Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
الزخرف
Az-Zukhruf
The Ornaments of Gold · Meccan · 89 ayahs
(حمٓ) پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه.
سوێند بە قورئانی پیرۆز کە ڕوونکەرەوەیە بۆ ڕێگای ھیدایەت و ھەق و ڕاستی سوێند بەم پەڕاوە ڕوون کەرەوەیە.
43:3Page 489
إِنَّا جَعَلۡنَٰهُ قُرۡءَٰنًا عَرَبِيّٗا لَّعَلَّكُمۡ تَعۡقِلُونَ ٣
Indeed, We have made it an Arabic Qur’ān that you might understand.
بێگومان ئێمە قورئامان بە زمانی عەرەبی دابەزاند بە ئومێدی ئەوەی ژیربن و بیری لێ بکەنەوە، ئەی ئەوە گەلەی کە مانا و مەبەستی ئەم قورئانە بەزمانی خۆتان دابەزیووە، لێی تێدەگەن و دەزانن باسی چی دەکات بۆ ئەوەی بێگەیەنن بە ئوممەتەکانی تری سەر ڕووی زەوی.
43:4Page 489
وَإِنَّهُۥ فِيٓ أُمِّ ٱلۡكِتَٰبِ لَدَيۡنَا لَعَلِيٌّ حَكِيمٌ ٤
And indeed it is, in the Mother of the Book1 with Us, exalted and full of wisdom.2
بێگومان ئەم قورئانە لە (لوح المحفوظ) ـە کە زۆر بەرز و بڵندە ، پڕ لەدانایی و حیکمەتە، بەدڵنیاییەوە ئایەتەکانی زۆر تۆکمە و ڕوون و بەھێزن لە فەرمان و ڕێگریەکانیدا.
43:5Page 489
أَفَنَضۡرِبُ عَنكُمُ ٱلذِّكۡرَ صَفۡحًا أَن كُنتُمۡ قَوۡمٗا مُّسۡرِفِينَ ٥
Then should We turn the message away, disregarding you, because you are a transgressing people?
ئایا ئێمە واز لەدابەزاندنی قورئان بھێنین و ڕووی لێ وەربگێڕین لەبەر ئەوەی ئێوە لە شیرک و بتپەرستی و گوناھ و تاواندا ڕۆچوون؟ بێگومان شتی وا ناکەین، بەڵکو لەبەر ڕەحم و بەزەییمان بۆتان ئێمە پێچەوانەی ئەوە دەکەین کە ئیوە دەتانەوێت.
43:6Page 489
وَكَمۡ أَرۡسَلۡنَا مِن نَّبِيّٖ فِي ٱلۡأَوَّلِينَ ٦
And how many a prophet We sent among the former peoples,
چەند پێغەمبەرانمان لەناو گەلان و ئوممەتانی پێشووتر ڕەوانە کرد.
43:7Page 489
وَمَا يَأۡتِيهِم مِّن نَّبِيٍّ إِلَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ ٧
But there would not come to them a prophet except that they used to ridicule him.
ھیچ پێغەمبەرێک لە لایەن اللە تەعالاوە بۆ ھیچ گەل و ئوممەتێک نەنێرراوە، ئیللا گاڵتەیان پێکردووە.
43:8Page 489
فَأَهۡلَكۡنَآ أَشَدَّ مِنۡهُم بَطۡشٗا وَمَضَىٰ مَثَلُ ٱلۡأَوَّلِينَ ٨
And We destroyed greater than them1 in [striking] power, and the example of the former peoples has preceded.
ئێمە لەوان بە ھێزتر و بەتواناترمان لەناو ئەو گەل و ئوممەتانەدا لەناو برد، کەوابێت بێدەسەڵات نین لە لەناوبردنی کەسانێکی تری لاوازتر لەوان، لە قورئانیشدا سیفەتی ئەو گەلە لە ناوچوانە زۆر باسکران و ڕۆیشتن، وەک گەلی عاد و گەلی سەمود و گەلی لوط و ھاوەڵانی مەدیەن.
43:9Page 489
وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّنۡ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ لَيَقُولُنَّ خَلَقَهُنَّ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡعَلِيمُ ٩
And if you should ask them, "Who has created the heavens and the earth?" they would surely say, "They were created by the Exalted in Might, the Knowing,"
- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر پرسیار بکەیت لەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانە: کێ ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە. لە وەڵامی پرسیارەکەتدا دەڵێن: بێگومان ئەو زاتە بەدیھێناوە کە زاڵ و بەدەسەڵاتە ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە زانا و ئاگادارە بە ھەموو شتێک.
43:10Page 489
ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ مَهۡدٗا وَجَعَلَ لَكُمۡ فِيهَا سُبُلٗا لَّعَلَّكُمۡ تَهۡتَدُونَ ١٠
[The one] who has made for you the earth a bed and made for you upon it roads that you might be guided
اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە زەوی بۆ ڕاخستوون و بۆی کردوون بە جێگای پێتان، وە چەندەھا ڕێگای لەناو شاخ و چیا و شیوەکاندا بۆ داناون؛ تاوەکو لەکاتی گەڕان و ھاتووچۆتاندا ڕێنیشاندەرتان بێت.
43:11Page 490
وَٱلَّذِي نَزَّلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءَۢ بِقَدَرٖ فَأَنشَرۡنَا بِهِۦ بَلۡدَةٗ مَّيۡتٗاۚ كَذَٰلِكَ تُخۡرَجُونَ ١١
And who sends down rain from the sky in measured amounts, and We revive thereby a dead land - thus will you be brought forth -
ئەو زاتەی باران و ئاوی لە ئاسمانەوە بە ئەندازەیەکی دیاریکراو دەبارێنێت کە بەشی ژیان و گوزەرانی خۆتان و ئاژەڵ و مەڕو ماڵات و کشتوکاڵتان بکات، بەھۆی ئەو بارانەیشەوە شارو گوند و زەوی مردویشمان بۆ زیندوو کردنەوە، ھەروەکو چۆن اللە تەعالا ئەو زەوییە وشک و برنگەی بە ڕوواندنی ڕووەک بۆ زیندوو کردنەوە ھەر بەو شێوەیە جارێکی تریش ئێوە لەپاش مردن زیندوو دەکاتەوە.
43:12Page 490
وَٱلَّذِي خَلَقَ ٱلۡأَزۡوَٰجَ كُلَّهَا وَجَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلۡفُلۡكِ وَٱلۡأَنۡعَٰمِ مَا تَرۡكَبُونَ ١٢
And who created the species, all of them, and has made for you of ships and animals those which you mount
ئەو زاتەی کە ھەموو جووت و جۆرێکی بەدیھێناوە، وەک شەو و ڕۆژ، نێرو مێ، وە جۆرەکانی تریش، وە لە کەشتی و ئاژەڵیش شتی وای بۆ بەدیھێناون کە لەسەفەر و ھاتۆچۆتاندا سواریان ببن، لەناو دەریادا سواری کەشتی ببن، وە لە وشکانیشدا سواری ئاژەڵەکانی وەک وشتر و ئەسپ و ماین و گوێدرێژ بن.
43:13Page 490
لِتَسۡتَوُۥاْ عَلَىٰ ظُهُورِهِۦ ثُمَّ تَذۡكُرُواْ نِعۡمَةَ رَبِّكُمۡ إِذَا ٱسۡتَوَيۡتُمۡ عَلَيۡهِ وَتَقُولُواْ سُبۡحَٰنَ ٱلَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَٰذَا وَمَا كُنَّا لَهُۥ مُقۡرِنِينَ ١٣
That you may settle yourselves upon their backs and then remember the favor of your Lord when you have settled upon them and say, "Exalted is He who has subjected this to us, and we could not have [otherwise] subdued it.1
ھەموو ئەمانەی بۆ بەدیھێناون و ژێرباری کردووە بۆتان؛ تاوەکو سواری سەر پشتیان ببن لە سەفەر و ھاتوچۆتاندا، پاشان یادی ناز و نیعمەت و بەخششەکانی پەروەردگارتان بکەن لەبەرامبەر ئەوەی ئەوانەی بۆ ڕامھێناون و ژێرباری کردووە بۆتان، وە بەزمانتان یادی بکەن و بڵێن: پاکوبێگەردی بۆ ئەو زاتەی کە ئەمەی بۆ ئامادە و ژێربار کردوین، بۆ ئەوەی بە ئارەزووی خۆمان بۆ ھەر کوێیەکمان بوێت بیانبەین، ئەگەر اللە تەعالا ئەمانەی بۆ ژێربار و موسەخەر نەکردینایە ئێمە توانا و دەسەڵاتمان نەبوو بەکاریان بھێنین.
43:14Page 490
وَإِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ ١٤
And indeed we, to our Lord, will [surely] return."
وە بێگومان ئێمە ھەموومان دوای مردن ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێینەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە.
43:15Page 490
وَجَعَلُواْ لَهُۥ مِنۡ عِبَادِهِۦ جُزۡءًاۚ إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لَكَفُورٞ مُّبِينٌ ١٥
But they have attributed to Him from His servants a portion.1 Indeed, man is clearly ungrateful.
بتپەرست و موشریکەکان وایاندەزانی کە ھەندێک لە بەدیھێنراوەکان لە خوای بەدیھێنەر بوون، کاتێک وتیان: فریشتەکان کچی اللە تەعالان، بێگومان ئەو مرۆڤەی وتەیەکی لەم شێوەیە دەڵێت کەسێکی زۆر بێباوەڕی سپڵەی پێ نەزانە، بێباوەڕی و سپڵەیی و گومڕایی خۆی بەدەرخستووە.
43:16Page 490
أَمِ ٱتَّخَذَ مِمَّا يَخۡلُقُ بَنَاتٖ وَأَصۡفَىٰكُم بِٱلۡبَنِينَ ١٦
Or has He taken, out of what He has created, daughters and chosen you for [having] sons?
- ئەی بتپەرست و موشریکینە - ئایا ئێوە دەڵێن: اللە تەعالا لە بەدیھێنراوەکانی خۆیدا کچی بۆ خۆی بڕیارداوە و کوڕی بۆ ئێوە داناوە؟! ئەمە چۆن بەش کردنێکە ئێوە بەشتان کردووە؟!
43:17Page 490
وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِمَا ضَرَبَ لِلرَّحۡمَٰنِ مَثَلٗا ظَلَّ وَجۡهُهُۥ مُسۡوَدّٗا وَهُوَ كَظِيمٌ ١٧
And when one of them is given good tidings of that which he attributes to the Most Merciful in comparison [i.e., a daughter], his face becomes dark, and he suppresses grief.
کاتێک مژدەی لەدایک بوونی کچ بەیەکێکیان بدرێت لە کاتێکدا ئەوان کچیان بۆ پەروەردگار بڕیارداوە، لەداخ و خەم و خەفەتدا ڕوویان ڕەش ھەڵدەگەڕێت، باشە ئیتر چۆن شتێک دەدەنە پاڵ پەروەردگاریان لەکاتێکدا خۆیان ئەگەر مژدەی ئەوەیان پێ بدرێت ڕوویان ڕەش ھەڵدەگەڕێت؟!
43:18Page 490
أَوَمَن يُنَشَّؤُاْ فِي ٱلۡحِلۡيَةِ وَهُوَ فِي ٱلۡخِصَامِ غَيۡرُ مُبِينٖ ١٨
So is one brought up in ornaments while being during conflict unevident1 [attributed to Allāh]?
ئایا شتێک دەدەنە پاڵ پەروەردگاریان کە لەناو خشڵ و جوانیدا پەروەردە کرابێت، وە لەبەر مێینە بوون و نەرم و نیانی لەکاتی مشت و مڕ و دەمەقاڵێدا توانای نەبێت بەڵگەکانی خۆی ڕوون بکاتەوە؟!
43:19Page 490
وَجَعَلُواْ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ ٱلَّذِينَ هُمۡ عِبَٰدُ ٱلرَّحۡمَٰنِ إِنَٰثًاۚ أَشَهِدُواْ خَلۡقَهُمۡۚ سَتُكۡتَبُ شَهَٰدَتُهُمۡ وَيُسۡـَٔلُونَ ١٩
And they described the angels, who are servants of the Most Merciful, as females. Did they witness their creation? Their testimony will be recorded, and they will be questioned.
ئەو فریشتانەش کە لە ڕاستیدا بەندەی ملکەچی پەروەردگاریانن، ئەوان دەیانووت: ئەمانە کچی خوان، ئایا ئەو بێباوەڕانە لە کاتێکدا اللە تەعالا ئەو فریشتانەی بەدیھێنا لەوێ ئامادە بوون، تاوەکو ڕوون بێتەوە کە ئەوان کچی خوان، با باش بزانن ئەو فریشتانە ئەم شاھیدیە ناھەقەیان دەنووسن و تۆماری دەکەن، وە لەڕۆژی قیامەتشدا لێیان دەپرسرێتەوە و موحاسەبە دەکرێن لەسەری، وە لەبەر ئەم تۆمەتە خراپ و درۆ گەورەیەیان سزا دەدرێن.
43:20Page 490
وَقَالُواْ لَوۡ شَآءَ ٱلرَّحۡمَٰنُ مَا عَبَدۡنَٰهُمۗ مَّا لَهُم بِذَٰلِكَ مِنۡ عِلۡمٍۖ إِنۡ هُمۡ إِلَّا يَخۡرُصُونَ ٢٠
And they said, "If the Most Merciful had willed, we would not have worshipped them." They have of that no knowledge. They are not but misjudging.
ئەوانە بەڵگە بەقەدەر دەھێننەوە و دەڵێن: ئەگەر اللە تەعالا (خوای میھرەبان) بیویستایە ئێمە فریشتەکان نەپەرستین ئەوا نەماندەپەرستن، جا کاتێک ئەوەی ویستووە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ڕازی بووە بە پەرستنیشیان، ئەمەی دەیڵێن ھەمووی درۆیە چونکە ھیچ زانیاریەکیان نییە لەوەی دەیدەنە پاڵ اللە تەعالا.
43:21Page 490
أَمۡ ءَاتَيۡنَٰهُمۡ كِتَٰبٗا مِّن قَبۡلِهِۦ فَهُم بِهِۦ مُسۡتَمۡسِكُونَ ٢١
Or have We given them a book before it [i.e., the Qur’ān] to which they are adhering?
ئایا لە پێش قورئان کتێب و پەڕاوێکمان بەو بتپەرست و موشریکانە داوە تاوەکو ڕێگا بدات بەپەرستنی شتێک جگە لەزاتی اللە؟! وە دەستیان پێوە گرتبێت و ئەو کتێبە بکەنە بەڵگە لەسەر تۆ؟
43:22Page 490
بَلۡ قَالُوٓاْ إِنَّا وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا عَلَىٰٓ أُمَّةٖ وَإِنَّا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم مُّهۡتَدُونَ ٢٢
Rather, they say, "Indeed, we found our fathers upon a religion, and we are in their footsteps [rightly] guided."
نەخێر شتی وانەبووە، بەڵکو ئەوان بەڵگەی چاولێکەری باوباپیرانیان دەھێننەوە و دەڵێن: ئێمە باوباپیرانی خۆمان بینیوە لەسەر ئاینی بتپەرستی بوون و ئێمەش لەسەر ھەمان ڕێچکە و ڕێیازی ئەوان دەڕۆین لەپەرستنی ئەو بتانەدا.
43:23Page 491
وَكَذَٰلِكَ مَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ فِي قَرۡيَةٖ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتۡرَفُوهَآ إِنَّا وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا عَلَىٰٓ أُمَّةٖ وَإِنَّا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم مُّقۡتَدُونَ ٢٣
And similarly, We did not send before you any warner into a city except that its affluent said, "Indeed, we found our fathers upon a religion, and we are, in their footsteps, following."
ھەروەکو چۆن ئەوانە باوەڕیان نەھێنا و تۆیان بە درۆ دانا، وە بەڵگەیان بەچاولێکەری کردنی باوباپیرانیان ھێنایەوە، - ئەی پێغەمبەر- بزانە ھیچ پێغەمبەرێکمان پێش تۆ نەناردووە بۆ ھیچ گوند و شارێک کە گەلەكەی بترسێنێت و ئاگاداریان بکاتەوە، ئیللا بەرپرس و گەورە و دەوڵەمەندەکانیان پێیان وتووە: بێگومان ئێمە لەسەر ئەو ئاینە دەڕۆین کە باوباپیرانمانی لەسەر بووە، بۆیە بزانە گەل و ھۆزەکەت یەکەم کەس نەبوون شتێکی لەم شێوەیە بڵێن.
43:24Page 491
۞ قَٰلَ أَوَلَوۡ جِئۡتُكُم بِأَهۡدَىٰ مِمَّا وَجَدتُّمۡ عَلَيۡهِ ءَابَآءَكُمۡۖ قَالُوٓاْ إِنَّا بِمَآ أُرۡسِلۡتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ ٢٤
[Each warner] said, "Even if I brought you better guidance than that [religion] upon which you found your fathers?" They said, "Indeed we, in that with which you were sent, are disbelievers."
پێغەمبەرەکانیان پێیان وتن: ئایا ئێوە ھەر شوێنی باوباپیرانتان دەکەون ئەگەر ئێمە شتێکی باشتر لەوەمان بۆ ھێنابن کە ئەوانی لەسەر بوون؟ لەوەڵامدا وتیان: ئێمە باوەڕمان نییە بەوەی تۆ و پێغەمبەرانی پێش تۆیش ھێناوتانە.
43:25Page 491
فَٱنتَقَمۡنَا مِنۡهُمۡۖ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُكَذِّبِينَ ٢٥
So We took retribution from them; then see how was the end of the deniers.
بۆیە تۆڵەمان سەندەوە لەو گەل و ئوممەتانەی پێش تۆ کە پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکردن و لەناومان بردن، جا بیربکەرەوە و تێڕامێنە بزانە سەرەنجامی ئەو گەل و ئوممەتانە چی بوو کە پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێ نەکردن، بێگومان سەرەنجامێکی بە ئازار بوو بۆیان.
43:26Page 491
وَإِذۡ قَالَ إِبۡرَٰهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦٓ إِنَّنِي بَرَآءٞ مِّمَّا تَعۡبُدُونَ ٢٦
And [mention, O Muḥammad], when Abraham said to his father and his people, "Indeed, I am disassociated from that which you worship
- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوە بکە، کاتێک ئیبراھیم بە باوکی و گەلەکەی وت: بێگومان من بەریم لەو بتانەی کە جگە لە اللە تەعالا دەیانپەرستن.
43:27Page 491
إِلَّا ٱلَّذِي فَطَرَنِي فَإِنَّهُۥ سَيَهۡدِينِ ٢٧
Except for He who created me; and indeed, He will guide me."
جگە لە اللە نەبێت کە بەدیھێناوم و ڕێنمونیم دەکات بۆ شتێک کە سوودمی تێدا بێت لە شوێنکەوتنی ئاینە ڕاست و دروستەکەی.
43:28Page 491
وَجَعَلَهَا كَلِمَةَۢ بَاقِيَةٗ فِي عَقِبِهِۦ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ ٢٨
And he made it1 a word remaining among his descendants that they might return [to it].
ئیبراھیم وای کرد کە وشەی یەکخواپەرستی (لا إلە إلا اللە) لەدوای خۆی لەناو وەچە و نەوەکانیدا بمێنێتەوە، بەردەوام لەناویاندا کەسانێک ھەن کە اللە تەعالا بەتاک و تەنھایی دەپەرستن و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکیشی بۆ دانانێن، بە ئومێدی ئەوەی تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆلای و واز لە ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان بھێنن.
43:29Page 491
بَلۡ مَتَّعۡتُ هَٰٓؤُلَآءِ وَءَابَآءَهُمۡ حَتَّىٰ جَآءَهُمُ ٱلۡحَقُّ وَرَسُولٞ مُّبِينٞ ٢٩
However, I gave enjoyment to these [people of Makkah] and their fathers1 until there came to them the truth and a clear Messenger.2
پەلەمان نەکرد لە لەناوبردن و سزادانی ئەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانە، بەڵکو مۆڵەتمان دان و بۆ ماوەیەک لە دونیا خۆیان و باوباپیرانیشیانمان خۆشگوزەران کردن تا ئەو کاتەی قورئان و پێغەمبەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) یان بۆ ھات تاوەکو ئەوەی پێویستە لەسەریان بۆیان ڕوون بکاتەوە و تێیان بگەیەنێت.
43:30Page 491
وَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلۡحَقُّ قَالُواْ هَٰذَا سِحۡرٞ وَإِنَّا بِهِۦ كَٰفِرُونَ ٣٠
But when the truth came to them, they said, "This is magic, and indeed we are, concerning it, disbelievers."
جا کاتێک ئەم قورئانەیان بۆ ھات کە ھەق و ڕاستە و ھیچ گومان و دوو دەڵییەکی تێدا نییە ، وتیان: ئەمە جادووە و موحەممەد بەھۆیەوە جادوومان لێدەکات، وە بێگومان ئێمەیش باوەڕی پێ ناکەین.
43:31Page 491
وَقَالُواْ لَوۡلَا نُزِّلَ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانُ عَلَىٰ رَجُلٖ مِّنَ ٱلۡقَرۡيَتَيۡنِ عَظِيمٍ ٣١
And they said, "Why was this Qur’ān not sent down upon a great man from [one of] the two cities?"1
بتپەرست و موشریکەکان وتیان: ئەگەر وایە بۆچی ئەم قورئانە دانەبەزی بۆ سەر یەكێك لە دوو پیاوی گەورە و مەزن لە مەککە و تائیف، لەبری ئەوەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەدێکی ھەژار و ھەتیو.
43:32Page 491
أَهُمۡ يَقۡسِمُونَ رَحۡمَتَ رَبِّكَۚ نَحۡنُ قَسَمۡنَا بَيۡنَهُم مَّعِيشَتَهُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۚ وَرَفَعۡنَا بَعۡضَهُمۡ فَوۡقَ بَعۡضٖ دَرَجَٰتٖ لِّيَتَّخِذَ بَعۡضُهُم بَعۡضٗا سُخۡرِيّٗاۗ وَرَحۡمَتُ رَبِّكَ خَيۡرٞ مِّمَّا يَجۡمَعُونَ ٣٢
Do they distribute the mercy of your Lord? It is We who have apportioned among them their livelihood in the life of this world and have raised some of them above others in degrees [of rank] that they may make use of one another for service. But the mercy of your Lord is better than whatever they accumulate.
اللە تەعالا لە وەڵامیاندا دەفەرموێت: - ئەی پێغەمبەر- ئایا ئەوان ڕەحمەت و بەزەیی پەروەردگارت دابەش دەکەن، تاوەکو بە ویست و ئارەزووی خۆیان بیدەن بەکەسانێک و کەسانێکی تریشی لێ بێ بەش بکەن، یان ئەوە اللە تەعالایە ئەو کارە دەکات؟! بێگومان ئەوە ئێمەین ڕزق و ڕۆزی و بژێوی ئەوانمان لە دونیا لە نێواندا دابەش کردووە، ھەندێکیان دەوڵەمەند و ھەندێکی تریشیان ھەژار و نەدار، تاوەکو ھەندێکیان خزمەتی ھەندێکی تریان بکەن، وە ڕەحمەت و بەزەیی پەروەردگارت بۆ بەندەکانی لە ڕۆژی دواییدا باشتر و خاسترە لەو شتانەی ئەوان لە دونیادا کۆی دەکەنەوە.
43:33Page 491
وَلَوۡلَآ أَن يَكُونَ ٱلنَّاسُ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ لَّجَعَلۡنَا لِمَن يَكۡفُرُ بِٱلرَّحۡمَٰنِ لِبُيُوتِهِمۡ سُقُفٗا مِّن فِضَّةٖ وَمَعَارِجَ عَلَيۡهَا يَظۡهَرُونَ ٣٣
And if it were not that the people would become one community [of disbelievers],1 We would have made for those who disbelieve in the Most Merciful - for their houses - ceilings and stairways of silver upon which to mount.
ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایە خەڵکی ھەمووی لەسەر کوفر و بێباوەڕی کۆبوونایەتەوە، ئەوا سەقفی خانووی بێباوەڕانمان دەکرد بە زیوو، وە قادرمەی زیووینمان لەسەر سەربانەکان بۆ دادەنان کە بەسەریاندا سەربکەوتنایە.
43:34Page 492
وَلِبُيُوتِهِمۡ أَبۡوَٰبٗا وَسُرُرًا عَلَيۡهَا يَتَّكِـُٔونَ ٣٤
And for their houses - doors and couches [of silver] upon which to recline
وە دەرگای ماڵەکانیان و تەخت و قەرەوێڵە و جێگای بەرزی پاڵدانەوەیانمان بۆ دەکردن بە زیو، ئەمەیش بۆ ئەوەی زیاتر کەمەندکێشیان بکات و دووچاری فیتنە و تاقیکردنەوەیان بکات.
43:35Page 492
وَزُخۡرُفٗاۚ وَإِن كُلُّ ذَٰلِكَ لَمَّا مَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۚ وَٱلۡأٓخِرَةُ عِندَ رَبِّكَ لِلۡمُتَّقِينَ ٣٥
And gold ornament. But all that is not but the enjoyment of worldly life. And the Hereafter with your Lord is for the righteous.
وە زێڕێکی زۆریشمان پێدەدان، ھەموو ئەمانە خۆشی ژیانی دونیان و دەبڕێنەوە، سوود و قازانجیان کەم و بێ بایەخە لەبەر ئەوەی کۆتاییان پێ دێت و دەبڕێنەوە، ئەی پێغەمبەر بزانە ئەوەی لای پەروەردگارت ھەیە لە خۆشی و ناز و نیعمەت لە ڕۆژی دواییدا باشتر و خاسترە بۆ پارێزکاران و لەخواترسان، ئەوانەی فەرمانەکانی جێ بەجێ دەکەن و دوور دەکەونەوە لە ڕێگریەکانی.
43:36Page 492
وَمَن يَعۡشُ عَن ذِكۡرِ ٱلرَّحۡمَٰنِ نُقَيِّضۡ لَهُۥ شَيۡطَٰنٗا فَهُوَ لَهُۥ قَرِينٞ ٣٦
And whoever is blinded from remembrance of the Most Merciful - We appoint for him a devil, and he is to him a companion.
ھەر کەسێک کوێر و بێ ئاگا بێت لە ئاست قورئان و یادی اللە تەعالا و ئاینی پیرۆزی ئیسلام، ئەوا لە دونیا شەیتانێکی بۆ دادەنێین و زاڵی دەکەین بەسەریدا تاوەکو گومڕای بکات، ئەمەش لەبەرامبەر ئەوەدا پشتی کردووەتە قورئانی پیرۆز و یادی پەروەردگار.
43:37Page 492
وَإِنَّهُمۡ لَيَصُدُّونَهُمۡ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَيَحۡسَبُونَ أَنَّهُم مُّهۡتَدُونَ ٣٧
And indeed, they [i.e., the devils] avert them from the way [of guidance] while they think that they are [rightly] guided
ئەو شەیتانانەی کە زاڵ بوون بەسەر ئەوانەی کە پشتیان کردوەتە قورئان و یادی اللە تەعالا بۆ ئەوەیە لە ڕێگای ڕاستی پەروەردگار لایان بدەن و گومڕایان بکەن، فەرمانەکانی جێ بەجێ نەکەن و دوور نەکەونەوە لە ڕێگریەکانی، نەک ھەر ھێندە بەڵکو ئەوەندە گوناھ و تاوان و بێباوەڕیان لاشیرین و جوان و ڕازاوە دەکەن وادەزانن لەسەر ھەق و ڕێگای ڕاست و ھیدایەتن، دواتریش تەوبە ناکەن لەو گومڕاییەی تێی کەوتون و گیرۆدەی بوون.
43:38Page 492
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَنَا قَالَ يَٰلَيۡتَ بَيۡنِي وَبَيۡنَكَ بُعۡدَ ٱلۡمَشۡرِقَيۡنِ فَبِئۡسَ ٱلۡقَرِينُ ٣٨
Until, when he comes to Us [at Judgement], he says [to his companion], "How I wish there was between me and you the distance between the east and west; and what a wretched companion."
تا ئەو کاتەی ئەو کەسە گومڕا و لە خوا یاخیەی کە پشتی کردبووە قورئانی پیرۆز لە ڕۆژی قیامەتدا دێتەوە لامان، کاتێک بەچاوی خۆی ڕاستییەکان دەبینێت، بەشەیتانە ھاودەمەکەی دەڵێت: ئای خۆزگە نێوان من و تۆ ئەی شەیتانی فریوودەر نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا بوایە، ئای چەند ھاوڕێ و ھاودەمێکی خراپ بوویت.
43:39Page 492
وَلَن يَنفَعَكُمُ ٱلۡيَوۡمَ إِذ ظَّلَمۡتُمۡ أَنَّكُمۡ فِي ٱلۡعَذَابِ مُشۡتَرِكُونَ ٣٩
And never will it benefit you that Day, when you have wronged, that you are [all] sharing in the punishment.
اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا بە بێباوەڕان دەفەرموێت: ئەمڕۆ ھیچ شتێک سوودتان پێ ناگەیەنێت، چونکە ئێوە لە دونیادا بەھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان ستەمتان لەخۆتان کرد، ئێستا ئێوە و شەیتانە ھاوڕێ و ھاودەمەکانتان لەسزاداندا ھاوبەش و بەشدارن، ئەوان ناتوانن ھیچ شتێک لەسزا و ناخۆشی ئەم ڕۆژەتان لەسەر سووک بکەن و لەبری ئێوە بەرگەی ئەو سزایە بگرن.
43:40Page 492
أَفَأَنتَ تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ أَوۡ تَهۡدِي ٱلۡعُمۡيَ وَمَن كَانَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ ٤٠
Then will you make the deaf hear, [O Muḥammad], or guide the blind or he who is in clear error?
ئەوانە کەڕن لە ئاست بیستنی ھەق و ڕاستی، وە کوێرن لە ئاست بینینیدا، ئایا - ئەی پێغەمبەر - تۆ دەتوانیت وا لەکەسێکی کەڕ بکەیت ببیستێ، یان ڕێنمونی کوێرێک بکەیت، یان ھیدایەتی کەسێکی بدەیت لە ھەقێکی ڕوون و ئاشکرا و ڕێگای ڕاستی ئیسلام گومڕا بووبێت؟
43:41Page 492
فَإِمَّا نَذۡهَبَنَّ بِكَ فَإِنَّا مِنۡهُم مُّنتَقِمُونَ ٤١
And whether [or not] We take you away [in death], indeed, We will take retribution upon them.
ئەگەر تۆمان بردەوە و مراندمانیت پێش ئەوەی سزای ئەوان بدەین، بێگومان ئێمە لە ڕۆژی دواییدا تۆڵەیان لێ دەسێنین و سزای سەختیان پێ دەچێژین.
43:42Page 492
أَوۡ نُرِيَنَّكَ ٱلَّذِي وَعَدۡنَٰهُمۡ فَإِنَّا عَلَيۡهِم مُّقۡتَدِرُونَ ٤٢
Or whether [or not] We show you that which We have promised them, indeed, We are Perfect in Ability.
یان ھەندێک لەو سزایەت پیشان دەدەین کە بەڵێنمان پێ دابوون، بێگومان ئێمە دەسەڵاتی ئەوەمان ھەیە و ئەوان ھەرگیز ناتوانن بەسەرماندا زاڵ بن.
43:43Page 492
فَٱسۡتَمۡسِكۡ بِٱلَّذِيٓ أُوحِيَ إِلَيۡكَۖ إِنَّكَ عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ ٤٣
So adhere to that which is revealed to you. Indeed, you are on a straight path.
- ئەی پێغەمبەر - دەست بگرە بەو وەحی و نیگایەی کە پەروەردگارت بۆی کردویت، وە کار و کردەوەی پێ بکە و جێ بەجێی بکە، بێگومان تۆ لەسەر ڕێگای ھەق و ڕاستیت کە ھیچ گومان و دوو دڵییەکی تیدا نییە.
43:44Page 492
وَإِنَّهُۥ لَذِكۡرٞ لَّكَ وَلِقَوۡمِكَۖ وَسَوۡفَ تُسۡـَٔلُونَ ٤٤
And indeed, it is a remembrance1 for you and your people, and you [all] are going to be questioned.
بەڕاستی ئەم قورئانە ڕێز و حورمەت و گەورەییە بۆ تۆ و بۆ گەلەکەت، دڵنیابن لە ڕۆژی قیامەتدا پرسیارتان لێ دەکرێت لە ئیمان و باوەڕ پێھێنان و شوێنکەوتنی ڕێنمونی ئەو قورئانە و بانگەواز کردن بۆی.
43:45Page 492
وَسۡـَٔلۡ مَنۡ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ مِن رُّسُلِنَآ أَجَعَلۡنَا مِن دُونِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ءَالِهَةٗ يُعۡبَدُونَ ٤٥
And ask those We sent before you of Our messengers; have We made besides the Most Merciful deities to be worshipped?
- ئەی پێغەمبەر - پرسیار بکە لەو پێغەمبەرانەی پێش تۆ ڕەوانەمان کردن بۆ لای گەلەکانیان : ئایا جگە لە اللە تەعالا ھیچ پەرستراوێکی ترمان داناوە کە عیبادەت و پەرستنی بۆ بکرێت؟!
43:46Page 492
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦ فَقَالَ إِنِّي رَسُولُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٤٦
And certainly did We send Moses with Our signs to Pharaoh and his establishment, and he said, "Indeed, I am the messenger of the Lord of the worlds."
بێگومان موسامان بە بەڵگە و نیشانە و موعیجزەکانەوە نارد بۆ لای فیرعەون و ناودارانی گەلەکەی و پێی وتن: بەدڵنیاییەوە من نێرراو و پێغەمبەری پەروەردگاری ھەموو جیھانیانم.
43:47Page 492
فَلَمَّا جَآءَهُم بِـَٔايَٰتِنَآ إِذَا هُم مِّنۡهَا يَضۡحَكُونَ ٤٧
But when he brought them Our signs, at once they laughed at them.
جا کاتێک بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانی ئێمەی بۆ بردن، پێی پێکەنین و گاڵتەیان پێکرد.
43:48Page 493
وَمَا نُرِيهِم مِّنۡ ءَايَةٍ إِلَّا هِيَ أَكۡبَرُ مِنۡ أُخۡتِهَاۖ وَأَخَذۡنَٰهُم بِٱلۡعَذَابِ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ ٤٨
And We showed them not a sign except that it was greater than its sister, and We seized them with affliction that perhaps they might return [to faith].
ئێمە ھیچ نیشانە و موعجیزەیەک پیشانی فیرعەون و ناودارانی گەلەکەی نادەین لەسەر ڕاستی و دروستی ئەوەی موسا ھیناویەتی، ئیللا گەورەترە لەو نیشانە و موعجیزەیەی کە پێشتر پیشانمان داون، ھەر لە دونیا سزامان دان بە ئومێدی ئەوەی لەو کوفر و بێباوەڕییە بگەڕێنەوە کە پێشتر لەسەری بوون، بەڵام نەگەڕانەوە و ھیچ سوودی نەبوو.
43:49Page 493
وَقَالُواْ يَٰٓأَيُّهَ ٱلسَّاحِرُ ٱدۡعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِندَكَ إِنَّنَا لَمُهۡتَدُونَ ٤٩
And they said [to Moses], "O magician, invoke for us your Lord by what He has promised you. Indeed, we will be guided."
کاتێک ھەندێک لەو سزایەیان تووش بوو کە پێشتر موسا پێی ترساندبوون، بە موسایان وت (سەلامی اللە تەعالای لێ بیت) : ئەی جادووگەر لای پەروەردگارت نزامان بۆ بکە، لەسەر ئەو بەڵێنەی پێی دابووین ئەگەر باوەڕ بھێنن سزاکەمان لەسەر ھەڵدەگرێت، ئەگەر ھاتوو سزاکەی لەسەر ھەڵگرتین ئەوا باوەڕ دەھێنین و ڕێگای ھیدایەت دەگرینەبەر.
43:50Page 493
فَلَمَّا كَشَفۡنَا عَنۡهُمُ ٱلۡعَذَابَ إِذَا هُمۡ يَنكُثُونَ ٥٠
But when We removed from them the affliction, at once they broke their word.
جا کاتێک سزاکەمان لەسەر ھەڵگرتن، ئەوان باوەڕیان نەھێنا و پەیمان و بەڵێنەکەی خۆیان شکاند و وەفایان پێی نەکرد.
43:51Page 493
وَنَادَىٰ فِرۡعَوۡنُ فِي قَوۡمِهِۦ قَالَ يَٰقَوۡمِ أَلَيۡسَ لِي مُلۡكُ مِصۡرَ وَهَٰذِهِ ٱلۡأَنۡهَٰرُ تَجۡرِي مِن تَحۡتِيٓۚ أَفَلَا تُبۡصِرُونَ ٥١
And Pharaoh called out among his people; he said, "O my people, does not the kingdom of Egypt belong to me, and these rivers flowing beneath me; then do you not see?
فیرعەون بەشانازی کردن بە موڵک و دەسەڵاتەکەیەوە لەناو گەلەکەیدا ھاواری کرد و پێی وتن: ئەی گەلەکەم ئایا میسر ھەمووی موڵکی من نییە؟ وە ئەم ڕووبارانەی (نیل) یش کە بەژێر کۆشک و تەلارەکانمدا دەڕۆن ھی من نین؟ دەی ئایا ئیتر موڵک و دەسەڵاتی من نابینن، وە نازانن چەند گەورە و بەشکۆم ؟
43:52Page 493
أَمۡ أَنَا۠ خَيۡرٞ مِّنۡ هَٰذَا ٱلَّذِي هُوَ مَهِينٞ وَلَا يَكَادُ يُبِينُ ٥٢
Or am I [not] better than this one [i.e., Moses] who is insignificant and hardly makes himself clear?1
بەڵکو من چاکترم لەم کەسە سووک و بێ نرخ و لاوازە کە نازانێت قسەیش بکات (مەبەستی پێی موسا بوو).
43:53Page 493
فَلَوۡلَآ أُلۡقِيَ عَلَيۡهِ أَسۡوِرَةٞ مِّن ذَهَبٍ أَوۡ جَآءَ مَعَهُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ مُقۡتَرِنِينَ ٥٣
Then why have there not been placed upon him bracelets of gold or come with him the angels in conjunction?"
ئەگەر ڕاست دەکات بۆچی ئەو خوایە بازنی زێڕ و خشڵی پێنەداوە تاوەکو دەربکەوێت پێغەمبەری ئەوە، یان بۆچی فریشتەکان لەگەڵیدا نەھاتوون تاوەکو یەک لەدوای یەک شاھیدی بۆ بدەن کە پێغەمبەری خوایە؟
43:54Page 493
فَٱسۡتَخَفَّ قَوۡمَهُۥ فَأَطَاعُوهُۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ ٥٤
So he bluffed his people, and they obeyed him. Indeed, they were [themselves] a people defiantly disobedient [of Allāh].
فیرعەون گەلەکەی فریودا وهەڵیان خەڵەتاند، ئەوانیش گوێرایەڵی بوون لەو گومڕاییەی تێی کەوتبوو، بێگومان ئەوان گەلێک بوون لە گوێرایەڵی اللە تەعالا دەرچوو بوون.
43:55Page 493
فَلَمَّآ ءَاسَفُونَا ٱنتَقَمۡنَا مِنۡهُمۡ فَأَغۡرَقۡنَٰهُمۡ أَجۡمَعِينَ ٥٥
And when they angered Us, We took retribution from them and drowned them all.
جا کاتێک ئەوان بە بەردەوام بوونیان لەسەر کوفر و بێباوەڕی، تووڕەیان کردین، ئێمەیش تۆڵەمان لێ سەندن، وە ھەر ھەموویمان نوقمی ناو دەریا کرد.
43:56Page 493
فَجَعَلۡنَٰهُمۡ سَلَفٗا وَمَثَلٗا لِّلۡأٓخِرِينَ ٥٦
And We made them a precedent and an example for the later peoples.
فیرعەون و دەست و پێوەندەکەیمان کرد بەپێشینە و پەند و ئامۆژگاری بۆ بێباوەڕانی گەلەکەت کە بەدوای ئەواندا دێن، بۆ ئەوەی وەک ئەوان کردەوەی خراپ نەکەن و دووچاری ھەمان سەرەنجامی ئەوان نەبن.
43:57Page 493
۞ وَلَمَّا ضُرِبَ ٱبۡنُ مَرۡيَمَ مَثَلًا إِذَا قَوۡمُكَ مِنۡهُ يَصِدُّونَ ٥٧
And when the son of Mary was presented as an example,1 immediately your people laughed aloud.
کاتێک بتپەرست و موشریکەکانی قوڕەیش وایانزانی کە عیسای کوڕی مەریەمیش کە گاورەکان دەیپەرستن دەچێتە چوار چێوە گشتییەکەی کە اللە تەعالا لەبارەیەوە فەرموویەتی: (إنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ حَصَبُ جَهَنَّمَ أَنْتُمْ لَهَا وَارِدُونَ) واتا: (ئێوە و ئەوانەیش ئێوە لەبری خوا دەیانپەرستن ھەر ھەمووتان دەچنە ناو ئاگری دۆزەخەوە) بێگومان ھەر چۆنێک اللە تەعالا ڕێگری کردووە لە پەرستنی بتەکان بەھەمان شێوە ڕێگریشی کردوە لەوەی گاورەکان عیسا بپەرستن، کەچی - ئەی پێغەمبەر - گەلەکەت دەستیان کرد بەدەنگە دەنگ و ھات و ھاوار و وتیان: ڕازین پلەوپایەی خواکانی ئێمەیش وەک پلەوپایەی عیسا بێت، واتا: (ئەگەر خواکانی ئێمە لەبەر ئەوەی دەپەرسترێن دەچنە ناو دۆزەخەوە ئەوا عیسایش وەک ئەوان گاورەکان کردویانە بەخوای خۆیان و دەیپەرستن، ئەگەر سەرەنجامی عیسا ئاگری دۆزەخ بێت قەیناکات با خواکانی ئێمەیش لە دۆزەخدا بن)، بەڵام اللە تەعالا لە وەڵامی ئەمەدا ئەم ئایەتەی دابەزاندا : (إِنَّ الَّذِينَ سَبَقَتْ لَهُمْ مِنَّا الْحُسْنَى أُولَئِكَ عَنْهَا مُبْعَدُونَ) واتا: (بێگومان ئەوانەی بەچاکی و کردەوەی باش پێشکەوتن ئەوانە دوورن لە ئاگری دۆزەخ).
43:58Page 493
وَقَالُوٓاْ ءَأَٰلِهَتُنَا خَيۡرٌ أَمۡ هُوَۚ مَا ضَرَبُوهُ لَكَ إِلَّا جَدَلَۢاۚ بَلۡ هُمۡ قَوۡمٌ خَصِمُونَ ٥٨
And they said, "Are our gods better, or is he?"1 They did not present it [i.e., the comparison] except for [mere] argument. But, [in fact], they are a people prone to dispute.
وتیان: ئایا خوا و پەرستراوەکانی ئێمە باشترن یان عیسا؟! (ابن الزبعری) و ھاوشێوەکانی ئەم نموونانەیان بۆ ئەوە نەھێنایەوە کە بگەن بەھەق و ڕاستی، بەڵکو تەنھا حەزیان لە مشتومڕ و دەمەقاڵێ کردنە، ئەوانە گەلێکن لەسەر مشتومڕ و دەمەقاڵی کردن دروست بوون.
43:59Page 493
إِنۡ هُوَ إِلَّا عَبۡدٌ أَنۡعَمۡنَا عَلَيۡهِ وَجَعَلۡنَٰهُ مَثَلٗا لِّبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٥٩
He [i.e., Jesus] was not but a servant upon whom We bestowed favor, and We made him an example for the Children of Israel.
عیسای کوڕی مەریەم تەنھا بەندەیەکە لە بەندەکانی اللە تەعالا، کە نیعمەتی پێغەمبەرایەتی و پەیاممان پێ بەخشیووە، وە کردمان بەبەڵگە و مایەی پەند وەرگرتن بۆ بەنو ئیسرائیل لەسەر دەسەڵاتی بێ پایانی پەروەردگار، کاتێک اللە تەعالا عیسای بێ باوک بەدیھێنا ھەروەکو چۆن ئادەمی بەبێ باوک و دایک بەدیھێنا.
43:60Page 493
وَلَوۡ نَشَآءُ لَجَعَلۡنَا مِنكُم مَّلَٰٓئِكَةٗ فِي ٱلۡأَرۡضِ يَخۡلُفُونَ ٦٠
And if We willed, We could have made [instead] of you angels succeeding [one another]1 on the earth.
- ئەی نەوەکانی ئادەم - ئەگەر بمانوویستایە لەناوتان بەرین ئەوا لەناوتانمان دەبرد ، وە لەبری ئێوە فریشتەمان دەکرد بەجێنشینتان لەسەر زەوی ، کە تەنھا اللە یان بپەرستایە و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکیشیان بۆ دانەنایە.
43:61Page 494
وَإِنَّهُۥ لَعِلۡمٞ لِّلسَّاعَةِ فَلَا تَمۡتَرُنَّ بِهَا وَٱتَّبِعُونِۚ هَٰذَا صِرَٰطٞ مُّسۡتَقِيمٞ ٦١
And indeed, he [i.e., Jesus] will be [a sign for] knowledge of the Hour, so be not in doubt of it, and follow Me.1 This is a straight path.
بێگومان دابەزینی عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) لە کۆتایی دونیا و پێش ھاتنی قیامەت یەکێکە لە نیشانە گەورەکانی ھاتنی ڕۆژی دوایی، گومانتان نەبێت ڕۆژی قیامەت ھەر دێت، وە شوێن ئەو پەیامە بکەون لەلای اللە تەعالاوە بۆم ھێناون، ئەوەی ھێناومە ھەر ئەوە ڕێگای ڕاستەیە و ھیچ خوار و خێچییەکی تێدا نییە.
43:62Page 494
وَلَا يَصُدَّنَّكُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُۖ إِنَّهُۥ لَكُمۡ عَدُوّٞ مُّبِينٞ ٦٢
And never let Satan avert you. Indeed, he is to you a clear enemy.
وریابن شەیتان لە ڕێگای ڕاست لاتان نەدا و گومڕاتان نەکات و ھەڵتان نەخەڵەتێنێت، بەدڵنیاییەوە ئەو دوژمنی ڕوون و ئاشکرای ئێوەیە.
43:63Page 494
وَلَمَّا جَآءَ عِيسَىٰ بِٱلۡبَيِّنَٰتِ قَالَ قَدۡ جِئۡتُكُم بِٱلۡحِكۡمَةِ وَلِأُبَيِّنَ لَكُم بَعۡضَ ٱلَّذِي تَخۡتَلِفُونَ فِيهِۖ فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ٦٣
And when Jesus brought clear proofs, he said, "I have come to you with wisdom [i.e., prophethood] and to make clear to you some of that over which you differ, so fear Allāh and obey me.
کاتێک عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) بەڵگە و نیشانە ڕوون و ئاشکراکانی ھێنا بۆ گەلەکەی لەسەر پێغەمبەرایەتی خۆی و پێی فەرموون: من لەلایەن اللە تەعالاوە حیکمەت و داناییم بۆ ھێناون، بۆ ئەوەی ھەندێک لەکاروباری ئاین کە لەسەری ناکۆکن بۆتان ڕوون بکەمەوە، کەوابێت لە اللە تەعالا بترسن و فەرمانەکانی بەجێ بھێنن و دووریش بکەونەوە لەڕێگریەکانی، لەوەی فەرمانتان پێدەکەم و ڕێگریتان لێدەکەم گوێرایەڵم بن و سەرپێچیم مەکەن.
43:64Page 494
إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ رَبِّي وَرَبُّكُمۡ فَٱعۡبُدُوهُۚ هَٰذَا صِرَٰطٞ مُّسۡتَقِيمٞ ٦٤
Indeed, Allāh is my Lord and your Lord, so worship Him. This is a straight path."
اللە پەروەردگاری من و ئێوەیشە، جگە ئەو ھیچ پەروەردگارێکی ترمان نییە، کەوابێت تەنھا ھەر ئەو بپەرستن، ئەم یەکخواپەرستیەش ڕێگای ڕاستە و ھیچ خوار و خێچییەکیشی تێدا نییە.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences