Al-MukhtasarAl‑Qadr · 97:1–5

Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)

القدر

Al-Qadr

The Power · Meccan · 5 ayahs

97:1Page 598

إِنَّآ أَنزَلۡنَٰهُ فِي لَيۡلَةِ ٱلۡقَدۡرِ ١

Indeed, We sent it [i.e., the Qur’ān] down during the Night of Decree.

بێگومان ئێمە قورئانمان دابەزاندووە لەشەوێکی بەڕێز و بەفەڕی مانگی ڕەمەزاندا (قورئانی پیرۆز ھەمووی بەیەکجار لە شەوی قەدرا لە -پارچە پارێزراوەکە:لوح المحفوظ- وە دابەزی بۆ ئاسمانی دونیا، دواتر لەوێوە بەماوەی بیست وسێ ساڵ و بەش بەش جبریل دایبەزاند بۆ پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم-).

97:2Page 598

وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا لَيۡلَةُ ٱلۡقَدۡرِ ٢

And what can make you know what is the Night of Decree?

-ئەی پێغەمبەر- ئایا تۆ دەزانیت چی خێر وبەرەکەتێک لەو شەوەدا ھەیە؟!

97:3Page 598

لَيۡلَةُ ٱلۡقَدۡرِ خَيۡرٞ مِّنۡ أَلۡفِ شَهۡرٖ ٣

The Night of Decree is better than a thousand months.

ئەو شەوە شەوێکی گەورەی پڕ خێرە، کردەوەی خێر لەو شەوە وزیندووکردنەوەی بەئەندازەی ھەزار مانگ خێری ھەیە، ئەگەر کەسێک بە بەندایەتی وپەرستنی اللە -تەعاﻻ- زیندووی بکاتەوە وچاوەڕوانی پاداشتیش بێت.

97:4Page 598

تَنَزَّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ فِيهَا بِإِذۡنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمۡرٖ ٤

The angels and the Spirit [i.e., Gabriel] descend therein by permission of their Lord for every matter.1

لەو شەوەدا فریشتەکان کە جبریلیشیان لەگەڵدایە -علیه السلام- بەفەرمانی پەروەردگاریان دادەبەزنە خوارێ بۆ جێبەجێکردنی ئەو فەرمانانەی کە بۆیان دیاری کراوە لەلایەن اللە -تەعاﻻ-وە لەماوەی ئەو ساڵەدا لەڕزق وڕۆزی ومردن و لەدایک بوون، وچەندان شتی تر کە اللە -تەعاﻻ- تەقدیری دەکات بۆ جێبەجێ کردنیان.

97:5Page 598

سَلَٰمٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطۡلَعِ ٱلۡفَجۡرِ ٥

Peace it is1 until the emergence of dawn.

ئەو شەوە پیرۆزە ھەر ھەمووی خێر وبەرەکەتە لەسەرەتایەوە ھەتا کۆتایی، ھەتاوەکو ھەڵھاتنی شەبەقی بەیانی کاتی ئاشتی وسەلام ودرود وڕەحمەتە (بۆ بەندەکانی خوا، بەشێوەیەک دەستەیەک لەفریشتەکان دێن ودەستەیەکی دیکە دەڕۆن تا سپێدەی بەیانی ھەڵدێت).

Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences

Contents

Ayat al-Kursi36Al-Kahfpage 42juz 15Bukhari 1Muslim 2999

Style

Theme
Text size
Layout

Читать на русском