەی کەخوای گەورە لێی ناڕازیە و پێی خۆش نییە بۆ کارانێک کەخوای گەورە پێی خۆشە و لێی ڕازییە، ئەوانەن کە لە ترسی خوای گەورە خۆیان زەلیلی ئەو زاتە کردووە بۆیە قۆڵی تاعەت و گوێرایەڵیان لێھەڵکردووە، سوپاسگوزارانی پەروەردگاریانن لە ھەموو حاڵ و گوزەرانێکیاندا، ڕۆژووگران و نوێژکەرانن، فەرمان دەکەن بەو کارانەی کە خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی فەرمانیان پێکردووە، وە ڕێگریش دەکەن لەو کارانەی کە خوا و پێغەمبەرەکەی ڕێگریان لێکردووە، پارێزگاری دەکەن لە فەرمانەکانی خوا بەشوێنکەوتنی ئەو فەرمانانە، وە بەدوور کەوتنەوە لەوانەی ئەو ڕێگری لێکردوون، - ئەی پێغەمبەر - موژدە بدە بەو باوەڕدارانەی کە ئەمە سیفات و ئاکار و ڕەوشتیانە کە خوای گەورە لە دونیا و دواڕۆژدا دڵخۆش و ئاسودەیان دەکات.
9:113Page 205
مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَن يَسۡتَغۡفِرُواْ لِلۡمُشۡرِكِينَ وَلَوۡ كَانُوٓاْ أُوْلِي قُرۡبَىٰ مِنۢ بَعۡدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمۡ أَنَّهُمۡ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَحِيمِ ١١٣
It is not for the Prophet and those who have believed to ask forgiveness for the polytheists, even if they were relatives, after it has become clear to them that they are companions of Hellfire.
نابێت پێغەمبەری خوا و باوەڕداران داوای لێخۆشبوون لای خوا بۆ بتپەرست و موشریکەکان بکەن، ئەگەر خزمی نزیکیشیان بن، دوای ئەوەی کە دڵنیا بوون ئەوان لە دۆزەخییەکانن و بەچاوی خۆیان بینیان کە لەسەر بتپەرستی و ھاوەڵ بڕیاردان و بێباوەڕی مردوون.
9:114Page 205
وَمَا كَانَ ٱسۡتِغۡفَارُ إِبۡرَٰهِيمَ لِأَبِيهِ إِلَّا عَن مَّوۡعِدَةٖ وَعَدَهَآ إِيَّاهُ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُۥٓ أَنَّهُۥ عَدُوّٞ لِّلَّهِ تَبَرَّأَ مِنۡهُۚ إِنَّ إِبۡرَٰهِيمَ لَأَوَّٰهٌ حَلِيمٞ ١١٤
And the request of forgiveness of Abraham for his father was only because of a promise he had made to him. But when it became apparent to him [i.e., Abraham] that he [i.e., the father] was an enemy to Allāh, he disassociated himself from him. Indeed was Abraham compassionate and patient.
ئەو داوای لێخۆشبوونەیش کە ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) کردی بۆ باوکی، تەنھا لەبەر ئەوە کاتی خۆی پێش ئەوەی بێباوەڕی باوکی بۆ دەربکەوێت بەڵێنی دابوویە کە داوای لێخۆشبوونی بۆ بکات بە ئومێدی ئەوەی موسڵمان بێت، بەڵام کاتێک ئیبراھیم بۆی دەرکەوت کە باوکی ھیچ ئامۆژگاریەک سوودی نییە لەگەڵیدا و دوژمنی خوایە، یان لە رێگای وەحییەوە زانی کە بە بێباوەڕی دەمرێت ئیتر یەخەی لێ ھەڵتەکاند و خۆی لێ تەبەڕا کرد، وە داوای لێخۆشبوونەکەیشی بۆ باوکی تەنھا ئیجتھادی خۆی بوو، نەک سەرپێچی حوکمی خوا و ئەو وەحییەی کە بۆی کردبوو، بەڕاستی ئیبراھیم کەسێکی زۆر ملکەچ و دەست بە نزا و پاڕانەوە بوو، وە کەسێک بوو زۆر لێبووردە بوو بەرامبەر ھەڵە و کەموکورتیەکانی گەلە ستەمكارەکەی.
9:115Page 205
وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُضِلَّ قَوۡمَۢا بَعۡدَ إِذۡ هَدَىٰهُمۡ حَتَّىٰ يُبَيِّنَ لَهُم مَّا يَتَّقُونَۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٌ ١١٥
And Allāh would not let a people stray after He has guided them until He makes clear to them what they should avoid. Indeed, Allāh is Knowing of all things.
خوای گەورە ھیچ گەل و نەتەوەیەک گومڕا ناکات لە دوای ئەوەی کە ھیدایەتی دان و ڕێی ڕاستی نیشاندان، تا ئەو شتەیان بۆ ڕوون نەکاتەوە کە دەبێت خۆیانی لێ بپارێزن، تاوەکو نەکەونە ناو گومڕاییەوە، جا ئەگەر ئەوەی کە خوا لێی قەدەغە کردبوون و حەرامی کردبوو لە سەریان ئەنجامیاندا ئەو کاتە خوایش حوکمی گومڕایی دەدات بە سەریاندا، بێگومان خوای گەورە زانا و ئاگادارە بە ھەموو شتێک، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە ئەوەیشی کە ئێوە لێی بێئاگا بوون و نەتاندەزانی فێری کردن و شارەزای کردن.
9:116Page 205
إِنَّ ٱللَّهَ لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ يُحۡيِۦ وَيُمِيتُۚ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِيّٖ وَلَا نَصِيرٖ ١١٦
Indeed, to Allāh belongs the dominion of the heavens and the earth; He gives life and causes death. And you have not besides Allāh any protector or any helper.
بە ڕاستی ئاسمانەکان و زەوی ھەمووی تەنھا موڵکی خوایە، وە ھیچ کەس شەریک و ھاوەڵی ئەو نییە تێیدا، ئەوەی لە ناو ئاسمانەکان و زەویدا شاراوە و نھێنیە لای ئەو ھەمووی ئاشکرایە و ھیچی شاراوە نییە، کێی ویست دەیژێنێت و گیان دەکات بە بەریدا، وە ھەرکەسێکیشی ویست دەیمرێنێت و گیانی لێ دەکێشێت، - ئەی خەڵکینە - جگە لە زاتی ھەق تەعالای اللە ھیچ پشت و پەنا و یارمەتیدەرێکتان نییە، وە ھیچ کەسیش جگە لەو ناتوانێت سەرتان بخات بەسەر دوژمنەکانتاندا و زەرەرو زیانتان لێ دوور بخاتەوە.
9:117Page 205
لَّقَد تَّابَ ٱللَّهُ عَلَى ٱلنَّبِيِّ وَٱلۡمُهَٰجِرِينَ وَٱلۡأَنصَارِ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ فِي سَاعَةِ ٱلۡعُسۡرَةِ مِنۢ بَعۡدِ مَا كَادَ يَزِيغُ قُلُوبُ فَرِيقٖ مِّنۡهُمۡ ثُمَّ تَابَ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّهُۥ بِهِمۡ رَءُوفٞ رَّحِيمٞ ١١٧
Allāh has already forgiven the Prophet and the Muhājireen and the Anṣār who followed him in the hour of difficulty after the hearts of a party of them had almost inclined [to doubt], and then He forgave them. Indeed, He was to them Kind and Merciful.
خوای گەورە لەو کارەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) خۆش بوو کە مۆڵەتی دەستەیەک لە دووڕوەکانیدا کە بەجێ بمێنن و نەچن بۆ جیھاد کردن بۆ غەزای تەبووک، وە ھەروەھا لە کۆچەران و پشتیوانانیش خۆش بوو لەھەر تاوانێک ئەنجامیان دابوو، ئەوانەی کە لە غەزای تەبوکدا لە کاتی تەنگانەدا شوێن پێغەمبەری خوا کەوتن، لەگەڵ ئەوەی کاتەکەی کاتێکی زۆر گەرما بوو، وە زۆریش کەم دەست و نەداریش بوون لەگەڵ ئەوەی دوژمن بەھێز و دەسەڵاتدار بوو، دوای ئەوەی دەستەیەک لەوان نیازی ئەوەیان کردبوو کە دڵیان لاڕێ بێت و نەچن بۆ غەزاکە و لێی دوابکەون، چونکە بەڕاستی ئامادە بوون لەو غەزایەدا زۆر قورس و گران بوو، پاشان ئەوە بوو خوای گەورە سەرکەوتوو موەفەقی کردن کە دامەزراو بن و بچنە دەرەوە بۆ جیھاد کردن، دووبارە خوا تەوبەی لێ وەرگرتن، بێگومان خوای گەورە بەرامبەر ئەو باوەڕدارانە زۆر بە لوتف و میھرەبانە، وە یەکێک لە میھرەبانیەکانی ئەوە بوو کە سەرکەوتوو و موەفەقی کردن کە تەوبە بکەن و ئەویش لێیان گیرا بکات.
9:118Page 206
وَعَلَى ٱلثَّلَٰثَةِ ٱلَّذِينَ خُلِّفُواْ حَتَّىٰٓ إِذَا ضَاقَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلۡأَرۡضُ بِمَا رَحُبَتۡ وَضَاقَتۡ عَلَيۡهِمۡ أَنفُسُهُمۡ وَظَنُّوٓاْ أَن لَّا مَلۡجَأَ مِنَ ٱللَّهِ إِلَّآ إِلَيۡهِ ثُمَّ تَابَ عَلَيۡهِمۡ لِيَتُوبُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ ١١٨
And [He also forgave] the three who were left alone [i.e., boycotted, regretting their error] to the point that the earth closed in on them in spite of its vastness1 and their souls confined [i.e., anguished] them and they were certain that there is no refuge from Allāh except in Him. Then He turned to them so they could repent. Indeed, Allāh is the Accepting of Repentance,2 the Merciful.
خوای گەورە تەوبەیشی لەو سێ کەسە وەرگرت کە بریتی بوون لە: کەعبی کوڕی مالیک، وە مورارەی کوڕی ڕەبیع، وە ھیلالی کوڕی ئومەییە، ئەوانەی کە تەوبەکەیان دواخرا و گیرابوونەکەی دواکەوت بە ھۆی ئەوەی نەچوونە دەرەوە لەگەڵ پێغەمبەری خوا بۆ غەزای تەبوک، ئەوە بوو پێغەمبەری خوا صلّى الله عليه و سلّم فەرمانی کرد بە خەڵکی کە کەس قسەیان لەگەڵ نەکات و تیکەڵاویان نەکات و دەبێ پەیوەندیان لەگەڵدا ببچڕێنن، تا وای لێھات لە خەم و خەفەتدا ئەم زەوییە بەرفراوانەیان لاتەنگ و تەسک بوویەوە، وە زانیان کە ھیچ پەنایەکیان نەماوە پەنای بۆ ببەن جگە لە خوای تاک و تەنھا نەبێت، ئەوە بوو خوای گەورە ڕەحمی پێکردن و تەوبەکەی لێ وەرگرتن، بەڕاستی تەنھا ئەو خوایەیە تەوبە گیراکار و لێبوردەیە و زۆریش میھرەبان و دلۆڤانە.
9:119Page 206
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَكُونُواْ مَعَ ٱلصَّٰدِقِينَ ١١٩
O you who have believed, fear Allāh and be with those who are true.
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوا و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون و کار بە شەریعەتەکەی دەکەن، تەقوای خواتان ھەبێت و لە خوا بترسن بە ئەنجامدانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، وە ھەمیشە لەگەڵ دەستەی ڕاستگۆیاندا بن، ڕاستگۆ لە باوەڕ و کاروکردەوە و گوفتاردا، وە بزانن ڕزگار بوونتان نییە بە راستگۆیی نەبێت.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences