Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
الإسراء
Al-Isra
The Night Journey · Meccan · 111 ayahs
17:1Page 282
سُبۡحَٰنَ ٱلَّذِيٓ أَسۡرَىٰ بِعَبۡدِهِۦ لَيۡلٗا مِّنَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ إِلَى ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡأَقۡصَا ٱلَّذِي بَٰرَكۡنَا حَوۡلَهُۥ لِنُرِيَهُۥ مِنۡ ءَايَٰتِنَآۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ ١
Exalted1 is He who took His Servant [i.e., Prophet Muḥammad (ﷺ)] by night from al-Masjid al-Ḥarām to al-Masjid al-Aqṣā,2 whose surroundings We have blessed, to show him of Our signs. Indeed, He is the Hearing,3 the Seeing.4
پاکوبێگەردی لە ھەموو ناتەواوی و کەموکورتیەک و گەورەیی و بڵندی بۆ ئەو دەسەڵاتەی کە ھیچ کەسێک دەسەڵاتی نییە بە سەریدا جگە لە خۆی، ئەو خوایەی کە بە ڕۆح و جەستە کاتێک بە خەبەر بوو شەوڕەوی کرد بەبەندەکەی خۆی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لە مزگەوتی حەرامەوە بۆ (بیت المقدس) ئەو مزگەوتی دەوروبەریمان پڕ بەرەکەت و پیرۆز کرد بە بەروبومی میوە و کشتوکاڵ، وە بە جێگای زۆرێک لە پێغەمبەران، تاوەکو ھەندێک لەو نیشانانە ببینێت کە بەڵگەن لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە (سبحانە و تعالی) بێگومان خوای گەورە بیسەری ھەموو دەنگەکانە وە ھیچ شتێکی بیسراوی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە بینەری ھەموو شتەکانە ھیچ شتێکی بینراوی لا نھێنی و شاراوە نییە.
17:2Page 282
وَءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ وَجَعَلۡنَٰهُ هُدٗى لِّبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ أَلَّا تَتَّخِذُواْ مِن دُونِي وَكِيلٗا ٢
And We gave Moses the Scripture and made it a guidance for the Children of Israel that you not take other than Me as Disposer of affairs,1
تەوراتمان دا بە موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وە کردمانە مایەی ھیدایەت و ڕێنومایی کردن بۆ نەوەکانی ئیسرائیل، وە وتمان بەنەوەکانی ئیسرائیل: جگە لە من کەسێک تر نەکەنە دۆست و پشتیوانی خۆتان کە کاروبارەکانی خۆتانی بۆ بگێڕنەوە، بەڵکو تەنھا پشت و پەنا بە من ببەستن.
17:3Page 282
ذُرِّيَّةَ مَنۡ حَمَلۡنَا مَعَ نُوحٍۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَبۡدٗا شَكُورٗا ٣
O descendants of those We carried [in the ship] with Noah. Indeed, he was a grateful servant.
ئێوە لە نەوەی ئەو کەسانەن کە نیعمەت و بەخششی خۆمانمان بەسەردا ڕشتن، ئەوانەی لەگەڵ نوحدا (سەلامی خوای لێ بێت) ڕزگارمان کردن لە نوقم بووونی ناو تۆفانەکە، جا ئەو نیعمەت و بەخششە وەبیر خۆتان بھێننەوە و سوپاس و شوکری خوا بکەن بە پەرستنی بەتاک و تەنھایی و گوێڕایەڵی بۆ کردنی، با لەمەشدا نوح سەرمەشقتان بێت، چونکە بێگومان نوح کەسێک بوو زۆر شوکر و سوپاسی خوای دەکرد.
17:4Page 282
وَقَضَيۡنَآ إِلَىٰ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ فِي ٱلۡكِتَٰبِ لَتُفۡسِدُنَّ فِي ٱلۡأَرۡضِ مَرَّتَيۡنِ وَلَتَعۡلُنَّ عُلُوّٗا كَبِيرٗا ٤
And We conveyed1 to the Children of Israel in the Scripture that, "You will surely cause corruption on the earth twice, and you will surely reach [a degree of] great haughtiness."
ھەواڵماندا بە نەوەکانی ئیسرائیل و لە تەوراتدا فێری ئەوەمان کردن کە ھەر دەبێت دووجار فەساد و خراپەکاری لە زەویدا بڵاو بکەنەوە، بە گوناھـ و سەرپێچیکردن و لە سنوور دەرچوون، وە بێگومان بەسەر خەڵکی ئەو سەردەمەدا بە زوڵم و ستەمکردن و یاخی بوون سەردەکەون بەسەریاندا.
17:5Page 282
فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ أُولَىٰهُمَا بَعَثۡنَا عَلَيۡكُمۡ عِبَادٗا لَّنَآ أُوْلِي بَأۡسٖ شَدِيدٖ فَجَاسُواْ خِلَٰلَ ٱلدِّيَارِۚ وَكَانَ وَعۡدٗا مَّفۡعُولٗا ٥
So when the [time of] promise came for the first of them,1 We sent against you servants of Ours - those of great military might, and they probed [even] into the homes,2 and it was a promise fulfilled.
جا کاتێک فەساد و خراپەکاری یەکەمیان لێ ڕوو دەدات، ئەوا چەند بەندەیەکی خۆمان کە خاوەن ھێز و ئازایەتیەکی زۆرن زاڵ دەکەین بەسەریاندا دەیان کوژن و لەماڵ و حاڵی خۆیان دەریان دەکەن، ئەوانیش بەناو گشت وڵاتدا دەسوڕێنەوە، بەلای ھەر شتێکدا تێپەڕ دەکەن خراپی دەکەن و دەیشێوێنن، جا بزانن ئەم بەڵێنی تۆڵە سەندنەوە بڕیاری خوای گەورەیە و ھەر دەبێت بێتەدی و ھیچ شتێک نابێتە ڕێگر لەبەردەمیدا.
17:6Page 282
ثُمَّ رَدَدۡنَا لَكُمُ ٱلۡكَرَّةَ عَلَيۡهِمۡ وَأَمۡدَدۡنَٰكُم بِأَمۡوَٰلٖ وَبَنِينَ وَجَعَلۡنَٰكُمۡ أَكۡثَرَ نَفِيرًا ٦
Then We gave back to you a return victory over them. And We reinforced you with wealth and sons and made you more numerous in manpower.
پاشان - ئەی نەوەکانی ئیسرائیل - کاتێک تەوبەتان کرد و گەڕانەوە بۆ لای خوای گەورە دەسەڵات و زاڵ بوون و سەرکەوتنمان بۆ گەڕاندنەوە بەسەر ئەو کەسانەی زاڵ بووبوون بەسەرتاندا، ھەروەھا پاش ئەوەی ئەوان سەروەت و سامانتانیان بەتاڵانی برد ڕزق و ڕۆزی و منداڵمان بۆ زۆر کردن، وە وامان لێکردن کە لە دوژمنەکانتان زیاتر زۆرتر بن.
17:7Page 282
إِنۡ أَحۡسَنتُمۡ أَحۡسَنتُمۡ لِأَنفُسِكُمۡۖ وَإِنۡ أَسَأۡتُمۡ فَلَهَاۚ فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ ٱلۡأٓخِرَةِ لِيَسُـُٔواْ وُجُوهَكُمۡ وَلِيَدۡخُلُواْ ٱلۡمَسۡجِدَ كَمَا دَخَلُوهُ أَوَّلَ مَرَّةٖ وَلِيُتَبِّرُواْ مَا عَلَوۡاْ تَتۡبِيرًا ٧
[And said], "If you do good, you do good for yourselves; and if you do evil, [you do it] to them [i.e., yourselves]." Then when the final [i.e., second] promise came, [We sent your enemies] to sadden your faces and to enter the masjid [i.e., the temple in Jerusalem], as they entered it the first time, and to destroy what they had taken over with [total] destruction.
- ئەی نەوەکانی ئیسرائیل - ئەگەر چاکە بکەن، وە بەو شێوەیە ئەنجامی بدەن کە داواتان لێکراوە ئەوا پاداشتی ئەوە بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە و خوای گەورە زۆر دەوڵەمەندە و ھیچ پێویستی بە کاروکردەوە و چاکەی ئێوە نییە، خۆ ئەگەر ھاتوو بە پێچەوانەوە کاروکردەوەی خراپتان ئەنجامدا، ئەوا ھەمدیسان خراپەکەی بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە، خوای گەورە ھیچ سوودێک لە چاکەی ئێوە نابینێت، ھەروەک چۆن کار و کردەوەی خراپی ئێوە ھیچ زیانێکی پێ ناگەیەنێت، جا کاتێک وادەی ئەنجامدانی خراپەکاریەکەی دووەمتان ھات ئەوا جارێکی تر دوژمنەکانتان بەسەردا زاڵ دەکەینەوە بۆ ئەوەی سووک و ڕیسوا و زەلیلتان بکەن، کە نیشانە و شوێنەواری خەمۆکی و زەبون کردنتان بەسەر ڕوخسارتانەوە بەدیار بکەوێت، بۆ ئەوەی ئەوان بچنە ناو (بیت المقدس) وە و تێکی بدەن ھەروەک چۆن جاری یەکەم چوونە ناویەوە و تێکیاندا و ڕووخاندیان، بۆ ئەوەی دەستیان بەسەر ھەرچیەکدا گرت بەتەواوی تێکی بدەن و وێرانی بکەن.
17:8Page 283
عَسَىٰ رَبُّكُمۡ أَن يَرۡحَمَكُمۡۚ وَإِنۡ عُدتُّمۡ عُدۡنَاۚ وَجَعَلۡنَا جَهَنَّمَ لِلۡكَٰفِرِينَ حَصِيرًا ٨
[Then Allāh said], "It is expected, [if you repent], that your Lord will have mercy upon you. But if you return [to sin], We will return [to punishment]. And We have made Hell, for the disbelievers, a prison-bed."
- ئەی نەوەکانی ئیسرائیل - بەڵکو خوای گەورە دوای ئەم تۆڵە سەندنە توندە ڕەحمتان پێ بکات ئەگەر تەوبەتان کرد و گەڕانەوە بۆ لای پەروەردگار، وە کاروکردەوەکانتان چاک کرد، خۆ ئەگەر بۆ جاری سێھەم و زیاتر گەرانەوە بۆ سەر فەساد و خراپەکاری ئەوە ئێمەیش دەگەڕێینەوە بۆ تۆڵە سەندنەوە لێتان، وە ئاگری دۆزەخیش دەکەینە ڕاخەر و لانکەی بێباوەڕان کە ھەرگیز لێی دەرناچن.
17:9Page 283
إِنَّ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ يَهۡدِي لِلَّتِي هِيَ أَقۡوَمُ وَيُبَشِّرُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱلَّذِينَ يَعۡمَلُونَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمۡ أَجۡرٗا كَبِيرٗا ٩
Indeed, this Qur’ān guides to that which is most suitable and gives good tidings to the believers who do righteous deeds that they will have a great reward
ئەم قورئانەی دابەزیوە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ڕێنمونی خەڵکی دەکات بۆ سەر باشترین ڕێگا کە ڕێگای ئیسلامە، ھەروەھا ئەم قورئانە موژدە دەدا بەوانەی باوەڕیان بەخوا ھەیە و کاروکردەوەی چاکە ئەنجام دەدەن بەشتێک دڵیان خۆش بکات، ئەویش ئەوەیە موژدەیان دەداتێ کە لەلایەن خوای گەورەوە پاداشتێکی گەورەیان بۆ ھەیە.
17:10Page 283
وَأَنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ أَعۡتَدۡنَا لَهُمۡ عَذَابًا أَلِيمٗا ١٠
And that those who do not believe in the Hereafter - We have prepared for them a painful punishment.
وە ھەواڵ دەدات بەوانەی باوەڕیان بە ڕۆژی قیامەت نییە، سزایەکی خراپیان بۆ ھەیە، بێگومان ئێمە لە ڕۆژی قیامەتدا سزایەکی بە ئێش و ئازاریان بۆ ئامادە دەکەین.
17:11Page 283
وَيَدۡعُ ٱلۡإِنسَٰنُ بِٱلشَّرِّ دُعَآءَهُۥ بِٱلۡخَيۡرِۖ وَكَانَ ٱلۡإِنسَٰنُ عَجُولٗا ١١
And man supplicates for evil [when angry] as he supplicates for good, and man is ever hasty.1
مرۆڤی وا ھەیە لەبەر نەزانی و بێ ئاگایی بە دەرونی خۆی و ماڵ و مناڵ لەکاتی توڕەییدا نزای خراپ لە خۆی دەکات، ھەروەک چۆن نزای خێر بۆ خۆی دەکات، جا ئەگەر ھاتوو نزا خراپەکەیمان گیرا کرد ئەوا لەناو دەچێت، وە ماڵ و مناڵەکەیشی لەناو دەچێت، وە مرۆڤ حاڵی وایە کە زۆر پەلە ئەکات، بۆیە پەلە ئەکات لەوەی نزای خراپ لە خۆی و ماڵ و مناڵی دەکات.
17:12Page 283
وَجَعَلۡنَا ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ ءَايَتَيۡنِۖ فَمَحَوۡنَآ ءَايَةَ ٱلَّيۡلِ وَجَعَلۡنَآ ءَايَةَ ٱلنَّهَارِ مُبۡصِرَةٗ لِّتَبۡتَغُواْ فَضۡلٗا مِّن رَّبِّكُمۡ وَلِتَعۡلَمُواْ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلۡحِسَابَۚ وَكُلَّ شَيۡءٖ فَصَّلۡنَٰهُ تَفۡصِيلٗا ١٢
And We have made the night and day two signs, and We erased the sign of the night and made the sign of the day visible1 that you may seek bounty from your Lord and may know the number of years and the account [of time]. And everything We have set out in detail.
شەو و ڕۆژمان بەدیھێناوە و کردومانەتە دوو نیشانە و بەڵگە لەسەر تاک و تەنھایی خوای گەورە و دەسەڵاتی ڕەھای ئەو، جیاوازیان لە نێواندا ھەیە لە ڕووی کورتی و درێژی و ساردی و گەرمییەوە، شەومان تاریک کردوە و کردومانەتە مایەی ئارامی و حەسانەوە و کاتی خەوی، وە ڕۆژیشمان ڕووناک کردوەتەوە کە خەڵکی لەبەر ڕۆشنایی ڕۆژ ببینێت و بگەڕێن بە شوێن ژیان و گوزەرانی خۆیاندا، بە ئومێدی ئەوەی کە بە دوای یەکدا دێن و دەچن فێری ژمارەی ساڵەکان و لەوەی پێویستیانە فێری حسابکردنی مانگ و ڕۆژ و کاتژمێرەکان ببن، ھەموو شتێکمان بە وردی و تەواوی ڕوون کردوەتەوە تاوەکو شتەکان لە یەکتر جودا ببنەوە، وە کەسانێک لەسەر ھەق و ڕاستین لە باتڵ و ناھەق بەدیار بکەون.
17:13Page 283
وَكُلَّ إِنسَٰنٍ أَلۡزَمۡنَٰهُ طَٰٓئِرَهُۥ فِي عُنُقِهِۦۖ وَنُخۡرِجُ لَهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ كِتَٰبٗا يَلۡقَىٰهُ مَنشُورًا ١٣
And [for] every person We have imposed his fate upon his neck,1 and We will produce for him on the Day of Resurrection a record which he will encounter spread open.
وامان کردووە لە ھەموو مرۆڤێک گەردنگیر و پەیوەستی ئەو کاروکردەوەیەی بێت پێی ھەڵدەستێ، پەیوەست بوونێک ھاوشێوەی ئەو ملوانکەیەی دەیکاتە گەردنی، کە لێی جیا نابێتەوە تاوەکو لەسەری لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، وە لەڕۆژی قیامەتیشدا نامەیەکی بۆ دەردەھێنین ھەرچی کار و کردەوەی ھەیە لەچاکە و خراپە ھەر ھەمووی بە کراوەیی لەبەردەمی خۆیدا دەبینێت.
17:14Page 283
ٱقۡرَأۡ كِتَٰبَكَ كَفَىٰ بِنَفۡسِكَ ٱلۡيَوۡمَ عَلَيۡكَ حَسِيبٗا ١٤
[It will be said], "Read your record. Sufficient is yourself against you this Day as accountant."
ئەو ڕۆژە پێی دەڵێین: - ئەی مرۆڤ - نامەی کردەوەکانت بخوێنەوە، وە لەسەر کردەوەکانت خۆت لێپریسنەوە لەگەڵ خۆتدا بکە، خۆت بەستە لە ڕۆژی قیامەتدا لێپرسینەوە لەگەڵ خۆت بکەیت.
17:15Page 283
مَّنِ ٱهۡتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهۡتَدِي لِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيۡهَاۚ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٞ وِزۡرَ أُخۡرَىٰۗ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبۡعَثَ رَسُولٗا ١٥
Whoever is guided is only guided for [the benefit of] his soul. And whoever errs only errs against it. And no bearer of burdens will bear the burden of another. And never would We punish until We sent a messenger.
ھەرکەسێک ڕێگای باوەڕ و ھیدایەت بگرێتە بەر ئەوا پاداشتەکەی ھەر بۆ خۆیەتی، وە ھەر کەسێکیش گومڕا ببێت ئەوا سزای گومڕا بوونەکەی لەسەر خۆیەتی، ھیچ کەسێک گوناھی ھیچ کەسێکی تر ھەڵناگرێت، وە ئێمە سزای ھیچ گەل و نەتەوەیەک نادەین تاوەکو بەڵگەیان لەسەر دەچەسپێنین بەناردنی پێغەمبەران بۆ لایان.
17:16Page 283
وَإِذَآ أَرَدۡنَآ أَن نُّهۡلِكَ قَرۡيَةً أَمَرۡنَا مُتۡرَفِيهَا فَفَسَقُواْ فِيهَا فَحَقَّ عَلَيۡهَا ٱلۡقَوۡلُ فَدَمَّرۡنَٰهَا تَدۡمِيرٗا ١٦
And when We intend to destroy a city, We command its affluent1 but they defiantly disobey therein; so the word [i.e., deserved decree] comes into effect upon it, and We destroy it with [complete] destruction.
ئەگەر ویستمان خەڵکی شار و گوندێک بە ھۆی زوڵم و ستەمیانەوە لەناو ببەین، ئەوا فەرمان دەکەین بەخۆشگوزەرانەکانیان ملکەچی فەرمانەکانی خوا بن ئەوانیش ملکەچ و گوێڕایەڵ نابن، بەڵکو سەرپێچی دەکەن و لەفەرمانی خوای گەورە دەردەچن، ئەوسا بڕیارەکەی خوایان لەسەر پێویست دەبێت، کە سزایەکە لەڕیشکەوە دەریان دەھێنێت و بەتەوای لەناویان دەبات.
17:17Page 283
وَكَمۡ أَهۡلَكۡنَا مِنَ ٱلۡقُرُونِ مِنۢ بَعۡدِ نُوحٖۗ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ بِذُنُوبِ عِبَادِهِۦ خَبِيرَۢا بَصِيرٗا ١٧
And how many have We destroyed from the generations after Noah. And sufficient is your Lord, concerning the sins of His servants, as Aware and Seeing.
ئای چەند گەل و نەتەوەی بێباوەڕمان لە دوای نوح لەناو برد، وەک گەلی عاد و سەمود! - ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت بەسە کەوا زانا و ئاگادارە بەھەموو کردەوەی بەندەکانی، ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشت و سزای ھەر ھەموویشیان دەداتەوە.
17:18Page 284
مَّن كَانَ يُرِيدُ ٱلۡعَاجِلَةَ عَجَّلۡنَا لَهُۥ فِيهَا مَا نَشَآءُ لِمَن نُّرِيدُ ثُمَّ جَعَلۡنَا لَهُۥ جَهَنَّمَ يَصۡلَىٰهَا مَذۡمُومٗا مَّدۡحُورٗا ١٨
Whoever should desire the immediate1 - We hasten for him from it what We will to whom We intend. Then We have made for him Hell, which he will [enter to] burn, censured and banished.
ھەرکەسێک مەبەستی لە ئەنجامدانی کاری خێر و چاکە بەدەستھێنانی ژیانی دونیا بێت، وە باوەڕی بە پاداشتی ڕۆژی دوایی نەبێت، وە ھیچ گوێی پێ نەدات، ئەوا ئەوەی ئێمە خۆمان دەمانەوێت نەک ئەوەی ئەو کەسە خۆی دەیەوێت، بە زوویی ھەندێک لە خۆشی و نیعمەتەکانی دونیای دەدەینێ و ئاواتەکەی دەھێنینە دی، لە پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا دەچێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە بەسەرزەنشتکراوی، وە بەدەست گەرماکەیەوە ئاھ و بێدادیەتی و دەتلێتەوە، لەبەر ئەوەی بەڕەزامەندی خۆی دونیای ویست و باوەڕی بە ڕۆژی دوایی نەکرد، وە لەڕەحم و میھرەبانی خوایش بەدوورە.
17:19Page 284
وَمَنۡ أَرَادَ ٱلۡأٓخِرَةَ وَسَعَىٰ لَهَا سَعۡيَهَا وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَأُوْلَٰٓئِكَ كَانَ سَعۡيُهُم مَّشۡكُورٗا ١٩
But whoever desires the Hereafter and exerts the effort due to it while he is a believer - it is those whose effort is ever appreciated [by Allāh].
وە ھەر کەسێکیش مەبەستی لە ئەنجامدانی کاری خێر و چاکە ڕەزامەندی خوای گەورە و خۆشبەختی ھەتا ھەتایی دواڕۆژ بێت، وە ھەوڵ و کۆششی بۆ بکات، ھەوڵ و کۆششێک دوور لەڕیا و ڕوپامایی و سومعە و ناوبانگ، وە باوەڕیشی ھەبێت بەوەی خوای گەورە ئیمان و باوەڕی لەسەر واجب و پێویست کردووە، ئەو کەسانەی ئابەو شێوەیەن ھەوڵ و کۆششەکانیان لای خوای گەورە جێگای سوپاسە و گیرای دەکات و چەند بەرامبەریش پاداشتی لەسەر وەردەگرن.
17:20Page 284
كُلّٗا نُّمِدُّ هَٰٓؤُلَآءِ وَهَٰٓؤُلَآءِ مِنۡ عَطَآءِ رَبِّكَۚ وَمَا كَانَ عَطَآءُ رَبِّكَ مَحۡظُورًا ٢٠
To each [category] We extend - to these and to those - from the gift of your Lord. And never has the gift of your Lord been restricted.
- ئەی پێغەمبەری خوا - ھەریەکێک لەم دوو دەستەیە خراپەکار و دونیا ویستەکان لەگەڵ چاکەکار و دواڕۆژ ویستەکان، بێ بڕانەوە بەھرەمەند دەبن لەبەخششی پەروەردگارت، بەخششی پەروەردگارت لە دونیادا لەکەس ناگیرێتەوە، جا چاکەکار بێت یان خراپەکار (مەبەست لەوەیە خوای گەورە لە دونیادا ڕزق و ڕۆزی ھەردوولایان دەدات).
17:21Page 284
ٱنظُرۡ كَيۡفَ فَضَّلۡنَا بَعۡضَهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۚ وَلَلۡأٓخِرَةُ أَكۡبَرُ دَرَجَٰتٖ وَأَكۡبَرُ تَفۡضِيلٗا ٢١
Look how We have favored [in provision] some of them over others. But the Hereafter is greater in degrees [of difference] and greater in distinction.
- ئەی پێغەمبەر - بیربکەرەوە و تێڕامێنە بزانە چۆن لە دونیا لە ڕزق و ڕۆزی و پلەوپایەکاندا فەزڵی ھەندێکمان داوە بەسەر ھەندێکی تردا، بێگومان پلەوپایە و نیعمەت و بەخششەکانی دواڕۆژ بۆ باوەڕداران گەورەتر و باشترە لەوانەی دونیا، جا کەوابوو باوەڕدار دەبێت زیاتر ھەوڵی بۆ دواۆژ بێت.
17:22Page 284
لَّا تَجۡعَلۡ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتَقۡعُدَ مَذۡمُومٗا مَّخۡذُولٗا ٢٢
Do not make [as equal] with Allāh another deity and [thereby] become censured and forsaken.
- ئەی بەندەی خوا - ھەرگیز نەکەیت لەگەڵ خوای گەورە کەسێکی تر بکەیت بە ھاوبەشی ئەو و بیپەرستیت، ئەو کاتە سەرزەنشتکراو دەبیت لای خوای گەورە ، وە لای بەندە چاکەکانی تری خوای گەورەش سوپاسکراو نابیت، وە سەرشۆڕ دەبیت و کەسیش نییە ببێت بە پشتیوان و کۆمەکت.
17:23Page 284
۞ وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّآ إِيَّاهُ وَبِٱلۡوَٰلِدَيۡنِ إِحۡسَٰنًاۚ إِمَّا يَبۡلُغَنَّ عِندَكَ ٱلۡكِبَرَ أَحَدُهُمَآ أَوۡ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَآ أُفّٖ وَلَا تَنۡهَرۡهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوۡلٗا كَرِيمٗا ٢٣
And your Lord has decreed that you worship not except Him, and to parents, good treatment. Whether one or both of them reach old age [while] with you, say not to them [so much as], "uff,"1 and do not repel them but speak to them a noble word.
- ئەی بەندەی خوا - پەروەردگارت بڕیاری داوە کە جگە لە ئەو ھیچ کەسێکی تر نەپەرسترێت، وە فەرمانی بەچاکە کردن کردووە لەگەڵ دایک و باوکدا، بەتایبەتی لەکاتی پیر بوون و چوون بەساڵیاندا، ئەگەر یەکێکیان یان ھەردووکیان لای تۆ پیر و لاواز بوون، ھەرگیز نەکەیت وشەیەکیان لە ڕوودا بەکار بھێنیت مانای بێزاری و بێتاقەت بوون لەدەستیان بگەیەنێت، وە نەکەیت پێیاندا ھەڵشاخێیت، وە وشەی نەشیاو بەکار نەھێنیت، وە ھەمیشە وشەی جوان و نەرم و نیانیان لەبەرامبەردا بەکار بھێنە.
17:24Page 284
وَٱخۡفِضۡ لَهُمَا جَنَاحَ ٱلذُّلِّ مِنَ ٱلرَّحۡمَةِ وَقُل رَّبِّ ٱرۡحَمۡهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرٗا ٢٤
And lower to them the wing of humility out of mercy and say, "My Lord, have mercy upon them as they brought me up [when I was] small."
متەوازع و خۆبەکەم زان وزەلیلی بنوێنە بۆیان، وە زۆریش میھرەبان بە لەگەڵیاندا، وە لە خوای گەورە بپاڕێرەوە و بڵێ: ئەی پەروەردگارم لەبەر ئەوەی ئەوان بەجوانترین شێوە منیان گەورەکرد و پەروەردەیان کردم ڕەحمیان پێ بکە و میھرەبان بە لەگەڵیاندا.
17:25Page 284
رَّبُّكُمۡ أَعۡلَمُ بِمَا فِي نُفُوسِكُمۡۚ إِن تَكُونُواْ صَٰلِحِينَ فَإِنَّهُۥ كَانَ لِلۡأَوَّٰبِينَ غَفُورٗا ٢٥
Your Lord is most knowing of what is within yourselves. If you should be righteous [in intention] - then indeed He is ever, to the often returning [to Him], Forgiving.1
- ئەی خەڵکینە - پەروەردگارتان زانایە و شارەزایە دەزانێت چی لە دەروونتاندایە لە دڵسۆزی و ئیخلاص بۆ خوای گەورە لە پەرستن و ئەنجامدانی کارە چاکەکانتان، وە لەچاکە کردن لەگەڵ دایک و باوک، ئەگەر ھاتوو نیەت و مەبەستتان لەمامەڵە کردن لەگەڵ دایک وباوک و جگە ئەوانیش باش و چاک بێت، ئەوە بێگومان خوای گەورە بۆ تۆبەکاران و ئەوانەی دەگەڕێنەوە بۆ لای زۆر لێبوردەیە، جا ھەرکەسێک تەوبە بکات لەو کەم و کورتیانەی پێشتر ھەیبوون لە گوێرایەڵی نەکردنی فەرمانەکانی خوا و دایک و باوکی ئەوا خوای گەورە لێی خۆش دەبێت.
17:26Page 284
وَءَاتِ ذَا ٱلۡقُرۡبَىٰ حَقَّهُۥ وَٱلۡمِسۡكِينَ وَٱبۡنَ ٱلسَّبِيلِ وَلَا تُبَذِّرۡ تَبۡذِيرًا ٢٦
And give the relative his right, and [also] the poor and the traveler, and do not spend wastefully.1
- ئەی باوەڕدار - مافی خزمەکانت بدە لە بەجێھێنانی سیلەی ڕەحم لەگەڵیاندا و بەسەریان بکەرەوە، وە ھەژاران و ڕێبوارانیش بێ بەش مەکە لەوەی خوای گەورە پێی بەخشیویت، وە نەکەیت ماڵ و سەروەت و سامانت بە فێڕۆ بدەیت و لەگوناھ و تاواندا خەرجی بکەیت.
17:27Page 284
إِنَّ ٱلۡمُبَذِّرِينَ كَانُوٓاْ إِخۡوَٰنَ ٱلشَّيَٰطِينِۖ وَكَانَ ٱلشَّيۡطَٰنُ لِرَبِّهِۦ كَفُورٗا ٢٧
Indeed, the wasteful are brothers of the devils, and ever has Satan been to his Lord ungrateful.
بێگومان ئەوانەی ماڵ و سامانیان لە گوناھ و تاواندا خەرج دەکەن، وە زیادە ڕۆیی دەکەن لە خەرج کردنی، ئەوانە برا و ھاوکاری شەیتانەکانن، گوێڕایەڵیانن لەوەی فەرمانیان پێ دەکەن لە بەھەدەردان و بەفێڕۆدانی ماڵ و سامانیان، وە شەیتانیش بۆ پەروەردگاری خۆی سپڵە و ناسوپاسگوزار بوو، جگە سەرپێچی خوای گەورە ھیچ کارێکی تر ئەنجام نادات، وە فەرمانیش بەھیچ شتێک ناکات جگە ئەو کارە نەبێت دەبێتە مایەی خەشم و توڕەیی خوای گەورە.
17:28Page 285
وَإِمَّا تُعۡرِضَنَّ عَنۡهُمُ ٱبۡتِغَآءَ رَحۡمَةٖ مِّن رَّبِّكَ تَرۡجُوهَا فَقُل لَّهُمۡ قَوۡلٗا مَّيۡسُورٗا ٢٨
And if you [must] turn away from them [i.e., the needy] awaiting mercy from your Lord which you expect,1 then speak to them a gentle word.
ئەگەر ڕووت لەو کەسانە وەرچەرخاند و لەبەر ئەوەی ماڵ و سامانت نەبوو ھیچ نەبوو بیاندەیتێ، وە چاوەڕوانی ڕەحمەت و میھرەبانی پەروەردگارت دەکرد تاوەکو لە ئایندەدا شتێکت بداتێ، ئەوە دەکرێت بەقسەیەکی نەرم و نیان و خۆش لەگەڵیان بدوێیت و بەڕێیان بکەیت، وەک ئەوەی نزای بەرەکەتی ڕزق و ڕۆزییان بۆ بکەیت، یان بەڵێنیان بدەیتێ ھەرکاتێک خوای گەورە ماڵ و سامانی پێ بەخشیت تۆ بەشی ئەوانی لێدەدەیت.
17:29Page 285
وَلَا تَجۡعَلۡ يَدَكَ مَغۡلُولَةً إِلَىٰ عُنُقِكَ وَلَا تَبۡسُطۡهَا كُلَّ ٱلۡبَسۡطِ فَتَقۡعُدَ مَلُومٗا مَّحۡسُورًا ٢٩
And do not make your hand [as] chained to your neck1 or extend it completely2 and [thereby] become blamed and insolvent.
دەست مەگرەوە لەبەخشینی ماڵ، وە زیادەڕۆیش مەکە لەبەخشینی، ئەو کاتە بەلۆمەکراوی دادەنیشیت و خەڵکی لۆمەت دەکەن لەبەر ئەوەی بەخیل و چروکیت و ماڵ نابەخشیت، یان ماڵ نابەخشیت لەبەر ئەوەی ھەرچی ماڵ و سامانت ھەیە بەبێھوودە خەرجی دەکەیت، پاشانیش ھیچ شک نابەیت بیبەخشیت.
17:30Page 285
إِنَّ رَبَّكَ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرَۢا بَصِيرٗا ٣٠
Indeed, your Lord extends provision for whom He wills and restricts [it]. Indeed He is ever, concerning His servants, Aware and Seeing.
بێگومان پەروەردگارت ڕزق و ڕۆزی فراوان دەکات و دەیبەخشێت بەھەر کەسێک ویستی لەسەر بێت، وە لەبەر حیکمەتێکی زۆری خۆیشی تەنگی دەکات لەسەر ھەرکەسێک بیەوێت، بێگومان خوای گەورە ئاگادار و بینایە بەبەندەکانی خۆی، ھیچ شتێکی ئەوانی لا نھێنی و شاراوە نییە، کاروبارەکانی لە نێویاندا بە ویستی خۆی جێ بەجێ دەکات.
17:31Page 285
وَلَا تَقۡتُلُوٓاْ أَوۡلَٰدَكُمۡ خَشۡيَةَ إِمۡلَٰقٖۖ نَّحۡنُ نَرۡزُقُهُمۡ وَإِيَّاكُمۡۚ إِنَّ قَتۡلَهُمۡ كَانَ خِطۡـٔٗا كَبِيرٗا ٣١
And do not kill your children for fear of poverty. We provide for them and for you. Indeed, their killing is ever a great sin.
مناڵەکانتان مەکوژن لە ترسی ھەژاری و نەداری لە داھاتوو ئەگەر ماڵ و سامانیان بۆ خەرج بکەن بترسن لەوەی ھەژار دەکەون، ئێمە ڕزق و ڕۆزی ئێوە و ئەوانیش دەدەین، بێگومان کوشتنی ئەوان تاوانێکی گەورەیە، چونکە ئەوان ھیچ تاوانێکیان نەکردووە و ھیچ ھۆکارێکیش نییە کوشتنی ئەوان پێویست بکات.
17:32Page 285
وَلَا تَقۡرَبُواْ ٱلزِّنَىٰٓۖ إِنَّهُۥ كَانَ فَٰحِشَةٗ وَسَآءَ سَبِيلٗا ٣٢
And do not approach unlawful sexual intercourse.1 Indeed, it is ever an immorality and is evil as a way.
ھۆشیار بن نزیک نەکەونەوە لە زینا و داوێن پیسی، وە نزیک نەکەونەوە لەو شتانەی ھاندەرن بۆ زیناکردن، چونکە بەڕاستی زینا و داوێن پیسی تاوان و کردەوەیەکی زۆر خراپە، وە ڕێگایەکی خراپیشە بۆ تێکەڵاو بوونی وەچەی خەڵکی، وە ھۆکاریشە بۆ سزای خوای گەورە.
17:33Page 285
وَلَا تَقۡتُلُواْ ٱلنَّفۡسَ ٱلَّتِي حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلۡحَقِّۗ وَمَن قُتِلَ مَظۡلُومٗا فَقَدۡ جَعَلۡنَا لِوَلِيِّهِۦ سُلۡطَٰنٗا فَلَا يُسۡرِف فِّي ٱلۡقَتۡلِۖ إِنَّهُۥ كَانَ مَنصُورٗا ٣٣
And do not kill the soul [i.e., person] which Allāh has forbidden, except by right.1 And whoever is killed unjustly - We have given his heir authority,2 but let him not exceed limits in [the matter of] taking life. Indeed, he has been supported [by the law].
ئەو کەسە مەکوژن خوای گەورە ڕشتنی خوێنی حەرام کردووە بە باوەڕھێنان یان بە پێدانی ئەمان و دڵنیایی، مەگەر بەمافێک نەبێت کە خوای گەورە ڕێگای داوە بکوژرێت، وەک کەسێک لە ئیسلام پاشگەز ببێتەوە، یان بەردبارانکردنی ئەو پیاوەی ژنی ھێناوە یان ئەو ئافرەتەی شووی کردووە و زینا دەکەن، یان کوشتنەوەی کەسێک کەسێکی تری بەناڕەوا کوشتبێت، جا ھەرکەسێک بەناھەق و ستەم لێکراوی بکوژرێت بەبێ ھیچ ھۆکارێک کە کوشتنی ڕێگا پێ بدات، ئەوا دەسەڵاتمان بەمیراتگرەکەی داوە کە داوای کوشتنی بکوژەکە بکەنەوە، یان بەبێ ھیچ بریتی وەرگرتنێک بکوژەکە ببەخشن، یان لەبەرامبەر وەرگرتنی خوێنەکەی لە بکوژەکە ببورن، وە دەبێت کەسوکاری کوژراوەکە زیادەڕۆیی نەکەن لە تۆڵە سەندنەوەدا و سنووری خوای گەورە ببەزێنن، وەک ئەوەی بکوژەکە ئەتک بکەن و دەستکاری دەم و لووت و چاوی بکەن، یان بەشێوەیەک بیکوژنەوە کە کوژراوەکەی ئەوان بەو شێوەیە نەکوژرا بێت، یان کەسێکی تر لەبری بکوژەکە بکوژنەوە، بێگومان کارێکی لەو شێوەیە یارمەتییە بۆ کەسوکاری کوژراوەکە تاوەکو بتوانن تۆڵەی خۆیان وەربگرنەوە.
17:34Page 285
وَلَا تَقۡرَبُواْ مَالَ ٱلۡيَتِيمِ إِلَّا بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُ حَتَّىٰ يَبۡلُغَ أَشُدَّهُۥۚ وَأَوۡفُواْ بِٱلۡعَهۡدِۖ إِنَّ ٱلۡعَهۡدَ كَانَ مَسۡـُٔولٗا ٣٤
And do not approach the property of an orphan, except in the way that is best,1 until he reaches maturity. And fulfill [every] commitment. Indeed, the commitment is ever [that about which one will be] questioned.
ھەڵسوکەوت مەکەن بە ماڵ و سامانی ھەتیوانەوە، مەگەر بەباشترین شێوە نەبێت کە ماڵ و سامانەکەی ئەوان گەشە پێ بکات، یان بیپارێزێت لە تیاچوون، تا ئەو کاتەی ھەتیوەکە باڵغ دەبێت و ژیری و بیر و ھۆشی تەواو دەبێت، وە ئەو پەیمان و بەڵێنەیش لە نێوان ئێوە و خوای گەورە و ئێوە و خەڵکیدا ھەیە بێ کەم و کورتی بیبەنە سەر، بێگومان خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا لەو کەسە دەپرسێتەوە کە پەیمان و بەڵێنی لەگەڵ خەڵکیدا ھەبووە، ئایا وەفای کردووە پێی تاوەکو پاداشتی بداتەوە، یان ئایا وەفای پێ نەکردووە تاوەكو سزای بدات.
17:35Page 285
وَأَوۡفُواْ ٱلۡكَيۡلَ إِذَا كِلۡتُمۡ وَزِنُواْ بِٱلۡقِسۡطَاسِ ٱلۡمُسۡتَقِيمِۚ ذَٰلِكَ خَيۡرٞ وَأَحۡسَنُ تَأۡوِيلٗا ٣٥
And give full measure when you measure, and weigh with an even [i.e., honest] balance. That is the best [way] and best in result.
کاتێک پێوانە بۆ خەڵکی دەکەن بە تەواوی بۆیان بپێون و ھیچی لێ کەم مەکەن، وە کێشانەیشتان دەبێت بەتەرازووی دادگەرانە بێت، کە ھیچی لێ کەم نەبێت و ھیچیشی لێ نەفەوتێت، کێشان و پێوانە بەو شێوەیە چاکتر و باشترە بۆتان لە دونیا و دواڕۆژیشدا، وە سەرەنجامی باشیشی ھەیە لە لای خوای گەورە لە تەرازوو بازی کردن لە پێوانە و کێشانەدا.
17:36Page 285
وَلَا تَقۡفُ مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٌۚ إِنَّ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡبَصَرَ وَٱلۡفُؤَادَ كُلُّ أُوْلَٰٓئِكَ كَانَ عَنۡهُ مَسۡـُٔولٗا ٣٦
And do not pursue1 that of which you have no knowledge. Indeed, the hearing, the sight and the heart - about all those [one] will be questioned.
ئەی ئادەمیزاد شوێن شتێک مەکەوه کە زانیاریت دەربارەی نییە، ئەو کاتە شوێن گومان و وەھم دەکەویت، بێگومان مرۆڤ بەرپرسە لە خێر و شەڕی ئەوەی بەکاری ھێناوە لە گوێ و چاو و دڵی، ئەگەر لەکاری خێردا بەکاری ھێناون خوای گەورە پاداشتی چاکی دەداتەوە، وە ئەگەر لەخراپەدا بەکاری ھێناون تۆڵەیان لێ دەسێنێتەوە.
17:37Page 285
وَلَا تَمۡشِ فِي ٱلۡأَرۡضِ مَرَحًاۖ إِنَّكَ لَن تَخۡرِقَ ٱلۡأَرۡضَ وَلَن تَبۡلُغَ ٱلۡجِبَالَ طُولٗا ٣٧
And do not walk upon the earth exultantly. Indeed, you will never tear the earth [apart], and you will never reach the mountains in height.1
بە خۆبەزلزانین و دەعیەوە بەسەر زەویدا مەڕۆ، بێگومان بەم جۆرە ڕۆیشتنەت ناتوانیت زەوی لەت بکەیت، وە باڵایشت ناگاتە باڵای چیاکان لە بەرزی و بڵندیاندا، ئیتر لەبەر چی خۆت بەزل دەزانیت و فیز دەکەیت بەسەر خەڵکیدا؟
17:38Page 285
كُلُّ ذَٰلِكَ كَانَ سَيِّئُهُۥ عِندَ رَبِّكَ مَكۡرُوهٗا ٣٨
All that [i.e., the aforementioned] - its evil is ever, in the sight of your Lord, detested.
- ئەی مرۆڤ - ھەموو ئەوانەی باسکران لە فەرمان و قەدەغە کراوەکان، خوای گەورە حەز بە خراپییەکانی ناکات و ڕازیش نابێت بەندەکانی ئەنجامی بدەن.
17:39Page 286
ذَٰلِكَ مِمَّآ أَوۡحَىٰٓ إِلَيۡكَ رَبُّكَ مِنَ ٱلۡحِكۡمَةِۗ وَلَا تَجۡعَلۡ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتُلۡقَىٰ فِي جَهَنَّمَ مَلُومٗا مَّدۡحُورًا ٣٩
That is from what your Lord has revealed to you, [O Muḥammad], of wisdom. And, [O mankind], do not make [as equal] with Allāh another deity, lest you be thrown into Hell, blamed and banished.
ئەوەی ڕوونمان کردەوە بۆت لە فەرمانکردن بەکردەوە چاکەکان و ڕێگری کردن لە خراپەکان و باسکردنی ئەحکامەکان پەروەردگارت وەحی بۆ کردویت، جا کەوابوو ئەی مرۆڤ لەگەڵ (اللە) دا پەرستراوێکی تر دامەنێ، ئەو کاتە لە ڕۆژی قیامەتدا فڕێ بدرێیتە ئاگری دۆزەخەوە بەلۆمەکراوی، دەروونی خۆت و خەڵکیش لۆمەت بکەن و دەرکرابیت لە ڕەحمەت و میھرەبانی خوا.
17:40Page 286
أَفَأَصۡفَىٰكُمۡ رَبُّكُم بِٱلۡبَنِينَ وَٱتَّخَذَ مِنَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ إِنَٰثًاۚ إِنَّكُمۡ لَتَقُولُونَ قَوۡلًا عَظِيمٗا ٤٠
Then, has your Lord chosen you for [having] sons and taken [i.e., adopted] from among the angels daughters? Indeed, you say a grave saying.
ئەی ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە فریشتەکان کچی خوان، ئایا - ئەی بت پەرست وموشریکینە - پەروەردگارتان بەقسەی خۆتان کوڕانی ھەڵبژاردووە بۆ ئێوە، وە فریشتەکانیشی کردبێت بەکچی خۆی؟ (پاک وبێگەردی وبەرز وبڵندی بۆ اللە تعالی) بێگومان ئێوە قسەیەکی گەورە و ناقوڵا وناشرین بۆخوا ھەڵدەبەستن، کە مناڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن، وە وا گومان دەبەن کە خوای گەورە کچی ھەبێت ئەویش بۆ ئەوەی تەواو ملکەچی کوفر و بێباوەڕی ببن پێی.
17:41Page 286
وَلَقَدۡ صَرَّفۡنَا فِي هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ لِيَذَّكَّرُواْ وَمَا يَزِيدُهُمۡ إِلَّا نُفُورٗا ٤١
And We have certainly diversified [the contents] in this Qur’ān that they [i.e., mankind] may be reminded, but it does not increase them [i.e., the disbelievers] except in aversion.
بێگومان لەم قورئانەدا ھەموو جۆرە ئەحکام و ئامۆژگاری و نمونە ھێنانەوەیەکمان باسکردوە و ڕوونمان کردووەتەوە، تاوەکو ئەو ڕێگایە بگرنە بەر کە سوودیان پێ دەگەیەنێت، وە واز لەوەیش بھێنن کە زیانی ھەیە بۆیان، کەچی ھەندێک لەوانەی فیترەتیان تێکچووە ئەم پەند و ئامۆژگاریانە ھیچیان بۆ زیاد ناکات وسوودی لێ نابینن جگە لە دوور کەوتنەوە وڕق بوونەوە لەھەق و ڕاستی نەبێت.
17:42Page 286
قُل لَّوۡ كَانَ مَعَهُۥٓ ءَالِهَةٞ كَمَا يَقُولُونَ إِذٗا لَّٱبۡتَغَوۡاْ إِلَىٰ ذِي ٱلۡعَرۡشِ سَبِيلٗا ٤٢
Say, [O Muḥammad], "If there had been with Him [other] gods, as they say, then they [each] would have sought to the Owner of the Throne a way."1
- ئەی پێغەمبەری خوا - بەو موشریک و بتپەرستانە بڵێ: ئەگەر بھاتایە لەگەڵ (اللە) پەرستراو و خوایەکی تر ھەبوایە ھەروەکو چۆن بە درۆ و دەلەسە وا دەڵێن، ئەوا ھەریەک لەو پەرستراوانە ھەوڵی دەدا ڕیگایەک بۆ لای خوای خاوەن عەرش بگرێتە بەر تاوەکو زاڵ ببێت بەسەر موڵک و دەسەڵاتی ئەو و ململانێی لەگەڵدا بکات.
17:43Page 286
سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يَقُولُونَ عُلُوّٗا كَبِيرٗا ٤٣
Exalted is He and high above what they say by great sublimity.
پاکی و بێگەردی بۆ خوای گەورە لەوەی ئەو موشریک و بتپەرستانە بۆی بڕیار دەدەن، وە بەرزی و بڵندی گەورە بۆ ئەو لەوەی بۆی ھەڵدەبەستن.
17:44Page 286
تُسَبِّحُ لَهُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ ٱلسَّبۡعُ وَٱلۡأَرۡضُ وَمَن فِيهِنَّۚ وَإِن مِّن شَيۡءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمۡدِهِۦ وَلَٰكِن لَّا تَفۡقَهُونَ تَسۡبِيحَهُمۡۚ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورٗا ٤٤
The seven heavens and the earth and whatever is in them exalt Him. And there is not a thing except that it exalts [Allāh] by His praise, but you do not understand their [way of] exalting. Indeed, He is ever Forbearing1 and Forgiving.
ھەر حەوت ئاسمانەکان و زەوی، وە ھەرچی لەناویشیاندا ھەیە، ھەمووی تەسبیحاتی خوای گەورە دەکەن، ھەرچی شتێک ھەیە خوای بەرز و بڵند بە پاک و بێگەرد دەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا سوپاس و ستایشی ئەو دەکەن، بەڵام ھێندە ھەیە ئێوە تێناگەن لەم تەسبیحات و سوپاس و ستایشەی ئەوان، چونکە ئێوە تەنھا لەو تەسبیحاتە تێدەگەن بە زمانی خۆتان بکرێت، بێگومان خوای گەورە بەرامبەر بەندەکانی زۆر لەسەر خۆیە وھیچ پەلەی سزا و تۆلە سەندنەوەی نییە، وە زۆریش لێبوردەیە بۆ ئەوانەی تەوبە دەکەن لە گوناھەکانیان و دەگەڕێنەوە بۆ لای.
17:45Page 286
وَإِذَا قَرَأۡتَ ٱلۡقُرۡءَانَ جَعَلۡنَا بَيۡنَكَ وَبَيۡنَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ حِجَابٗا مَّسۡتُورٗا ٤٥
And when you recite the Qur’ān, We put between you and those who do not believe in the Hereafter a concealed partition.1
- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر قورئانت خوێندەوە، ئەو موشریک و بتپەرستانە گوێ بیستی ھەڕەشە و ئامۆژگارییەکانی بوون، ئەوا لە نێوان تۆ و ئەوانەی کە باوەڕیان نییە بە ڕۆژی قیامەت پەردەیەکی داپۆشەر دادەنێین، کە ڕێگری دەکات لەوەی لە قورئان تێبگەن، ئەوەیش وەک سزا و تۆڵەیەک بۆ ئەوان چونکە پشتیان کردوەتە شەریعەتەکەی خوا.
17:46Page 286
وَجَعَلۡنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ أَكِنَّةً أَن يَفۡقَهُوهُ وَفِيٓ ءَاذَانِهِمۡ وَقۡرٗاۚ وَإِذَا ذَكَرۡتَ رَبَّكَ فِي ٱلۡقُرۡءَانِ وَحۡدَهُۥ وَلَّوۡاْ عَلَىٰٓ أَدۡبَٰرِهِمۡ نُفُورٗا ٤٦
And We have placed over their hearts coverings, lest they understand it, and in their ears deafness. And when you mention your Lord alone in the Qur’ān, they turn back in aversion.
چەند پەردە و بەربەستێکمان داوە بەسەر دڵیاندا بۆ ئەوەی لە قورئان تێ نەگەن، وە قورسی و گرانیشمان تووشی گوێکانیان کردووە تاوەکو گوێ بیستی نەبن، بیستنێک کە سوودی ھەبێت بۆیان، ئەگەر ھاتوو لە قورئاندا تەنھا ناوی پەروەردگارت دەھێنیت وباسی خوا درۆینەکانی ئەوان ناکەیت ئەوا پاشە و پاش دەگەڕێنەوە و دوور دەکەونەوە لە ئیخلاص و داننان بەیەکخواپەرستی ئەو.
17:47Page 286
نَّحۡنُ أَعۡلَمُ بِمَا يَسۡتَمِعُونَ بِهِۦٓ إِذۡ يَسۡتَمِعُونَ إِلَيۡكَ وَإِذۡ هُمۡ نَجۡوَىٰٓ إِذۡ يَقُولُ ٱلظَّٰلِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلٗا مَّسۡحُورًا ٤٧
We are most knowing of how they listen to it when they listen to you and [of] when they are in private conversation, when the wrongdoers say, "You follow not but a man affected by magic."
ئێمە لە ھەموو کەس چاکتر دەزانین سەرانی قوڕەیش بەچی مەبەستێک گوێ لە قورئان دەگرن، ئەوان ھیدایەت و ڕێنوماییان ناوێت، بەڵکو دەیانەوێت سوکایەتی بە قورئان بکەن و قسەی بێھودەی تێکەڵاو بکەن کاتێک تۆ قورئان دەخوێنیت، وە ئێمە بەو چرپانەیش کە مەبەستیان پێی درۆ و دەلەسە و ڕێگری کردنە لە قورئان زانا و ئاگادارین، ئەوانەی کە زوڵم و ستەم لە خۆیان دەکەن بەوەی کافر و بێباوەڕ بوون دەڵێن: - ئەی خەڵکینە - ئەگەر شوێنی ئەم پیاوە بکەون، ئەوا شوێن کەسێک دەکەون کە جادووی لێکراوە و عەقڵ و ژیری تێکچووە.
17:48Page 286
ٱنظُرۡ كَيۡفَ ضَرَبُواْ لَكَ ٱلۡأَمۡثَالَ فَضَلُّواْ فَلَا يَسۡتَطِيعُونَ سَبِيلٗا ٤٨
Look how they strike for you comparisons;1 but they have strayed, so they cannot [find] a way.
- ئەی پێغەمبەر - بیر بکەرەوە و تێڕامێنە چۆن بە ناشیرینترین شێوەی جیاجیا وەصفت دەکەن، وە لەھەق و ڕاستی لایاندا، بۆیە سەرگەردان بوون و ھەق و ڕاستیان نەدۆزییەوە.
17:49Page 286
وَقَالُوٓاْ أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمٗا وَرُفَٰتًا أَءِنَّا لَمَبۡعُوثُونَ خَلۡقٗا جَدِيدٗا ٤٩
And they say, "When we are bones and crumbled particles, will we [truly] be resurrected as a new creation?"
موشریک و بتپەرستەکان وەک نکۆڵی و ئینکاری کردنی ڕۆژی زیندووبوونەوە، وتیان: کاتێک مردین و بووین بە ئێسک و پروسکی ڕزیوو، وە لاشەمان فەوتا و تیاچوو، ئایا جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە؟ بێگومان ئەوە کارێکی زۆر دوورە لەڕاستی.
- ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئەی موشریک و بتپەرستینە ئەگەر دەتوانن ببن بە بەرد لە ڕەقیدا، یان ببن بە ئاسن لە بەھێزیدا، دڵنیابن ھەرگیز ناتوانن شتی وابکەن.
17:51Page 287
أَوۡ خَلۡقٗا مِّمَّا يَكۡبُرُ فِي صُدُورِكُمۡۚ فَسَيَقُولُونَ مَن يُعِيدُنَاۖ قُلِ ٱلَّذِي فَطَرَكُمۡ أَوَّلَ مَرَّةٖۚ فَسَيُنۡغِضُونَ إِلَيۡكَ رُءُوسَهُمۡ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هُوَۖ قُلۡ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ قَرِيبٗا ٥١
Or [any] creation of that which is great1 within your breasts." And they will say, "Who will restore us?" Say, "He who brought you forth the first time." Then they will nod their heads toward you2 and say, "When is that?" Say, "Perhaps it will be soon -
یان ببن بەھەر بەدیھێنراوێکی دیکەی گەورتر لەبەرد و ئاسن، سەختر و گەورەتر بێت وەکو ئاسمانەکان و زەوی و شاخەکان، خوای گەورە ھەروەک چۆن دەستی پێکردن ئاواش دەتانگێڕێتەوە، ھەروەک چۆن یەکەمجار بەدیھێنان ئاواش زیندووتان دەکاتەوە، ئەو کەلەسەختە نکۆڵی کەرانە دەڵێن: ئایا دوای مردنمان کێ جارێکی تر دەمانگێڕێتەوە و زیندوومان دەکاتەوە؟ ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئەو زاتەی یەکەمجار بەبێ ئەوەی پێشووتر ھاوشێوەتان ھەبێت بەدیھێنان ھەر ئەو زاتە دەتانگێڕێتەوە و زیندووتان دەکاتەوە، ئەوانە لە وەڵامتدا بەگاڵتە پێکردن وسەر ڕاوەشاندنەوە، بەدوری دەزانن شتێکی لەو شێوەیە ڕووبدات ودەڵێن: ئەم گەڕاندنەوە و زیندووکردنەوە کەی ڕوو دەدات؟ تۆیش ئەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: لەوانەیە نزیک بێت، چونکە ھەر شتێک ڕوو بدات ئەوا نزیکە ھاتنی.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences